❤︎27❤︎

.
.
.
!!42!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
مین یونگی ... سەرکردەی درۆزنەکان ...دە ئەخەر ئەوهاش زۆر جوانە 😂💔😭 مردم هەتا دیتمەوە ئەوەی ...
.
.
.


یونگی :- سوێندت شکاند ... چاوەڕوانی دەرەنجامەکەی بە .... جا بە مردنمان بێت یان هەر شتێکی تر بێت .... ئاسوودە بویت ؟ چ کێشەیەکمان هەبوو ؟ بۆچی هەمویت تێکدا ؟ پڕ بە دڵ دەمەوێت بە چاوەکانی خۆم تۆ ببینم کە دەرەنجامەکەی دەبینی !!!!!!


تایهیۆنگ :- نەفرەتی تۆ هیچ مەڵێ !!!! هەمووی درۆیە .... وە کەسمان هیچمان لێ نایەت !


جۆنگکووک :- واتا .... ئاریووم کچی پاشایە ؟؟ وە ئەو بوو بە جێگرەوەی پاشا ویلیام ؟؟؟؟


تایهیۆنگ :- هەرگیز ڕێگە بەمە نادەم من !!!! دەی با بگەڕێینەوە ....


جین :- من ئەوەندەی له کۆشک بووم هەستم نەدەکرد ! تەنانەت ئەو لە لای جەنگاوەرەکان دەخەوت .... چۆن ئاخر !!!


هۆسیۆک :- باشە با وا دابنێن ئەمە پلانەکەی ویلیام بوو !


هەموان گەڕانەوە کۆشکەکانیان ...


ــــــــــــ


لای ئاریووم ...


وەستابو لە بەردەم جەستە مردوەکان .... بامبام و لویس لە لای بوون .... هیچیان نەدەوت چونکە لە هەستی تێ دەگەن ...


ئاریوم :- باشە بۆچی ئەم بارە قورسەتان لەسەر من هێشتەوە ؟ هەر نا هەموتان بە یەکەوە نەڕۆشتبان !!!
من چی بکەم ئاوا بە تەنها ؟؟؟؟ دەتوانم تۆڵە بکەمەوە !
بەڵام بۆچی منتان تەنیا کرد ؟؟؟ وا هەست ناکەن ئەمە نا دادپەروەریە ؟؟؟
هەموو گرانیەکان بۆ من ! ئاخر من چیم ؟ بۆچی ئەوان وایان کرد ....
حەزی پلە بەرزی هەموانی کوێر کردو وای کرد تەنانەت نەتوانن لە پلەی خۆشیان بمێننەوە !!!! ئاخـــ ئەمە شتێکی زۆر خراپە ! چاوت لەسەر دەسەڵات بێت بێگومان دەرەنجامەکەی دۆڕاندنە !


لویس :- خاتونەکەم .... ئەی نابێت ئەم جەستانە بنێژین ؟


ئاریوم :- وا دەکەین .... دوای تۆڵە !


بامبام :- ئاخر ئەمە نەشیاوە ! جەستەکانیان گەنیو دەبن بەم شێوەیە ... با چارەیان بکەین ئینجا کاری خۆت بکە خاتونم ...


ئاریوم :- باشە .... دەی دەست پێ بکەن ... تەنها 20 جەنگاوەر ماون ... بە ئێوەشەوە 22 هیوادارم بەس بێت بۆ پارێزگاری کردن لە کۆشک ...


جەنگاوەرەکان ئەوانیان ناشت ..


ئاریوم لە بەرامبەر هەر سێ گۆڕەکە وەستابوو ... چاوەکانی هەڕەشەیان دەکرد لێی ... نەیان دەهێڵا فرمێسک بڕێژێت ... وە ویژدانی ئازاری دەدا ... تۆڵە تۆڵە تۆڵە !!!!


ئاریوم :- چارەیان دەکەم ! بە ئارامی بخەون ئێوە ...


ئەوێی جێ هێشت ... ڕۆشتە ژووری پاشا ...


لویس :- خاتونەکەم ... ئەوەتا تاجەکەت ...


ئاریووم سەیری کرد :- نامەوێت ... تەنانەت لەسەر کورسی پاشایەتیش دانانیشم تا ئەرکەکەم تەواو نەکەم من !


بامبام ویستی قسە بکات لویس وەستاندی :- باشە خاتونەکەم هەر چۆنێکت پێ باشە بیکە ...


ئاریوم لە ناوەڕاستی ژوورەکە لەسەر کورسیێکی ئاسایی دانشت ... چاوەکانی تاریکیەکی ترسناکی لێ بەدی دەکرا ... بامبام و لویس خێرا ڕۆشتنە دەرەوە ...


بامبام لە دەرەوە توشی هەناسە تەنگی بوو ...


بامبام :- ئـــ ... ئەو ترسناکه ... ئەم هێزەی کە لە دەوریەتی دەت ترسێنێت ...


