❤︎11❤︎

.
.
.
!!37!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.


بەیانیھ ....


کیوت :- یونگی .... یونگی هەڵسە خێرا !!!!


یونگی چاوەکانی کردەوە پەشۆکاوی لە چاوی کیوت دەبینی بۆیە ترسا و خێرا هەڵسایەوە ئازار بە قۆڵی گەیشت ...



یونگی :- ئاخـــ . .. چی بووە ؟؟؟ تۆ باشی ؟؟


کیوت :- من باشم بەڵام ماڵەکەت !!


یونگی :- ماڵەکەم چیەتی ؟؟؟


کیوت :- ئێ دە هەڵسەوە خێرا بونەوەرێکی ژووری نان خواردن گڕی گرتوە !!!!


یونگی :- چی ؟؟؟ بۆچی ؟؟؟


کیوت :- کاتی ئەوە نیە خێراکە !


یونگی هەڵسا و ڕایان کردە مەتبەخەکە ... ئەم ماڵە ڕەش هەڵگەڕاوە نەفرەت ! باشە ئەم تەباخە چۆن وا گڕی گرتوە ؟؟؟
خێرا ئاگر کوژێنەوە بچوکەکانی هێنا و هەمووی پێداکرد و کوژاندیەوە ...


کیوت :- ئۆهـــ .... سوپاس بۆ خودا ماڵەکە گڕی نەگرت بە تەواوەتی !


یونگی بە شۆکی سەیری دەکرد :- باشە دەتوانی پێم بڵێیت ئەم ماڵە بۆچی ئاوا بوو خاتونی نەفـــرە .... وەڵام !!!!!


کیوت :- ئێهـــ ... ویستم خواردن ئامادە بکەم برسیم بوو ! بەڵام زۆر سەیر بوو نەم زانی بە کاری بهێنم !


یونگی :-ئەی هاوار !!! باشە منت هەڵسانبوایە !


کیوت :- ئێ تۆ بریندار بووی نەفرەتی ! وام بوتایە ڕێک دەرت دەکردم !


یونگی :- هەر چۆنێک بێت ... ناچارت کردم نانی بەیانیش داوا بکەم !!! دابنیشە ئەم ماڵەم لێ تێک مەدە تکایە هەر ئەوەم هەیە !


کیوت :-یاھ بۆچی ئاوا ڕەزیلی ؟؟ شتێکت گڕی گرتوە ! گەر ماڵەکەت گڕی بگرتابوایە چیت دەکرد ؟


یونگی :-بەم بەیانیە میزاجم تێک مەدە تکایە خاتوون !! بڕۆ دانیشە ! ئاھ قۆڵم نەفرەت !


کیوت :-ئازاری هەیە ؟؟؟؟ سەیری بکەم ؟


یونگی :- وتم بڕۆ دانیشە !


کیوت بە مۆنی ڕۆشتە هۆڵەکە و دانشت یونگی پێکەنی بە حاڵی ماڵەکەی خۆی تاقەتی نەبو پاکی بکاتەوە کەچی سوتاوە ئەم مەتبەخە هەموی ڕەش هەڵگەڕاوە !


نانی بەیانی هات و لە هۆڵەکە خواردیان چونکە مەتبەخ فینیش بوو (: ....


دواتر یونگی تێلی بۆ کارگوزاری کرد و کۆمەڵێک پاککەرەوە هاتن و ماڵەکەیان پاک دەکردەوە ... کیوت لە لای درگاکە سەری دەرهێنابوو و سەیری دەکردن زۆر بە کیوتی .... یونگی پێی وتبوو نەڕوات بۆ لایان تا کاریان لێ تێک نەدات و خۆشی لە باخچەکە دانشتبوو ..


یونگی :- ئاهـــ بیری کەشوهەوای خۆشم کردوە !


کیوت هاتە باخچەکە :-واهـــ گوڵی چەند جوانی لێیە ئێره !


یونگی :-کوا تۆ حەزت بە گوڵە ؟


کیوت :-زۆر !!! بۆچی ؟


یونگی :- سەیره ! خۆ تۆ پێشـــ .... ئاهـــ منیش حەزی پێ دەکەم زۆر جوانن


کیوت :- وایە !


یونگی :-باشە تۆ هیچت بیر نایەتەوە ؟


کیوت :- نەخێر ..


یونگی :- هەست دەکەم زۆر مناڵانە دەبیتەوە تۆ ...


کیوت :-چی ؟؟؟ درۆ مەکە !


یونگی :- سوێند دەخۆم هەست دەکەم ئاوات لێ هاتوە !


کیوت :- یاهـــ ... من .... من کچێکی گەنجی جوانم چۆن پێم دەڵێیت مناڵ !!!!


