❤︎31❤︎

.
.
.
.
!!43!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
شێوەی ئاریووم دوای کوشتنی هەموان !! لە خوارەوە دەزانن مەبەستم لە هەموان چیە !!
.
.
ڤۆت بۆ نوسەر 💔😭


ــــــــــــــــــــــــــــــ



بەڵێهـــ .... بەڵێهـــ ... بەڵێهـــ ....


ئاریووم وەستابوو .... سەراپای جەستەی تەڵخانی خوێن بوو ..


ئایە چەند کەسم کوشت ؟ دە ؟ بیست ؟ چل ؟ یان چل و پێنج ؟؟؟؟ نازانم !!!


جەستەی لویســـ ...
جەستەی بامبامـــ ...
جەستەی کوڕەکانـــ ...
جەستەی وێڵسنـــ ...
جەستەی هەمو جەنگاوەرەکانـــ ...


هەموان کوژران !!! من ... چیم کرد ؟ بۆچی هەموانم کوشت ؟؟؟ ئەی نیازی من تەنها ئەم کوڕانە نەبوو ؟؟؟


شمشێرەکەم فڕەدا ... سەرم بەرز کردەوە و سەیری خۆرم کرد ... من ... هەڵەم کرد وایە ؟ هەھ ... بەهەرحاڵ ... تۆڵەکەم کردەوە من !!!!


بەڵامـــ .... خۆم شێت بوومە !!!! هەر کەسێک بێت ئەم هەموو کەسە بکوژێت شێت دەبێت ... ئێستاش نازانم هۆکاری ئەوە چی بوو هەمو کەسێکم کوشت !!


ئەمە کەمێک ترسناکە خۆت تەنها بیت لەسەر زەوی ....! زۆر چۆڵە !!! باشە هەموان کوژران ... ئێستا هەم تۆڵەم کردەوە هەم دڵم ئاوی خواردەوە ! کاتی گەڕانەوەیە بۆ جیهانەکەی تر ...


ئاریووم :- کۆتاییم بە ئیمپڕاتۆریەتی ویلیام و بەرەکانی هێنا !!!!!


هێواش هێواش دەستی بە ڕۆشتن کرد بەرەو کۆشکەکەی ... هەنگاوەکانی قورس بوون بۆی ... هاوسەنگی لە دەست دەدا و جار جارە دەکەوت ... ماندوە زۆر زۆر ... کوشتنی ئەم هەموو کەسە ماندوکەرە و ئازار بەخشە بۆ کەسێک کە دڵی هەبێت و بە بەزەیی بێت نەک ئەم جۆرانە !!!..


ڕۆشتە کۆشک .... ڕاستەوخۆ بەرەو ژوورەکەی خۆی   پاڵکەوت لەسەر سیسەمەکە ئاڵتونیەکەی بە جلە بە خوێنەکانیەوە ... سەیری سەقفەکەی دەکرد ...


ئاریووم :- وێڵسنـــ ....
بمبورە کە تۆشم کوشت ...
بەڵام برینەکەت قوڵ بوو وام کرد بۆ هەتا هەتایە ئازار نەکێشیت ...
ئەو کاتەی کە هێرشکرا بۆ سەر کۆشکی ویلیام و دایکە جولی و ئانی کوژران ... تۆیان بە سەختی پێکا ... برینەکەت قوڵ بوو ...
ناچار بووم بۆ نەهێڵانی ئازارەکەت بوکوژم ببورە !!!
وە مادام نە پاشا نە بەرەکان ماون بە ڕای من پێویستی بە هیچ جەنگاوەرێک نەدەکرد !!! ئەوانیشم کوشت ...
ساتێکی باش بوو ئەوان هاتن ...
بەڵێهـــ توانیم کاتەکە بگەڕێنمەوە ئەو کاتەی کە تەرمەکانی خێزانەکەم ناشت !!!!
بۆیە ڕێگام نەدا ئەوان وەک جارەکەی تر بێ هۆشم بکەنەوە بۆ یەک سەدە !!!
بەڵام ئەم هەموو کوشتنە وای لە دڵم کردوە ئاگرێکی تیادا هەڵبگیرسێت !
ماندوو بوم زۆر زۆر ...
ئەرکێکی نەفرەتی بوو !!
تکایە ...
با بڕۆمەوە ساڵی 2020 و ئەم ئازارەی دڵم نەمێنێت تکایە ماندوم سوێند دەخۆم !!!


>داوای لێبوردن لە هەموتان دەکەم ... بمبورن ..<


چاوەکانی داخست ...


دوای نیو کاتژێر چاوەکانی کردەوە ... بینی لە ژوورێکی ترە .... بە هەمان جلە و هەموی بە خوێنە ...


هەڵسا تەرکیزی خستە سەر ژوورەکە ... بەڵێهـــ ناسیەوە !!! ئەمە ژووری تایهیۆنگ بوو ... کۆتا جار لەوێ بوو ...


