❤︎35❤︎

.
.
.
!!!44!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ڤۆت دەی کیوتیەکان .... کۆمێنتە خۆشەکانتان کەم بوە بۆ ؟ 🙁☹️
💔😭😭😭هیسۆکامممممممم
.
.
.


وا مانگێک تێپەڕیوە .... هەموو شتێک گۆڕاوە ...
بامبام و لویس خانوێکیان کڕیوە لە نزیک ماڵی ئاریووم ..


وێڵسن و ئاریوومیش لە ماڵەکەدا دەژین ... وێڵسن لە کۆمپانیایەکی بەناوبانگ وەرگیرا ... ئەویش هۆکارەکەی ئەوەبوو سەرنجی خەڵکی زۆر بۆ لای خۆی ڕادەکێشا بەمەش کڕیار زۆر بوبون ...


ئاریوومیش زۆر لاواز بوە بە چاو پێشتری ... ئەویش بەهۆی کابوسەکان و بینینی کوڕەکان بە سوتفە بێ ئەوەی ئەوان ئاریوومم ببینن ...
ترسێکی زۆر ڕووی لێ کردوە کە خۆشی نازانێت هۆکاری ئەمە چیە !!!


بەیانی بوو ئاریووم خوانی ئامادە کردبوو بۆ وێڵسن تاوەکو پێش ئەوەی بڕواتە سەر کار نانەکەی بخوات بەباشی چونکە زۆر ماندوو دەبێت لەوێ ...


وێڵسن :- واهـــ واهـــ زۆر خوشە دەستەکانت خۆشبێت خوشکەکەم ...


ئاریوم خەندەی کرد :- نۆشت بێت .... ئەوە ... براکەم ...


وێڵسن زەیتونێکی خستە دەمی :- چیە ؟


ئاریووم :- منیش حەز دەکەم کار بکەم ...


وێڵسن :- ئاریوم ... سەرەتا من زۆر پێتم وت گەر حەزت کرد کار بکە ئەی وا نەبوو ؟؟


ئاریووم :- وایە ... کەوایە ڕازیت تۆ ؟؟؟؟


وێڵسن :- بێگومان ..... نەخێر !!!!


ئاریوم :- چی ؟ بۆچی ؟ ئەی تۆ مانگێک بەر لە ئێستا نەت وت حەزت کرد کار بکە ؟؟؟


وێڵسن :- وایە وتم ... بەڵام پەشیمان بومەوە ... ( ڕوومەتی ئاریوومی گرت ) تەنها دەمەوێت بزانم تۆ چی دەشاریتەوە ئاوا لاواز و بێ هێزی کردیت ؟؟؟ دەزانی ژێر چاوت هەموی قوول بوە ! ڕەنگت زەرد هەڵگەڕاوە ...
هەر دەشڵێیت هیچم نیە و باشم ... واتا تۆ بە هەموو مێشکت دەتەوێت من بەم حاڵەتەوە ڕێگەت پێ بدەم کار بکەیت ؟؟ خوشکەکەم من زۆر دەترسم نامەوێت هیچت لێ بێت ... کار نەکەیت باشترە !!!


ئاریووم :- باشە ... من باشم براکەم ...


وێڵسن :- زۆرجار داوام لێت کردوە هۆکاری ئەم شێوەیەتم پێ بلێیت بەڵام تەنها بێ دەنگ دەبیت ! دەزانی چەندە خەم دەخۆم ؟؟؟؟


ئاریووم خەندەی بە براکەی بەخشی :- من باشم دڵنیابە !!!


وێڵسن سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد :- باشە .. دواتر قسە دەکەین دەبێت بڕۆم ... ئاگاداری خۆتبە !!! درگا لە هیچ کەس مەکەرەوە باشە ؟؟؟


ئاریووم :- باشه ... دەی تۆش ئاگاداری خۆتبە .. ماڵئاوا ..


وێڵسن :- ماڵئاوا ..


خۆشکەکەی ماچ کرد و ڕۆشتە دەرەوە سواری ئوتومبێلەکەی بوو و ڕۆشتە سەر کارەکەی ...


ئاریوم دوبارە ترس دەستی بەسەر داگرتەوە ... لەم ماڵە تەنیایە ... نایەوێت بڵێتە براکەی کە بە تەنیا دەترسێت ... دەیەوێت بێ دەنگ بێت ... دەیەوێت خودی خۆی کێشەکانی چارەسەر بکات ... دەیەوێت پشت بەخۆی ببەستێن ...
بەڵام هەندێ کات ناتوانیت وا بکەیت ، داوا لە دەوروبەرت بکەیت و یارمەتیت بدەن باشترە !!!


هەڵسا لەسەر کورسی نانخواردنەکە .. ڕۆشتە هۆڵەکە و تیڤیەکەی داگیرساند و دەنگی بەرز کردەوە تا هەست بە ترسی زیاتر نەکات ، وە خۆشی هەڵدا سەر قەنەفەکە ...


