❤︎14❤︎

.
.
.
!!!!37!!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
نەخۆشم ! ڤۆت بکەن تکایە بەم نەخۆشیە نوسیم بۆتان ! ڕێز لە ماندوو بوونم بگرن تکایە 💓💜💔
.
.
.



نامجون :- سڵاو ..... ئەیـــ ..... سەرکردە !!


هەموویان بە شۆکەوە سەیریان کرد ...


تایهیۆنگ :- نەفرەت !!! ئەمە خەریکی چیە ؟؟؟


هۆسیۆک :- بۆ چاوەڕوانی چی لە بەرەی فێڵبازەکان ؟ خاتونەکەم باوەڕ بەمه مەکە تەنها بۆ ئاژاوە لێرەیە !!!


نامجون زۆر بە جدی قسەی کرد  :- وتنی ڕاستیەکان ئاژاوەیە ؟ وتنی ئەوەی ئێوە دەتانەوێ چی لە سەرکردە بکەن ئاژاوەیە ؟


جیمین :-  بەسه نەفرەتی !!!!! دەتکوژم لێرە !


نامجون پێکەنی :- من نامرم !


جیمین :- ئاخـــ بە نەفرەت بیت ...( وای وت لە کاتێکا شاپێکی لە قەنەفەکەی تەکی دا )


جۆنگکووک پێکەنی :- وتت سەرکردە ؟ تۆ لە کەیەوە ئاوا دڵسۆز بوویت بۆی ؟ چیە ؟ پلانت هەیە ؟


نامجون :- پلانی چی ؟ ( ڕووی لە کیوت کرد ) من لێرەم بۆ ئەوەی هەموو ڕاستیەکانت بۆ ئاشکرا بکەم خاتونەکەم !


جین :-  بۆچی ئاوا زوو بە خەبەر هاتیەوە تۆ ؟؟؟


یونگی :- کاتت مابو تۆ !


نامجون :- واو یونگی واو ... نازانم چی بە تۆ بڵێم !


کیوت :- تۆ کێی ؟


نامجون :- من ... ڕابردووتم !!!


کیوت :- چی ؟؟؟


نامجون :- ڕابردووی تۆ لە نێوان دەستەکانمە ! ئامادەی بۆ ئەوەی بیزانی ؟


کیوت :- تۆ بەڕاستتە ؟


تایهیۆنگ :- وادەزانی ئێمە ڕێگەت پێ دەدەین ؟


نامجون خەندەی کرد :-  دەتوانی بێیتە پێشەوە کەس ڕێگری لێت نەکردوە !


تایهیۆنگ هاتە پێش بۆ ڕێگری کردن بەڵام بەر شتێک کەوت و کشایەوە دواوە ...


یونگی :- ڕێگای وەستاندن نیە ! ئەو بە هێزەکەی ڕێگا نادات هیچ کەس نزیک بێتەوە و پەنجەیەک نە لە خۆی نە لە کیوت بدات !


نامجون :- کیوت ؟؟؟ تا ئێستا ناوی خۆی نازانێت ؟ براڤۆ کوڕینە !


هەموو کوڕەکان وەستابوون بە شێوەی بازنە ... نامجون کورسیێکی هێناو لەبەرامبەر کیوت دانشت و ئەویش لەسەر قەنەفەکە بە ڕێکی دانشت ....


نامجون :- باشە من سەرەتا شتە ئاساییەکانت پێ دەڵێم ئەوەی تر بە شێوازێکی جیاواز هەمووی دەبینی و بێ ئەوەی هیچ لە دەست بدەیت بیرت دێتەوە ... وە من ناڵێم باشم ! کەسێکی باش نیم بەڵام من یارمەتی دەری تۆم خاتونەکەم ڕابردووە ڕاستیەکە تەواوی لای منە باشە ؟


کیوت :- باشە ...


جین :- سوێند دەخۆم ئەمە سەرکردەی فێڵباز نیە ئەم ناوەی لێ زیادە ..


جۆنگکووک :- ڕاست دەکەی ... ئەمە .. سەرکردەی ڕاستیەکانە !!!


نامجون :-  باشە ... بە پرسیار کردن دەست پێ دەکەین تۆ پرسیار بکە من وەڵامت دەدەمەوە لەسەر هەموو شتێکی تۆ باشە ؟


کیوت :- باشە ...


نامجون :- دەست پێ بکە ...


کیوت :- ناوم چیە ؟


نامجون :- ئاریوم خاتونەکەم ...


(لێرەوە کیوت نەما بوو بە ئاریووم )


ئاریووم :- کچی کێم ؟


نامجون :- تۆ کچی پاشایت .. پاشا ویلیام !


ئاریووم :- باشە ، ئەم کوڕانە کێن ؟ چیان لە من دەوێت ؟


نامجون :- هەموویان هەوڵی بە دەست هێنانت دەدەن تا بیرەوەریت بۆ نەگەڕاوەتەوە ..


