❤︎18❤︎

.
.
.
!!!37!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
بە ڤۆت و کۆمێنتەکانتان ڕێز لە ماندووبوونی نوسەر بگرن 💔
.
.
.


جین :- واتا کەسێک لە بەرەکان دەکەیت بە جێگرەوەت ؟


ویلیام :- همممم ... ئەمەش خراپ نیە ... بەڵام بڕیاری ئەمە نادەم دواتر دەبێت بە کێشە ! لەوانەیە یەکێک لە کوڕەکانی براکەم بکەم بە جێگرەوەی خۆم ... شت زۆر هەیە !


هەموان بێ دەنگ بوون بۆ ماوەیەک ...


سەرکردەی بەرەی خیانەتکارەکان :- چاکە .... ئەی ئەم کچە جەنگاوەرە کێیە ؟ بەڕاستی بەهێز و بوێر دیارە !!!


پاشا ویلیام :- بەڵێهـــ ... ئەو کچی یەکێک لە سەربازەکانمە ... ناوازەیە ... زۆر بوێر و زیرەکە ... جەنگاوەریشە ... شەڕکردن چاک دەزانێت ...


جین :- بەڵێ پاشا ئێمە ئیمڕۆ بینیمان .... بەڕاستی شەڕکەرێکی بەتوانایە ....


کوڕەکان :- وایە ...


دوای ئەوە پاشا ویلیام زۆر قسەی گرنگی کرد سەبارەت بە بەرەکان و بڕیاری دا ناوە ناوە کوڕەکان بێن بۆ کۆشک و شارەزایی پەیدا بکەن ..
چونکە زۆری نەماوە ببن بە جێگرەوەی باوکیان و تەمەنیان شیاوە تەنها جۆنگکووک ئەویش ٨٨ ساڵە ... بەمەش دەبێتە یەکەم سەرکردەی بەرەکان کە تەمەنی بچوکە ... ئەوانی تر شیاون ...


دواتر کۆبونەوەکە کۆتایی هات ... سەرکردەکان و کوڕەکان ڕۆشتنە دەرەوە لە ژووری پاشا ..


باوکەکان شڵەژارویان لێ بەدی دەکرا بەهۆی ئەم ڕووداوەوە ... چونکە هیچ کامیان نەبوون فرمان بکەن شتێکی لەم شێوەیە ڕوو بدات !!!! وە نەشیان ویستوە پاشا بکوژن !!! وە کوڕەکانیش نەبوون ...


هممم .... ڕەنگە ئەوانیش بن بەڵام بەم شێوەیان نەویستوە ... تەنها ویستویانە پاشا بترسێنن !!!


یونگی ڕۆشتە لای نامجون :- تۆ ... خەم مەخۆ ... هیوادارم باوکت بمێنێت ....


نامجون :- سوپاس ...


لە لایەکی تر جیمین و تایهیۆنگ بە بکوژانە سەیری یونگی و نامجونیان دەکرد .... وە هۆسیۆک خەندەی دەکرد چونکە سوڕ دەیزانی ئەمە کاری کێیە ...


باوکەکان ڕۆشتنەوە ... کوڕەکانیش ڕۆشتن ...


ئاریووم به ڕێڕەوی کۆشکەکە هاتوچۆی دەکرد ئەوانی بینی کە ڕۆشتن ..


دواتر بڕیاری دا بڕواتە ژوورەکەی ... هەر زوو ڕێڕەوی خۆی گۆڕی کە هەستی کرد کەسێک چاودێری دەکات ...
ڕۆشتە لای جەنگاوەرەکانی تر ..


ئاریووم :- بەڕێز لویس حاڵی چۆنە ؟


جەنگاوەرێک :- ئەو باشە ... تەنها لوتی شکاوە ... چاک دەبێت ... وتی تەنها هەڵسێتەوە دۆزەخت نیشان دەدات ...


ئاریووم پێکەنی .. لە هەمان کاتیشدا ترسا .. چونکە لویس زۆر ترسناکە وە ئاوا خراپیش لێیدا هەر باسی مەکە وردی دەکات !!!


ڕۆشتە دەرەوە لەوێ بەرەو شوێنێکی چۆڵ ڕۆشت لە پڕ کەسێک دەستی لەسەر شانی دانا ....


