❤︎6❤︎

.
.
.
35
Vote
&
Tag your friends
.
.
.


کیوت :- ئــــــــــــ ..... ئەمە چیە ؟؟؟؟ بۆچی ؟؟؟ بۆچی ئاوایە ؟؟؟؟
نیشانەی برین ؟؟؟
لای دڵم ؟؟؟
وە شانم ؟؟
تکایە ئەمە چی ڕوو دەدات ؟؟؟ بۆیە هەستم بە ئازارەکەی نەدەکرد تەواو چاک بوەتەوە ... واتا هی ئەمەیە بیرەوەریم لە دەست داوە؟
بەڵام ئەم برینە .... زۆر گەورە و قووڵ دیارە ... دەبێت ئازارەکەی چۆن بوبێت ؟


سەرمـــ ....


Flash back


بیکوژن خێرا !!!!!!


کیم سیۆک جین یارمەتی !!!!


ئاهـــ ....


❝خوێن لە دەم و لوتی هاتە دەرەوە .... بێ هۆشـــ بوو ..... ❞



End flash back


چـــ ... چی ؟؟؟ واتا کەسێک ئازاری داوم ؟؟؟ من داوای یارمەتیم لە جین کرد ! بەڵام تا ئێستا ڕوخسارەکان هەر هەمووی تەڵخە شوێنەکە هەر هەموی تەڵخە ... ئاخۆ ئەم جینەیە ؟؟؟


ئەم برینانە ... ئازارێکی زۆری لە دواوە بووە بە پێی ئەم قووڵیەی بێت !!!!


بەحاڵ خۆم شۆرد .... جلەکانم لەبەر کرد کە یونگی بۆی دانابووم ....نەفرەت !!! جلی ژێرەوەشی بۆم داناوە ... هەی بێ شەرم !!!!! سوور !!!


جلەکانم کردە بەرم و درگای حەمامەکەم کردەوە ڕێک لە پێشم بوو ڕاچڵەکیم زۆر بە خراپی !!!


یونگی :- ترسای ؟


کیوت :- کەمێک !! بۆ لێرەی ؟


یونگی :- بۆ ئاگاداری خۆت نەبوویت کە هاوارت کرد ؟ منت زۆر ترساند !!!!


کیوت :- چی ؟؟ ئۆهـــ ببورە ئاگادار نەبووم ... بریسمە بڕۆینە خوارەوە ؟


یونگی :- بێ گومان فەرموو ...


کیوت بە پێش کەوت ...


یونگی پێکەنی بۆچی ئاوا لێزانە لە درۆکردن و وای کرد ئەم کچە بێ ئەوەی هاوارێکیشی کردبێت وا هەست بکات هاواری کردوە ؟؟؟ هههههههــــــــــــ ئاخـــ یونگی شۆک هێنەر !!! ئەمە شانازیە !


(تێبینی ئەوە یونگی بەخۆی لەگەر خۆی قسەی دەکرد )


دواتر ڕۆشتن بۆ نان خواردن و تێریان خوارد یونگی قسەی زۆر سەیری بۆ کیوت دەکرد و وای لێ دەکرد هۆگری خۆی و قسەکانی بکات .... وە بێگومان ئەمە هەموی تەڵەی سەرۆکی درۆزنەکانە !!! پلانی بە دواوەیە !


دواتر تیڤی بۆ کیوت داگیرساند .. ئەویش بە شۆکی لێی دەڕوانی ...


یونگی :- چی بووە ؟


کیوت :- ئەم بونەوەرە چیە قسە دەکات !؟؟؟


یونگی بە شۆکی سەیری کرد :- چی ؟؟؟ ئەمە ؟؟ ئاهـــ ... ئەمە تیڤیە ... بۆخۆت دەتوانی سەیری بکەیت و شتی لێ فێر ببیت ... وە دەتوانی یاری بکەیت پێی ...


