❤︎36❤︎

.
.
.
!!!!!!44!!!!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
بای می 👆🙂💔جانە ؟ 🙃
ڤۆت و کۆمێنت لە نێوان ڕیزەکان ❤️
.
.
.



وێڵسن :- گوێم گرتوە !!!


ئاریووم :- منـــ ... دەترسم ...


وێڵسن :- لە چی دەترسیت ؟؟


ئاریووم :- لە هەموو شتێک !!! من ... هەموو شەو کابوسی زۆر ترسناک دەبینم ...
کە دەڕۆیتە سەر کار بە تەنیا دەبم بە ڕادەی مردن دەترسم ...
هەمو کات لە کابوسەکانم جەنگاوەرەکانم دێن و نەفرەتم لێ دەکەن ...
دەڵێن بەهۆی تۆ کەوتینە ناخۆشترین بوار و ژیان ... هەموکات نەفرەت لە دوای نەفرەت ...
منـــ ...
ناتوانم چیتر بەرگە بگرم ... دڵم ئازارم دەدات .... ئازاری زۆرە سوێند دەخۆم براکەم ....


دڵی خۆی توند گرت و دەستی بە گریان کرد ...


وێڵسن لە باوەشی کرد :- من لێرەم ... دەبو هەموو شتێک لەگەڵ براکەت بەش بکەیت !!! گەر ناتەوێت لەگەڵ من بەشی بکەیت هاوڕێکانت !!! لویس و بامبام ئامادەن ... دوودڵ مەبە لەمە ... ئێمە هەمیشە لەگەڵت دەبین تا زاڵ دەبیت بەسەر ئەم ترس و خەمە ! متمانەت بە براکەت و هاوڕێکانت هەبێت باشە ؟؟ هیچ مەشارەوە چیتر !!!


ئاریوم :- سوپاس کە ئێوە هەن ...


بامبام :- بەڵێهـــ ... ئێمە هەبین و نەبین کێشە نیە بۆ تۆ چونکە هیچمان بۆ باس ناکەیت !!!!!


ئاریووم :- وا نیە بۆ من گرنگن ...


بامبام :- باوەڕ ناکەم ! گەر وا بوایە هەموو شتێکت باس دەکرد بۆمان ئەو کاتی !


ئاریووم :- بەڵێن بێت جارێکی تر هەموو شتێک باس دەکەم وا مەڵێ ئێوە بۆ من گرنگن ....


لویس و وێڵسن پێکەنین ... زانیان بامبام بە ئەنقەست وای لێ دەکات تا بە قسەی بهێنێت ...


ئاریووم :- وە سەرکردەکان ...


وێڵسن لە باوەشی خۆی دەریکرد :- چی ؟؟؟ ئەوان چی ؟؟؟


ئاریوم :- لەوان دەترسم ... وە ... کە دەیان بینم ئەمەم دێتەوە بەرچاو کە چۆن ئەوانم کوشت !


وێڵسن :- وا مەڵێ !! تۆ ئەوانت ڕزگار کردوە !!


ئاریوم :- ڕووکاری ڕوخسار و سەیر کردنە ساردەکەیان دەری دەخات کە چەندە بێ هیوا و بێزارن لە من !!!! زۆر بە ئازارە بۆ من ! هەست دەکەم ئەوان هیچ هیوایان نەماوە ...


لویس :- وانیە ... تەنها هەڵە تێگەشتون .... گەر تۆ هۆکارەکەت بە ئێمەش نەوتایە ئەوا ئێمەش هەڵە تێ دەگەشتین و وەک ئەوان دەبوین ... گەر تۆ بۆیان ڕوون بکەیتەوە ئاوا نابێت !!!


بامبام :- وایە ...


ئاریووم :- من ناتوانم ئەمە بکەم !!!


وێڵسن :- ئاریوم سەیر بکە ... هەندێ شتت پێ دەڵێم ... بەڵام نە بترسە .. نە خۆت گێژ بکە ! ئێمە هەمیشە لاتین و یارمەتیت دەدەین تا باش بیت و چاک بیتەوە باشە ؟؟؟


ئاریوم :- بـــ ... باشە ... چی بوە ؟


وێڵسن :- تۆ ... لە جیهانی کۆن .. زیاتر لە چل و دو کەست کوشت وابو ؟


ئاریوم تەزووی پێدا هات :- بـــ ... بەڵێ بەڵام سوێند دەخۆم بۆ یارمەتی دانیان بو !!!


