❤︎23❤︎

.
.
.
!!!40!!!
Vote
And
Tag your friends
😑💔
.
ڤۆتێک بۆ ماندووبوونی نوسەری بەوەفا 😀💔😂
.
.
نێزکۆ چان ....
.
.


بەیانی ....


ئاریووم خەبەری بویەوە ... کەسی نەبینی دوبارە ... کاتیش درەنگ نەبوو تا بڵێت لە خەو ماوەتەوە ... پێی سەیر بوو ...


هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە شۆک دای گرت .... ئێرە !!!! بـــ .... بۆچی ئاوایە ؟؟؟؟ بـــ .... باوکە ...


ڕای کردە ژووری باوکی .... بینی ماندوە و لەسەر کورسیە شاهانەکەی دانشتوە ... بە ڕاکردن ڕۆشتە لای ...


ئاریوم :- بـــ ... باوکە چی بوە ؟؟؟؟؟ بۆچی ئاوایت؟؟ کۆشک بۆچی ئاوایە؟


پاشا ویلیام :- هیچ نیە تەنها بەرەی گورگ هێرشیان کرد ..


ئاریووم شۆک بوو :- چی ؟؟؟ بۆچی ؟؟؟؟ ئەی نەت وت ئەوان دڵسۆزی تۆن ؟


ویلیام :- هەڵەبووم .... ئەوان چاویان لە فەرمانڕەوایەتیە ... بەڵام نازانن چیان بەسەر دێت .... هەمو جەنگاوەرەکانی بەرەی گورگ لەناوبران بە فرمانی من ... ئێستا تەنها جۆنگکووک ماوەتەوە لەبەرەی گورگ ... هەڵەی کرد هێرشی کرد بۆ کۆشک ....


ئاریوم :- بە نەفرەت بن ... کاری ئەوان خۆم هەر ڕۆژێک دادێت تەواوی دەکەم !!!!


ـــــــــ


لای جۆنگکووک کە وەک نەفرەتیەکی توڕە و بکوژانە خۆی کرد بە کۆشکی یونگی ... ئاگر لە چاوەکانی بەدی دەکران ...


درگای ژووری یونگی بە شاپێک شکاند و هاواری کرد :- هەی بە نەفرەت بیت !!!! چۆن درۆت لەگەڵ من کرد ؟؟؟؟؟؟؟ ها ؟؟؟؟؟ هەموو جەنگاوەرەکانم لە ناو چون ... نەفرەتی ! هۆکاری ئەم درۆ کردنەت بۆچی بوو ؟ تۆ لەناو دەبەم !!!


یونگی :- تۆ خاوەن ئەم مێشکەت بیت هەرگیز ناتوانی پەنجەیەکم لێ بدەیت ... من تەنها بۆ ئەوە وام کرد تا بزانیت و ببێتە وانەیەک بۆت باوەڕ بە هەمو کەس نەکەیت !!! بۆچی تۆ هەرگیز نەت زانیبو من سەرکردەی درۆزنەکانم ؟ واهـــ گەمژە ... زۆر ساویلکەیت تۆ ... جێگای گاڵتە پێ کردنی ههههههـــ ...


جۆنگکووک هاواری کرد :- سوکایەتی بە من نەکەیت !!! تۆ نەفرەتیەکی پیسیت ... هەموان ڕێک کەوتین بەڵام تۆ وا نیت !!!


یونگی قسەی پێ بڕی :- بۆچی وا دەزانی ئەوان باشن ؟ دڵنیاییت پێ دەدەم من لەوان زۆر زۆر باشترم ... تەنها مێشکە نەفرەتیەکەت بخە کار ... باشە ئێمە هەموان یەکمان گرتوە تا پاشا بکوژین ... ئەی کێ دەبێتە فەرمانڕەوا ؟؟؟؟
شەش کەس ؟
بێگومان نەخێر !!!
ئەمە پلانی تایهیۆنگە تەنانەت جیمینی هەڵخەڵەتاندوە ... ئەو هەوڵ دەدا بە یارمەتی ئێمە پاشا لەناو ببات دواتر خۆی فێڵ لە هەمومان دەکات و دەبێت بە پاشا ئەی نازانیت ؟



جۆنگکووک شۆک بوو بۆچی بیری لەمە نەکردبویەوە ؟؟


یونگی پێکەنی :- هەی مناڵی ساویلکە ... ئەوەتا بە یەک درۆی سادە تەواوی جەنگاوەرت لە دەست دا و پاشا متمانەی بە تۆ نەما ...


