❤︎20❤︎

.
.
.
!!!!40!!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
دکتۆر ستۆنتان دیوە ؟؟؟ ئایش تخا ئەوەشم دەوێ 😂💔😭..
.
وەک ڕێزێک بۆ ماندوو بوونی نوسەر ڤۆت و کۆمێنت بکەن !!!! وەک دەبینن نوسرایە 40 ڤۆت !!!!! بکەن دەنا دانانێم !!! خوێنەرم بە دڵ نیە ...تاگم زۆر لۆ بکەن پلیســـ ... واللە وا ڕانەهاتوم کەم بی ... 💔😭😭😭😭خراپ دڵم شکا
.
.
.


جیمین :- وایە .... ( سەیری نوکی تیرەکەی کرد تاسا ) ئەمە .... ژەهراویە !!!!!!


تایهیۆنگ :- هەر بەڕاست دەمەوێت بزانم ئەمە کێیە وا دەکات !!!! کوشتن بە تیر !! وە ژەهراوی بێت ! بیرم لە کردنی شتێکی ئاوا نەدەچو ....


جیمین :- دەی ... با بگەڕێینەوە ...


هەردوکیان ڕۆشتن یەک لە دوور بە خەندەوە سەیری کردن ....


ـــــــــ


لە کۆشک ....


جین بە باوەش بردی بۆ ژوورەوە و ئەوانی تر دوای کەوتن ... شڵەژاویەکی زۆر لە پاشا بەدی دەکرا .. جولی و ئانی کە بیستیان شۆک بون هەوڵیاندا بڕۆن بەڵام لویس ڕێگەی نەدان !! ئانی هەر دەگریا ... جولی دڵی دەدایەوە بە خەمەوە ...


ئەم پیاوەی یان با بڵێین دکتۆرە تایبەتیەکەی پاشا بانگ کرا ... چونکە دکتۆری ناو کۆشک شڵەژاو بوبون ... دەیان بینی چۆن ئاریووم لێوی زیاتر و زیاتر مۆر دەبێت ئەمەش نیشانەی ژەهراوی بوونە ...


دکتۆری تایبەتی پاشا ڕۆشتە ژورەوە ... کۆمەڵێک گیای هێنا و هەندێ دکتۆری تری نارد تا کەمێک گیای تری بۆ بێنن لە دارستانەکە بە پەلە .....


ویلیام :- چی بوە دکتۆر ؟


دکتۆر :- تیرەکەی ژەهراوی بووە ! لێوەکانی زیاتر و زیاتر مۆر دەبن ... تکایە ئێوە ئاسایی ببنەوە هەمو شتێک باش دەبێت ...


پاشا ڕۆشتە دەرەوە .. هەمو سەرکردەکان تەنها یەک پرسیار لە مێشکیان دەخولایەوە ...


❝کێ هەوڵی کوشتنی پاشا دەدات ؟ ❝


زۆربەیان بیریان بۆ باوکی نامجون دەڕۆشت ... چونکە ئەو بەرەی فێڵبازە ! وە نامرێت بۆیە ... بەڵام شتی ئاواش نابێت چونکە بەڵێنی ئاشتی هەڵدەوەشێتەوە ...


ـــــــــ


تێپەڕاندنی کات ....


ئاریووم تیمار کرا ... توانیان ئەو ژەهرە لە جەستەی دەر بکەن و برینەکەی بۆ چارە بکەن ... وە دکتۆر وتی دیار نیە کەی هەڵدەستێتەوە چونکە ژەهر کاریگەری هەر دەمێنێتەوە لەسەری ...


پاشا لەسەر کورسیەکەی دانشت بە ئارامی ... ئیمڕۆ باش نەبوو هیچ ..


کچەکەی ! ڕۆڵەکەی خەریک بوو بمرێت !! ئەویش هیچی بۆ نەکرا ... سەرکردەکان ڕۆشتنەوە .. کوڕەکانیش هەروا بەڵام یونگی مابویەوە لە نزیک ژوورەکەی ئاریووم وەستابوو ... جینیش هەروا ...