کیوت :- یاری ؟؟


یونگی :- بەڵێهـــ ... دەتەوێت ؟؟


سەری بە بەڵێ جوڵاند ... یونگی هەڵسا یاری سەماکردنی هەڵکرد ... گۆرانی وتن بوو کەسێک لە پێشەوە جوڵەی دەکرد دەبوو وەک ئەو بکەین ئەگینا دەدۆڕایت ...


کیوت :- چی بکەم ؟


یونگی :-تەنها لەگەڵ ئەمە بجوڵێرەوە سەمایە ... هەڵە بکەیت دەدۆڕێیت .. بوەستە با من سەرەتا بیکەم ...


کیوت دانشت و یونگی وەک کەسەکەی تیڤیەکە جوڵەی دەکرد ....


کیوت :- واوووو ناوازەیە ... خۆش دیارە !


یونگی :- هەمان جۆرت دەوێت یان بیگۆڕم بۆت ؟


کیوت :- هەمان جۆر ....


یونگی دانشت و کیوت هەڵسایەوە وەک ئەوەی تیڤی سەمای دەکرد زۆر بە جوانی ... یونگی لێی دەڕوانی ....


یونگی ❝خاتونەکەم ... هەر جوانیەکەی خۆتت ماوە ... زیرەکیشت ماوە ... تەنها بیرەوەریت ماوە ... حەز ناکەم بۆت بگەرێتەوە !! سەرنج ڕاکێشی ئاریوم !!!


کیوت :- تەواو بوومممم


یونگی خەندەی کرد و چەپڵەی لێدا دواتر دانشت و بۆی کردە سەر فلمێک سەیریان دەکرد بۆچی کوشتن دەرچوو ؟


یەکێک لە دواوە شمشێرێکی گەورەی لە کەسێک دا .... کیوت لەگەڵ ئەمە ڕاچڵەکی و دەستی بۆ برینی خۆی برد بە دەستەکەی تریشی یونگی توند گرت ئەو خێرا سەیری کرد ...


یونگی :- تۆ باشیت ؟؟؟؟؟


کیوت :- د ... دەتوانی ئەمە لادەیت ؟؟


یونگی گۆڕی خێرا و کردیە سەر شتێکی تر سەیری ئەو کچەی دەکرد کە چۆن ڕەنگی زەرد بووە ...


کیوت هەڵسا :- ڕێگام دەدەیت بڕۆمە دەرەوە کەمێک ؟؟؟


یونگی :- ئاهـــ .... باخچەکەم ئەوێ زۆر خۆشە ... هەوایەک لەوێ هەڵمژە بەڵام ئاگاداری خۆتبە باشە ؟


کیوت :- باشە سوپاس ....


ڕۆشتە باخچەکە ... یونگی بەم فلمە دڵنیا بوویەوە کە بە برینەکەی شتێکی بیر هاتۆتەوە ....


کیوت لە باخچەکە بوو ... پشیلەیەک هاتە لای ... کە سەیری کرد جینی هاتەوە یاد ... کیم سیۆک جین !!! ئەمە تۆیت ؟؟؟ واتا من تۆم دەناسی پێش ئەوەی یادەوەریم لە دەست بدەم ؟؟؟


چاوێکی لێزەری زەرد سەیری دەکرد ... ئەم لێزەرە وای کرد کیوت سەری بەرز بکاتەوە ....


کیوت :- ئەمە چیە ؟؟ پشیلەی گەورە ؟ ناهـــ شێر ؟ پڵنگ ؟


ئەم شتە نزیکتر بوویەوە ....


کیوت :- گـــ .... گورگ ؟؟؟ ....


گورگەکە لەپڕ هێرشی بۆی هێنا ....
کیوت کشایەوە ڕای کرد بەڵام قورەکە لیتە بوو قاچی گیر بوو و کەوت ...
گورگەکە گەشتە لای پازی دا تا پەلاماری بدات لە ناکاو گولەیەکی بەرکەوت ....


یونگی بە خۆی و بە دەمانچەکەی دەستیەوە هاتە پێش کیوت و هاواری کرد :- هەی گورگی نەفرەتی ....


