❤︎17❤︎

.
.
.
!!!!!!37!!!!!!!
😒 Vote 😑
&
Tag your friends
.
.
بە ڤۆت و کۆمێنتەکەت ڕێز لە ماندوبونی نوسەر بگرە 💓💜
.
.
.


پاسەوان :- مەشڵەژێ !!! ئەوان بەرەی خوێنمژن ! تەنها چاودێری دەکەن تاوەکو بزانن پاشا چی دەوێت و چی دەکات ...


ئاریووم :- چاکە .... من دەبێت ببم بە جەنگاوەر تا هەرگیز نەزانن کچی کێم !


پاسەوان :- کارێکی باشە .... لە کۆشکی پاشا ویلیام چونکە فەرمانڕەوای نیوەی زەوی دەکات تەنانەت ئافرەت و مناڵەکانیش مەشق پێ دەکات تا بەهێز بن بۆیە ئاسایی دەبێت تۆ وا بیت و کەس هەست ناکات ....


ئاریووم :- وا دەکەم ....


دواتر بە سەلامەتی گەڕانەوە کۆشک ... پێش هەموو شتێک پاشا لە ژوورەکەی داوای کردبوون هەستی کردبوو شتێک ڕووی داوە ..


ئاریووم و پاسەوانەکە سەریان دانەواند :- کارت پێمانە گەورەم ؟


پاشا ویلیام :- ئێوە باشن ؟ چی ڕوویداوە ؟


ئاریووم :- لە نێو دارستانەکە ونبووین ... کوڕی بەرەی درۆزنەکانمان بینی ... بەڵام وای زانی ئەمە باوکمە ... لە ڕێگای گەڕانەوەش خوێنمژ دوامان کەوتبوون و چاودێریان دەکردین ...


پاشا ویلیام :- نەفرەت ! دەبێت باشتر ئاگادار بیت تۆ کچەکەم !!!


ئاریووم :- پاشا .... داواکاریم هەیە !


پاشا ویلیام سەیری کرد :- چیە ؟


ئاریووم :- دەمەوێت بم کەیت بە باشترین جەنگاوەر .. وا بکە ببمە پاسەوانێکی گرنگ بۆت تا کەس هەست نەکات کچی تۆم !!! من شک دەکەم ئەوان هەستیان کردوە بۆیە وا بکەین باشتر نابێت ؟


پاشا ویلیام :- نا ڕەزاییم نیە لە بیرۆکەکەت .... چیت دەوێت بیکە باشە ! تەنها ئاشکرا مەبە کچەکەم !


ئاریوم خەندەی کرد :- سوپاس پاشا ...


ڕۆشتنە دەرەوە ....


لەم ساتەوە ئاریووم دەستی بە مەشقی گرانتر کرد ... باوکی کەسێکی ئاوا بەهێزی بۆ هێنابوو ... تەنانەت زۆر جار ئازاری ئاریوومی دەدا تا بەهێتر بێت و باوکی سەیری دەکرد  ..


کات تێپەڕی و تێ پەڕی !!!


ئاریووم ئێستا ٢٠ ساڵە !!! تەواو گەورە بووە کەسێکی ....
بەهێز
خۆڕاگر
ترسناک
بوێر
چاونەترس
سەرسامکەر
وروژێنەر
وە هۆتیشی لەگەڵ دانێ 😅😂


بەڵام تا ئێستا نەی توانیوە لە مەشق پێکەرەکەی بباتەوە ...


ئیمڕۆ دووبارە پاشا کۆبونەوە دەکات لەگەڵ هەر حەوت سەرۆکی بەرەکان ... وە داواشی کردوە کوڕەکانیان بهێنن و بیان بینێت !!!! چونکە ساتی مردنی سەرکردەکان نزیکە ...



ئێستا پاشا ویلیام هەمو جڵەوێکی داوەتە دەست ئاریووم ... تەنانەت چەندەها جار باوکی پاراستوە و لە کوشتن ڕزگاری کردوە ...


ئیمڕۆ ئاگادار نەبو کوڕەکان دێن بۆیە بڕیاری دا جەنگێک بکات لەگەڵ مەشق پێکەرەکەی ..