هەڵسایەوە گەرماوێکی کرد و  جلە جەنگاوەریە بە خوێنەکەی خستە نێو زبڵدانەکەوە ...


سەیری ماڵەکەی دەکرد ... شوێنێکی ناوازە بوو ... کەس نەما وھ ئێستا دەتوانم کاتی خۆش بەسەر ببەم ...


ناو ماڵەکەی پاک کردەوە و خواردنی ئامادە کرد .... لە سەر مێزەکە دانشت تا بیخوات ... خوێن و کوشتنی هاتەوە بەر چاو .... خواردنەکەی خێرا لادا ... دڵی تێکهەڵهات .... ڕای کردە دەست شۆرەکه و ڕشایەوه ....


ئاریووم :- نەفرەت !!!!  ئەی نەدەبوو من ئاسایی بم و هیچم بیر نەمێنێت ؟


دەم و چاوی ششت ... موبایلێک لەوێ بوو ...هەڵی گرت و سەیری کرد ... باشە هەست دەکەم شارەزاییم لێره زۆر بوە بێ ئەوەی بگەڕێم ...


ئۆو Gps زۆر باشە بۆ خۆم دەتوانم هەموو شوێنێک بکەم واهـــ ...


چوە ژوورەکەی و کانتۆرەکەی کردەوە هەموو جلێکی کچانەی چوانی لێ بوو ... دانەیەکی دەرکرد و کردیە بەر خۆی ..


بەڵێهـــ ئێستا ئەو بۆتە خاوەنی ماڵەکە و هەموو شتێک بۆتە هی ئەو ... وا ڕێکخراوە تەنانەت جلەکانیش هی ئەون و کچانەیە !!!


کوڕەکان لەگەڵ مردنیان شوێنەواری هیچ شتێکیان نەمایەوە لەسەر زەوی ..ئەم ماڵەش بۆیە مایەوە چونکە ئاریووم تیایدا بە خەبەر بویەوە و کەمێک گۆڕا ماڵەکە بو بە هی ئەو ...


ئاریووم :- زۆر باشە !! وھ کاتی ڕۆشتنە دەرەوەیه !!


درگاکەی کردەوه و بەرەو دەرەوە بەڕێ کەوت ... بۆ خۆی زۆر شوێن گەڕا .. شوێنی جوانی بینی و وێنەی گرت ...


ئاریووم :- مێشکم وا دەم کوژێت !! ئازاری زۆرە ...نەفرەت !!!


وەستا لە شوێنی خۆی ... چاوەکانی داخست ... مێشکی ڕۆشت ...


>تۆ بەهۆی کوشتنی زۆرێک لە خەڵک دەبێت باجەکەی بدەیت ئەی وانیە ؟؟؟ <


ئاریووم خێرا چاوەکانی کردەوه ... نەفرەت ئەمە چی بوو ؟ من تەنها تۆڵەم کردەوە !!!


کەسێک شانی بەر شانم کەوت ...


### :- ببورە ....


ئاریووم سەیری کرد :- کێشە نیـــ ... تۆ !!!


کەسەکە شۆک بوو :- ئـــ .... ئەمە ڕاستیە ؟؟؟؟


ئاریووم :- نەفرەت ... زۆر خێرا بوو !!!


کەسێکی تر هات :- واهـــ ئێوەم دۆزیەوە .... بە نەفرەت بن باشە !!!


ئاریووم :- ئەی لە ئێوە ... دە بەسە !! دڵخۆش بووم زۆر زۆر


کەسەکە :- چۆن ئەمە ڕوویدا ؟


کەسەکەی تر :- دە ئاخر من هەر شۆکم :( ..


ئەم دوو کەسە دەستیان بە مشتومڕ کرد ...ئاریووم خۆی سەری ئێشی دەکرد ... مێشکی خۆی توند گرت ...


ئاریووم بە هاوارەوە :- لویســـ ... بامبامـــ ...دە بەسه مێشکم ئێش دەکات !!!!


هەموو خەڵکەکە سەیریان کردن ..


ئاریووم :- ببورن ... ببورن ....


لویس :- زۆر جوانیت تۆ بەم جلانە ... واو ...


ئاریووم :- سوپاس ... جلی ئێوەش چوانە بەڵام هەست دەکەم کەمێک کەم و کوڕی تیا بێت !!!


بامبام :- نانا تەواوە چاک ڕاهاتووم لێرە من !!!


ئاریوم سەیری کرد :- ئاهـــ وایە جوان دەبینم ... قۆپچەکانت بە خواری داخستوە !


لویس :- کاتی ئەمە نیە بۆمان باس بکە چۆن ئەمە ڕوویدا ؟ شازادە !


ئاریوم :- شازادە بونی نەما !! دوام کەون !


بامبام و لویس دوای کەوتن ... ڕۆشتەوە ماڵەوە ...