پاشا ئەوانی بینی سەری سوڕما بۆچی ئاوا چاودێری دەکەن ؟


یونگی زۆر خەمی دەخوارد ... وە جین بۆیە لەوێ بوو تا دڵنیا بێتەوە کە باشە ... چونکە دڵی ئازاری دەبێت گەر کەسێک ببینێت حاڵی باش نیە ... ناتوانێت بخەوێت هیچ ...


ـــــــــ


دوای 5 ڕۆژ ...


هەموو شتێک زۆر گۆراوە .... پاشا جینی کردوە بە دەستە ڕاستی ناچار بوو !!!


چونکە ئاریوم هێشتا هەڵنەستاوەتەوە ... نەک تەنها پاشا و دایکەکان بەڵکو تەواوی کوڕەکان و سەرکردەکان خەمبارن بە هەڵنەستانەوەی ئاریووم ... کەمێک بە ئازارە شتێکی لەم شێوەیە چونکە پاشا بە باشی نابینن بۆیە ئەوانیش خەمی بۆ دەخۆن ....


تیشکی خۆر لە ژوورەکەی ئاریوومی دەدا ... وای کرد خۆی گرژ بکات .. بەڵام هەر زوو گرژیەکەی نەما چونکە وەک ئەوە وابو کەسێک لەبەر تیشکەکە وەستابێت ... خەریک بو بخەوێتەوە کەسێک قسەی کرد ...


یونگی :- چیە ؟ ناتەوێت هەڵسی ؟ دەزانی چەندە خەمی تۆم بوو ؟ دوای 5 ڕۆژ هەر دەتەوێ بخەویت ؟


ئۆفـــ دوبارە ئەمە ... بوەستە ! ئەمە چی دەڵێت ؟ 5 ڕۆژ ؟


چاوەکانی کردەوە خێرا هەڵسا ... شانی خۆی توند گرت ... بینی یونگی لەبەر ڕۆژەکە وەستابوو خەندەی بۆی دەکرد ...


یونگی :- باشیت ؟


ئاریوم :- هەست بە باشی دەکەم ... چەنێکە نوستوم ؟


یونگی :- 5 ڕۆژە !!! دەزانی چەندە خەمی تۆمان بوو ؟ پاشا هەست بە تاوان دەکات کە تۆ ئاوا دەبینێت !


ئاریوم :- ئۆهـــ ببورە ... دەتوانی بڕۆیتە دەرەوە ؟ جلەکانم دەگۆڕم و دەڕۆمە لای پاشا ...


یونگی :- باشە ...


ڕۆشتە دەرەوە دوو کچی نارد تا یارمەتی بدەن .... ئاریوم درگاکەی کردەوە شمشێرەکەی بە ناوقەدی بەست و خۆی ڕێک کرد ...


یونگی :- ئۆهـــ ئۆهـــ ... خاتون زۆر باش بوە ...


ئاریوم :- بەڵێ باشم ... تەنها شانم کەمێک ئازاری هەیە ... دەی دەبێت بڕۆمە لای پاشا ...


یونگی :- باشە ... دڵخۆشم کە هەڵسایتەوە ... ماڵئاوا ...


ئاریوم بە دەستی ماڵئاوای لێی کرد و ڕۆشت ...


لای پاشا ...


کە درگاکە کرایەوە ئاریوومی بینی خێرا هەڵسایەوە ڕۆشتە لای و توند کردیە باوەشی ...


ویلیام :- تۆ باشیت ؟؟؟؟ دەزانی چەندە ترسام !!! بۆچی وات کرد !!!!


ئاریوم :- یاهـــ بۆ دەتەوێت بهێڵم پاشامان بمرێت ؟؟؟؟؟ دڵخۆشم کە تۆ سەلامەتیت !!! من باشم خەمی منت نەبێت !


