❤︎34❤︎

.
.
.
!!!44!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
The duck
said hello girls 😉😏
🦆:- ڤۆت لە بیر نەکەن دەنا لۆتان دێمممم
.
.
.



تا شەو داهات ئاریووم باسی ئەم جیهانەی بۆ وێڵسن کرد ... ئەویش سەرسام بوبو چونکە ئێرە تەواو جیاوازە لە جیهانی کۆن ...


وێڵسن :- واوووو ... ناوازەیە ...


ئاریووم پێکەنی :- بەڵێــهـــ ...


وێڵسن :- بوەستە !!!! واتا تۆ بە تەنیا لەگەڵ دوو کوڕی تر دەمێنیتەوە لەم ماڵە ؟؟


ئاریوم :- ئێهـــ ڕاستیەکەی ئەوەیە ... خۆی .... ئێهـــ مەبەستم ... ئەوە ... ئاهـــ بەڵێ بوو ئەوە ...


وێڵسن :- نەم وت شەکل بکە وتم وەڵامم دەوە !!! مادام خۆت ئاوا لێ کرد واتا ڕاستە !!! لە کەیەوە ؟


ئاریووم :- ئێهـــ لە دوێنێوە ! خۆی دوێنێ ئێمە یەکمان دۆزیەوە ... ناهـــ دوێنی نا .. دو ڕۆژ دەبێت بەڕاستی ... بەڵام ئەوان هاوڕێمن هیچی هەڵە ڕووینەداوە دڵنیا بە !!!


وێڵسن :- باشە ... من لێرە بمێنمەوە ؟؟یان بە دوای خانوێک بگەڕێم ؟


ئاریووم :- با هەمومان پێکەوە بین ... دەبین بە خێزانێکی بچووك ....تۆ ڕازیت بەمە ؟


وێڵسن :- همـــ ... خراپ نیە ... خۆی هەر دەبێ هەموان کار بکەین ئینجا تا ئەم دوو کوڕە پارەیان دێتە ژێر دەست و ماڵێک دەکڕن با لای ئێمە بن ..


لویس :- بەڵێ ئەمە باشە ... وا دەکەین ... لەگەڵ بامبام خانوێک دەکڕین بە یەکەوە لە نزیک ئێرە ... تا دور نەکەوینەوە لە یەکتری و ئاگاداری یەک بین ..


بامبام بە مۆنی سەیری لویسی کرد ئەوی چاوی لێ سور کردەوە :- ئاهـــ بەڵێ بەڵێ وایە ... وا دەکەین


ئاریووم :- چاکە ... وێڵسن براکەم تۆ هیچ جلێکت نیە .... بڕۆینە مۆڵێک جل بکڕین بۆت ؟؟؟ دڵنیام هەموو شتێ لە تۆ جوانە زۆر سەرنج ڕاکێشی ...


وێڵسن :- دە بەسیکە من وا نیم ... وە بەڵێهـــ من جلم پێویستە چونکە بەیانی دەڕۆم کارێک دەدۆزمەوە بۆ خۆم ....


هەموان ڕازی بوون .... ئاریووم وەستا ....


ئاریووم :- باشە ... کەس پارەی پێیە ؟؟؟


لویس و بامبام :- من پێم نیە !


وێڵسن :- منیش ... ئەی تۆ ئاریووم ؟


ئاریووم بە توڕەیی سەیری کوڕەکانی کرد :- دوێنێ نەم زانی هەموویم بەکار هێنا !!!


وێڵسن :- ئۆو ... ئەی چی بکەین ؟؟


ئاریووم :- کێشە نیە بە قەرز لە بانک وەریدەگرین تەواو چارەسەربوو ...


هەموان پێکەنین بەم کچە هارە ... خۆیان ئامادە کرد و لە بانکێک پارەیان بە قەرز وەرگرت بەڵام ئاریووم موبایلەکەی خۆی دانا ڕێگەیان نەدا ئاوا بیبات دەبو شتێک جێ بهێڵێت بۆیە ناچاربوو ...


ئاریووم :- موبایلەکەممــــــــــــــــــ ..


وێڵسن :- ئاهـــ دەی خەم مەخۆ تەنها با جلێکی شیاو بکڕم بەڵێن دەدەم یەکەم مووچەم دانەیەکی ترت بۆ بکڕم و قەرزەکەش بدەمەوە باشە ؟؟؟


ئاریووم :- خراپ نیە ... هێی ئێوە ! وەک براکەم بن خێرا کارێک بدۆزنەوە ئێوەش قەرزاری منن بیرتانە ؟؟؟


لویس :- بەڵێهـــ چاک بیرمانە .... دەیدەینەوە بێخەم بە ..


بامبام :- وایە


وێڵسن :- قەرزی چی ؟


هەر سێکیان :- هیچ نیە ...


وێڵسن :- ئۆو باشە ... با بڕۆین خێرا با شوێنەکان ببینم ... پەرۆشم زۆر


ڕۆشتنە مۆڵێک و زۆربەی دوکانەکانیان کرد و شتیان خوارد ... لە پێش دوکانێک وەستان ..