یونگی :- هممم ئەی بۆچی ماڵەکەمت سوتاند ؟؟؟ واز بێنە دەی ...


کیوت :- تۆ شەڕت دەوێت !


یونگی :- واز بێنە ... ئیمڕۆ دەتبەمە لای ... ئەوە ناوی چی بوو ! ئاهـــ جین !


کیوت :- بۆچی ؟


یونگی :-پارێزراوتری ...


کیوت :- من دەفرۆشی ؟


یونگی :- چی ؟؟ نەخێر ئەم قسەیە چیە !!!


کیوت هەڵسایەوە دەمی خۆی گرت لە
شۆکان :- یان ! بۆیە وا دەکەیت چونکە ماڵەکەتم ئاگر تێ بەردا ؟؟؟ تکایە بمبوورە .... دووبارەی ناکەمەوە ببورە تکایە من دەرمەکە لێرە !!! دەترسم ناهـــ ...


یونگی :- هێی هێی بوەستە ! ئەمە چی دەڵێیت ؟؟؟ وا مەکە خاتون !!!! دە بوەستە !!!!!!!!


کیوت وەستا و ترسا !!!


یونگی :-شتی وا نیە !!! بۆچی هەڵە تێ دەگەیت ؟ تەنها من ئەم ماوەیە کارم زۆرە تۆ بەو دەدەم !! ئەویش وەک من ئاگادارت دەبێت مەترسە !!!


کیوت :-کێشەم نابێت سوێند دەخۆم کێشەم نابێت !!! لە ماڵەکەت بە تەنیا دەبم و هیچ ناکەم نانیش ناخۆم تۆ بڕۆ کارەکەت بکە کێشە نانێمەوە بەڵێن بێت تەنها با لێرە بم !!!!


یونگی بە گومانەوە سەیری کرد :- باشە .. تۆ بۆچی ئاوا ڕەفتار دەکەیت ؟ هیچی هەڵە هەیە ؟ بۆچی کەست ناوێت تەنها من نەبێت ؟


کیوت :-لای تۆ سەلامەتم بەڵام ئەوان نا !!!


یونگی :-بۆچی ؟ جین چی لێت کردوە ؟


کیوت :- هیچ ! تەنها دەترسم لایان بم ! تۆ پارێزراوتری بۆم !


یونگی :-بۆچی تەنها من ؟


کیوت :-نازانم !!! تەنها هەستێک هەیە ئاوا دەڵێت !!!


یونگی هیچی نەوت باشە ئەمە شتێکی هەیە بەڵام ناڵێت ! دەبێت هەر بە ڕاستی بیرەوەری بۆ نەگەڕابێتەوە ؟



دواتر پاکەرەوەکان ماڵەکەیان هەموی بۆ پاک کرد و یونگی پارەی پێیان دا و ڕۆشتنەوە ... ئەوانیش ڕۆشتنەوە ژورەوە ...


لەبەر ئەوەی تەباخ گیان سوتاوە دەبێت بڕۆن بۆ دەرەوە نان بخۆن تا یونگی دانەیەکی تر داوا دەکات ....


یونگی :- خواردنەکەت بە دڵە ؟



کیوت :- بەڵێهـــ سوپاس ...



یونگی :-دوای نانەکەت دەڕۆینە لای جین. ...


کیوت :-یونگی من پێمـــ ...


یونگی :-بێ دەنگ بە ! وتم دەڕۆیت و تەواو هیچ شتێکی تریش نیە !




هەموان سەیریان کردن ...


یونگی :-چیە ؟ فلمە ؟ نانەکەتان بخۆن !


دوای ئەوەی نانیان خوارد ڕۆشتنە دەرەوە کیوت چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون لەسەر ئەم هاوار کردنە گەمژانەیە و بە زۆر دەرکردنی لە لایەن یونگی لە ماڵەکەی !!!




یونگی :-ببورە توڕەت کردم !


کیوت هیچی نەوت و بە بێ دەنگی ڕۆشتنە ماڵی جین ...



یونگی :- بە نەفرەت بیت ئەم درگایە ناکاتەوە ! من هەموو توانای خۆم کۆکردەوە تا ئێرە بێم هەرگیز نەچومەتە بەر درگای کەس بۆ شتی وا !!!



کیوت :-ئەو پێناچێت لە ماڵەوە بێت !


یونگی :-کێشە نیە لێر دەبین تا دەگەڕێتەوە ...


کیوت :-ئاوا بە پەرۆشی تا دەرم بکەیت ؟



یونگی :-بۆ هەردوکمان باشترە !



کیوت :- بۆچی ؟ چی هەڵە هەیە ؟



یونگی :-تێناگەیت و نازانیت ..