وێڵسن :- دەزانم ... بەڵام تۆ بەهۆی ئەوەی زۆر خەڵکت کوشتوە ... نەفرەتی دوات کەوتوە ... دەبێت باجی تاوانەکەت بدەیت !


ئاریوم شۆک بوو ... :- چـــ ... چیـــ ... من دەکوژرێم ؟؟؟ من .. تەنها یارمەتیم دان .. ئــاخـــر چـــ ...


لویس :- هێور بەرەوە براکەت قسەکەی ماوە !!!


وێڵسن :- هێور بەرەوە ئەزیزم ! باتەواوی بکەم ...بەڵام بۆ ئەوەی باجی تاوانەکەت لەسەر لابکەوێت ... دەبێت داوای لێبوردن لە هەموان بکەیت و وا بکەیت ئەوان لێت خۆش بن !!!!


ئاریووم :- و ... واتا من ڕزگارم دەبێت وایە ؟


بامبام :- بەڵێهـــ ...


ئاریووم :- بەڵام من ناتوانم ئەمە بکەم !!!!


هەمویان :- بۆچی ؟


ئاریووم :- من ... ئەوانم کوشت ... چۆن بتوانم سەیری چاویان بکەم و قسە بکەم !!!!


بامبام :- دیسان بەزمەکەیە ... هەی نەفرەتی تەنها بڵێ ببورە و تەواو تۆش هیچت بەسەر نایەت و لەم باجە ڕزگارت دەبێت ... چیە دەتەوێت بمریت ؟؟؟


وێڵسن گۆشەیەکی بۆ هەڵدا :- خۆت نەفرەتی !!! جارێکی تر جوان قسە بکە وا براکەی لێرە دانشتوە !!


بامبام :- دە باشە باش !!!!


لویس پێکەنی ..


بامبام :- هێی کوڕی $£€%& بە من پێمەکەنە !!!


لویس :- کوڕە تۆ مردنت دەوێت بوەستە بۆم دەتکوژم !!!!


بامبام ڕای کردە دەرەوە ...


لویس :- دەی ئێمە دەڕۆینەوە ئاگاداری خۆتان بن سەلامەتیە دووبارە ئاریووم ... ماڵئاوا ...


هەردوکیان :- ماڵئاوا ...


ئاریووم پێکەنی :- دوبارە یەکتر پارچە پارچە دەکەن ....


وێڵسن :- ئەمانە هەمیشە ئاوان نازانم چۆن لە ماڵێک دەژین ئەم دوو گەمژەیە ...


ئاریووم دوبارە پێکەنی ..


وێڵسن پاڵی خست و بەتانێکەی پێدادا :- دەی بخەوە پشوو بدە ... ماندوی .. بەیانی کارمان هەیە ...


ئاریووم :- تۆ لێرە دەخەوی وایە براکەم ؟ لەم هۆڵە گەورەیە جێم مەهێڵە !


وێڵسن :- بێ خەمبە ... من لێرە دەخەوم دەی شەوشاد خوشکەکەم ...


ئاریوم :- شەوشاد ..


خەوتن ....


کابووســـیـــ تـــر ...،،


بە نەفرەت بیت تۆ ژیانی ئێمەت وێران کرد !!!!!


تۆ جگە لە خۆویستی هیچی تر نیت !!!!


تۆ دەبێت بمریت وەک چۆن ئێمەت کوشت !!!!!


نەفرەتی ....


نەفرەتی ....


نەفرەتی ....


نەفرەتی ....


بە کوشتنی جەنگاوەرەکانت ... وە کوشتنی براکەت و سەرکردەکان .. چیت دەست کەوت ؟؟؟ ئەمە ئەو شتە بوە کە تۆ ویستوتە ؟؟ دەتەوێت بە ئارامی بژیت ؟؟؟


خەیاڵت خاوە !!!!! ڕێگا نادەین تا دەمریت بە ئارامی بژیت !!!!


بە نەفرەت بیت !!!!!


وێڵسن :- ئاریووم ... ئاریووم هەڵسە هیچ نیە تەنها کابوسێکە هەڵسەوە !!!!


