❤︎22❤︎

.
.
.
!!!!!!40!!!!!!
Vote
😑😒
Tag your friends
.
.
.
This Fu**ing one kill me slowly 🙂🔫💔💔💔💔💔 "hesoka"
.
.
ڕێز لە ماندوو بوونی نوسەر بگرن بە ڤۆتەکانتان ئەی بن دیوارینە 😐!!!!
.
.
.


## :- ئحمـــ ... ببورن بۆ تێکدانی ساتە ڕۆمانسیەکەتان بەڵام ئێرە شوێنێکی گونجاو نیە !!!!!


هەردوکیان بە شۆکەوە سەیریان کرد ....


یونگی :- جین !! چی دەکەیت لێرە ؟


جین پێکەنی :- تۆ چی دەکەیت ؟ من کارم بەم جەنگاوەرەی پێشت بوو ...


یونگی :- چیت لێی دەوێت ؟


جین :- یاهـــ کارم پێیەتی بە تۆ چی ؟ وە قسەکردنتان تەواو بڕۆ لێرە شورەییە سەرکردەی درۆزنەکان لێرە دەبینم !!!! لای جەنگاوەرێکی هیچ !!!!


یونگی زۆر توڕەبوو بەم قسەیه :- بۆچی تۆ جیاوازی دەکەیت ؟؟؟ بۆ تۆ شورەییە کە بەرامبەرت هەر جۆرێک بێت بە کەمی بزانیت !!!! دووبارەی نەکەیتەوە !!!!


توڕەییەکی زۆر زۆر لە یونگی بەدی دەکرا ... ئەوێی جێ هێشت ....


ئاریوم بە دڵ شکاوی سەیری جینی کرد ئەم قسەیە بەڕاستی ئازاری دا ...


جین :-  ئاوا سەیرم مەکە !!!! تەنها ویستم لێتی دور بخەمەوە ئەمە شتێکی باش نیە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردە دروست بکەیت تێ دەگەیت ؟ دواتر خۆت زەرەر دەکەیت و ئازار دەکێشیت کە دەی بینی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر دەکات !!!!! بە هیوای تێگەشتن وە خێرا بڕۆ مەشق بکە پاشا ویلیام فرمانی کرد ... دەڵێت گوایە جەنگ هەیە ..  بڕۆ خێرا ...


ئاریوم بە توڕەییەکی ترسێنەر قسەی کرد :-
یەک ! من پەیوەندی نابەستم لەگەڵ هیچ کەسێک ....
دوو ! لە خۆتەوە بڕیار لەسەر هیچ شتێک مەدە کە هەڵە تێگەشتی ....
سێ ! هەرگیز بوێری ئەوە نەکەیت فرمان لەسەر من بکەیت تێ دەگەیت ؟
چوارەم کە پەیوەندی بە خاڵی سێیەمەوە هەیە ! ئەمە تۆ نیت بڕیاری شتی ئاوام لەسەر دەدەیت پاشایە نەک تۆ !!!
وە خۆت لێرە بڕۆ ونبە نەک من بڕۆم و چاوەڕوانی ئەوەش نەکەیت داوای لێ بوردن بکەم !!!!
نەفرەتی !!!!!


بە توڕەییەکی ترسێنەر ڕۆشت ... جینی لە شۆکدا هێشتبوویەوە باوەڕی بەمەی کەمێک پێش ئێستا نەکرد ...


جین :- دوای ئەم هەمو قسەیە پێشی وتم نەفرەتی ؟؟؟؟ وە وتیشی داوای لێ بوردن ناکات ؟؟؟ واو براڤۆ خاتونی نەفرەتی ... چارەت دەکەم بێ خەمبە ....


لە دوای ئەم ڕۆژەوە جین هەر وەک خۆی مامەڵەی دەکرد ئاریومیش هەر ئاسایی بوو وەک پێشتر جیا لەوە جین له دواوە خەریکی پلانە بۆی ....
.
.
.


.
.
.
.
.
.


ساڵێک تێپەڕی .... زۆر شت ڕویاندا ...


ئاریووم لەگەڵ جین جەنگێکیان کرد  .... کۆتاییەکەی شکانی دەستێکی ئاریووم و شکانی لوتی جین بوو ..


هۆکارەکەشی ئەوەبو جین خۆی سەرکردەی خیانەتکارە و تۆڵەی دەویست .... کەواتە خیانەتی کردوە و بەسەر ئاریوومی دا شکاندۆتەوە و پاشا زانیویەتی و زلەیەکی لە ئاریووم داوە و سزای داوە ...


وە نیوەی زەوی لەگەڵ نیوەکەی تری برای پاشا ویلیام ناکۆکی تێکەوت ... ئەمەش بۆ پاشا زۆر لەناکاو و شۆک هێنەر بوو ... هەرگیز شتی وا ڕوینەداوە !!!


ئەمەش هۆکارەکەی کۆنتڕۆڵ کردنی براکەی ویلیام بوو لە لایەن هۆسیۆکەوە !!..