کیوت :- پێمی بڵێ تا منیش تێ بگەم و بزانم !


یونگی :-پێویست ناکات ..


زیاتر لە کاتژێرێک چاوەڕوان بوون بەم سەرمایە جین نەگەڕایەوە ..



یونگی :-هەڵسە با بگەڕێینەوە


کیوت :-زۆر حەز دەکەیت لای ئەو بم من لێرە دەبم تا دەگەڕێتەوە تۆ بڕۆوە ...


یونگی :-نابێت سەلامەت نیە .. هەڵسە دەی سەرماتە تۆ ..


کیوت :- باشە ... تەنها یەک پرسیار ..



یونگی :-بیڵێ ...


کیوت :-من و تۆ خۆشەویست بوین پێش ئەوەی بێ هۆش بم ؟؟؟



یونگی :- ئەم پرسیارە چیە ؟


کیوت :-وەڵامم دەرەوە !! من هەر ئەمە بە هۆکار دەزانم چیە کەسێکی خراپم تۆش تا زوە دەتەوێت لەکۆڵت ببمەوە ؟



یونگی هیچی نەوت ...



کیوت :- کەوایە قسەکەم ڕاستە ... باشە تۆ بڕۆ من لێرە دەبم تا بەڕێز جین دەگەڕێتەوە ...


یونگی :-نەخێر .. دەڕۆینەوە دەی هەڵسە ..



کیوت :- بەسە یونگی ! تۆ بۆچی ئاوایت ؟؟؟ وا هەست دەکەم زۆر شت هەیە تۆ لێمی دەشاریتەوە و پێمی ناڵێیت !!!
نەک تۆ !!!!!
بەڵکو هەمو ئەوانەی خۆیان لێم نزیک کردەوە !



یونگی :-شتی وا نیە !!!


کیوت هاواری کرد :- درۆ مەکە !!!!! من دەزانم !!!! چاک دەزانم ! خۆزگە ئەم بیرەوەریە نەفرەتیەم بۆ بگەڕابوایەوە خۆم چارەم دەکردن !!! دەم زانی چیم لێ دەشارنەوە !



یونگی :-بەسیکە خۆت بە شتی پوچ خەریک مەکە دەی با بڕۆین ...


قۆڵی کیوتی توند گرت ئەو پاڵی پێوە نا .... یونگی لە حاڵەتێکی ئاوا نەبوو عینادی لەگەڵ بکرێت ، لە لایەک زۆر خەمی دەخوارد لە لایەک پەشیمانە ! لە لایەکیش زۆر توڕەیە !


یونگی پڕ بە دەنگی هاواری کرد :- دەڵێم وەرە !


کیوت هەڵبەزیەوە هیچی نەوت تەنها بە مۆنی سەیری یونگی دەکرد ..



یونگی خەندەی کرد :- کەواتە ئاوا ؟؟؟؟ یاری لەگەڵ من دەکەیت ؟ دەتەوێت یونگی ڕاستەقینە ببینیت ؟؟


کیوت :-نیشانمی بدە !!!!




یونگی زۆر بە خراپی هاتە پێشەوە گەروی توند گرت .... بەڵام وەستا !!! لە ئێستادا هەموو شتێک هەڵەیە !!!!


خێرا کیوتی بەردا و ئەو شوێنەی جێ هێشت ! تەنانەت ئەم کچەشی جێ هێشت لەوێ بێ ئەوەی بیر بکاتەوە کێی لێیە و کێی لێ نیە !


ئەم کچە لەم عەرزە ساردە کەوت و گەرووی خۆی گرت و پێ دەکەنی ...


کیوت :-هههههـــ نەفرەتی ئەمە بە ئازار بوو ... ترسناک بووی یونگی ، واتا ئێمە هیچمان لە نێوان نیە ؟؟؟ ئەی بۆچی ئاوا هەستم کرد من ؟ ئۆھ زۆر ساردە ...



### :- خاتونەکەم .... بۆچی لێرە کەوتوی ؟؟ باشی ؟



کیوت :- من باشم .... تـــ .. تۆ ؟؟؟ جۆنگـــ ..




جۆنگکووک خەندەی کرد :-بەڵێهـــ ... ئەوە خۆمم ... ببورە کە وا دەڵێم بەڵام جین ڕۆشتۆتە گەشت ...



کیوت :-چی ؟؟؟



جۆنگکووک هات و هەڵی سەندەوە و جلەکانی پاک کردەوە سەیری کرد :- تۆ منت بیر نیە وایە ؟؟؟ دەتەوێت یادەوەری خۆم و خۆت هەموی بیر بێتەوە ؟؟



کیوت :- نەخێر ..



جۆنگکووک :-سوێند دەخۆم ئاوایە و هیچی تر !!!