ئاریووم هەر هاواری دەکرد و وێڵسن دەی ویست بە خەبەری بهێنێتەوە ...


وێڵسن زۆر خەمی دەخوارد بە بینینی خوشکەکەی بە شێوەیە ... چاوەکانی پڕ فرمێسک بوبون ...


ئاریووم :- ناهــــــــــــــــــــــــــــــ ....


بەخێرایی هەڵسایەوە ... وێڵسن توند کردیە باوەشی خۆی :- تەواو ... مەترسە من لێرەم .. تەنها کابوس بو مەترسە ...


ئاریووم :- ئەوان وتیان تۆ نەفرەتی ... وتیان ڕێگا نادەین تا دەمریت دڵخۆش بیت !!!!!


وێڵسن :- کابوسە هیچی تر نیە ... باوەڕ مەکە ... هەم تۆ داوای لێبوردن بکەیت لێیان ئەوان تێ دەگەن چی ڕوویداوە و بۆچی وات کردوە ...


ئاریووم :- سوێند دەخۆم زۆر دەترسم براکەم !!


وێڵسن :- وا مەبە ... دواتر دووبارە دەبورێیتەوە !!!! من لاتم ... دەی وەرە باوەشم بخەوە ... پشو بدە ئاوا نابێت !!!


ئاریووم ڕۆشتە باوەشی براکەی و خەوت ... وێڵسن زۆر شڵەژاو بوو ...


چونکە بامبام و لویس هەموو شتێکیان بۆ باس کردبوو ... وتیان کابوسەکان دەبن بە ڕاستی بۆ ئاریووم .... ئەمەش جێگای نیگەرانیەکی زۆر بوو ...


بەیانیهـــ ....


وێڵسن هیچ نەخەوت هەر چاوی لەسەر ئاریووم بوو دەترسا دووبارە کابوس ببینێت ... تا ڕوناکی لە پەنجەرەکە هاتە ژوورەوە زانی بۆتە بەیانی .. هەڵسا و ڕۆشت دەم و چاوی ششت تا خەوی نەمێنێت ...


دواتریش ڕۆشت خواردنی بەیانی ئامادە کرد ...


ئاریووم بە بۆنی خواردن هەڵسایەوە و بە چاوی خەوەوە ڕۆشتە چێشتخانەکە ...


وێڵسن سەیری کرد و پێکەنی چونکە زۆر کیوت بوو :- بەیانی باش ڕووخسار بە خەو ...


ئاریوم :- باشتر ... برسیمە ...


وێڵسن :- دەم و چاوت بشۆ و وەرە ئامادەیە ...


ئاریووم :- ئەی ناچیتە کۆمپانیا ؟


وێڵسن :- بۆ هەفتەیەک پشووم وەرگرتوە ..


ئاریوم سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆشت دەم و چاوی ششت و گەڕایەوە دەستیان بە نان خواردن کرد ...


وێڵسن :- دوای نان خواردن خۆت ئامادە بکە دەڕۆین ..


ئاریووم :- بۆ کوێ ؟


وێڵسن :- دەڕۆین بە دوای جەنگاوەرەکان دەگەڕێین ! بۆ داوای لێبوردن ...


ئاریوم :- ئاخر منـــ ... خۆ وتم ناتوانم


وێڵسن :- چیە دەتەوێت هەمیشە وەک دوێنێ کابوس ببینیت و شێت بیت ؟؟؟؟؟ من ئەمەم ناوێت دەی نانەکەت بخۆ !!!


ئاریوم بە مۆنی نانەکەی خوارد و ڕۆشتە سەرەوە بۆ ئەوەی خۆی بگۆڕێت ... وێڵسن خەریکی کۆکردنەوەی سفرەکە بوو لە درگا درا ...


لویس و بامبام بوون ...


هەردوکیان :- بەیانی باش


وێڵسن :- باشتر وەرنە ژوورەوە ...


ڕۆشتن دانشتن وێڵسن قاپەکانی خستە قاپ شۆرەکە و ڕای کردە سەرەوە تا خۆی بگۆڕێت  ..


دواتر کە هاتە خوارەوە بینی ئاریومیش هاتۆتە خوارەوە ...


وێڵسن :- دەی با بڕۆین ...


هەر سێکیان هەڵسان و ڕۆشتنە دەرەوە و سواری ئوتومبێلەکە بوون ....