گورگەکە بە حاڵ توانی ڕابکات ... یونگی کیوتی هەڵگرت :- تۆ باشیت ؟؟؟ ببورە ئێرە ئاژەڵی زۆری لێیە ...


کیوت :- من ترسام زۆر ... ئەمە ترسناک بوو چاوەکانی ...


یونگی :- تەواو هەموو شتێک ئێستا باشە بێ خەم بە با بڕۆینە ژورەوە ...


ڕۆشتنە ژوورەوە .... قاوەیەکی بۆ کیوت کرد و دای پێی تا گەرم بێتەوە کەش وا سارد بوە و زستان نزیکە ....


یونگی :- بەیانی من کارم هەیە وابزانم بە تەنیا لە ماڵ دەبیت ... ببورە من هیچ خزمەتکارێکم نیە بۆیە تەنیا دەبیت ئاگاداری خۆت بە دەرگا لە کەس نەکەیتەوە ... من کلیلم پێیە بۆیە درگا مەکەرەوە هیچ هیچ باشە ؟


کیوت :- باشە .. بەڵام بە تەنیا دەترسم ... دەکرێت جین بێتە لام ... ئەو هاورێشتە ...


یونگی خەندەی بۆی کرد :- ئاخر جینیش لەگەڵم دێت بۆیە نابێت ...


کیوت :- ئۆهـــ باشە مادام


یونگی ❝ ناتوانم بهێڵم جین ببینی ببورە خاتون ❞


کیوت :- بچینە شاری یاری ؟؟


یونگی :- چی ؟؟ ئەمە لەکوێ هات ؟


کیوت :- لەم بونەوەرەی کە پێی دەڵێن تیڤی بینیم وتی شاری یاری .. یاری خۆشی تیا بوو ... لێرە هەیە وایە ؟؟


یونگی :- بێگومان هەیە ...


کیوت :- هەڵسە دەی با بڕۆین !!!


یونگی :- ئۆهـــ ... باشە باشە .. جا بۆچی فرمان دەکەیت ؟


کیوت :- لەبەر ئەوەی من ... ( وەستا) من بۆیە وام کرد تا بمبەیت ... هیهیهیهیهی


یونگی :- ههههههـــ ... زۆرزان ...


کیوت :-دەی هەڵسە با بڕۆین ...


یونگی :- بەم جلانه ؟؟؟


کیوت :- بەڵێ .. هیچ کێشەی تیا نیە بە ڕای من ...


ڕۆشتن بۆ شاری یاری .....


ئەم کچە هەموو شتێکی ئەوێی بە دڵ بوو و تاقی کردەوە یونگی دیار بوو حەزی بەم شوێنانە نەبوو بەڵام ناچار بوو خۆی زۆر دڵخۆش دەر دەخست و هەمو یاریەکانیان کرد ....


دواتر ڕۆشتن خواردنیان لەسەر عارەبانەیەک کڕی .... دانشتن لە باخچەی شاری یاریەکە ....


کیوت تێبینی کرد یونگی چاوی لەسەر کەسێک بوو ... سەیری شوێنەکەی کرد کوڕێک بوو ... بە شەقرە دەڕۆشت .... بەڵام بۆ ئاوایە ئەو کوڕە ؟؟


سەیری یونگیم کردەوە خەندەی دەکرد ... هاهـــ ؟؟؟ باشە بۆچی ؟


کیوت :- یونگی ئەمە دەناسیت ؟


یونگی :- چی ؟ ئاهـــ نەخێر ... تەنها دیارە بۆ پارە وەرگرتن خۆی نەخۆش دەرخستوە منیش پێکەنینم دێت بۆی .... جوان نازانێت دەوری خۆی بکات ...


کیوت :- ئۆو ...


دەستی بە خواردن کردەوە یونگی سەیری هەمان کەسی کردەوە بە خەندەی ترسناک ... وەک ئەوەی جارێکی تر کارێکی وا بکەیت دەمریت!!!!


ئەویش خەندەی توڕەیی بۆی کرد ...