ئاریووم خێرا قۆڵی گرت و ڕوەو پێش خۆی دای بە عەرزدا و شمشێرەکەی لەسەر ملی ڕاگرت ....
شۆک بوو کە بینی یونگی بوو .. ئەویش ناڵەی کرد چونکە زۆر بە خراپی فڕەیدا عەرزەکە ...


بە شەرمەزاری دەستی گرت و هەڵی سەندەوە :- زۆر ببورە بەڕێز یونگی ... بمبەخشە تکایە ئازارم دایت نەم زانی تۆیت ...


یونگی خۆی پاک کرد بە دەستێک لە کاتێکا بە دەستەکەی تری پشتی خۆی گرتبو ....


یونگی :- ئاهـــ کێشە نیە ... من داوای لێ بوردن دەکەم کە لە ناکاو ئاوام کرد تۆش ترسایت ئەمە بەرگری بوو بۆیە لە بیر خۆتی بەرەوە ...


ئاریووم :- دووبارە ببورە ..


یونگی :- وتم لەبیری بکە من باشم ...


ئاریووم :- تۆ بۆچی دوام کەوتبووی ؟


یونگی :- ڕاستیەکەی من دەم ویست قسەت لەگەڵدا بکەم بەڵام تۆم نەدۆزیەوە دواتر تۆم بینی کارت هەبوو بۆیە نەم ویست بێزارت بکەم دوات کەوتم تا کاتێکی باش بڕەخسێت و قسەت لەگەڵ بکەم ...


ئاریووم :- ئۆهـــ ... ببورە نەم زانی ... کارت بە من بوو ؟


یونگی خەندەیەکی کیوتی کرد کە زۆر لە پشیلە دەچو بەم چاوە بچکۆلانەیەوە :- وتم پێن بڵێم چیتر زوو زوو یەک دەبینین ... دڵخۆشکەرە ...


ئاریووم :- چی ؟ زوو زوو ؟ بۆچی ؟


یونگی خەندەی نەما :- ئۆهـــ وام زانی دڵ خۆش دەبی ... بەهەر حاڵ پاشا داوای کرد جار جارە بێین بۆ کۆشک تا شارەزاییمان هەبێت ..


ئاریوم :- ئۆو .. بە هیوای بەختێکی باش ...


یونگی :- ڕاستیەکەی زۆر دڵخۆش بووم کە زانیم چونکە تۆ دەبینم !


ئاریوم :- ئۆهـــ سوپاس بەڵام من جەنگاوەرم پێویست بە شتی وا ناکات تۆ خانەدانی !


یونگی :- خۆ وتم من جیاوازی ناکەم ! یاهـــ تۆ دڵخۆشیم تێک دەدەیت !


ئاریوم :- ببورە ...


یونگی :- جەنگەکەی ئیمڕۆتم بە دڵ بو ناوازە بویت زۆر .. وە پاشا باسی کردی وتی کە زۆر لێزانیت ... کچی جەنگاوەریت هەر وا دەبیت !!!!


ئاریوم :- ئۆهـــ زۆر سوپاسی تۆ و پاشا دەکەم ... باشە ... ببورە من کارم زۆرە دەبێت بڕۆم !!!


یونگی :- تێناگەیت !


ئاریووم :- چی ؟


یونگی :- هیچ .. بە هیوای بەختێکی باش دەی من دەڕۆم ...


ئاریوم ڕۆشت و یونگیش ئەوێی جێ هێشت ...


یونگی ❝نەفرەت بۆچی لە من ناگات !! من ئەوم بە دڵە ! سەرسامی ئەوم زۆر لەمێژە ! هیچ هەستی پێ ناکات .. باشە من دوای ئەم هەموە کەسێکم بە دڵ بوو بەڵام ئەو هەر چی بکەم هەست ناکات ! نەفرەت چی بکەم !!! ❝


ڕۆشتەوە کۆشکی خۆی ...


ئاریوم ڕۆشتە ژوورەکەی زۆر ماندوو بوو خەوت ...
دواتر هەستی بە دەنگە دەنگ کرد لە ژورەکەی چاوی کردەوە هەردوو دایکەکەی بینی کە بە شڵەژاوی سەیریان دەکرد ....