لویس :- ئەو لە حاڵەتێکی ئێجگار توڕە دایە ... خێزانی ویلیام هەموان ئاوان ... لە حاڵەتی توڕەیی ئەم هێزە ڕەشە ترسناکەیان لێ دێتە دەرەوە ...
کە ئەمەش بەدەست خۆیان نیە و نیشانەی باشیش نیە !!!!
بۆیە لەم ساتانە تا دەتوانیت لێی دووربە ... چونکە ڕەنگە بتکوژێت ...
خۆی ئاگادار نیە توڕەیی بەسەریدا زاڵە زۆر بە خراپی تەنانەت خۆشی ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات ...


بامبام :- ئۆهـــ ئەمە ترسناکه ... ئێستا زانیم تایهیۆنگی بەرەی شەیتان بۆ ئاوا ترسا زوو و هۆکاریشی نەدەزانی ... ئەوکاتیش خاتو ئاریووم ئەم هێزە ڕەشەی لێ هاتە دەرەوە بەڵام هیچیان نەیاند دەتوانی بیبینن ... سەرسوڕهێنەرە


لویس :- وایە ...


ــــــــــــ


کوڕەکان لە شوێنەکانیان بون ..


یونگی دەی خواردەوە زۆر بە خراپی ... ئازاری زۆر بو :- ئاهـــ ... کەواتە ئەو کچی ویلیام بوو ... بەڕاستی شۆک بوم ، خاتو ئاریووم .. تەنانەت ناوەکەشی هەڵە پێ وتبووم تا نەزانم ... دڵم دێشێت ... تایهیۆنگی نەفرەتی ... سەرەتا بم زانیبوایە ئەمە کچەکەیەتی هەرگیز ڕێگەم نەدەدا ئاوا لە پێش چاوەکانی خێزانەکەی بکوژیت !!!


ڕۆشت خێرا خەوت ئەو ...


جۆنگکووک دەترسا .. خۆی لە ژێر جێگاکەی نابوو  ... دەترسا ئەم دەنگەی کە قسەی کردبوو بێت و کارەکەی بکات بە ڕاستی ..


تایهیۆنگ تەنها بیری دەکردەوە چۆن شنی وا دەبێت !!


جیمین ئازاری قۆڵی خەریک بوو بێ هیوای دەکرد لە ژیان ... بەڵام دەبێت ئەو سوپاس گوزار بێت کە ئەوکاتە نەمرد لە ژێر دەستی ... چونکه ئەوکات ئاریووم لەوپەڕی توڕەیی دابوو ...


هۆسیۆک قەلەق بوو ... ئەم قسانە ئەویشی ترساندبوو ... جین هەروا ....


کاتی شەو هات هەموان ڕۆشتن بۆ خەوتن ...


ـــــــــــــــ


ئاریووم لەسەر کورسیەکە هەر وەک خۆی دانشتبوو ...


دووبارە ئەم تۆز و خۆڵە لەم ژوورە دروست بوو ...دواتر نەما ڕۆشتە نێو جەستەی ئاریووم ...


وەک کۆنتڕۆڵکردنێک وابو ..


ئاریوم هەڵسایەوە :- کاتی هاتـــے ...


جۆنگکووک لە ژوورەکەی خەوتبوو بە ترسەوە .... ڕووناکی مانگ لە پەنجەرەکەیەوە هاتبوویە ژوورەکەی ... ڕۆشناییەکە نەما ... کەسێک لە ژورەکەی وەستابوو بۆیە نەما ...


هێواش هێوش بەرەو جۆنگکووک دەڕۆشتە پێشەوە ...


خەندەکەی تەنها بە بینینی دەترسای ئاوا ناشرین و ترسناکانە بوو !! جا بەم تاریکاییە زۆر خراپ ترە !


دەستی لەسەر بەتانێکەی جۆنگکووک دانا و هێواش هێواش لای دەدا لەسەری ... جۆنگکووک چاوەکانی بە هێواشی کردەوە .... تاسا ... ئەم ڕوخسارە ترسێنەرە ڕاستەوخۆ لەپێش ڕوخساری ئەو بو ....


ئاریووم :- سڵاو ...


زیاتر چوە پێشتر ....


بەشێوەیەک دەنگی هاوار هات ... هەمو بەرەکان لە کۆشکەکانی خۆیانەوە گوێبیستی بوون ڕاچڵەکین بەهۆیەوە ...


ئاریوم :- شششــــــ ... مەترسە تەواو بوو ...


جۆنگکووک بورایەوە ... ئەم کارە زیاد لە ڕادەبەدەر بوو ....


( جا نارێم چی کرد مەپرسن خەتەر بوو بەس لە مێشکی خۆمە ناگۆترێ 😑😐)


ئاریووم ئەوەی لە دەستی بوو فڕەیدا عەرزەکە و جلەکانی جۆنگکووکی چاک کردەوە بەتانێکەی پێ دادا و ڕۆشت .... لەم شوێنە نەما ...


ـــــــــــــــ


بەیانیهــ ....


هەمو سەرکردەکان کۆبونەوە ... جۆنگکووک دیار نەبو بڕیاریان دا بڕۆنە کۆشکەکەی تا دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەم هاوارەی دوێنێ ئەو بوە چونکە ئێستا لەوێ ئامادە نیە ...


