❤︎1❤︎

.
.
.
Vote
&
tag your friends
.
.
.


کەسەکە :- من ......... کێم !؟


دکتۆر :- چی ؟ تۆ هەست بە باشی دەکەیت ؟


کەسەکە :- نازانم ...


دکتۆر :- ناوی تۆ چیە ؟


کەسەکە :- نازانم ... هیچم بیر نایەتەوە من کێم ؟


دکتۆر :- بیرەوەریەکانت بیر چۆتەوە ... بەهەرحاڵ من دکتۆری تۆ بووم ئەم ماوەیە بێ هۆش بوویت وە هیوادارم بتوانیت بیرەوەریت بگەڕێنیتەوە ... تا ئەو کاتە من لای خۆمت دادەنێم و ئاگادارت دەبم باشە ؟....


کەسەکە :- من هیچ نازانم ... تەنها دەمەوێ بژیم !


دکتۆرەکە لە دڵی خۆی شتێکی وت ...


❞ تۆ ؟؟؟ کەی ئاوا بوویت هاهـــ ؟ دڕندەی نەفرەتی ... دەترسم خۆت وا دەر بخەیت هیچت بیر نایەت بەڵام ئاوا زوو وازت لێ ناهێنم ! بێ گومان تۆ دەتەوێ بژیت ... چونکە کاری ئاوات ماوە بیکەیت هەموان لێت دەترسن !!! ❝


دکتۆر :- باشە پشو بدە کەمێکی تر دواتر دەت بەمەوە لەگەڵ خۆم


کەسەکە :- بڕۆ دەرەوە


دکتۆرەکە شۆک بوو بەو قسە کردنە لە ناکاوەی ... هیچی نەوت و ڕۆشتە دەرەوە ... پەرستارەکە بە ترسەوە لەوێ مایەوە


کەسەکە :- باشە ... تۆ بۆچی دەترسی ؟


پەرستارەکە ئەوەی لە گەرووی بوو قوتی دایەوە جەستەی هەمو ئارەق بوو :- مـــ ... من ؟ کوا وا نیم باشم و ناترسم ..


کەسەکە هیچی نەوت سەیری لای جامەکەی دەکرد و پەڕەی عەرزەکەی بینی ... هەڵسا ڕۆشت بۆ لای پەڕەکان ... دانەیەکی هەڵگرت ...


کەسەکە :- بۆچی هەست دەکەم ئەمەم پێشتر بینیوە ؟


ئاوڕی دایەوە بۆ پەرستارەکە ئەو زۆر ترسا گەڕایەوە دواوە بەر ئامێرەکە کەوت و شکا ... کەسەکە خەندەی کرد وای کرد زیاتر پەرستارەکە بترسێت ...


پەرستار :- مەیە پێشەوە ... دوور کەرەوە خێرا ...


کەسەکە زۆر نزیکی بوو خەندەی زیاتر کرد


❝ بوووو ❞


ئەم وشەیەی وت پەرستارەکە ئەوەندە ترسا بوورایەوە .. ئەو پێکەنی ...


لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە و پەڕەکەی هەر لە دەست بو .... لە بەرامبەر شتێک وەستا ... زۆر پێی سەیر بوو یەکەمین جاری بوو بیبینێت ...


کەسەکە :- ئەمە چیە ؟ زۆر سەیرە .... یەکەمین جارە شتێکی ئاوا ببینم ... تەقینەوەیە یان چی ؟


دووگمەیەکی لە لای راست بینی ... پەنجەی پێوە نا دەنگێک هات ترسا کەمێک بەڵام دواتر ئاسایی بوویەوە ...


لە پڕ ئەوەی پێشی کرایەوە ....


کەسەکە :- واهـــ ... ئەم دەرگایە چەند سەیرە ...


چووە ژوورەوە کۆمەڵێک شتی تری بینی ... هەر ئاوا دانەیەکی داگرت .. درگاکە داخرا ...


(تێبینی ... ئەمە مەسعەدە وە ناوی ئەم کەسە نەناسراوە بە من دەنوسم باشە ؟ )


من:- ئەمە تەڵەیە ؟؟؟ من کەوتمە داوەکەوە ؟ چی بکەم ؟ نازانم .....


.