جولی :- یاهـــ کچەکەم ئیمڕۆ بۆ ئاوا ونیت ؟


ئانی :- بۆچی لێوت بریندارە ؟ دوبارە لویس ئازاری داویت ؟


ئاریوم پێکەنی :- نەخێررررر ... من .... من لێیم بردەوە !!!!


جولی و ئانی خەندەیان کرد و شۆک بوون ...


جولی :- بەڕاستە ؟؟؟؟؟


ئاریوم :- بەڵێێێێێێێ ....


ئانی لە باوەشی کرد ... دڵیان خۆش بو ...


ئاریووم :- دایکە جولی براکەم چۆنە ؟


جولی :- ئەو باشە ... بۆچی ئەم ماوەیا سەردانی ناکەیت ؟ هەست دەکەم بیرت دەکات ..


ئانی :- ڕاست دەکات !


ئاریووم :- ببورن مەشقم زۆر بوو ناچار بووم نەڕۆمە لای کەس !


جولی :- بوەستە بوەستە !!!! ڕاستە ئیمڕۆ خەریک بوە پاشا بکوژن ؟


ئاریووم :- وایە ... بەڵام من ڕێگام نەدا ...


ئانی :- بۆچی ؟؟؟ بۆچی وا دەکەن ئەمانە ؟


ئاریوم هەموی باس کرد بۆیان وتی ژەهر لە خواردنەکەی بوە و پاسەوانەکە هێرشی بۆ هێناوە و باوکی نامجون تاوەنبار کراوە سەرەڕای ئەوەی خواردنەکەی خۆشی ژەهراوی بوە ....


جولی :- نەفرەت ئەمانە خەریکی چین ؟


ئانی :- نازانم ! تەنها هیوای سەلامەتی بۆ پاشا دەخوازم ...


ئاریووم :- وایە ....


دواتر جولی و ئانی ڕۆشتنە دەرەوە ... ئاریووم هەڵسا ڕۆشت بۆ باخچەکە ... شەوان باخچە زۆر خۆشە و کەشێکی ناوازەیە ...


شۆک بو بە بینینی یونگی کە لە دوور سەیری دەکرد ... نەفرەت چاک بوو بە هەمان جل بووم ئەگینا من فەوتابووم !!!


ئاریووم :- تۆ بۆچی لێرەیت ؟؟؟؟


یونگی خەندەی کرد :- پاشا ویلیام کاری بە من و باوکم بو ... یاهـــ بۆچی ئاوا ڕقت لێمە !!!!


ئاریوم :- ڕقم لێت نیە تەنها زۆر دێیتە سەڕ ڕێگام !


یونگی :- با بڵێین ڕێکەوتە !!! هههههـــ


ئاریوم :- باوەڕم کرد ! وەرە دانیشە ..


یونگی ڕۆشتە لای لە عەرزەکە دانشت :- سوپاس .. پاشا ویلیام زۆر قسەی کرد .. دواتر دیار بوو کاری گرنگیان هەبوو باوکم وتی لە دەرەوە چاوەڕوان بم تۆم لێرە بینی ... ئەمە هۆکار بو وەک وتم ڕقت لێم نەبێت !!!


ئاریوم :- باشە بی بڕێنەوە گەمژە !!


دەمی خۆی توند گرت و بە شۆکی سەیری یەکیان کرد :- بـــ ... ببورە بەڕێزم زۆر داوای لێ بوردن دەکەم لە دەمم دەرچو ببورە تکایە !!!!! ئاهـــ من شەرمەزار بووم تکایە ببورە ....


یونگی :- کێشە نیە ... مەشڵەژێ ... یەکەمین کەسی وام پێ بلێیت ... سەرسامت کردم بەڵام دانی پێدا دەنێم بە ڕاستی خۆش بوو ( پێکەنی) دەبیت بە هاوڕێم ؟


ئاریوم :- چـــ .. چی ؟ ئاخر من کەسێکی ئـــ ...


یونگی :- ئەم قسەیە مەکە !! هەموان یەکسانین و وەک یەک مرۆڤین ... وەڵامم بدەرەوە !


ئاریوم :- من هاوڕێم نیە ...


یونگی :- منیش هەروا ... کەوایە با یەکەمین هاوڕێ بین ...