وێڵسن :- ئەوە ئێوە چی دەڵێن من ناڕۆم بۆ ئەوێ دەترسم !!!


ئاریووم :- ئەی هاوار خۆ هیچ ڕوو نادات تەنها قاتێکی پۆشتەت بۆ دەکڕم بەیانی دەبێت کار بکەیت لە کۆمپانیا نەوەک شوێنێکی تر !!!..


وێڵسن :- باشە باشە بەڵام تەنها بەم جلە ڕەشانە نا ترسناک دیارن بەخوا !!!


لویس :- عەیبە بترسیت ئەمە جوانترین جلی ئەم سەردەمەیە !!!!


بامبام :- وە سەرنج ڕاکێشترینیانە !!


وێڵسن :- بەراستە ؟ کەوایە بۆ وەستاون ؟ دەی با بڕۆین ...


ڕۆشتنە ژوورەوە .... سەیری ئەم هەموو قاتە سەرنج ڕاکێشەی دەکرد کە بێجگە لە ڕەش جۆرەها ڕەنگی ناوازە تریان هەبوو  ...


ئاریوومیش زۆر لای ناوازەبوو ...


بامبام مێشکی لویسی خواردبوو دەی وت دەبێت دانەیەکم بۆ بکڕیت  ... ئەویش دەی وت دەیکڕم تەنها پارەم بێتە بەردەست بۆتی دەکڕم ...


دواتر ئاریوم لە سوچێک وەستا ماندوو بو کوڕەکان بۆخۆیان دەگەڕان و هەر یەکە و کارمەندێک دوایان کەوتبوون  ...


کارمەندێک هاتە لای کاشێرەکە کە ئاریوومیش نزیکی ئەو بوو ..


کارمەندەکە :- ئەم نەفرەتیە بێزارکەرە !! هیچی بە دڵ نیە ! من ماندو بووم بە دەستیەوە !! بۆچی ئاوا خۆ بە زلزانە ؟؟؟


کاشێرەکە :- ئێهـــ هەر وا دەبێت ئیتر ..


ئاریووم :- چیە ؟ مەبەستتان براکەمە ؟؟


کاشێرەکە و کارمەندەکە ڕاچڵەکین ....


کارمەندەکە :- تـــ .. تۆ خوشکی ئەویت ؟؟


ئاریووم :- بەڵێهـــ ....


کاشێرەکە :- دەتوانی بمانبوریت ؟؟؟


ئاریووم :- قسەی نەشیاو هەندێ کات وات لێ دەکات نەتوانی داوای لێبوردن قبووڵ بکەیت ئەمە دەزانن وایە ؟


کاشێرەکە :- و ... وا ئەو هات !!


ئاریووم ئاوڕی دایەوە ڕەق بوو ... ڕێک لە پێش یەک بوون ... جەستەی کەوتە لەرزین بەهۆیەوە ... هەناسەدانی خراپ بوبو ...


کەسەکە :- خاتوون !! خاتوون !!


ئاریووم :- هاهـــ ؟ ئاهـــ بەڵێ ؟


کەسەکە :- تۆ ڕێگاکەت گرتوم ! دەمەوێت لەگەڵ کاشێرەکە بدوێم ..


ئاریوم :- بـــ .... ببوورە زۆر داوای لێ بوردن دەکەم فـــ فەرموو ...


ڕێگاکەی بۆ چۆڵ کرد ....


ئاریووم بە شۆکی لێی دەڕوانی سەرەڕای ئەوەی ئەو کەسە پشتی لێی بوو ...


جـــ .... جین !!!!


بەڵێهـــ ... ئەم کوڕە جین بوو ... ڕووخسارێکی جدی ... کەمێک توڕەیی لێ بەدی دەکرا ، لەهەمان کاتیشدا زۆر سارد بوو .... دەمترسێنێت ئەمە !!!


جین بە توڕەیی لەگەڵ کاشێرەکە قسەی دەکرد ... دیار بوو جلەکانی بە دڵ نەبووە کە بۆیان ئامادە کردبوو ... هەر دەی وت من کە ئاوا قۆزم ماقوڵ نیە جلێکی ئاوا ناشرین بۆم دانرێت و بە دڵم نیە ...


ئاریوم تێگەشت کە ئەم کاشێر و کارمەندە مەبەستیان وێڵسن نەبووە ! بەڵکو مەبەستیان جین بووە ....


خێرا ئەوێی جێ هێشت و ڕۆشتەوە لای وێڵسن و لویس و بامبام ...


لویس :- بۆچی لە ناکاو ونبویت ؟


ئاریووم :- نانا ... لەو سوچە وەستابووم


وێڵسن :- ئەی بۆچی ئاوا ترساو دیاریت ؟؟ شتێ بوە ؟؟؟ چاوەکانت نیشانی دەدەن کە دەتەوێت بگریت خوشکەکەم تۆ باشیت وایە ؟


ئاریووم :- باشم وێڵسن ... تەنها ماندووم ...


بامبام :- ئێوە جلەکە دیاری بکەن و بیکڕن دواتر وەرنە خوارەوە من و ئاریووم چاوەڕوانتان دەکەین باشە ؟؟؟


لویس :- زۆر باشە ...


