❤︎5❤︎

.
.
.


35
Vote
&
Tag your friends !!!!
.
.
.
.


تای بە ترسناکی پێکەنی :- ئەمە ... هی منە !


جین :- وامەکە بە زەبری هێز لێتی بسەنم و باڵەکانت بشکێنم ! خێرا پێمی بدەوە !


ئەم کچە هەزارەها پرسیاری لە مێشک دروست بوو ... باڵ ؟ بۆچی ئەمە باڵی هەیە ؟؟؟ ترسناکە شێوەی ! ئەی ئەم قۆچانە ! دەترسم ! جین تکایە ڕێگای مەدە بمبات تکایە ...


تای :- تۆ شتێکی ئاوا بکە ! منیش هەمو شتێک دەڵێم ! لێرە تۆ لەناو دەچیت ئەمە دەزانی ؟


جین بێ دەنگ بوو دەزانێت ئەم نەفرەتیانە خەریکی ئاشکرا کردنی خاڵی لاوازی ئەون !


تای خەندەی کرد :- ئێستاش بەردەمم چۆڵ بکە با بڕۆم من لەگەڵ خاتونەکەم ..


جین :- لە خەوت ئەمە دەبینی تێ دەگەیت ؟؟؟ ئەو هی خۆمە و پێتی نادەم ! هەی شەیتان


ئەم کچە ئاوا مابوویەوە ! باشە ئەمە هەر بەڕاستی شەڕە لەسەر ئەو ؟؟ واتا ئەوەی دوێنێش کوڕەکەی لای عارەبانەکە کە کردیان بە شەڕ لەسەر من بووە ؟ خودایە !! مێشکم ئاڵۆزە زۆر  ...


تای :- باشە من شەیتانم بە تۆ چی ؟ واتا ڕێگرم بۆ تۆ ؟ هەی خیانەتکار !!


جین زۆر توڕە بوو :- ئاوا ناوم مەهێنە !


تای پێکەنی :- بۆچی ؟ ئەی تۆ خیانەت کار نیت ؟؟؟


جین بۆکسێکی زۆر به توندی لێ دا ویستی کیوتی لە دەستی بەرێت بەڵام نەی توانی !


تای سەیری کرد زۆر بە خراپی :- حەزی کوشتنم بۆ زیاد دەکەیت ؟


ئەم کچە سەری ئێشا .. خیانەت کار ؟؟؟ شەیتان !!! گوێم لێ بوە نەفرەتــــــــــــــــــــــــــــــ ...


تای ناو قەدی کیوتی گرت بەڵام تەزووی پێدا هات !!! ئەم وەستانە ترسناکە چیە ؟؟؟


ئەم کچە ئاوڕی دایەوە بۆ تای زۆر بە ترسناکی ، تای دەستی لادا و دوو شەقاو کشایەوە ..
هەم تایهیۆنگ ...
هەم جین ...
ترسیان لێ پەیدا بو !!! بیرەوەری بۆ گەڕایەوە لە کاتێکی ئاوادا ؟؟؟ زۆر خراپە !!!


کیوت :- شەیتان هاهـــ ؟


هەردوک بێ دەنگ بوون !


کیوت :- من تۆ ... تۆ ناناسم تکایە دوور کەرەوە لێم دەترسم ...


هەردوو کوڕەکە چاویان داخست و کردیانەوە واتا ! ئەمە جارێ بێ بیرەوەریە زۆر چاکە !


کیوت لە هەردوکیان کشایەوە دواوە .. بەر کەسێک کەوت ... ئاوڕی دایەوە کوڕێکی جوان و خزمەتکارێکی ماڵەکە بوون ....


کورەکە :- ئۆهـــ سڵاو ... تۆ باش دیار نیت ! سەلامەتی خاتوون ؟


کیوت :- بـــ ... باشم


خزمەتکارەکە :-ببورە گەورەم بەڵام ئەمە وتی من میوانی بەڕێز جین م بۆیە هێنامە ژوورەوە ...


جین چاوەکانی فراوان بوبون وە تای بێزاریەکی یەکجار زۆری لێ بەدی دەکرا ...