کیوت :- باشە ئەم کوڕە بۆ وایە ؟؟؟


یونگی سەیری کردەوە :- چی ؟ چیەتی ؟؟


کیوت :- گوێچکەیـــ ...


یونگی پێی بڕی :- من ماندووم با بڕۆینەوە بەیانی زوو دەرچونم هەیە من خاتوون ...


کیوت هەڵسا :- باشە با بڕۆین ...


یونگیش هەڵسا ئەم کچە دیار بوو زۆری سەرما بوو لەم کەشە ساردە بەتەنها بە جلی ماڵەوە و بێ هیچ چاکێتێک ... یونگی چاکێتە گەرمەکەی خۆی لەبەر کردەوە و لەبەر کیوتی کرد


کیوت :- من باشم سەرمام نیە دواتر نەخۆش دەبی ...


یونگی :- ڕقم لە درۆی تۆیە !!! بەهەر حاڵ ... خۆتن نەدیوە چۆن دەلەرزیت ؟؟؟ من باش دەبم دەی با بڕۆین کات درەنگی کردوە ....


کیوت هیچی نەوت و ڕۆشتن ...


دواتر گەشتنەوە ماڵەوە خەوتن زۆر ماندوو بوون ... وە کیوت هەستی بە باشی نەدەکرد ...


خەون بینینـــــــــــــــ ....


Flash back


تۆ !! بۆچی بە تەنیا لێرەیت ؟؟ لەم دارستانە ناترسیت ؟؟ مناڵی بچووک !!!


من .... دەترسم ... کۆشکم ون کردوە ....


ئۆو .... تۆ لە کۆشک دەژیت ؟ کامە کۆشک ؟


بەڵێهـــ ... کۆشکی زەوی !! تۆ کێی ؟؟ لەکوێی ؟؟؟


منـــ .... دەترسیت من ببینی ...


من ناترسم بەهێزم !


هههههـــ خۆزگە وابوایە تۆ لاواز دیاری مناڵ !


من ناترسم وتم نەفرەتی !


ئۆهـــ ... مناڵێکی ئاوا بچووک جوێن دەدات ؟؟؟؟ ناشرینە بەڕای من .... توڕەت کردم دەزانی ؟؟؟


ئەم کەسە لە دواوەی دارێک هاتە دەرەوە ....






























زۆر زەبەلاحە !!!!!!!


































گورگ ؟؟؟؟ تۆ کێی ؟؟؟ چۆن قسە دەکەیت ؟


چی ؟؟؟ تۆ نەترسای ؟


من ... نەخێر ... تۆ جوانی زۆر جوانی ببمە هی من تکایە


ببمە هی تۆ ؟ یان .... تۆ ببیتە هی من ؟


نەخێر تۆ ببە هی من ... جوانی زۆر ...


تۆ شێتم دەکەیت دەزانی ؟؟؟ بەم تەمەنە بچوکەت کە لەوانەیە 8 ساڵێک بیت من دەوروژێنیت ؟؟؟ تۆ چیت ؟؟؟


من وتم لە کۆشکی زەوی مـــ .... ئەوەی لەوێ بێت چاو نەترس و ئازایە ....



وایە .... ڕۆژێک گەر لەم کۆشکە تۆم بینی ... ئەوا دەبم بە هی تۆ بۆ هەمیشە باشە ؟؟؟


دەبیت بە هاوسەرم ؟



چی ؟؟


هممم بە قسەکانت دیارە تۆ دەتەوێت بببیت بە پاشای زەوی .. وایە ؟



نەفرەت !!!! من دەڕۆم ....





ههههههـــ ... کەس باش نیە بۆ ؟؟ بەڵام ئەمە ناوازەیە !!!


End flash back





ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



هێی .... چۆن بوو ؟؟؟؟




بەدڵتان بوو ؟




ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن شتی سەیر تر بەڕێوەیە باشە ؟؟


35 !!! ڤۆط ... دەی 😂


ڵۆڤ یو گایز ...

Comment