بامبام ئاریوومی بردە نێو مەسعەدەکە ... ئەویش قژی برد بۆ دواوە و هیچ لە باش نەدەچوو ...


بامبام :- کێت بینیوە ؟؟؟


ئاریووم :- چی ؟؟


بامبام :- کێت لە شوێنی جلەکان بینی ؟؟؟ دڵنیام بۆیە ئاوایت یەکێکت دیوە وایە ؟؟ بۆچی قسە ناکەیت ؟؟ گەر ئەمە بۆ تۆ خراپ بوو چی ؟؟


ئاررووم مێشکی خۆی توند گرت :- هیچم نەدیوە  وازم لێ بێنە بامبام تەنها ماندوم ..


بامبام :- درۆکردن دەت گەیەنێتە ئامانج ئاریووم ؟ من خۆم تۆم بینی کە لەگەڵ جین وەستابوویت !!!! ئەم ڕووکارە ترساوەتم بینی دەتەوێت بێ دەنگ بم ؟؟؟؟ 


ئاریوم سەیری کرد بە سەرسامی :- بینیت ؟؟؟؟


بامبام :- بێ گومان بەڵێ ! بۆچی درۆ دەکەیت ؟ بۆچی شتەکان دەشاریتەوە ؟؟ هیچی لێت کرد ؟؟ یان هیچی پێت وت ؟؟ تۆ باش دیار نیت !!!


ئاریووم :- هیچی نەکرد ... تەنها ... تەنها من زۆر ترسام کە ئەوم بینی ..


بامبام :- بۆچی چی وت ؟


ئاریوم :- هیچی نەوت ... ڕوکاری ڕوخساری زۆر سارد و توڕە دیار بوو ... وای کرد زۆر بترسم واشی دەرخست کە من ناناسێت ... دەترسم زۆر ...


بامبام :- مەترسە ئێمە لاتین !!! تەنها تۆ قسە بکە ئێمە خۆمان دەتپارێزین !!!


ئاریووم هیچی نەوت ... لە مەسعەدەکە ڕۆشتنە دەرەوە ...


لەسەر کورسیێک دانشتن ... چاوەڕوانی لویس و وێڵسن بوون ...


بامبام :- تۆ نابێت بترسیت ... نابێت خۆت بە تاوانبار بزانیت لە کاتێکا هەموانت ڕزگار کرد ... بەڵکو تۆ پاڵەوانیت !!! باشترینیت ... پێویست زە ترس ناکات ... چی بوو پێمانی بڵێ هەموان هەموو شتێک چارە دەکەین !!!  باشە ؟


ئاریووم :- باشە ... سوپاس ...


بامبام :- دوێنێ لە کۆڵانەکەش یەکێک لەوانت بینی وایە ؟


ئاریووم :- چـــ .. چۆن زانیت ؟؟؟


بامبام :- ڕووکاری ڕوخسارت هەر وەک هی ئیمڕۆ بوو بۆیە زانیم ... کەوایە ڕاستە ... کێ بوو ؟؟


ئاریووم :- تـــ .. تایهیۆنگ بوو ...


بامبام :- هم ... ئەوەتا جین ...


ئاریوم :-  نامەوێت سەیری بکەم من دەترسم ...


بامبام :- پێویست ناکات سەیری بکەیت ئەو خۆی وا سەیرت دەکات !!!!


ئاریوم :- نەفرەتی بێ دەنگ بە ... وا مەکە لە ترسا ببورێمەوە !!!


بامبام پێکەنی ...


ئاریووم :- ڕۆشت ؟


بامبام :- بەڵێـــ  .. دەمێکە ڕۆشتوە ..


ئاریووم سەری بەرز کردەوە وێڵسن و لویسی بینی هەڵسان و ڕۆشتنە لایان ...


ئاریووم :- دانەیەکت کڕی وایە ؟


وێڵسن :- بەڵێ کڕیم ... تۆ ئێستا باشتریت جوانکیلەکەم ؟


ئاریوم :- بەڵێهـــ باشم .. بگەڕێنەوە دەی ماندووم زۆر ...


گەڕانەوە ماڵەوە ... لەسەر داوای بامبام هەموان بە ناچاری سەرەڕای ئەوەی ماندوو بوون دانشتن سەیری فلمیان کرد ... ئەویش بۆیە ناچار بون زۆر بۆڵەی کرد و وتی منتان ئەم هەمووە گێرا و ماندوتان کردم هیچیشتان بۆ نەکڕیم ...


فلمێکی ئاکشن بوو بەڵام هەر زوو گۆڕیان کردیان بە کۆمێدی لەبەر ئاریووم ...


دوای فلمەکە ڕۆشتن خەوتن  ...


کەوتنە خەوێکی زۆر قووڵەوە ....


بەردەوام ...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم بەشە چۆن بوو ؟


بە هیوای بە دڵ بوون ...


ڤۆت و کۆمێنت و تاگ بکەن ئەی هاوار ...


Life goes on 💜❤️


Zin_bts


1166 words

Comment