ئاریووم :- بۆچی ؟


نامجون :- چونکە تۆ ئەرکێکت لەسەرە ! گەر تۆ بیرەوەریت بۆ گەڕایەوە ئەم ئەرکە دەبێت جێبەجێ بکەیت ! وە ئەوان بۆیە هەوڵیانداوە بەدەستت بهێنن تا بەبەر ئەنجام دانی ئەرکەکەی تۆ نەکەون ... هیوادارم تێ بگەیت ..


ئاریووم :- جوان تێ نەگەشتم ئەرکی چی ؟


نامجون :- ئەمەیان بە شێوازی دووەم دەزانیت !


ئاریوم  :- باشە ... ئەی شتێک ... من هیچ نازانم !


نامجون خۆی گرژ کرد :- چۆن واتا ؟


ئاریوم  :- کە بە هۆش خۆم هاتمەوە .... دەوروبەرم زۆر سەیر بوون ... ئەم هەموو بونەوەرە سەیرە نازام بۆچی مێشکم ئاوا خراپ توشی بیر چونەوە بوووەو هیچم بیر نایەتەوە تەنانەت ئەم شتانەش ....


(مەبەستی تیڤی و سەیارە و ئەو شتانەیە 😅)


نامجون خەندەی کرد :- حەقی خۆتە ... چونکە تۆ ئەوانەت هیچ نەدیوە ....


ئاریووم :- چی ؟ تۆ چی دەڵێیت ؟


نامجون :- ههههـــ بۆچی پرسیاری ئەوە ناکەیت چەندێکە بێ هۆشیت ؟


ئاریووم :- ڕاستە دەم ویست بپرسم ... چەندێکە ؟


نامجون :- یەک سەدەیە !!!!!!


ئاریوم شۆک بوو :-  چی ؟؟؟ ئەم گاڵتەیە چیە ؟


نامجون :- گەمژە ! هەرگیز لە خۆتت نەپرسیوە بۆچی ئەم جیهانە ئاوا جیاوازە ؟؟ بۆچی من ئوتومبێلم نەدیوە ؟ بۆچی تیڤیم نەدیوە ؟ بۆچی موبالیم نەدیوە ؟ ئەی ڕێگاو بان ؟ باڵەخانە ؟ ئامێری پزیشکی سەیر و سەمەرە ؟ ئەم هەموو شتە و زیاتریش ؟


ئاریوم هیچی نەوت لە شۆکدا بوو ...


نامجون :- ئەو کاتەی تۆ بە خەبەر بوویت ! تەکنەلۆژیا هیچ نەبو ! بەڵام کە هەڵسایتەوە جیهان هەمووی تەکنەلۆژیایە !!!! بێگومان هەمو شتێک جیاوازە !


ئاریوم :-  ئەی .... گـــ .. گەر وا بێت تەمەنم چەندە من ؟


نامجون :- ١٢٢ ساڵیت تۆ ... واتا ١٠٠ ساڵت بە بێ هۆشی بەسەر بردوە خاتونەکەم ....


( ێایەغەفقحشجسۆیاڕندوینڕوسوێ ... ئەمە یەک سەدەیە بێ هۆشە ؟؟؟ ١٢٢ ساڵیشە !!! )


ئاریوم :- چی ؟؟؟ من زۆر گەنج دیارم ئەمە ئەستەمە !!! نەفرەتت لێ بێت ئەم درۆیە چیە دەیکەیت ؟


نامجون پێکەنی و چاڵەکانی دیار بوون :- من درۆ ناکەم !!!! بۆ وا دەزانیت ئێمە چەند ساڵین ؟


ئاریوم :- ئێوەش ئاسایی نین ؟


نامجون :- من نامرم ... تەمەنم ٣١٨ ساڵە ...


ئاریووم لە حاڵەتی شۆکدا بوو ... سەیری یونگی کرد :- یونگی !!! ئەمە ڕاستە ؟؟


یونگی :- ئەمە چی وت هەموی تەواوە بچکۆل ...


ئاریوم :- من بچکۆلم ؟؟؟ تەمەنی منت نەدیوە ؟؟؟ دەڵێی تەمەنی پیرەژنم هەیە نەفرەت ئەمە چیە !!!! ئەی ئێوە چەندن !!!


نامجون :- ئەوان زۆر گەورە نین !!! لە ٢٥٠ ساڵ کەمترن ... تۆ لە هەموویان بچوکتری .... تەنها جۆنگکووکە ، ئەویش تەمەنی نزیکە لێت ١٩٠ ساڵە ....


ئاریووم دەستی بە سەریەوە گرتبو :- ئەی بە نەفرەت بن من مێشکم خراپ ئازاری هەیە و تێک چوە !!! چی ڕوو دەدات ! باشە تۆ نامجون ! واتا بەڕێز نامجون تۆ بۆچی ئاوا کۆتا کەس بویت هاتیت ؟؟


نامجون :- تۆ که بێ هۆش بوویت .. جین تۆی بردە لای خۆی ... ئێمە هەمومان چاوەڕوانی تۆ بوین بە ئاگا بێیتەوە ...
من توانیم تا نیو سەدە واتا 50 ساڵ چاوەڕوانت بکەم دواتر خەوتم ...
خەوتنێکی درێژخایەن تا ئێستا ...
کە هەستم کرد کەشەکە خراپە ...
هەستم بە هێزی سەرکردەکان دەکرد کە دیار بوو شەڕە وا بیرم کردەوە بۆیە وا دەکەن تۆ بە ئاگا هاتویتەوە ..
وە پێشبینیەکەم ڕاست بوو ... تۆ دوای یەک سەدەی تەواو بە هۆش خۆت هاتیتەوە ....
منیش تەنها چاوەڕوانی تۆ بووم بۆ وتنی ڕاستیەکان هەرچەندە هەموان دژی منن لەمە !