ئاریووم :- باشە ئەم کابوسانە چین ؟ بە ڕاستی نەفرەتیانە بە ئازارن ...
هەست بە مردن دەکەم لەگەڵی ...
هەندێ خەڵک هەیە نەفرەتم بۆ دەنێرێت ؟؟ ئەمە کاری نەفرەتەیەکە وایە ؟ واتا من هەموانم کوشت تا یارمەتیان بدەم !!! نەم زانی نەفرەتم لێ دەکەن !!
هەموو کات لەم خەون و کابوسانە جەنگاوەرەکانم دەبینم کە نەفرەتم لێ دەکەن ... دەترسم ...
من .... من هەڵەم کرد کە ئەم کارەم کرد ...


جەستەی خۆی کردە باوەشی و دەلەرزی ... من ..... ئاوا خراپم ؟؟؟


لەگەڵ دەنگی لە درگا دانەکە ڕاچڵەکی ... هەڵسا ... ترسا بڕوات درگاکە بکاتەوە ..


دوبارە و سێبارە لە درگا درایەوە ... ئاریووم خۆی کۆ کردەوە تا بڕوات بزانێت کێیە ... سەری دووبارە توشی ئێشێکی نەفرەتی بوو لەگەڵی کەوتە عەرزەکە ...


مێشکی خۆی توند گرتبوو :- ئێستا نا ... ئێستا نا ... ئێستا نا .... نەفرەت ... بەرگە ناگرم زۆر بە ئازارە ... ئاهـــ ئازاری زۆرە ...


بورایەوە بەهۆی بەهێزی ئەم ئازارەی ..


بۆ ماوەی پێنج خولەک لە درگا درا ، دوای ئەوە دەنگ نەما نیشانەی ئەوە بوو ئەوەی بەر درگاکە ڕۆشت ..


لە بەیانیەوە تا ئێوارە ئاریووم لە عەرزەکە کەوتبوو و بێ هۆش بوو ... زیاتر لە یازدە جار وێڵسن تێلی بۆی کردبوو ... بامبام و لویسیش ... بەڵام وەڵام نەبوو .... هەموان زۆر ترسان .. وێڵسن بە خێرایی گەڕایەوە ماڵەوە لویس و بامبامیش خێرا هاتن ....


وێڵسن لە درگاکەی دەدا :- ئاریووم ... خوشکەکەم ... درگاکە بکەرەوە من گەڕامەوە ..


بامبام :- دەنگی تیڤی دێت ... لەوانەیە ئاگادار نەبێت مەترسە ..


وێڵسن :- چۆن نەترسم ؟؟؟ ئەو هەرگیز وا نەبووە !!
ئیمڕۆ زۆر باشیش دیار نەبوو ..


لویس :- با درگاکە بشکێنین ...


وێڵسن :- باشە ....


لویس و وێڵسن خۆیان لە درگاکە دەدا بە یەکەوە تا شکاندیان ... .


هەموان ڕەقبوون بە بینینی ئاریووم ئاوا بە بێ هۆشی ... خێرا وێڵسن ڕای کردە لای و هەڵی گرت ...


وێڵسن :- ئاریوم ... ئاریووم هەڵسەوە ... چاوەکانت بکەرەوە ... بامبام خێرا پەیوەندی بە ئەمبوڵانس بکە خێرا !!!!


بامبام خێرا پەیوەندی کرد ... دوای کەمێک گەشتن و ئاریوومیان بردە نەخۆشخانە ....


وێڵسن :- نەفرەت !!! من دەمرم ئەو شتێکی لێ بێت ....


لویس :- هێور بەرەوە ئەو بەهێزە باش دەبێت !


بامبام :- دکتۆرەکە هات !!!


هەر سێکیان خێرا ڕۆشتنە لای دکتۆرەکە ..


وێڵسن :- دکتۆر خوشکەکەم ... ئەو حاڵی چۆنە ؟؟؟ باشە وایە ؟؟ چیەتی ؟


دکتۆر :- ئەو لە بەیانیەوە ئاوایە بۆچی نەتان هێناوەنە نەخۆشخانە ؟؟؟ کەمێک درەنگتر بتان هێنابایە توشی جەڵتەی مێشک دەبوو !!!


وێڵسن :- نەخێر !!!! شتی وا نابێت !!! کەس لە ماڵ نەبوو ... ئاهـــ من شێت دەبم ... ئەی ئێستا چۆنە ؟؟


دکتۆر :- بروسکەیەک لە جەڵتە بە هێواشی لە مێشکی داوە بەڵام ئێستا حاڵی باشە ... درەنگ تر بوایە جەڵتەی تەواوەتی لێی دەدا ... ئەمەش لەوانەیە بی کوشتبا !!!


بامبام :- ئەی هاوار ...


وێڵسن بۆکسێکی لە دیوارەکە دا ...


لویس :- ئەی هۆکاری ئەمە چی بوە دکتۆر ؟


دکتۆر :- مێشکی زۆر زۆر ماندوی کردوە و بیری کردۆتەوە .... بە بەردەوامی ترسی تێدابوە و وای کردوە زۆر خراپ بێت ... ئەو لەوانەیە لە شتێک بترسێت ... یان شتێک ئەوی تێکدابێت بۆیە وایە ..
وە نابێت بهێڵن شتی نهێنی هەبێت لەوانەیە خۆی بیەوێت چارەی بکات و نەیڵێت ئەمەش مێشکی خراپتر دەکات ...
زۆر ئاگاداری بن ... سەلامەتیە ..