کڵاو و جلی شەڕکردنی کردە بەریی و قەڵغان و شمشێرە دارەکەی گرتە دەست ....


بەڵێهـــ زۆر پاڕایەوە لە مەشق پێکەرەکەی تا شمشێری دار بەکار بهێنن چونکە زیاتر لە پێنج جار بە سەختی دۆڕاوە و بریندار کراوە لە لایەن مەشق پێکەرە بێ ویژدانەکەیەوە ....


دەستیان بە جەنگان کرد ... توانی کەمێک ئازاری مەشق پێ کەرەکەی بدات ... وەک هەموو کات لە دوورەوە مەشق پێکەرەکانی تر و ئەوانی تر کە مەشقیان دەکرد سەیریان دەکردن بە پەرۆشن جارێک ببینن ئاریووم بی باتەوە ...


جگە لەوان حەوت کوڕ کە پاسەوانێک نێو کۆشکی نیشان دەدان بەوێدا تێ پەڕین ...
سەرنجیان ڕۆشتە سەر ئەم دوو جەنگاوەرە کە چەندە بە خراپی شەڕیان دەکرد ....


جێگای تێڕامان بوون ... هەر حەوتیان وەستان و سەریان دەکرد بە زانین خوازەوە و سەرسام بوبون کە دەیان بینی جەنگاوەری کچیش هەیە !!!


ئاریووم زۆر هەوڵی دا مەشق پێ کەرەکەی بە سەخەتی پێکا ... هەموان هاواریان لێ هەڵسا تا هانی بدەن و سەربکەوێت  ... وای کرد ئەم جەنگە بە جۆش و خرۆشتر بێت لای کوڕەکان ....


بەڵێهـــ ... ئاریووم دای بە عەرزدا و چوە سەری دانشت ...


ئاریوم :- واتا من بردمەوە ؟؟؟ واو لە تۆ بەهێزتر بووم واتا ؟


مەشق پێکەرەکەی :- بەخەونت ئەمە دەبینی !!!!


پاڵێکی بە توندی پێوە نا وای کرد ئاریوم بکەوێت و کڵاوەکەی لە سەری بویەوە ....


سەیری کرد حەوت کوڕ لەوێن ... نەفرەت !!! یونگی ؟؟؟؟ منی ناسیەوە بە خەندەوە سەیری کردم !! ئەی ئەم کوڕە قۆزانە کێن ؟؟ ئەمە چی ڕوو دەدات !!


شاپێکی بەهێزی پێ کەوت .... وای کرد سکی ئازاری لێ پەیدا بێت زۆر بە خراپی ...


مەشق پێکەرەکە :- وتم پێت کاتی جەنگ خەیاڵت نەڕوات وابوو ؟ هەڵسەوە !!!!


ئاریووم هەڵسایەوە ... بە ترسناکی سەیری مەشق پێکەرەکەی کرد وای کرد بە سەرسوڕماوی سەیری بکات ...


ڕای کرد ڕوەو پێش و ئەم پیاوەی دا بە عەرزدا ... دووبارە ئەوانی تر هاواریان لێ هەڵسا ...


ئاریوم :- دەزانی ئازارت دام زۆر خراپ !!! هەی لویسی نەفرەتی !!!!


(لویس = مەشق پێکەرەکە ... کاکە زۆر ناخۆشە دورو درێژە لۆیە کردمە لویس 😂 )


لویس خەندەی کرد :- ڕێگات نادەم لە پێش ئەم کوڕە سەرکردانە بم دۆڕێنیت !!!


ئاریووم :- چی ؟؟ واتا هەموان کوڕی سەرکردەن ؟؟ نەفرەت !!!


لویس بۆکسێکی خراپی لە ئاریووم دا وای کرد دەمی خوێنی لێ بێت .... ئاریوم هاواری کرد ....


هەموان بێ دەنگ بوون لە ترسان ... کوڕەکان هەڵبەزینەوە ئەمە چی بوو وا لە ناکاو !؟


لویس بۆی ڕۆشت بەهۆی بێ ڕێزیەکەی دووبارە بۆکسی پیا کێشا .... لە سکی دەدا ... ئازاری زۆر خراپ تر بوو ..