کوڕەکە خەندەی کرد :- سڵاو هاوڕێکەم .. کێشەت هەیە ؟؟؟


تای بە نزمی وتی :- خۆت کێشەی سەرەکیت !


کوڕەکە خەندەی کردەوە سەیری کیوتی کرد :- خاتوون ... لە ڕووخسارە جوانەکەتەوە دیارە لێرە نا ئاسودەیت .. بۆچی وایت ؟
دەتەوێت شوێنێکی باشترت بۆ دابین بکەم ؟ لەوانەیە لە شوێنی هێمن بیرەوەریت بۆ بگەڕێتەوە زۆر بە چاکی ...


کیوت بیری کردەوە شتێکی باشە !! ئەمە یارمەتی دەدات باشتر بێت ...


کیوت :- ڕازیم ....


تای :- هێی ... تۆ لەگەڵ من دێیت !


جین :-  کیوتی وتم دەوروبەرت باش نین لای من بە !!!!


کوڕەکە :- دڵخۆشت کردم خاتونەکەم .... وە هەر بەو بۆنەیەوە من یونگی م ...


کیوتی خەندەی بۆی کرد وەک فرمانێک قسەی کرد :- باشە ... با بڕۆین خێرا !


یونگی خەندەی کرد و سەیری دوو کوڕەکەی کرد وەک سەرکەوتنێک و لەگەڵ کیوتی ڕۆشتنە دەرەوە ...


جین :- هەی به نەفرەت بیت تۆ !!!!! لێمی برد زۆر بە ئاسانی ئەی ئەو هەموو ماندووبونە چی ؟؟؟؟ نەفرەتی !!!!


تای :- باشە من لەگەڵ ئەمە هیچم پێ ناکرێت !!! بە درۆکانی هەمو خەڵک هەڵ دەخەڵەتێنی ! هەروا دەبێت یەکێک سەرکردەی بەرەی درۆزنەکان بێت !! نەفرەت !!!


جین و تای بە توڕەییەکی بکوژانە سەیری یەکیان کرد وەک ئەوەی هەڵەی ئەوان بێت !!!!


( ئێستا ڕوونکردنەوە دەدەم ...
یونگی بەرەی درۆزنەکانە ...
تای بەرەی شەیتانە ....
جین بەرەی خیانەت کارە ...
ئەوانە بزانن دواتر بۆتان ڕوون دەبێتەوە مەبەستم چیە ... چونکە هەر ئەندامێک خاوەن بەرەیەکە ... )


جین لە ناخەوە زۆر خراپ بوبو ... وەک شێت هەمو ماڵەکەی تێک دەدا هەموو ژوورەکانی تێک دا و شێت بوو زۆر بە خراپی ....


تای کە زانی لای جین نەما چیتر هیچی پێ نەکرا لەگەڵ یونگی بۆیە لە ماڵەکە ڕۆشت بەڵام ئاوا بە ئاسانی واز ناهێنێت بەڵکو بە پلانی تۆکمە تر دێتەوە ....


لای یونگی و کیوت ...


یونگی :- باشە خاتونەکەم تۆ ناوت چیە ؟


کیوت :- نازانم بەهۆی لە دەست دانی بیرەوەریم هیچ نازانم تەنها جین پێی دەوتم کیوت ..


یونگی :- باشە ئێمەش دەیگۆڕین ! وە جین و تایهیۆنگ تەواو لە مێشکتی دەر بکە ئەوان بە لای منەوە کەسانی باش نەبوون ....


کیوت :- نەخێر !! جین هەر لام بووە چۆن لە بیری دەکەم ؟؟؟ ئەو تا بەهۆش خۆم هاتومەتەوە ئاگادارم بوە ...


یونگی :- بەڕاستە ؟ همممم بەڵام بۆچی لە ماڵەکەی ڕۆشتی ؟؟؟


کیوت :- کوڕەکەی تر !!! گەر لەوێ بام ئازاری دەدا دڵنیام .... وە منیش نامەوێت ئەو ئازار بدرێت بۆیە وام کرد ئەو کوڕە ترسناکە ...


یونگی :- بۆچی ترسناکە ؟


کیوت :- چونکە هەوڵی کردنی کاری خراپ دەکات لەگەڵ من .. هەر بەم بۆنەیەوە من لێرە دابگرە .. خۆم دەتوانم چارەی خۆم بکەم سوپاس ..