ویلیام :- باشە ... سوپاسی یونگیت کرد ؟


ئاریووم :- نەخێر ، بۆ چی شتێک ؟؟


ویلیام :- دەزانی هەر لای تۆ بوو ؟ من سەرەتا ترسام زانیبێتی تۆ کێیت ... بەڵام لە ڕووخساری خەمباریم تێیدا بەدی دەکرد !!! ئەو خەمی تۆی بو زۆر زۆر تەنانەت نەدەڕۆشتەوە ماڵەوە !!! کچم تۆ سوپاسێک قەرزاری ئەویت !!! وە جینیش هەروا .. خەمی تۆی بوو .. دایکت هیچ باش نیە !!! بڕۆ لای خێرا ...


ئاریووم :- دواتر دەڕۆم دەبێت لای تۆ بم ..


ویلیام :- پێویست ناکات لەمەو بە دوا جین یارمەتیدەری منە .... ئەوم کردۆتە دەستە ڕاستم ... بۆ کارەکانم ....


ئاریوم :- هاهـــ ؟ ئەی من چی ؟


ویلیام :- تۆ هەر جەنگاوەرە تایبەتەکەی منی !!! جین لێرە نیە ناردمەوە تا لای باوکی بێت ...چونکە بەیانی ماڵئاوایی دەکەن هەمو سەرکردەکان !!


ئاریووم :- ئۆهـــ بە داخەوە ... دەی من دەڕۆمە لای دایکە ئانی و جولی م ...


ــــــــــــ


لای کوڕەکان ....


خەمبار بوون .... بەڵام هەمویان نا !!!!


یونگی هیچ باش نەبو .. جین هەر وا ...
جیمین و تایهیۆنگ دڵخۆش بوون بە مردنی باوکیان ، چونکە خۆیان دەبن بە سەرکردە ... هۆسیۆک ئاسایی بوو ...جۆنگکووک دانشتبوو دەی خواردەوە کەس نەی دەزانی دڵخۆشە یان نا ...
وە نامجون ئاسایی بوو چونکە باوکی نامرێت ...


بەڵام هەستێک لە دڵی پاشا دا بوو کە دەی وت هیچ شتێک باش نیە !!!!


ــــــــــــ


بۆ بەیانیەکەی ... هەموان لای پاشا ئامادە بوون .... ئاهەنگ کرا .... پێش ڕۆشتنەوە هەموان خواردیانەوە سەرکردەکان ... شەو بو گەڕانەوە ...


کوڕەکان لای باوکیان بوون هەر یەکەو لە کۆشکی خۆیان ... باوکیان بردە سەر جێگاکەیان ...


ئەوان ... لە یەک ساتدا دەمرن !!!! هەستێکی ناخۆشه ...


باوکی جیمین پێکەنی ....


جیمین :- باوکە چیە ؟


ب.جیمین :- هەر حەوتمان لە یەک کاتدا دەمرین !!!!


جیمین :- چۆن واتا ؟


ب.جیمین :- سەرکردەی فێڵبازەکان دەمرێت لەگەڵ ئێمە ....


جیمین :- چی ؟؟؟؟


ب.جیمین :- هەموان ڕێک کەوتین لەسەر ئەوەی لە خواردنەوەکەی کوشندەترین ژەهری پێ بدەین تا فەرمانڕەوایەتی تێک نەچێت !!! لەگەڵ ئێمە دەمرێت !!!!


جیمین هیچی نەوت .... باوکی پێ دەکەنی ...
باوکی تایهیۆنگیش هەر وا بوو ...


دواتر ساتی هاتـــ ....


5


4


3


2


1


0


باوکەکان .... مردن .... بە ئاسایی مردن ... تەنها یەکیان نەبێت !!!!


ئەویش باوکە بێ چارەکەی نامجون بوو ... ئاگاداری هیچ نەبوو !!!! خراپەی بۆ کەس نەبو !!!! وە هەرگیز بیری لەوەش نەکردبویەوە هەوڵی ئەوە بدات ببێت بە پاشا و ویلیام بکوژێت !!!!


خوێن لە دەمی پروشکەی کرد .... ڕەنگی گۆڕا ... نامجون تاسا .. ترسا ... نەی دەزانی چی لە باوکی بکات ... لێوی مۆر مۆر بویەوە ... دەمو چاوی سور بویەوە و خوێن لە دەم و لوت و گوێچکەی دەهاتە دەرەوە تەنها هاواری بە ئازاری دەکرد ...