ئەم کچەی کرد بە ئاگر لەم کاتە دا .... ئاریووم سەرەڕای بوونی ئەو ئازارە دوبارە ئاگری لێ پەیدابوو ... گەشتە لوتکەی توڕەیی .. هەمو کات لویس ئاوا دەکات تا توڕە بێت .... چونکە ...


بە توڕەبوون ناخی بە ئاگا دێتەوە !!!!


لویس بە تەمەن لەگەڵ ئاریووم یەکسانن بەڵام گەورە تردیارە و دەڵێ من ٥٠ م .... بۆیە ئاریووم ڕێزی دەگرێت ...


ئاریوم بەرگەی نەگرت ... پاڵێکی بە توندی بە لویس نا و ڕۆشتە سەری دەستی کرد بە لێدانی بۆکس بە بێ ویژدانیانە وەک ئەو ...


لویس زۆر خراپ بوو لەژێر دەستی ئەم کچە بەڵام هیچی نەدەوت تەنها خەندەی دەکرد ئەمەش زیاتر ئاریوومی توڕە دەکرد ...


نامجون :- ئـــ ... ئەمە خەریکە دەی کوژێت !!!


هۆسیۆک :- ناوازەیە !!!! ئەمە جەنگاوەرە !!!


دوو مەشق پێکەر بە شڵەژاویەوە ڕایان کرد و لێکیان کردنەوە ...


لویس :- ئەوەندەت پێیە ؟


ئاریووم :- جەنگی شمشێری ڕاستیت دەوێت ؟؟؟ئامادەم !!! لە ناوت دەبەم !!!!!


لویس خەندەی کرد زانی ئەم کچە لە لوتکەی توڕەییە .... بۆیە بێ دەنگ بوو ... دوو کچ ڕۆشتن و ئاریوومیان هێمن کردەوە ...


دوو مەشق پێکەرەکەی تر لویسیان برد تا چارەی بکەن ...


ئاریووم هەڵسا لەسەر زەویەکە و لێوه بە خوێنەکەی سڕی ... ڕۆشت بەرەو لای کوڕەکان چونکە درگا لەوێ بوو ...


لەڕێگا قژی چاک کردەوە و بەتوندی بەستی چونکە لەگەڵ شەڕەکە بوبویەوە ...


هۆسیۆک :- خاتونی سەرنج ڕاکێش تۆ کێیت ؟


ئاریووم :- گرنگە بۆت بزانیت ؟؟؟


هۆسیۆک :- نازانی من کێم ؟


ئاریووم :- لە جل و بەرگت هەست دەکەم کوڕی سەرکردەیەکی .... بەڵام چۆن توانیوتە لەگەڵ جەنگاوەرێک کە هیچ پلەیەکی نیە قسە بکەیت ؟


تایهیۆنگ :- سەرنج ڕاکێشی بۆیە !!!!


ئاریووم :- من کارم هەیە ... وەک ئێوە بێ کار نیم !!!


یونگی بە خەندەوە قسەی کرد :- ماوەیەکی زۆرە نەم بینیویت ! زۆر گۆڕاویت !!! وە بەهێز بوویت !


ئاریووم :- ئۆهـــ بەڕێز یونگی منیش هەر وا زۆر سوپاس بۆ پیا هەڵدانەکەت بەڵام من شیاو نیم کەسێکی ئاساییم نەک خانەدان بۆ پیا هەڵدان ...


یونگی :- من جیاوازی ناکەم !


ئاریوم هیچی نەوت و ئەوێی جێ هێشت ...


جین :- تۆ چۆن ئەم کچە دەناسیت ؟


یونگی :- هەندێ جار لە دارستان دەم بینی ...


جۆنگکووک :- زانیم ئەوە کێیە ! جارێک منیش دیومە ئەوکاتە بەڕای من ١٤ ساڵێک دەبوو .. بەڵام قسە کردنی زۆر گەورانە بوو واهـــ ... بەڕاستی بوێرە و بەهێزیشە !