لویس :- سوپاس ...


وێڵسن :- سوێند دەخۆم هەڵسێتەوە ... بە لێدانیشی بێت هەر دەبێت قسە بکات ... من چاک دەزانم شتێکی هەیە بەڵام پێمی ناڵێت !!!!
شێت دەبم ئەو شتێکی لێ بێت ئەی هاوارررر ....


بامبام :- دەی پیاو هەڵسە نابێت ئاوا لاواز و بێ ورە بیت .... بەهێز بە !!!


لویس ڕۆشتە خوارەوەی نەخۆشخانەکە سێ قاوەی هێنا و دای پێیان تا هێور ببنەوە ...


وێڵسن و بامبام :- سوپاس ....


دوای کەمێک پەرستارێک لە ژووری ئاریوم هاتە دەرەوە :- ئەو هەڵساوەتەوە داوای ئێوە دەکات ... بەڵام ماندوی مەکەن وای لێ مەکەن زۆر بیر بکاتەوە !!!!


وێڵسن و کوڕەکان خێرا هەڵسانەوە ... لویس بە وێڵسنی وت جارێ قسە مەکە و خۆتی لێ توڕە مەکە خۆی باش نیە ...


درگاکەیان کردەوە ... ئەم کچە لاواز و بێ ڕەنگەیان بینی ....


وێڵسن ڕۆشتە لای و دەستی گرت :- باشتری ئێستا ئەزیزم ؟؟ زۆر منت ترساند !!!


ئاریوم :- من باشم ئێستا ... ببوره تۆم ترساند ..


لویس و بامبام :- سەلامەتیە ...


ئاریوم خەندەی کرد بۆیان :- زۆر سوپاس .... دکتۆرەکە چی وت ؟


وێڵسن :- وتی ماندو و لاوازە ...


بامبام :- وتی زۆر بیری لای شتی ترە و مێشکی ماندو دەکات و دەترسێت وا بیت دەمریت کچێ !!!


لویس شەقێکی توندی لە **** دا :- ئەم هەموە چی بو خواردت ؟؟


بامبام :- ئێ چی بوە تەنها ترساندم ،..


لویس :- تەواو بەسە ... گەمژە ...


پەرستارێک و دکتۆرێکی تر هاتنە ژووەرەوە هەموان بە بینینی دکتۆرەکه شۆک بوون ..


دکتۆر :- سەلامەتیە ئاریووم !!!!!


ئاریووم :- نـــ ... نامجون ...


بەڵێهـــ نامجون ....


نامجون :- دەبێت پشکنینت بۆ بکەم گەر باش بویت بڕۆرەوە ماڵەوە باشە ؟


وێڵسن :- با کەسێکی تر پشکینین بکات من ڕێگە بە تۆ نادەم !!!!


بە حاڵ نامجون پشکنینی بۆی کرد ... ئاریوم هەر ئەو کاتەی دەهاتەوە پێش چاو کە چۆن بە ژەهرەکە کوشتی ...


نامجون :- بەسە بیر لە شتی خراپ مەکەرەوە باش نیە !!!!


ئاریووم :- بـــ .. ببورە بۆ ئەوەی کە مـــ ...


نامجون :- شششـــ .. وتم مێشکت ماندو مەکە باش نیە !!! گەر وا بیت ڕێگە نادەم بڕۆیتەوە !!!


ئاریوم :- باشە ببوره ...


نامجون :- نیو کاتژێری تر دەتوانی بڕۆیتەوە .. سەلامەتیە ..


ئاریوم :- ســـ .. سوپاس بەڕێزم ...


دوای نیو کاتژێر بردیانەوە بۆ ماڵەوە ... هەر کە پاڵکەوت لە هۆڵەکە وێڵسن بە توڕەییەکی بکوژانە سەیری دەکرد .. وای کرد ئاریووم بترسێت ...


لویس :- وتم وا مەکه !!!



وێڵسن بە توڕەیی :- ئاریووم !!!!



ئاریووم :- بـــ ... بەڵێ براکەم ...




وێڵسن :- زۆر بەرگەی بێ دەنگیەکەتم گرت ... لە کۆنتڕۆڵ دەرچوومە !!!! وا مەکە بە زەبری هێز قسەت پێ بکەم تێ دەگەیت ؟؟؟
چاک دەزانی مەبەستم چیە ! قسه بکە خێرا !!!!



کۆتاییەکەی هاواری کرد ... تەنانەت لویس و بامبامیش ڕاچڵەکین ....




ئاریووم :- بـــ .... باشه ...




هەموان دانشتن ...



وێڵسن :- گوێم گرتوە !!!




ئاریووم :- .....



بەردەوامە ...



ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



بەم بەشە چۆنبوو ؟


بە هیوای بە دڵ بوون ...



ڤۆت و کۆمێنت دەی ...



Life goes on


Zin_bts


1188words

Comment