یونگی :- شتی وا نیە چۆن دەبێت بە تەنیا بیت ؟؟


کیوت :- نەخێر نەخێر لێرە دادەبەزم سوپاس ...


ویستی درگاکە بکاتەوە یونگی زۆر به ترسناکی قۆڵی گرت دواتر خەندەی بۆی کرد :-خۆ وتم شوێنی باشم بۆت داناوە !!!! مەڕۆ دواتر شەیتانەکە بو دۆزێتەوە ئازارت دەدات !!!!


کیوت بێ دەنگ دانیشتەوە .... باشە من چی بکەم ! هەست دەکەم ئەوەش ڕێگا نادات بڕۆم نەفرەت !!!


دواتر گەشتنە شوێنێک ئوتومبێلەکەی وەستاند ...


هاتنە خوارەوە یونگی خەندەی کرد :- خاتونەکەمان سەرەتا ...


کیوت ڕۆشتە ژورەوە خانوێکی ناوازەیە ! بەڵام کەمێ کۆنە ...


یونگی درگایەکی کردەوە :- ئەمەش ژوورەکەتە خاتون ...


کیوت وەستا شۆک بوو ... هەمان ژوور ؟؟؟؟ ڕێک ئەو ژوورەیە کە جین لە ماڵەکەی پێی دام !!!


یونگی :- چیە سەرسام بوویت ؟؟؟


کیوت سەیری کرد خەندەی کرد :- کەمێک ! باشە دەمەوێ کەمێک بخەوم !!!


یونگی :- باشە .... کاتی نان خواردن بانگت دەکەم


کیوت :- باشە ... وە سوپاس بۆ ئەوەی ڕێگەت پێ دام لە ماڵەکەت بم


یونگی :- ئەرکی سەر شانمە خاتونـــ ... باشە پشوو بدە ...


درگاکەی داخست و ڕۆی .... ئەم کچە ئەوەندە مێشکی ماندوو بوو ڕێک چوو خەوت ....


یونگی لە هۆڵەکەی دانشتبوو ... کەسێک هاتە ژوورەوە ...


یونگی :- چۆن دەوێریت بێیتە ماڵەکەم ؟


### :- ویستم بڕۆمە ماڵی جین ! بەڵام بۆنی کەسێکم لێرە کرد ... وە زانیشم ئەمە ئەو شتەیە کە دەمەوێ ...


یونگی چاوەکانی داخست لە بێزاریا :- هێی تۆ ! جیمین ... بڕۆ دەرەوە ! من تاقەتی جەنگانم نیە باشە ؟


جیمین پێکەنی :- بۆچی ؟؟ بۆچی دەتەوێت بۆ تۆ بێت ؟؟؟ من پێویستمە زۆر زۆرم پێویستە


یونگی بە بێزەوە سەیری کرد :- بۆچی ؟؟؟ تا خوێنی بخۆیت ؟ ئەی خوێنمژی نەفرەتی !!!


جیمین زۆر توڕە بوو :- من نەفرەتیم ؟؟؟؟ هەی درۆزن !!!!


یونگی :- دەتوانی بوەستی لەوەی سوکایەتی بە سەرۆکی بەرەی درۆزنەکان بکەیت ؟


جیمین پێکەنی :- جا سەرۆکی خوێنمژ گرنگی بە درۆزن دەدات ؟؟؟ کوا چ هێزێکت هەیە بێجگە لە درۆکەت ؟ توانات هیچ نیە بە بەراورد بە خوێنمژەکانم !!!


یونگی خەندەی ترسناکی کرد :- بەڕاست ؟؟؟ هممم باشە کۆتا جار کەی بوو کە دۆڕای لەژێر دەستی من ؟ من هیچ نیم ؟ بۆچی ئەو کات نەت توانی بمبەزێنی ؟؟ چاوەڕوانی ئەوەی ئێستا بتوانی ؟؟؟ زۆر بە ئاسانی ئەم کچەم برد لە بەرامبەر تایهیۆنگ و جین کەسیان نەیان توانی هیچ بڵێن و بوێریان نەبوو !!!!