جیمین :- هم وایە ... دەی کاتی ئەوە نیە بڕۆینە ژوورەوە ؟؟؟


نامجون :- وایە کۆبونەوەکە کەمێکی تر دەست پێ دەکات ...


ڕۆشتنە ژوورەوە .... زۆر کەسانی خانەدان و بەهێز دیار بوون بێ گومان ئەوان کوڕی سەرکردەکانی بەشی پاشا ویلیامن بۆیە وان !!!


ڕۆشتنە ژووری کۆبونەوەکە .... کۆتا کەس پاشا ویلیام بوو هات ... هەموان بۆی هەڵسانەوە ... پاشا کە ئەم کوڕانەی بینی خەندەی کرد ....


دواتر فرمانی کرد کە دانیشن ..


هەمو سەرکردەکان بە دڵخۆشی قسەیان لەگەڵ یەک دەکرد و لەگەڵ پاشا قسەیان دەکرد وە دڵسۆزیان لێ بەدی دەکرا بۆ پاشاکەیان ...


بەڵامـــ ....


کوڕەکانیان وەک بکوژ سەیری یەکدیان دەکرد ... باشە ئەمانە بۆچی وا بێ هۆکار ڕقیان لە یەکە !!


زۆرجار دەڵێن کوڕی پاشا !! لەگەڵ کوڕە پاشاکانی تر دوژمنن ... ئەمەش بێ هۆکار تەنها ڕقیان لە یەکە و حەز دەکەن یەکتری بشکێننەوە !!


کاتی نان خواردن هات ....


خواردنەکان دانران و پاشا و سەرکردە و کوڕەکانیان دانشتن ...


درگاکە کرایەوە هەموان سەیرکردنیان ئاراستەی لای درگاکە کرد ... کوڕەکان خەندەیان کرد کە زانیان کێیە ...


ئاریووم .... بەڵێهـــ ... ئەو بو بەڵام بۆچی لێرەیە ؟


ئاریوم سەری دانەواند دواتر قسەی کرد :- پاشا ویلیام ... هاتوم خواردنەکەت تاقی بکەمەوە ...


پاشا ویلیام بێ ئەوەی سەیری بکات بە گرنگی پێ نەدانەوە وتی :- باشە ...


چێشت لێنەرەکە :- گەورەم هیچ کێشەی نیە پێویست ناکات ...


ئاریووم سەیری کرد بە ترسناکی ... چێشت لێنەرەکە بێدەنگ بوو و سەری هێنا خوارەوە ...


ڕۆشتە لای پاشا و مڵاکەکەی هەڵگرت تا تامی بکات وەستا ... خەندەی کرد ... ئاوڕی دایەوە بۆ چێشت لێنەرەکە ...


ئاریووم :- تۆ تامی بکە ...


چێشت لێنەرەکە زۆر شڵەژا له شوێنی خۆی نەجوڵا ...


پاشا ویلیام :- چیە ؟؟؟ چی ڕوو دەدات ؟


ئاریووم :- ژەهراویە !!


هەموان بە شۆکەوە :- چی ؟؟؟


ئاریووم :- کێ فرمانی پێ کردیت وا بکەیت ؟


یەکێک لە پشتەوەی ئاریوم و پاشا وەستابوو پاسەوان بوو ... بەڵام ساختەبو !!! شمشێرەکەی دەر کرد و بۆ پاشا ڕای کرد ....


ئاریوم خۆی سوڕاند و شاپێکی لە دەستی پاسەوانەکە دا و شمشێرەکەی کەوت ... دەستی زۆر بە خراپی گرت و شکاندی پاسەوانەکە هاواری کرد .... چێشت لێنەرەکە خەریک بو ڕابکات ... یونگی خێرا لای پەیدا بوو و گرتی ...