دکتۆرەکەی هات .... نەی دەزانی چی لێ بکات ... ئەم خوێنە نەدەوەستا ... بە هیچ شتێک ...


بەڵێهـــ .... بەم ئازارە مایەوە تا یەک دڵۆپ خوێن لە جەستەی نەما ... دواتر مرد .... نەخێر ! کوژرا ... چونکە ئەمە بە کوشتن دابنێ !


نامجون کەوتە عەرزەکە و دەستی بەهاوار کردن کرد بە بێ هیوایی .... زۆر بە ئازارە ... باوکە !!! خۆ تۆ وتت نامرم !! بۆچی ؟ بۆچی وات کرد ها ؟


هەموتان بە نەفرەت بن باوکم چی لێتان کردبوو تا ئاوا بە ئازار بیکوژن ها ؟؟؟؟ پاشا !!! تۆش لەم کارە بویت هاهـــ ؟ بەیانی نیشانت دەدەم !!!! تۆڵەت دەکەمەوە باوکە !!! تەنها بزانم کێ بوە خۆم تۆڵەت دەکەمەوە !



ــــــــــــ


بۆ بەیانی مەراسیم کرا بۆیان ....


یونگی لوتی سور بوبویەوە .... فرمێسکەکانی نەدەوەستان .... بەردەوام بوو لە گریان ...


جین سورهەڵگەڕابوو چاوەکانی دیار بون لە دوێنێوە بەس دەگری ...


دوانەکەی تریش لەبەر ئامادەبوان خۆیان خەمبار دەرخستبو ... هۆسیۆک خەمبار دیار بو وە لە دڵەوە زۆر خەمی دەخوارد جۆنگکووکیش هەروا ....


پاشا شۆک بوو کە بینی حەوت مردون .... ئەی ؟؟؟ئەی خۆی نەدەبوو 6 کەس بن ؟؟؟ چی ڕوو دەدات ؟؟؟


نامجونی بینی .... جلەکانی هەموی خوێن بوو ... چاوەکانی سور بوبون .... دەم و چاوی ڕقێکی بکوژانەی لێ بەدی دەکرا !!!!


ویلیام :- نامجون !!!! چی ڕوویداوە ؟؟؟ بۆچی ئاوایت ؟؟؟


نامجون هاواری کرد :- باوکی منتان کوشت !!!!!


هەمو کوڕەکان سەیریان کرد و شۆک بوبون ...ویلیام و ئاریوم و ئانی و جولیش هەروا ....


ویلیام :- چی دەڵێیت ؟ چی بوە ؟



نامجون :- واتا تا باوکمیان نەکوشتبوایە دڵیان ئاسودە نەدەبو ؟ بۆچی ؟ بۆچی وایان کرد ؟ باوکم تاوەکو مرد خوێنی لێ دەهاتە دەرەوە لە دەم و لوت و گوێی !! ئەمە هەمو هیواتان بوو ؟


ویلیام شۆک بوبو :- بۆچی ؟؟؟ کێی وای کردوە ؟ بە چی ؟؟؟؟؟



نامجون زانی پاشا نەبوە چونکە زۆر تێکچوبو بەم هەواڵە :- ئەوان ! ژەهر خواردیان کرد تا وەک خۆیان بمرێت !
واتا باوکم خراپەی هەبو بۆیان ؟
باوکم ئەسڵەن هەرگیز بیری لەوە نەکردبویەوە کە هەوڵبدات تۆ بکوژێت و ببێت بە پاشا ... ئەوان تەنها حەزیان دەکرد پێش مردنیان کێشە دروست بکەن !


ویلیام لە باوەشی کرد ... بەرگەی ئەوەی نەگرت نامجون ئاوا بە شکاوی ببینێت ... ئەویش بە گوڕ دەستی کرد بە گریان ...



یونگی خراپتر بوو ...



ئاریوم فرمێسکی سڕی و ڕۆشتە لای یونگی ... دەستی لەسەر شانی دانا ئەویش سەیری کرد بەم چاوە پشیلە پر فرمێسکانەوە کە دیارە چەندە خەم دەخوات ....