هۆسیۆک :- بێزار نەبووی لە وتی ئەمانە ؟


نامجون :- بۆ تۆ بێزارکەرە چونکە ڕاستیەکانە ..


جین :- بەس نیە نامجون ؟


نامجون خەندەی ترسناکی کرد :- ئەمە .... سەرەتایە !!!!!


یونگی :- تکات لێ دەکەم بەسیکە بی بڕێنەوە بۆچی بەهۆی ڕابردویەکی نەفرەتی داهاتومان تێک بدەین ! من نامەوێت بگەڕێمەوە و ببمەوە سەرۆکی درۆزنەکان دەمەوێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بژیم دوور بم لەمانە !!!!


نامجون :- بە داخەوە .. هەر کە خاتون بە ڕێگاکەی من هەمو شتێکی بیر کەوتەوە .... ئەوا هەموتان لێرە نامێنن ... دەڕۆن بۆ جیهانی خۆتان !!! تا کێشەکە چارە دەبێت !!


جیمین :- نەفرەت ! من نامەوێت بمرم !!!


هەمویان خەمباریان لێ بەدی دەکرا !!!! ئاریوم سەرنجیانی دا ... دواتر ڕوی لە نامجون کردەوە :- باشە ... ڕابردوی من چیە بە تەواوی ؟


نامجون هەڵسایەوە و چوە نزیکی دەستی لەسەر نێوچەوانی دانا و چوە بن گوێچکەی پێش ئەوەی بەرچاوی ئاریوم تەڵخ بێت گوێبیستی شتێک بوو .....


هیوادارم ئەو کاتەی کە گەرایتەوە بڕیارێکی باش بدەیت ... بڕۆ دەی بۆ ڕابردووت ... ❝


ئاریوم لە هۆش خۆی چوو .... نامجون پاڵی خست لەسەر قەنەفەکە ...


یونگی :- چی بوو ؟؟؟ چی بەسەر هات ئەو ؟؟؟؟


نامجون :- هیچ ... تەنها ڕۆشت بۆ ڕابردوو تا هەمو ڕاستیەکان بزانێت لەوەتەی لە دایک بوە تا ئەو کاتەی بێ هۆش بوو ... دوای ئەوە هەڵدەستێتەوە و بڕیار دەدات ئاخۆ ....


ئێوە بکوژێت یان نا !!!!


هەموان تەزویان پێداهات !!!! واتا هەر کە ئەم جەستەیە هەڵدەستێتەوە !!!!


ئەو کەسەیە کە هەمویان لێی دەتۆقن و لە بڕیارەکەی دەترسن !!!!!



ڕێگەی چونە دەرەوە نەما لەم ماڵە .... جامەکان هەمویان بون بە ئاسن .... درگا بونی نەما و بوو بە دیوارێکی پۆڵایین ماڵەکە هەموی بو بە پۆڵاین ....



جۆنگکووک :- ئەمە چی ڕوو دادات ؟؟؟؟


نامجون :- ئاریووم بێ هۆش بوو ... جەستەی ئێرەی داخست تا ئەو کاتە دێتەوە هۆش خۆی بە هەمو بیرەوەریەکانیەوە ...



جیمین :- کەس ناتوانێ بڕوات واتا ؟؟؟


نامجون :- بە داخەوە نەخێر !!!!



































ئاریووم ..... ئاریووم .... ئاریووم .....


هەڵسە !!!!!



ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



ئەمە چی ڕوو دەدات ؟


لێرەوە دەست بە ڕابردووی خاتو ئاریووم دەکەین !!!


هەر وەک وتم ئەم چیرۆکە پشت بە ڕابردوو دەبەستێت ... بیرۆکەیەکی جیاوازە ؟ وایە ؟



بیرتان لە ناوی چیرۆکەکە نەکردبویەوە ؟


کوڕانی سەدەی بیستەم !


ئەوان هی ڕابردوون !!!! ئاریوم هی ڕابردووە !!! ئەمە ناوەڕۆکی چیرۆکەکەیە !!!


ناوی چیرۆکەکە ڕوون بویەوە لەم بەشە .... وە هۆکاری نوسینی چیرۆکەکەش لە بەشەکانی داهاتو دەبێت ....



زۆرترین تاگ بکەن بۆچی بێبەش بێت خوێنەر لەم چیرۆکە جیاوازە ؟ ڤۆتیش بکەن تا بەشی داهاتو ببینن ...



نەخۆشم تکایە ڕێز لە ماندووبوونم بگرن !!!!



Life goes on


Dynamite


Zin_bts


1155 words

Comment