پاشا ویلیام :- خیانەت ؟ ئەمە چیە ؟ بۆچی هەوڵی کوشتنی من دەدەن ؟


ئاریووم :- قسە بکە کێ فرمانی پێت کردوە ؟


وەڵامی نەبو .. پاشا هیچی نەوت و دانشت ... هەموو سەرکردەکان بە شۆکەوە سەیریان کرد بۆچی ئاوا بێ خەمە ؟


بەڵام کوڕەکانیان دەزانن بۆ ئاوا بێ خەمە ترسناکی ئەم کچەیان دیوە دەزانن چۆن ئەم پیاوە بە قسە دێنێت !!! وە گوێ بیست بوون ئەمە پاسەوانی پاشایە ...


ئاریووم :- قسە دەکەیت یان قۆڵت دەرکەم ؟


پاسەوانەکە هاواری کرد :- من .. لە بەرەی فێڵبازەکانم !!!!!


هەموان شۆک بوون و سەیری باوکی نامجونیان کرد ...


ویلیام :- چی ؟؟ بۆچی ؟؟ بۆچی دەتەوێت من بکوژیت !؟


باوکی جیمین کە دەکا سەرکردەی بەرەی خوینمژەکان قسەی کرد :- پاشا ... ئەو لەوانەیە پلانی هەبێت !!! چونکە نامرێت لەوانەیە هەوڵبدات بتکوژێت تا خۆی ببێتە پاشا !!!!


نامجون :- درۆیە !!! باوکم شتی وا ناکات !!!


جیمین بە توڕەییه هەڵسایەوە بۆ نامجون ڕۆشتە پێش :- چۆن دەوێریت بەم شێوەیە لەگەڵ باوکم قسە بکەیت ئەی لاواز ؟؟؟


نامجون :- من لاواز نیم !! بەڵکو ئێوەن حەز دەکەن باوکم بکوژن !!!!


تایهیۆنگ خەندەی کرد هەڵسا تا بچێتە باسەکە و تێکیان بەردا حەتمەن ئەمە کاری شەیتانە !!!!
بەڵام دەستێکی بە هێز زۆر بە توندی لەسەر کورسیەکەی دانا وای کرد ئازاری هەبێت


ئاریووم :- جوڵە مەکە !!!!!


تایهیۆنگ شۆک بوو .. نەفرەت ئەم کچە ئاوا بەهێزە ؟


بۆ ئەم دوو کوڕە ڕۆشت کە خەریکە دەیانەوێت لێک بدەن ....


بەڵێهـــ ئەمە یاسایە !! پاسەوانەکانی پاشا ویلیام گەر ئازاری کوڕی سەرکردەکان بدەن ئازاردن ! ئەویش بۆ نەهێشتنی شەڕ ! وە نابێت باوکەکان هیچ بڵێن !!!


نامجون و جیمینی توند گرت و سەریانی لە مێزەکە دا و ئاوا ئەوانی هێشتەوە دەستی بە توندی لەسەریان دانابوو ...


ئاریوم :- کێشە دروست مەکەن کاتێک ئەم هەمو گەورەیە دانشتون !!! یەکەم جارتانە بێن بۆ کۆشک ! یاساکان نازان ؟؟؟ مناڵن ؟ یەک کاری هەڵە ببینم دەرتان دەکەم لە کۆشک تێ دەگەن ؟


هەموان ترسان تەنانەت پاشا ویلیامیش شۆک بوو ...


کورەکان قایل بون و ئاریووم ئەوانی بەردا ڕاستەوخۆ ڕۆشتنەوە شوێنی خۆیان و دانشتن ....


ئاریوم ویستی بڕواتەوە لای پاشا وەستا ...


دەستی بۆ قاپەکەی باوکی نامجون برد .. مڵاکەکەی دەرکرد دووبارە خەندەی کرد ..


دواتر ڕۆشتەوە لای پاشا وەستا ...


ویلیام :- بۆم شی بکەنەوە کی وای کرد ؟


سەرکردەی شەیتانەکان :- من لەگەڵ قسەکەی بەڕێز پارکم ... ( باوکی جیمین سەرۆکی خوێنمژ )


ئاریووم :- ئەو نیە ...


هەموان سەیریان کرد ..