جۆنگکووک :- بەسە ! ئەی مادام تۆ ئەم ڕاستیە دەزانیت ، بۆچی لەنێو پلانەکەیت ؟


یونگی :- تەنها دەمەوێت کاتی خۆی بێت و تایهیۆنگ ببینم چی دەکات ئەو کات هەڵوێستم دەبێت منیش ... من بە پێی کات دەڕۆم !


جۆنگکووک :- واتا پلانت هەیە ؟


یونگی بە خەندەوە سەیری کرد :- دیار نیە ، باوەڕ بە کەس مەکە خۆ وتم ... کێ ناڵێت ئەمە بۆیە دەڵێم تا مێشکی تۆ تێک بدەم ههههـــ زۆر ساویلکەی سوێند دەخۆم !


جۆنگکووک :- ئەک بە نەفرەت بیت !!!!


ئەوێی جێ هێشت ... یونگی خەندەی کرد .... بەڵام ئەمە ڕاستی بوو ... ئەوەی یونگی وتی ڕاست بوو تایهیۆنگ پلانەکەی ئەمەیە !!!


یونگی :- باشە .... کەسێک تێ گەشت ... نۆرەی ئەوەیە یەکێکی تر شێت بکەم ! وا دەکەم هەموان بزانن تایهیۆنگی نەفرەتی چی دەکات ...


ــــــــــــ


ئاریووم لە دەرەوەی کۆشک وەستابوو ... پاسەوانەکان کۆشکیان ڕێک دەخستەوە چونکە زۆر تێک چوبو بەم هێرشە ... ئەویش باش نەبوو ... ئەم نەفرەتیانە بۆچی وا دەکەن ؟


یەکێک دەستی لەسەر شانی ئاریووم دانا ڕاچڵەکی ... ئاوڕی دایەوە کە زانی کێیە خێرا دەستی لادا و لێی دور کەوتەوە ....


ئاریوم :- یونگی ؟ بۆچی لێرەیت ؟


یونگی :- ئاهـــ هاتم تا بزانم تۆ باشیت ! خۆ هیچت بەسەر نەهاتوە ؟ هەواڵم بۆ هات کە بەرەی گورگەکان هێرشیان کردوە ... ترسام شتێک بوبێت ... پاشا باشە ؟ ...


ئاریووم خەندەی گاڵتەجاری کرد :- واو ... بەرەی درۆزن خەمی ئێمەیەتی ! ئەمە جێگای باوەڕ پێ کردنە ؟ ( خۆی جدی کردەوە ) کەستان باش نین !! بۆیە پێویست ناکات خۆتان باش دەر بخەن ... وە کەس خەم لە ئێمە با نەخوات ... کۆشکی فەرمانڕەوای هەمو سەرکردەکان دەزانێت چۆن ئاگاداری خۆی دەبێت وە ناشمەوێ جارێکیتر بوبینم تۆش لەوان باشتر نیت ئەمە دەزانیت ؟؟؟؟


یونگی خەندەی کرد :- بەڵام من لە دڵەوە خەمی تۆمە ... تۆ بۆ من گرنگی !


ئاریووم :- وا مەبە ... باوەڕ بە تۆ ناکەم ! وە هیچ گرنگیش نیم ! بۆیە پێویست بە قسەی زل ناکات بۆ هەڵخەڵەتاندنم !! ئێستاش ڕێگاکەم چۆڵکە تا بڕۆمە ژوورەوە ...


یونگی :- خۆزگە دەمزانی بۆچی ڕقت لەمنە ...


ئاریوم :- ڕێگاکە چۆڵکە !!!


یونگی دەستێکی بەرز کردەوە و بە دیواری پشت ئاریوومی دادا :- نایکەم ! تاکەی تۆ لەمن ناگەیت ؟


ئاریووم :- نامەوێت لێت بگەم دورکەوە دەڕۆم !!!!


یونگی :- نەفرەتت لێ بێت کە بۆ یەک چرکەش بیر لە من ناکەیتەوە !!!!


ئاریووم شۆک بوو ... ئەمه قسەی پێ وتم ؟ خۆی بە چی دەزانێت !!!