بامبام :- واو ئەم خانوە چەند گەورە و جوانە !!!!


ئاریوم :- سوپاس ... وەرن ...


ڕۆشتنە ژوورەوە دانشتن لەسەر قەنەفەکە ... ئاریووم ڕۆشت شەربەتێکی دروست کرد ... کە هاتەوە بینی ئەوان بە سەرسامیەوە لە ماڵەکە دەڕوانن .... وای کرد پێ بکەنم !!


ئاریووم :- ئەمە بخۆن منیش بۆتان باس دەکەم !


بامبام و لویس :- سوپاس ...


لویس :- باسی بکە ...


ئاریووم هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی بە قسە کردن کرد ...


ئاریووم :- باشە ... من بە دوای بڕیارێک دەگەڕام کە کۆتاییەکەی باش بێت ... ئەویش کاتێک کە کتێبەکانم دەخوێندەوە تێبینی شتێکم کرد ...


###


کوشتن زۆر ڕێگای هەیە کە پاشا و شاژن و شازادەکان بۆ تۆڵە کردنەوە دەتوانن بەکاری بهێنن ، ئەویش تەنها لە گۆڕەپانی سەرەکی پێویستە ئەنجام بدرێت  .... لەوانەشـــ :-


یەکەم ... هەمو ئەوانەی کە دەیەوێت لە گۆڕەپانی جەنگ کۆیان بکاتەوە و بیان بەستێتەوە تا دەمرن ...


دووەم :- هەموو لە گۆڕەپانەکە بەسترابنەوە و پڵنگی برسی دابنرێت و دانە دانە بیانخوات ...


سێهەم :- هەموو له گۆڕەپانەکە بن جەنگاوەرەکانی پاشا سەریان بپەڕێنن ...


چوارەم :- لە گۆڕەپانەکە لەسەر چۆک دانیشن ئەو کەسەی کە تۆڵەی دەوێت بە دەستی خۆی بیان کوژێت ... وە ...( کاتێک کە مردن دەڕۆن بۆ جیهانێکی تر و لەوێ دەژین بێ ئەوەی هێز یان هەر شتێکیان بمێنێت ... دەبن بە کەسانێکی ئاسایی ... وە تەمەنیان وەک کەسێکی ئاسایی لێ دێت )


####


ئەمە تەواوکەری خاڵی چوارەم بوو کاتێک ئاریووم بە بێ دەنگی خوێندیەوە !!!


ئاریووم :- وە ... بۆیە ئەم خاڵەم هەڵبژارد ... ویستم ئێوە و جەنگاوەرەکان و براکەم لەم جیهانە کۆنە نەهێڵمەوە !!!! ڕاستیەکەی من زۆر دڵنیا نەبووم لەوەی کە ئێوە دێن بۆ ساڵی 2020 یان نا ... تەنها دەم ویست هەموان دوور بخەمەوە لە ئیمپڕاتۆریەتی ویلیام !!!!! ببورن چونکە بە شێوازێکی بە ئازار ئێوەم کوشت ... داوای لێ بووردن دەکەم ... منـــ ...


بامبام و لویس خێرا هاتن و توند لە باوەشیان گرت ... 


لویس :- ڕاستیەکەی ئێمە قەرزاری تۆین !!!! چونکە تۆ ئێمەت ڕزگار کرد و ئێمەت پاراست .... تۆ باشترینی خۆت نواند !!!! زۆر سوپاس ... زۆر زۆر سوپاس ...


بامبام :- لویس زۆر ڕاست دەکات !!!! پێویست بە داوای لێ بوردن ناکات !!! زۆر بە خێرایی تۆمان دۆزیەوە !!!!



ئاریووم :- سوپاستان دەکەم ...


لویس :- هێی مەگری !!


ئاریووم خەندەی کرد :- تەواو تەواو .. خنکام بەرم دەن ...




باوەشەکەیان پچڕاند و دانشتنەوە ..


بامبام :- ئەی ئێستا دەتەوێت چی بکەیت ؟؟؟؟



ئاریووم :- حەز دەکەم براکەم بدۆزمەوە ! نازانم لێرەیە یاخود نا !


لویس :- باشە پرسیارێک !!!!! واتا سەرکردەکانیش لێرەن ؟؟؟؟؟؟؟؟




ئاریووم :-  ....


بەردەوامە !!!!


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم بەشە چۆن بوو ؟؟؟


بە دڵتان بوو ؟؟؟؟


ئایە سەرکردەکانیش هاتونەتە ئێرە ؟؟؟ یانیش چونکە پێشتر لێرە بوونە کەوتونەتە لایەکی تر ؟؟ یان .... هەسارەیەکی تر !!!!!!!


بە هیوای بە دڵبوون 💓❤️


ڤۆت و کۆمێنت بکەن ئەم پارتەم شایەنی ڕێز بوو 😂



Life goes on


Zin_bts


1126 words

Comment