peshaki

.
.
.
Vote
.
.
.


لە 20 ی ئەپریل ی 2020  دا .....


لە نەخۆشخانەیەک کە مێژووەکەی زۆر کۆنە ...


لە قاتی کۆتایی ... ژوورێکی سپی و بێ دەنگ جامێک و درگایەک و سیسەمێکی لێ بوو ..


بێجگە لە ئامێری ئۆکسجین هیچ دەنگێکی تر نەدەبیسترا ...


پەرستارێک دانشتبوو لای ... بەڵام ئەمە چاودێری کردن نەبوو ، بەڵکو چاوەڕوانی بوو .... بەڵێهـــ چاوەڕوانی بە ئاگاهاتنەوەی ئەو کەسە بوو کە نازانرێت چەنێکە بێ هۆشە و هۆکار چیە ...


هەڵسا ملی خۆی تەقاند نیشانەی ئەوە بوو زۆر ماندووە ، بێ گومان ماندووە تەنانەت ڕێگە پێ دراو نیە ئەم ژوورە جێ بێڵێت ...


چوە لای تا سەیرێکی ئۆکسجینەکەی بکات کە ئەمڕۆ بۆ دووسەد و یەکەمین جارە سەیر بکاتەوە ...
ئاسایی بوو ..


جوڵا !!!


دەستی جوڵاند !!!!


پەرستارەکە هەم ترس هەم شۆکی لێ بەدی دەکرا ..


چاوەکانی کرانەوە کە بە ڕادەی مردن لێی دەترسایت ... ڕاستەوخۆ سەیری پەرستارەکەی کرد ...


پەرستارەکە .... ڕای کرد !!!!


بێ ئەوەی بیر بکاتەوە ڕای کردە ژووری ئەو کەسەی کە چاوەڕوانی بەئاگا هاتنەوەیەتی ..


درگاکەی کردەوە ...


پەرستارەکە :- دکتۆر !!!!! ئەو !!!!


قسەکەی تەواو نەکرد ... ئەوەی بەرامبەری مێزەکەی پێشی هەڵدا بە چاوێکی خوێناوی سەیری پەرستارەکەی کرد ... وەک ڕەشەبایەک ڕای کردە دەرەوە ...


پەرستارەکە زانی هەڵەی کردوە .. نەدەبوو جێی بێڵێت .. دوای کەوت ...


دکتۆرەکە درگاکەی کردەوە ... ئەوەی سەیری کرد سەر سیسەمەکە نەبوو ... بەڵکو سەیری جامەکەی کرد بە شێوازێکی تا بڵێی ترسناک ...


بەڵێهـــ  .... ئەوەی دەترسا خەریک بوو ڕوو بدات ... پەڕەی ڕەش لە پێش جامەکە کەوتبوو ... نەفرەت !!


بە خێرایی ڕۆشتە لای کەسەکەی سەر سیسەم ...


دکتۆر :- تـــ ... تۆ باشی ؟؟؟؟


کەسەکە :- من ......... کێم !؟


ئەمە خراپترین پێشبینی بوو کە دکتۆرەکە لێی دەترسا !!!


نەفرەتی !!! بۆچی بیرەوەریت لە دەست داوە ؟؟؟؟؟


کارەکە قورس دەکەیت بۆ خۆت و بۆ منیش !!!!!


ئەی بابەتی تۆڵە چی ؟؟؟؟


هەمیشە ئەوەی من دەمەوێ پێچەوانەکەی دەر دەچێت !


بەردەوامە  ....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


سڵاو زین لەگەڵتانە ... دووبارە گەڕامەوە بە شێوازێکی جیاواز تر و پڕ سەرکێشی تر ..


ئەم چیرۆکەم هەروەک دیارە جیاوازە پێشەکیەکەی کەسایەتی دیاری نەکراوە .. وە دیاریش ناکرێ ...


تەنها ئەوەندە بزانن هەمو کوڕەکانی تیایە لەسەر یەکێکیان نیە بە تایبەتی ...


هیوادارم ئەم چیرۆکە بەهێزترین بێت ... پڕ بینەر ترین بێت .. بە جۆشترین بێت ..


ئەم چیرۆکە زیاتر پشت بە ڕابردوو دەبەستێت ... هیوادارم تێم بگەن ...


جۆری چیرۆکەکەش { هەموو بابەتەکان بەخۆوە دەگرێت }


تەنها بە وردی لەگەڵ بەشەکان بڕۆن زۆر بە جۆش و خرۆشە دڵنیا بن ،..


وە زۆرترین ڤۆت .. زۆرترین کۆمێنت .. زۆرترین تاگ بکەن تا هیچ کەس بێ بەش نەبێت ...


خۆشم دەوێن 💜❤️💜❤️💜❤️💜💓

Comment