ئاریوم :- همممـــ ... ئەمەش بگرە نامەوێت ... ( ملوانکەکەی لە دەستەکەی تری یونگی نا پاڵێکی پێوەنا و ڕۆشتەوە نێو کۆشک )


یونگی ' نەفرەتی بەم شێوەیه ئازارم دەدەیت تۆ !!!! دڵم دەشکێت بۆ تێ ناگەیت !! تەنانەت نامەوێ هیچت بەسەر بێت هاتم تا دڵنیا بم کە جۆنگکووک هیچی لێت نەکردوە ! بەڵام تۆ تێناگەیت و زیاتر و زیاتر ئازارم دەدەیت !!!! '


ئاریوم ڕۆشتە ژوورەکەی بینی کاغەێک دانراوە لە سەر سیسەمە ئاڵتونیەکەی ...


( بەڵێــ ئەم ژوورە ئاڵتونیە .... کە لە بەشەکانی پێشتر لە هەمو ماڵەکانی کوڕەکان دابو ... ئەمە ژووری ئاریووم بو ... ئەوان بۆیە ئەم ژوورەیان ئامادەکردبوو بۆی تا هیچ نەبێت شتێکی خۆی بیر بکەوێتەوە ... ئەویش تەنها هەستی دەکرد پێشتر ئەم ژوورەی دیوە )


لەسەر کاغەزەکە نوسرابوو


❞گەر دەتەوێت بەرەکانی تریش نەزانن تۆ کچی پاشایت بە تەنها وەرە تەوێڵەی ئەسپەکان !!! ❝


ئاریووم :- ئەم نەفرەتییە کێیە ؟ ئەی هاوار ئەمە دەیەوێت بە هەموان بڵێت ...
چی بکەم ؟ بڕۆم ؟ گەر تەڵەبوو چی ؟ دەڕۆم هیچ نیە دەبێت بزانم کێیە خۆ من لەوان بەهێزترم بە دڵنیاییەوە !!!


بڕیاریدا بڕوات ... ڕۆشتە تەوێڵەکە .... درگاکەی هەر کە کردەوە شتێکی بەرکەوت بە بەهێزی و بورایەوە ... نەیزانی کێ بوو ... بەڵام تەنها ئەوەندەی زانی کە .... ئەمە تەڵە بوو !!!!



ــــــــــــــــــــــــــــــ


پاشا زۆر شڵەژاوە ... کچەکەی دیار نەماوە هەمو کۆشک گەڕان نەیان دۆزیەوە ... بامبام کە بە نهێنی چاودێری دەکرد کۆتا جار ئاگاداری بوو ڕۆشت بۆ ژوورەوەی تەوێڵەکە ... دوای نیو کاتژمێر نەهاتە دەرەوە بامبام ڕۆشت کەسی نەبینی لەوێ ...بۆیه هەموانی ئاگادار کردەوە ....


پاشا ویلیام :- هەمویان دەکوژم دەستیان لە بردنی کچەکەم هەبێت !!! هەر ئێستا کۆبونەوەیەک ساز بکەن با هەموان بێن هەر ئێستا !!!!!!!


پاسەوان :- فەرمانتە ....


بە بیست خولەک هەموو سەرکردەکان هاتن کە شڵەژاو بووبون بەم کۆبونەوە لەناکاوە .... کە پاشایان ئاوا بینی ترسان لەوەی ئاشکرا بوبن ...



هۆسیۆک :- پاشا چی بوە ؟؟؟ هیچی هەڵە هەیە ؟



پاشا ویلیام :- جەنگاوەرە سەرەکیەکەم ونە !!!! ئێوە شتێکتان لێی کردوە ؟



نامجون :- نەخێر .... بۆچی ؟ بۆ ونە ؟


یونگی زۆر شڵەژا :- ئەو کۆتاجار ئیمڕۆ لای من بوو ... زۆر توڕەش دیار بوو ... دواتر کە ڕۆشت ئاگاداری نەمام من ... کەی ونبوە ؟


بامبام :- دوای ئەوەی کە لە لای تۆ نەما !


پاشا ویلیام :- باشە بۆچی لای تۆ بوو ؟


یونگی :- لە دەرەوەی کۆشک بوو ... یەکمان بینی و قسەمان کرد ... ئێمە هاوڕێین بۆیە جار جار بەیەکەوە قسەمان هەیە پاشا ... دواتریش هاتەوە نێو کۆشک من دڵنیام !