ڕۆشتنە ژورەکەی .... هەمو شتێکیان کرد تا ئەم کوڕە قسە بکات ... بەڵام ئەو هەر سەیری عەرزەکەی دەکرد و بەتانێکەی لەخۆی لولدابوو و دەلەزری ....


جیمین :- نەفرەتی توڕەم مەکە قسە بکە !!!!


یونگی :- هێواش !!! وا دەبینی ئەمە حاڵی باش نیە !!!


تایهیۆنگ :- چی بوو ؟ دوێنێ شتێک ڕویدا ؟؟؟ دەزانی دەنگی هاوارەکەت تا کۆشکەکانمان هات و هەموانی خەبەر کردەوە ؟؟؟


جۆنگکووک :- بە ئازاربوو ...


هەموان سەیریان کرد ... لەوەتەی لێرەن تاکە شت بوو کە وتی ئەم کوڕە ... زۆر پرسیان چی بوە و کێ بوە و چیان لێی کردوە بەڵام هیچی نەوت ...


بەڵێهـــ ... هەڕەشەی لێ کراوە یەک وشە بڵێت دووبارە ئاوای لێ دەکرێتەوە .... بۆیە ئەویش دەترسا لە دوبارە بونەوەی ئەم شتە ...


ئاریوم هەڵسا ، خەوتبو لەسەر کورسیەکەی ... سەری ئێشی دەکرد ... هیچ بیری نایەت دوێنێ چی بوە و چی کردوە ...


لویس هاتە ژورەوە ...


لویس :- خاتون هەست ناکەی ئەوەی دوێنێ کردت زیاد لە حەد بوو ؟


ئاریوم :- بۆ ؟ چیم کردوە من ؟


لویس تێگەشت ئەمە ئەو نەبووە ... بەڵکو کاریگەری سوێندەکەیە ...


لویس :- هیچ .... جۆنگکووک دەرەنجامەکەی بینی ...


ئاریووم :- چی ؟ چۆن ؟


لویس :- کاری سوێندەکە بو ...


ئاریووم :- خۆم تۆڵە دەکەم ئەوم ناوێت ....


لویس :- بێ خەمبە خاتون ... دوای ئەو تۆش دەتوانیت تۆڵەکەت بکەیت ....


ـــــــــــــــــــــــــــ


بەڵێهـــ ...


هەر شەوێک و دانەیەک ئاوای لێ دەکراو دەبورایەوە  دواتر جلەکانی چاک دەکرایەوە و دەخەوێنرا تا بەیانی ....


تەنها یونگی ... ئەو تا ئێستاش ناتوانێ باوەڕ بەمە بکات ... چۆن شتی وای کرد ئەمە ؟ یونگی دڵنیا بویەوە ئەمە ئاریومی ڕاستی نیە ... ڕاستە ئەو بێ بەزەییە ... بەڵام ئاواش نیە ... زانی کە ئەمە کاری سوێندەکەیە ... ئەو ئاریوم بەکار دێنێت تا کارە قێزەوەن و نەفرتیەکەی بکات ....


هەمو کوڕەکان لە بارێکی باشدا نەبوون ... ئەوەندە لە ئاریوم دەترسن دوای ئەم کارە ... تەنانەت دەترسن سەیری بکەن ...


بەڵام بێ ئاگا ئەمە تەنها هی سوێندەکە بوو ... هێشتا تۆڵەی ئاریوم ماوە ...


ــــــــــــــــــــــــــ


ئاریووم :- ڕاستە من دەم ویست ئەم کوڕانە لێم بترسن ... بەڵام ئاواش نا !!


لویس :- شتێک دەڵێم بەڵام هاوار مەکە !!!!


ئاریوم :- بڵێ چیە ؟


لویس هەمووی بۆ باس کرد ... بۆی باس کرد کە سوێندەکە ئەوی بەکار هێناوە بۆ کردنی کارێکی لەم شێوەیە ... وە هۆکاری ئەوەی کوڕەکان ئێستا زۆر خراپ لێی دەترسن پێی وە هۆکار چی بوو ...


ئاریوم خەریک بوو شێت بێت .... بە سەدەها جوێن و قسە و نەفرەت ڕۆشتە ژوورەکەی ....


بامبام هاتە تەک لویس وەستا :- وا بزانم پێویستی نەدەکرد پێی بڵێیت !


لویس :- هەر دەبوو بزانێت ..


بامبام :- سوێند دەخۆم منیش لێی دەترسم ... گەر وای لە ئێمە کرد چی ؟



لویس تەزووی پێداهات :- نەفرەتی بێ دەنگ بە هەستم بە ئازارەکەی کرد ...


بامبام خۆی توند گرت :- واهـــ بە ئازارە ...




ئاریوم :- چاوەڕوانی منیش بن !!!!


بەردەوامە ...


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



هەلاو ئەم بەشە چۆن بوو ؟


بەهیوای بەدڵ بوون ...


ڤۆت و کۆمێنت دەی ... دەوام ببتەوە واز دەینم 💔😐



Life goes on


Zin_bts


1172 words

Comment