کیوت :- من شوێنم نیە بۆ مانەوە گەر وا بێت ..


جۆنگکووک :- منیش ماڵێکی گەورەم هەیە ... دڵخۆش دەبم بێیت ...




کیوت :-دڵت خۆش مەکە ناچارم ئەگینا نایەم !!!



جۆنگکووک :-کێشە نیە هەر دڵ خۆشت کردم ... زۆر ساردی تۆ بوەستە !!!


چاکەتەکەی بەری لەبەر کیوت کرد ... قۆڵێکی لە دەوری ئاڵاند :- با بڕۆین ... سەرماتە تۆ ...



کیوت :-باشەم دەستت لادە ...


جۆنگکووک دەستی لادا و خەندەی کرد ...بردیەوە ماڵەکەی خۆی ... ماڵێکی سەرنج ڕاکێش بوو ...



کیوت :-واهـــ زۆر ناوازەیە !!!



کووکی خەندەی کرد بۆی :- تۆ دانیشە دەڕۆم قاوە دێنم بۆ خۆمان دەرەوە سارد بوو ....




کیوت :-باشە ...




جۆنگ کووک خەندەی کرد ❝ لە کۆتاییدا !!!! ❝



ـــــــــــــــ


لە لایەکی تر ...



یونگی لە نیوەی ڕێگا وەستا ! زانی چ گەمژایەتیەکی کردوە بەم ئێوارەیە کە وا دونیا تاریکیش بووە ...


" نەفرەت لەم توڕەییەم !!! "


زۆر بە خێرایی گەڕایەوە ... بینی جین وا درگای ماڵەکەی دەکاتەوە ...



یونگی :- ئەم کچە کوا ؟؟؟



جین ڕاچڵەکی :- نەفرەت بۆچی هاوار دەکەیت ! لای تۆ بو چی دەکەیت لە نزیکی ماڵی من ؟؟؟؟



یونگی :-ئەسڵەن تۆ لە کوێ بوویت ؟ من هێنام تا پێتی بدەم تۆ لە ماڵ نەبوی بو بە شەرمان لێرە جێم هێشت لێرە نیە ؟؟


جین :- نەم بینیوە ! خۆی وا تازە درگای ماڵەکەم دەکەمەوە .. یانیش درۆ دەکەیت تا پێمی نەدەیت ؟




یونگی :- نەفرەتی خۆم هێنام !!!!


جین :- ئەی لە کوێیە ؟؟؟؟؟



یونگی :-نازانم ... مێشکم تێک چو نازانم !!! نەفرەت !! نەیان بردبێت !!!!




جین شۆک بوو :- نزا دەکەم تایهیۆنگ و جیمین نەیان بردبێت کارەساتە !!!!! نەفرەتی چۆن ئاوا جێی دێڵی تۆ ها؟؟؟؟



یونگی :- تۆ سەرزەنشتم مەکە تێ دەگەیت !!!



تایهیۆنگ :-واو خاتونتان ون کردوە ؟؟؟ من درەنگ گەشتم بردویانە !




جین :- نۆرەی تۆیە ! واتا لای تۆ نیە ؟؟



تایهیۆنگ :-نەخێر هاتوم بیبەم !



یونگی :-کەواتا لای هۆسیۆکە !!!



تایهیۆنگ :-ناهـــ لای ئەو نیە دە خولەک بەر لە ئێستا جەنگم هەبوو لەگەڵی !!!!




جین :- کەواتە یان جیمین یان جۆنگکووک !!!





یونگی :-نامەوێت جیمین بێت !!!!


تایهیۆنگ :-هاهـــ ؟ چیە لێی دەترسی ؟




یونگی :-هەرگیز نەفرەتی ! ئەو خوێنمژە ناتوانێت کۆنڕۆڵی خۆی بکات کە بۆنی خوێنی بۆ دێت !





جین :- وایە !!!!




یونگی :- دەڕۆم بە دوای دەگەڕێم ..


تایهیۆنگ :-منیش دێم !



یونگی :- چیە ؟ تۆ دەتەوێت لەگەڵم بێیت ؟؟؟ بۆ وا دەزانیت دوای دوو چرکەی تر لێرە بم جەنگ هەڵناگیرسێت ؟؟؟




تایهیۆنگ :-تەنها قسە بوو چۆن لەگەڵ دوژمنم دەڕۆمە دەرەوە !!!




جین :- ئەو لایـــ ...



ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ





بەسەەەەەەە



کوبوو ؟؟؟



نزیک بووە لەوەی ئاشکرا بی




بەهیوای بە دڵ بون ..


خوێنەرم بە دڵ نیە !!! ڤۆت نیە !!!!


کوا تاگ دەی !!!!




Life goes on 💜

Comment