( وتم ئەو توانای کۆنتڕۆڵ کردنی هەیە وەک دڕندە)


ماوەیەکیشە کەسێکی نادیار پەیدا بووە زۆر هەڕەشە لە ئاریووم دەکات بەوەی کە دەزانێت ئەو کچی پاشایە ... ئەمەش زۆر ئاریوومی ترساندوە ....


بێجگە لەمەش .... بەرەکان دژی پاشا کۆدەبنەوە و پلان دادەنێن بۆ کوشتنی پاشا ....


نامجون وتی بەشدار نابێت ... بێگومان ئەویش هۆکاری خۆی هەیە ئەوانیش بە مەرجێک ڕازی بوون وازی لێ بهێنن کە هیچ شتێک نەڵێت نامجونیش  ڕازی بوو و لە بابەتەکە ڕۆشتە دەرەوە  ....


یونگی وتی ڕازی نابم بەمە و خیانەت ناکەم بەڵام خراپی جیمین و تایهیۆنگ کە خۆیان پلان دانەری ئەم کارەن بە هەڕەشە و کردنی قسەی زۆر و کۆنتڕۆڵ کردنی ڕازیان کرد ... بەڵێهـــ ... ئەویش کۆنتڕۆڵ کرا بۆ ڕازی بوون لە لایەن هۆسیۆکەوە ...


سەبارەت بە جۆنگکووک کەشەکەی زۆر بە دڵ بوو ..چونکە ئەمە ئەو شتەیە کە خۆی حەزی پێیەتی و خۆشی وەردەگرت لە ساتەکەی ...


جین بەهۆی بونی ڕقێک بەرامبەر پاشا لەوەی ڕێگا نادات هەمو شتێک بزانێت ڕازی بوو و ڕۆشتە ڕیزیانەوە  ...


تایهیۆنگ و جیمین زۆر دڵخۆش بوون ... ئەوان بون مێشکی ئەم کوڕانەیان تێکدا و ئاوا خراپیانی کرد ... واتا هەموو هۆکار ئەم دوە بوون و یونگی کۆنتڕۆڵ کراوە ... نامجون ڕۆشتە دەرەوە لە باسەکە و ئەوانی تریش ڕێکەوتون لەگەڵ یەک ....


کەسە خراپەکان بەرگەی هەموو شتێک دەگرن  بەڵام بەرگەی دۆڕان ناگرن ...


( ئەمە ئەو قسەیە کە لەگەڵ سەرەتای چیرۆکەکە واتا پێشەکی لەگەڵ بەرگی کتێبەکە نوسراوە گەر تێبینی بکەن )


بەڵام ئەوان نازانن دوای کردنی ئەم کارە چ نەهامەتیەکیان بۆ دێت و ڕویان تێ دەکات !!!!


پاشا هەستی کردوە ئەوان گۆڕاون ... هەستیشی کردوە ئەوان خەریکی شتێکن ... بەڵام بە تەواوانی نازانێت چیە ...


ئیمڕۆ جولی هاوسەری پاشا دەگەڕێتەوە کۆشک ... بۆ ماوەیەک ڕۆشتبوە کۆشکی باوکی بۆ سەردانی ... ئاگاداری هیچ شتێک نین ئەوان بەڵام ئەو چاودێری دەکرا لە لایەن چەند کەسانێکەوە ...


ئاریووم خەریکە شێت دەبێت ... زۆر دەترسێت ئەو کەسەی کە ئاوا هەڕەشەی لێ دەکات یەکێک لەم سەرکردانە بێت ... بڕیاری دا بڕوات و بە باوکی بڵێت ...


ویلیام شۆک بوو :- چی ؟؟؟؟  بۆچی پێت نەوتوم ؟؟؟ گەر شتێکت لێ هات من چی بکەم کچەکەم !! نازانی کێیە ؟؟؟ من ئەم ماوەیە هەست بە نامۆیی ئەم کوڕانە دەکەم دەترسم زانیبێتیان تۆیت و پلانت بۆ دانێن !!!! دەبێت بە باشی ئاگادارت بم !!! لویس و پاسەوانە نوێکەم بۆ بانگ بکەن خێرا !!!


لویس و پاسەوانەکە هاتن ... لویس شڵەژاوی پاشای بینی زانی هیچی باش لە ئارادا نیە !


پاسەوانەکە :- سڵاو پاشا ... سڵاو شازادە ... من ناوم بامبامه ... بە هەمو شێوەیەک ئامادەم بۆ قوربانی دان لە پێناوتان ...


( ئەرێ واللە هینام 😂 لەسەر داواتان هینام چتان دەوێ لەوەی زیاتر لێدەن دەی 😂😏) .


پاشا ویلیام :- سڵاو لە تۆش .. تەنها دەمەوێت بە باشترین شێوە پارێزگاری لە ئاریووم بکەیت بێ ئەوەی کەس هەستت پێ بکات ئەمە دەتوانیت ؟


بامبام خەندەی کرد :- کاری نهێنی پیشەی خۆمە بێ خەم بن گەورەم ..


ویلیام خەندەی کرد ...