جۆنگکووک :- چۆن وا دڵنیاین ؟


ئاریوم :- قاپی بەڕێزیان ژەهراویە !!! چۆن کەسێک کاری وا دەکات مادام مەبەستی ئەوەی هەیە ببێتە پاشای نیوەی زەوی ؟ چۆن ژەهر بۆ خۆی تێ  دەکات ؟ ئەمە کاری کەسێکی ترە !


سەرۆکی خیانەتکارەکان :- ئەی چۆن شتی وا دەبێت ؟ چونکە ئەو کەسە دەڵێیت من لە بەرەی فێڵبازەکانم !


ئاریووم :- باشە ئێوە گەر من بڵێم لە بەرەی درۆزنەکانم باوەڕ دەکەن ؟؟؟ بێگومان بەڵێ ! چونکە من ناناسن .. ئەویش ئاوایە ! ناچار کراوە ئاوا بڵێت تا بژیت !


سەرۆکی دڕندەکان :- ئێ باشە دەبێت براکەت نەبێن پاشا ؟


ئاریووم لە جیاتی پاشا قسەی کرد :- یەکێک لەم ژوورەیە و کەسی تر نیە !


پاشا ویلیام قسەی کرد :- من گرنگی نادەم ! ئێوە زۆرتان نەماوە بۆیە نامەوێت بە جەنگ ماڵئاواییتان لێ بکەم !!!! وە من پاسەوانەکەم زیرەکە بۆیە ترسم نیە ... لێتان خۆش بووم دوبارە نەبێتەوە !!!!


ئاریوم بە شۆکی :- بەڵام پاشا !!!


ویلیام :- تەواو تۆ بڕۆ دەرەوە کارم نەما پێت ئەوەی پێویست بو کردت !


ئاریووم سەری دانەواند وەک ڕێزێک دواتر ڕۆشتە دەرەوە ...


ویلیام :- کوڕەکان ... ئێوە جێگرەوەی باوکتانن ... هیوادارم دڵسۆز بن نەک فێڵ بکەن ...وە هیوادارم وەک باوکتان دڵسۆز بن بۆ پاشاکەتان !! ڕق و کینە دەربکەن لە مێشکتان باشە ؟


هەموان سەریان بە بەڵێی جوڵاند ...


سەرکردەی درۆزنەکان :- پاشا ... تۆ جێگرەوەت کێیە ؟؟


ویلیام :- ڕاستیەکەی من تەنها کوڕەکەمم هەیە وەک ئەوەی دەزان ئەو تەواو نیە .. خێزانەکەی تریشم مناڵی نابێت ...
وا هەست دەکەم ژنی سێهەم بێنم باشە ...ئەوکات مناڵەکەم دەکەم بە جێگرەوە ..


هەموان پێکەنین ...


سەرۆکی گورگەکان بە پێکەنینەوە :- بەڕاستە ؟؟


ویلیام :- ناهـــ ناهـــ .. گاڵتەم کرد ... نازانم تا ئێستا بەڵام کەسێکی شیاو دەناسم !!!!


جین :- واتا کەسێک لە بەرەکان دەکەیت بە جێگرەوەت ؟


ویلیام :-  .....


بەردەوامە ....


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


چۆن بوو ؟؟؟


رجڕوێنێاێنێێوێاێوێاێاێ


بەدڵتان بوو ؟


ڤۆت و کۆمێنت و تاگ لە بیر نەکەن هەتا بێ !!!


کچینە خۆ دەزانن دەوانم هەندەی نەمایە !?! ئەمنیش دەبی زوو تەواو بکەم ئەوجە زوو ڤۆن بکەن هەتا تەواو بکەم ئەوها نابی کاکە !!!!


وە خوێنەرم هیچ بە دڵ نیە !!! لۆ وەک کریمیناڵ و جیمین و مۆنستەر نیە ؟ واللە عەیبە خۆ وەعدتان دا !! بەشەر دەبی لەسەر وەعدی خۆی بی ...زۆر تێک دەچم ها !!
وا مەکەن ئەوە کۆتا چیرۆکم بی !!!!


بڕۆم باشترە 😑😑😑😑


Life goes on


Dynamite


Zin_bts


1936 words

Comment