ئاریوم :- بۆ کوێ دەڕۆین ؟


لویس :- ڕاستیەکەی دوێنێ من و بامبام کەمێک گەڕاین توانیمان دوان لە جەنگاوەرەکان بدۆزینەوە دەڕۆین بۆ ئەوێ ....


ئاریووم هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ...


کەشێکی بێ دەنگ بوو تا وێڵسن ئوتومبێلەکەی وەستاند ...


وێڵسن :- ئێرەیە ؟


بامبام :- بەڵێهـــ ...


لویس :- دەی با دابەزین ...


هەموان هاتنە خوارەوە ..


ئاریووم جەستەی کەوتە لەرزین کە جەنگاوەرەکەی بینی ....


جەنگاوەرەکەش کە ئەوانی بینی شۆک دایگرت بە تایبەتی کە ئاریوومی بینی  ...


توڕەیی لێ بەدی دەکرا ... ڕۆشتەوە قاوەخانەکە ....
ئەو لە قاوە خانەیەک کاری دەکرد ....


ئاریووم :- ئەو نایەوێت بمبێنیت تکایە با بگەڕێینەوە !!


وێڵسن :- شتی وا نیە ! ناگەڕێینەوە تا ئەو داوای لێبوردنەکە قبووڵ نەکات !!


بە زۆر ئاریوومیان بردە ژوورەوە ... داوای قاوەیان کرد ... لویس ڕۆشتە لای بەڕێوبەری قاوەخانەکە و وتی لەگەڵ ئەم کەسە دەمانەوێت کەمێک قسە بکەین ڕێگای پێ بدە ئەویش ڕازی بوو  ....


بامبام بە زۆر کوڕەکەی هێنا .... دانشت و بە بکوژانە سەیری ئاریوومی دەکرد ...


وێڵسن :- حاڵت چۆنە ؟


کوڕەکە :- لەم شوێنەم وا دەبینیت کار دەکەم !!! بۆچی لێرەن ؟ ( سەیری ئاریوومی کرد ) چیە دەتەوێت لێرەش من بکوژیت ؟؟؟ هەی بکوژ ! من هەرگیز ئەم ساتە لە یاد ناکەم !!!!


ئاریووم زۆر زۆر تێکچو بەم قسانە ... خەریک بو بگریت وێڵسن دەستی توند گرت ....


وێڵسن :- ڕێگە دەدەیت بۆتی ڕوون بکاتەوە کە بۆچی وای کردوە ؟؟؟


کوڕەکە :- نامەوێت !!! بە نەفرەت بێت !!!!


بامبام :- وا مەکە لوتت پڕ خوێن بکەم !! گوێ بگرە ئەمە لە بەرژەوەندی خۆتە نەفرەتی !!!!


کوڕەکە :- بەرژەوەندی چی ؟؟؟ من کەوتمە ئەم دونیا سەرسامکەرە نازانم چی چیە تۆ هاتوی پێم دەڵێیت بەرژەوەندی ؟؟؟؟


ئاریووم :- بمبەخشە تکایە !!!


کوڕەکە پێکەنی :- واتا تۆ هاتوی تا من بوبەخشم ؟؟؟ چیە لە نەفرەتیەکە دەترسیت ؟؟؟ بیرت نەکردەوە چیت بەسەر دێت ئەم هەمو خەڵکە بکوژیت ؟؟؟ ئەوە بزانە !!!! تۆ جگە لە بکوژێک هیچی تر نیت !!! هەر چی بکەیت تۆ هەر  بکوژیت !!!


وێڵسن گەرووی کوڕەکەی توند گرت هەموان هەڵسانەوە و دەیان وتە وێڵسن وا نەکات ... ئاریووم لە حاڵەتێکی زۆر خراپدا بوو ... هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە


لویس :- وێڵسن بیبرەوه بەسە ئاریووم باش نیە ڕۆشتە دەرەوە !!!!


وێڵسن ئەوی بەردا و ڕای کردە دەرەوە بامبامیش دوای کەوت بەڵام پێش ئەوەی بڕوات شتێکی پێ وت ..


بامبام :- چارەی بکە !!!!!!




بەردەوامە ...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


چۆنبوو ؟؟


بە هیوای بە دڵبوون ...


ڤۆت و کۆمێنت


Life goes on


Zin_bts


1325 words

Comment