ئاریوم :- بـــ .. باشە .. بۆچی تۆ هاوڕێت نیە ؟ ئەی ئەم کوڕە سەرکردانە ؟


یونگی :- ئەوان باش نین لەگەڵ یەک ناگونجێین !


ئاریووم :- بۆچی ؟ خۆ ئێوە لە داهاتو دەبن بە سەرکردە و دەبێت تەبابن !!


یونگی :- لە داهاتو نا ... بەڵکو هەفتەیەکی تر ... سەرکردەکان دەمرن بە یەکەوە هەفتەیەکی تر ...


ئاریووم :- ئۆهـــ بە داخەوەم ....


یونگی دیار بوو خەم دەخوات :- وا هەست دەکەم لە ئێستاوە بیری باوکم دەکەم ... زۆر دەترسم بێ ئەو ئەو هەمو شتێکمە .. دایکم کۆچی دوایی کرد کاتێک لە دایک بووم ئەو بوو بە هەمو شتم بە ئازارە کە دەبینم دەمرێت ئەو جێم دێڵێت !!!!


بە دەستەکانی دەم و چاوی خۆی گرت کە دیارە دەیەوێت خەمباریەکەی بشارێتەوە وا هەست دەکات شەرمە ئەمە ...


ئاریوم دەستی بەرز کردەوە تا بە پشتی دا بێنێت و هێوری بکاتەوە .. وەستا .. وای هەست دەکرد دواتر ئەو دەشکێتەوە و هەست بە کەمی خۆی دەکات چونکە هەندێ کوڕە پاشا وان ...


ئەم قسانەی لە مێشکی دەرکرد و دەستی بە پشتی داهێنا ... یونگی سەیری کرد ...


ئاریووم :- با وا بێت ... دەزانم بە ئازارە بەڵام تۆ دەبێت بەرگەی بگریت ! ئەو دڵخۆش دەبێت گەر بزانێت تۆ شوێنی دەگریتەوە و باشترین دەکەیت گەر تۆ باشیت نواند باوکت لە گۆڕەکەی ئارام دەبێت و بێ خەم دەبێت ... شانازیت پێوە دەکات ! هەوڵدە باشترین بکەیت و ئاواتی باوکت بەدی بهێنیت ... ئەو سەربەرز بکە ... تۆ باشترینیت خەم مەخۆ !


یونگی توند ئاریومی کردە باوەشی ... ئەو شۆک بوو ... نەی دەزانی چی بکات .. تەنانەت باوەشەکەشی لەگەڵ ئاڵۆگۆڕ نەکردەوە ..


یونگی :- سوپاس بۆ هێور کردنەوەم ... بە ئازارە بەڵام گەر کەسێک هەبێت قسەت بۆ بکات و هێورت بکاتەوە ئەوا زۆر باش دەبیت .. تۆ هاوڕێیەتی خۆتت نواند ... بەڕاستی سوپاست دەکەم ! قەرزارتم !


ئاریوم :- شایانی نیە ...


یونگی باوەشەکەی نەهێشت و بە کیوتی سەیری ئاریومی کرد :- بەیانی دەتبینمەوە ...


ئاریوم :- بەیانی ؟


یونگی :- بەڵێ ... پاشا ویلیام کە زانی ئەم سەرکردانە هەفتەیەکیان ماوە بڕیاری دا هەمو ڕۆژ هەموان لێرە کۆ ببنەوە وەک ماڵئاوایی کردنێک ....دەی دەبێت بڕۆم باوکم چاوەڕێمە ...


ئاریوم :- بـــ ... باشە .. ماڵئاوا ...


یونگی ڕۆشت ...


ئاریوم :- سوێند دەخۆم ئەم کوڕە زۆر سەیرە ..


ڕۆشتە لای باوکی پرسیاری لێ کرد دەربارەی ئەوەی هێزیان چۆنە ئەمانە ...


پاشا ویلیام :- ئەوان .... هێزی جۆراو جۆریان هەیە ... بە کوڕەکانیان بۆت باس دەکەم چونکە ئەوان نزیک ترن ...


هۆسیۆک ... کوڕی دڕندەکان .. ئەو دەبێت بە دڕندە .. وە توانای هەیە توشی لەبیر چونەوەت بکات و کۆنتڕۆڵت بکات ...