ماوەیەکی زۆرە هیچ شتێک نەبوە .... بێ گومان ئەمە مانای ئاسایی بوونی کەشەکە نیە بەڵکو مانای ئەوەیە گەر شتەکان هاتن هەموی لە دوای یەک دێن ...


پاشا کۆبونەوەی کرد ....


جیمین :- پاشا ئەم کۆبونەوە لە ناکاوە چی بوو ؟


ویلیام :- بابەتێکی گرنگە ... لەسەر شوێنگرەوەی خۆمە ... هەروەک دەزانن من لەگەڵ براکەم ناکۆکیمان لێ دروست بو ، ناشزانم بۆچی ئەمە ڕویدا ... بەڵام دەبێت شوێن گرەوەم لێرە هەڵبژێرم !!!!


هەموان بێ دەنگ بوون ... بەڵێهـــ ئەمە پلانی کوڕەکان بوو ... وایان کرد پەیوەندیان تێک بچێت تا پاشا بیر لە شوێنگرەوە نەکات لە دەرەوە ...


ویلیام خەندەی کرد :- کە من مردم ... ئەو کەسە چاک دەزانێت کێیە و دێتە سەر کورسیەکەی من فەرمانڕەوایەتی دەکات ... وە توند دەبێت ... خۆی باش دەزانێت کە کێیە ....


هەمووان بە بکوژانە سەیری یەکیان کرد واتا پاشا لەگەڵ یەکێکیان ڕێک کەوتوە و ئەو کەسەش هیچ ناڵێت ؟؟؟ نەی خوات تاڵە !!!!


پاشا خەندەی کرد ... زانی ئەمانە هەمویان چاویان لە فەرمانڕەوایەتیە بۆیە ئاوان ... بەڵام هیچ کامیان نازانن شکانی سوێندی دڵسۆزی چی لە دواوەیە !


باشە ئەی نابێ نهێنیەک هەبێت کە وای کردوە هەمو بەرەکان دڵسۆز بن بۆ پاشا و لەگەڵ یەک تەبا بن ؟


بەڵێهـــ ... ئەویش ئەو سوێندی دڵسۆزیەیە نەک بۆ سوێندەکە بەڵکو شکاندنی دۆزەخی لە دواوەیە ... بۆیە سەرکردەکان ئاوا تەبا بون چونکە ناچار بوون ... هیچ ڕێگەیەک نەبوو بۆ فێڵ کردن ...


گەر تۆ بیر لە ناوەکانیان بکەیتەوە دەزانی چەندە ترسناکن .. جا هەموان یەک بگرن ؟ کەس لێیان ناباتەوە بەڵام ئەم سوێندە وای کردوە هەموان بترسن لە دەرەنجامەکەی ... نایانەوێ بمرن بۆیە ترسی شکاندیان هەبووە ....
بەڵام ئەمانە نازانن شکانی ئەم سوێندە چیە بۆیه وا هەموان ڕێک کەوتون و پلانیان داناوە .... 


جین :- واتا یەکێکە لە ناو ئێمەیە ؟


پاشا بە خەندەوە وتی :- بێ گومان .... خۆشی ئاگادارە ... کۆبونەوە تەواو ...


پاشا هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە ... ئەوان بە شێوەیەکی تاریک و ترسناک لە یەکیان دەڕوانی ..


تایهیۆنگ بڕۆیەکی بەرز کردەوە :- کەواتە ئاوا ؟؟؟ کاری وا دەکەن ؟ ئەی ڕێک نەکەوتین ئێمە ؟


هیچیان قسەیان نەکرد چونکە لە حاڵەتێکدا نەبون قسە بکەن قسەیان بکردایە دەبوە شەڕیان ....


گەڕانەوە .... یونگی جۆنگکووکی بانگ کرد بۆ کۆشکەکەی ... وتی کارێکی گرنکە ... ئەویش ڕۆشت ...


جۆنگکووک :- چیت دەوێت ؟


یونگی :- کورەکان ڕێک کەوتون لەسەر شتێک ...


جۆنگکووک :- لەسەر چی ؟ بۆچی من ئاگادار نیم ؟


یونگی :- ئەوان هەموان بە جیا هێرش دەکەنە سەر کۆشک .... دەبێت ئێمەش هێرش بکەین ... هەمو جەنگاوەرەکانت بنێرە ... بەڵام یەک شت  !!!!


جۆنگکووک :- چیە ؟


یونگی :- نەکەی دەست لە جەنگاوەرەکەی پاشا بدەیت !!!!!!


جۆنگکووک خەندەی کرد :- بێخەمبە ...


ئەوێی جێ هێشت .... یونگی لە ژوورەکەی بە دەنگێکی زۆر بەرز پێکەنی ...


یونگی :- واهـــ واهـــ واهـــ .... زۆر ساویلکەی جۆنگکووک ی سەرکردەی گورگەکان ... نازانیت من سەرکردەی درۆزنەکانم ؟ براڤۆ بەیانی ڕووداوی خۆش ڕوو دەدەن !!!



بەردەوامە ....


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم بەشه چۆن بوو ؟


ئەمە پلانە یان چی ؟


ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن ...


Life goes on


Zin_bts


1225 words

Comment