جیمین زۆر توڕە بوو با ڕاشکاو بێت زۆربەیان ناتوانن لە یونگی ببەنەوە ...


جیمین خەریک بوو بڕوات یونگی وەستاندی ...


یونگی :- ئەی چی سەبارەت بە ڕێکەوتنێک ؟؟؟


جیمین وەستا ئاوڕی دایەوە :- چ جۆرێک ؟


یونگی :- هممممـــ ... بەتەنیا بۆ خۆمی نابەم بەشی دەکەین بەڵام بێزارم مەکە ... پێت چۆنە ؟


جیمین خەندەی ترسناکی کرد :- خراپ نیە ! ڕازیم ! گەر فێڵی لە دواوە نەبێت نەفرەتی !!!


یونگی :- بێ خەم بە ...


جیمین خەندەی بۆی کرد و ڕۆشت ... یونگی پێکەنی ...


یونگی :- ئەی خوێنمژی نەفرەتی زۆر مێشک پوچی !  بیری چو من سەرکردەی درۆزنەکانم گەمژە !!!! بڕۆ دۆزەخ ... هەرگیز نایبینی !


(جیمین زیاد بوو ... بەرەی خوێنمژ !)


دواتر بوو بە ئێوارە یونگی ڕۆشتە سەرەوە .. لە درگای نەدا ئاسایی ڕۆشتە ژوورەوە ... هەر لەوێ وەستا ئەم کچە هەر خەوتبوو ...


یونگی :- هەڵناستی خاتونی جوان ؟


کیوت چاوی کردەوە هێواش هێواش هەڵسا دانشت لەسەر سیسەمەکەی ... شۆک بوو ... ئەو کوڕە وا لە پێشیەتی ...


کیوت :- هێی !!!! چۆن هاتیتە ژوورەوە ؟؟؟؟


یونگی :- چی ؟ لە درگا هاتم !


کیوت :- من دڵنیا بووم کە درگاکەم کلیل دابوو ! چۆن هاتیت ؟؟؟؟؟؟؟


یونگی “نەفرەت !!! ههههههـــ چی بکەم ؟ ”


یونگی :- باشە تۆ دەزانی ئەمە ماڵی منە و کلیلی یەدەگم هەیە ؟؟ بانگم کردیت هەڵنەستایت بۆیە بە کلیل کردمەوە !


کیوت هیچی نەوت ...


یونگی :- باشە ... نانی ئێوارە ئامادەیە .. وابزانم لەوەتەی هاتویتەوە هۆش خۆت خۆت نەشۆردوە ؟؟؟ جلم بۆت داناوە خۆت بشۆ ....


کیوت سەری خۆی خوراند :- وایە ... جین نەی دەهێڵا خۆم بشۆم نازانم بۆچی ، بەهەرحاڵ  تۆ بڕۆ دەرەوە من کەمێکی تر دێم ...


یونگی ڕۆشتە دەرەوە خەندەی کرد ❞ جین ؟ نەت هێڵاوە خۆی بشوات ؟ نەفرەتی چاک دەزانم بۆچی !!! ❞


کیوت ڕۆشتە حەمامەکە ... جلەکانی لەبەر کردەوە لە ئاوێنەکە خۆی بینی نەک شۆک بەڵکو لەگەڵ شۆک بونەکەی ترسا !!!!!!


کیوت :- ئــــــــــــ ..... ئەمە چیە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


سڵاو ....


ئەم بەشە چۆن بوو ؟


ئەم کچە چیەتی ؟


یونگی و کوڕەکان چیان لێی دەوێت ؟


وا بەرەو جۆش و خرۆشەوە دەڕوات !!!


35 ڤۆت = پارتی نوێ ...


ڵۆڤ یو گایز ...


وەشتێکی تر کەمێک ناخۆشە  !!!


گەر وتیان دەوام دەبێتەوە ئەوا من یان جێی دێڵم یان هەموی دەسرمەوە یان هەموی ئەنپەبڵیش دەکەم .... چونکە ناتوانم کاتی دەوام هیچ بکەم ببوورن بەس انشاء الله شتی وا نابی. ...


دڵخۆش بن  ....

Comment