دینگ ❞


دوای ئەم دەنگە درگاکە بویەوە ... کۆمەڵێک خەڵکی بینی .. هەموان جلی سەیریان لەبەر بوو شتیان لە بن گوێ بوو ...قسەیان پێی دەکرد ... هەندێ کەس بریندار بوون شتی زۆری تیا بوو ڕۆشتە دەرەوە لە نێو مەسعەدەکە ...



خەڵکەکە زۆر بە شۆکی سەیریان دەکرد ...


من :- باشە بۆچی ئەمانە وا هەست دەکەم باڵایان لە من کورت ترە ؟؟؟ بۆچی زۆر بە ڕوخسارێکی سەیر لێم دەڕوانن ؟ من چیمه ؟


هیچی تر گرنگیم پێ نەدان بەڵام شوێنەکە زۆر ترسناک دیار بوو بە لای منەوە .. ئێرە درگای ڕۆشتنە دەرەوەی نیە ؟


بە نێوانیاندا دەڕۆشتم تا شتێکم دۆزیەوە شووشە بوو بە جام دەچو چومە نزیک تر دەرەوەم لێ دیار بوو ... خەندەم کرد و پاڵێکم پێوە نا ....


نەفرەت ...


من ئاوا بەهێزم ؟ جامەکە شکا ورد بوو .... هەموو بە شۆکی سەیریان دەکردم من هیچم نەوت ڕام کرد ... ئەمە چیە ؟؟؟ دەرەوە بۆچی ئاوایە ؟ ئەمە بونەوەرە یان چی ؟؟؟


❝ بیب بیبـــــــــــــــــــــــــــ. ... ❞


کەسێک :- هێی تۆ بۆچی لە ناوەڕاستی جادەکە وەستاوی بڕۆ ئەولا من کارم زۆرە ...


من :- جادە ؟ ئەم بونەوەرە جادەیە ؟


نیشانەم ئەو شتە کرد کە مرۆڤەکە لە ناوی دانشتبو ..


پیاوەکە بە شۆکی سەیری کرد :- تۆ چی ؟ ئەمە ئوتومبێلە ئێرە چۆڵ بکە خێرا ...


منیش بە خێرایی بەردەمیم چۆڵ کرد .....


بۆچی ئێرە ئاوایە ؟؟؟ ئایە من لە جیهانێکی ترم ؟ ڕاستیەکەی من زۆر جیاواز نیم لەوان تەنها باڵام لە کچەکان درێژ ترە ...
وای بۆ دەچم باڵام بە قەد کوڕە درێژەکان بێت بۆیە ئاوا سەیرم دەکەن ...
هەر چی بێت خۆم من پیر نیم ...
جەستە هۆتەکەم و ڕوخسارەکەم شایەدی دەدەن کە من گەنجم هەرچەندە تەمەنی خۆمم بیر نیە ...


دەڕۆشتم کەسێکم بینی ڕوخساری نامۆ دیار نەبوو لە نێو بونەوەرەکە بو کە پێی دەڵێن ئوتومبێل ...


ئۆهـــ نەفرەت ... ئەمە زۆر توڕەیە .... بیرم کەوتەوە !!!


ئەمە دکتۆرەکەمە ...


لە ئوتومبێلەکە هاتە خوارەوە چاوەکانی سور بوبو زۆر توڕە بوو .... بۆ ساتێک مێشکم جوڵەی کرد ... ترس دای گرتم و بورامەوە ...


تەنها ئەوەی ئاگاداری بووم ڕای کرد بۆ لای من و شتێکی وت .....


سەرم !!!!!


Flashback


نەفرەتت لێ بێت تۆ !!!!!


بۆچی بۆچی وا دەکەیت ؟؟؟


تۆ دەبێت لە ناو بچیت !!!


ئەو لە ناومان دەبات !!!! پێویستە زوو ئێمە لەناوی ببەین ....


یارمەتی ❝ کیم سیۆک جین ❞


End flashback



ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



سڵاو ... ئەم بەشە چۆن بوو ؟



چاوەروانی سەیرو سەمەرە بن ..




ڤۆت و کۆمێنت بکەن .... دەی زوو زوو زوو تاگ بکەن لە بیری نەکەن ... چاوەڕوانم ڤۆت زۆر بی بەشی داهاتو دانێم حازرە کەماننــــــــــــــــــــــــــــــ. ...




ڤۆت


کۆمێنت


ئاند


تاگ . ..




ڵۆڤ یوو گایز ...


💜❤️💜💓

Comment