ویلیام :- نەفرەت ... وا شێت دەبم ... جۆنگکووک ئەم کارەی ئیمڕۆت وای کرد متمانەم لە دەست بدەیت ... بۆیە تۆ وات کردوە بۆ تۆڵە ؟


جۆنگکووک :- نەخێر من دەستم لێی نەداوە ...باشە ئەو جەنگاوەرێکە بۆچی ئاوا گرنگە بۆت پاشا ؟


ویلیام :- بۆچی تۆ ئیمڕۆ هەموو جەنگاوەرەکانت لەدەست دا چۆن بوویت ؟ منیش ئاوام ئەو باشترینی من بوو و زۆر منی پاراستوە لە مردن بۆیە دەبێت بۆی دڵسۆز بم !!!!


جۆنگکووک بێدەنگ بوو ... ئەو ڕاست دەکات ئەمە ناخۆشە جەنگاوەرت شتێکی لێ بێت ...



ویلیام :- کۆتا جار دەیڵێمەوە لای ئێوەیە ؟ وا مەکەن بە ناخۆشی کارەکە کۆتایی پێ بێنم !!!!


تایهیۆنگ :- پاشا لای ئێمە نیە دڵنیا بە !!!


پاشا سەری بەبەڵێ جوڵاند و وتی بڕۆنە دەرەوە ...
باشە ئەمە تایهیۆنگی دڵخۆش کرد ... ونبونی ئەم کچە لە کاتی خۆیدابو ... ئێستا ئاسانترە بۆ هێرش کردن ...



بۆیە وتیە کوڕەکان لە ماڵەکەی کۆبونەوە دەکەن ...
بڕیاریان دا لەم دو ڕۆژەی داهاتو هەموان هێرشێکی کوشندە بکەن !


ـــــــــــــــــــــــــــ


ڕاستیەکەی بامبام ئەو کەسەی بینی کە ئاریوومی ڕفاند !!!! شۆک بووە زۆر ترساو دیارە و دەترسێت پێیان بڵێت کێیە ! چونکە واش بڵێت باوەڕی پێ ناکەن ...


کارەساتە !!!!


ـــــــــــــــ


ئاریوم چاوەکانی کردەوە هەمو شوێنێکی بە تاریکی دەبینی هەستی کرد بە پەتێک دەستی بەسترابوو و بەرز کرابویەوە بۆ هەوا ... ئازاری قۆڵی دەدا ئەمە ....دەنگی قاچ دەهات ، بەهۆی تاریکی نەی دەزانی کێیە ...


### :- هەڵسایت ؟


ئاریوم :- نەفرەتی تۆ کێیت ؟ پیاوی کێیت ؟



### :- ههههههـــ ... من نازانم تۆ بڵێ پیاوی کێم من ؟



ئاریووم :- نەفرەت !!! چیت دەوێت پێتی دەدەم تەنها بەرمدە !!!!



#### :- نایکەم ! من چیم دەوێت ؟ همممـــ ... وڵامەکەی نازانم بە داخەوە !




ئاریوم :- باشە بۆچی منت گرتوە ؟



### :- وەڵامت نادەمەوە کچی پاشا ویلیام !!!!


ئاریوم :- تۆ چۆن دەزانی من کێم ؟؟؟ کێیت ؟ جاسوسێکی کۆشکیت وایە ؟؟؟؟ نەفرەتی قسە بکە !



### ئاوا بە پەرۆشیت بۆ بینینی من ؟ بۆت گرنگە ؟ دەتەوێت بمبینیت ؟ لاریم نیە !



بە ئاگرێک ڕوناکیەکانی هەڵگیرساند ....




ئاریوم چاوی داخست چونکە لەپڕ ئەم ئاگرە ئازاری چاوی دا ...کە چاوی کردەوە بە تەڵخی ئەو کەسەی پێشی دەبینی ...


دواتر هێواش هێواش تەڵخیەکەی نەما ! ...



ئەم کچە داماوە بە بینینی ئەمە شۆک بو !!! لە قسەکردن کەوت ... نەی دەزانی چی بڵێت !!! بۆچی ؟؟ بۆچی وا دەکات ئەمە ؟؟؟؟ بە ئازارە !!!!ئێستاش باوەڕ ناکەم بەنەفرەت بیت !!??



ئاریووم بە چپە وتی :- ......


بەردەوامە ....


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



هەلاو ئەم بەشە کوو بو ؟


بە درتان بوو ؟


ئەو کەسە کێیە ؟ کامەیانە ؟


ڤۆت و کۆمێنت بکەن دەی وا دەوام نزیک دەبتەوە 😐


بن دیوارە بن دیوار هەر بن دیوار 😑


Life goes on ❤️


Zin_bts ❤️


1360 words

Comment