جۆنگکووک ... کوڕی گورگەکان .. ئەو شێوەی دەبێتە گورگێکی زەبەلاح و دەتوانێت بێتە ناو مێشکت و قسەت لەگەڵ بکات ...


جین :- ئەو ... تەنها خیانەتکارە .. بەڵام بۆ پاشاکەی وا نیە و زۆر ڕاستگۆیه .. دەتوانێت بە قسەکردن وات لێ بکات دان بە هەڵەکەتدا بنێی ..


جیمین .... کوڕی خوێنمژ ... ئاڵودەی خوێنن ... دوو ڕون .. مرۆڤ مەست دەکەن بە قسەکردن پێش هێرش کردن ...


تایهیۆنگ .... بەرەی شەیتان ... ئەو شەیتانێکی ترسناکە .. دەگۆڕێت شێوەی .. باڵێکی گەورە و قۆچەکانی ... بە ئاگر هێرش دەکات ....


نامجون ... بەرەی فێڵباز ... فێڵبازن بۆ کردنی کارەکانیان .. بەڵام ڕاستگۆن بۆ وتنی ڕاستیەکان ... هەمو ڕاستیەک لە نێوان دەستەکانیان دایە .. بۆ شەڕ کردن لاوازن .. بەڵام هەموان دەترسن لێی چونکە هەمو ڕاستیەک دەزانن !!


وە یونگی .... بەرەی درۆزنەکان .... لە درۆ کردن پلەی یەکەمن ! وات لێ دەکەن باوەڕ بە هەمو قسەیەکیان بکەیت .. زوو هەڵت دەخەڵەتێنن ... توانای هەست کردنیان زۆر بەهێزە ..


وابزانم هەمویم وت کچەکەم تێگەشتی ؟


ئاریووم :- نەفرەت !!!!! ئەمانە ئاوا ترسناکن تۆش باوەڕیان پێ دەکەیت ؟؟؟؟


پاشا ویلیام پێکەنی :- ئەوان ڕاستگۆن بۆ پاشاکەیان ... ئەمە بەڵێن و یاسای بون بە سەرکردەیانە !!!


ئاریوم :- باوەڕ ناکەم ...


ویلیام دەستی لەسەر شانی کچەکەی دانا :- تۆ دەزانی ئەرکێکت لەسەرە ؟


ئاریوم :- ئەرکی چی ؟


ویلیام :- دەبیت بە جێگرەوەی باوکت !!!!


ئاریوم شۆک بوو :- چی ؟؟ ئەم قسەیە چیە باوکە ؟ چۆن دەبێن ؟ ئەسڵەن هیچ کام لە بەرەکان ڕازی نابن !!!!.


ویلیام :- من تۆ دەکەم بە مێژوو ! باوەڕم پێتە ! باشترینیت ! وە هەم کە مردم تۆ دەبیت به جێگرەوەم خۆ من لەگەڵ سەرکردەی بەرەکان نامرم کچێ !!!!


ئاریووم :- تەمەن درێژ بیت باوکە ...


ویلیام :- بەڵام یەک شت کە دەبێت بیکەیت !!!!


ئاریوم :- فەرموو باوکە ....


ویلیام :- گەر ئەم کوڕانە کاتی فەرمانڕەوایەتیان خیانەتیان کرد ...





























































هەمویان لە ناو ببە !!!!!!


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


وتفـــ ....


واتا ئەمە ئەرکەکەی ئاریوومە ؟؟؟؟


چۆن بوو ؟


بە هیوای بەدڵ بوون ...


ڤۆت و کۆمێنت و تاگ لەبیر نەکەن ها 😐😑


خۆزگە ڕۆژەک بێ ئاگاداری ببینم ڤۆت تەواو بوە هەتا دانێم بەس حەیف لۆتان ...


ئاهـــ وە ئیشەکم پێتانە لۆم بکەن مەمنونم !!!


ئەوە 👇




miranwmardan



ئەو ئەکاونتەم لۆ بەر ڕیپۆرتان بدەن و لۆم بسوتێنن باشە ؟ ئەوەم لۆ بکەن مەمنونتم ...


Life goes on


Dynamite


Zin_bts


1659 words

Comment