ئاریوم :- بەهێز بە باشە ؟ دەزانم زۆر بە ئازارە بە دەست ئێمە نیە ... بەرگە گرتن باشترینە باشە ؟


یونگی سەری بە بەڵێی جوڵاند ...



دواتر ئەوانیان ناشت و هەموان ڕۆشتنەوە ... ئاریووم ویستی بڕوات یونگی قۆڵی گرت و ڕای کێشا ناو باوەشی بە دەنگ دەستی بە گریان کرد ... ئاریوم شۆک بوو بو ...


یونگی :- بە ئازارە !!!! ناتوانم بەرگە بگرم ... دڵم دێشێت ...


ئاریووم دەستی بە پشتی دا دەهێنا تا ئەم کورە گەورەیە هێمن کاتەوە کە وەک مناڵ دەگریت و حەقی خۆیەتی !



ئاریوم :- شششششـــ ... باوکت خەم دەخوات ئاوا بیت هـــا !



دوای ماوەیەکی زۆر یونگی فرمێسکی سڕی سەیری ئاریومی کرد :- دەتوانین ئیمڕۆ بە یەکەوە بین ؟


ئاریوم :- چی ؟ بۆچی ؟


یونگی :- من هەست بە باشی ناکەم تێ بگە !


جین :- منیش وام ...


ئاریوم و یونگی سەیریان کرد نەفرەت لە کەیەوە لێرەیە ؟


جین :- بخۆینەوە ؟ باوەڕ ناکەم ئەمەش کار بکات ...



ئاریووم :- بخەون .. باشتر دەبن !!



یونگی :- تازە بەیانیە !!!!


ئاریوم :- ئاھ وایە ... باشە ... دوام کەون ... هیوادارم ئەمە مێشکتان ئارام بکات ... تەنها دەمەوێت بەڕێز نامجونیش بێت ئەو حاڵی زۆر خراپ بوو !!




هەر سێکیان ڕۆشتن بەرەو کۆشکی نامجون ...




ئاریووم :- واو ... ئێرە زۆر گەورەرەیە .... ئەم هەمو جەنگاوەرە ..





جین :- هەمو بەرەکان خاوەن سوپای خۆیانن ..





دواتر ڕۆشتنە ژورەوە بە زۆر نامجونیان وەستاند ... لە ژوورەکەی چی تیا بوو هەموی شکاندبوو ..





دەی وت ئێوە بکوژن ... ئاریوم زۆر قسەس لەگەڵ کرد تا بێ دەنگی بکات وە سەرکەوتوش بوو .. ئەویشیان لەگەڵ خۆیان برد هەرچەندە نامجون لەگەڵ کوڕەکان قسەی نەدەکرد ... چونکە باوکیان هۆکار بو بۆ کوژرانی باوکی !!!



ئاریوم ئەوانی برد بۆ شوێنێک کەسیان نەیان دیبوو ... بەڵێهـــ ئەمە شوێنە نهێنی و تایبەتەکەی ئاریوم بوو ..




سەرنج ڕاکێشترین شوێن بوو .. گەڵای دارەکان لەنێو ئاو بون ... لقەکانی هاتبوە نێو ئاوەکە ... دارەکان بەرز بوون زۆر ... تەنانەت ڕۆژ نەدەگەشتە ئەو شوێنە ...




دانشتن لای ئاوەکە ... کەسیان قسەیان نەدەکرد کەشێک بوو زۆر گونجاو بوو بۆ هێمن کردنەوە خودی خۆت ...



تا شەو لەوێ مانەوە ....




بەیانی ڕۆژێکی تەواو جیاواز دەست پێ دەکات بۆیان ... چونکە ئەوان دەبن بە سەرکردەی بەرەیەک و هۆزێکی گەورە لە ژێر دەستیان دایە ...




بەڵام ئاخۆ ڕۆژانێکی باش یان خراپ !!!!




ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




ئەم بەشە چۆن بوو ؟



بە هیوای بە دڵ بوون ....



ڤۆت و کۆمێنت و تاگ لەبیر نەکەن !!!




Life goes on


Zin_bts


1616 words

Comment