❤︎40❤︎

.
.
.
!!!!44!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
گۆتیان ئەو ڕسمەم جان گرتیە لۆیە دام نا 🙂
.
.
کچینە بەهۆی ئەم دەنگدانە کە زانیم نەم توانی براوە بم کەمێک خەمم خوارد ... ناهـــ بەڵکو زۆر زۆر ... خەریک بوو دڵم بتەقێ .. لە ڕۆخی گریان بووم ... سوپاسی ئەوانە دەکەم کە دڵیان دامەوە زۆر زۆر سوپاس خۆتان دەزانن کێن 💔


وە زۆر سوپاس تا کۆتا خولەکیش هەر ڕکابەری یەکەمتان دەکرد ... ئەمە نایاب بوو چونکە ئاگادار بووم ... بەڵام دەی ئێهـــ خێری تیایە خودا خۆی چاکتر دەزانێت ...


گەر ئێستا یەکەم و دووەم و سێهەم دانرابا بە دڵنیاییەوە خۆم دووەم دەبووم بەڵام دایان نەنا بەوەش دریان خۆش نەکردم 🙂
بەڵام یەک شت .. کە زۆر دڵم پێی خۆشه خوێنەرەکانمە باشترینەکان !


گەر خوێنەریشم نەبێت گرنک نیە ! چونکە هەندێ کەس هەن شانازیم پێوە دەکەن ، گەر نەش بێت خۆم !!! خۆم شانازی بە خۆمەوە دەکەم ... وە سوپاس بۆ خودا تا ئێستا چیرۆکەکانم هیچ شتی هەڵەی تیا نەبوە و ناشبێت !!!!


هەر لەسەر ئەم ڕێچکەی خۆشم بەردەوام دەبم و نیازی کردنی هیچی ترم نیە ...


ببورن زۆر قسەم کرد بەڵام دڵم ئارام نەدەبوو .. هەنێ شتی تر هەیە بێڵێم دەبێتە شەڕ بۆیە نەیڵێم باشترە تاقەتی شەڕم نیە چونکە زۆر خراپم لە شەڕ ببورن 😂...


ئینجا یەک شتی تر گەر پێشبڕکێ و شت کرا داوا لە من مەکەن بۆ بەشداری باشە ئەزیزم 🙂🙂🙂 چونکە بەشدار نابم تەواو ...
ئینجا خۆشم دەوێن و چێژی لێ ببینن ...
.
.
.
کۆتایی نزیکە !!!


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



ئاریووم :- دەزانم تۆ یارمەتیم دەدەیت دووژمنم نیت !!!


جیمین خەندەی کرد :- هیوا خوازم ... دەی بخەوە ..


ڕۆشتە دەرەوە و درگاکەی داخست ... ئاریوم خەوت ..


ـــــــــــــــــــــــــــ


لە لایەکی تر وێڵسن و بامبام و لویس هیچ نەخەوتبون ئەم دوو ڕۆژە ... تەنها دوای جەنگاوەرەکان دەگەڕان ...


لویس موبایلەکەی دانا و ملی تەقاند ...


بامبام :- هیچت نەدۆزیەوە وایە ؟


لویس :- نەخێر ... وا کوێر دەبم بۆ دوو خولەک خەوتن !!!


بامبام :- منیش ... هەمومان ژێر چاومان ڕەش بوە ... ئاهـــــــــــــــ بۆچی هیچ جەنگاوەرێکی نەفرەتی دیار نەماون ... دەترسم هەمویان خۆیان کوشتبێت ! ئەمە زۆر خراپە دەزانن ؟ چی بکەین ؟؟


وێڵسن هەڵسا لە شوێنی خۆی هەردوکیان سەیریان کرد ... هیچی نەوت و چاکێتەکەی کردە بەری و دەی ویست بڕواتە دەرەوە لویس بامبام هاتنە لای خێرا ..


لویس :- بۆ کوێ پیاو ؟


وێڵسن :- دەڕۆمە لای ئاریووم هەندێ کارم پێیەتی ...


بامبام :- بۆچی ؟ بەیانی بڕۆ با کەمێک بخەوین کەوایە ، ئینجا بە یەکەوە دەڕۆین باشە ؟


وێڵسن سەیری کرد هەردوکیان هیلاک دیار بوون سەرەڕای ئەوەی خۆی لە هەمویان شەکەت تر و ماندوو ترە ..


وێڵسن :- ئێوە بخەون ... من دەڕۆم و دەگەڕێمەوە باشە ؟؟؟ نیو کاتژێرم پێ دەچێت !


لویس :- باشە .. بەڵام ئاگاداری خۆتبە !!!


وێڵسن سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆشتە دەرەوە بامبام ڕێک ڕۆشتە سەر قەنەفەکە و نەبوو بە خولەکێک ئەو خەوی لێکەوت زۆر ماندوو بو .. لویس بەتانێکەی پێدادا ... بڕیاریدا چاوەڕوانی بێت هەست دەکات ئەو کوڕە خەریکی شتێکە !


وێڵسن بەم شەوە هەر کە گەشتە شوێنەکە ڕۆشتە ژوورەوە داوای بینینی بەرێوبەری کرد ... وتیان نابێت ئەویش کردی بە دەنگە دەنگ بە ناچاری پێیان وت چاوەێ بکات ئەویش چاوەڕوان بوو دوای پێنج خولەک ڕێگەیان دا بڕواتە ژووری بەڕێوبەر ...


وێڵسن :- سڵاو تۆ بەڕێوبەری ئێرەیـــ .... ( شۆک ) .... جیمین ؟؟؟؟؟؟؟


جیمین خەندەی کرد :- سڵاو لە تۆش بەڕێز ... ئۆهـــ بەڵێ من جیمینم ... چی بەم کاتە تۆی هێناوەتە شوێنەکەم ؟؟؟


وێڵسن :- بڕیارم گۆڕی ! من دڵنیا بوومەوە ئەم هەستە خراپەی کە هەمە هی چی بووە !! دەمەوێت ئاریووم ببەمە دەرەوە لێرە هەر ئێستا !!!


جیمین :- ببورە بەڵام ئەمە واژووی تۆی لەسەرە و نوسراوە ئەو شێتە ! وە ئێمەش ڕێگە نادەین ببرێتە دەرەوە چونکە شێتە و کەس نازانێت چی دەکات و چی ناکات !!!!


وێڵسن هاواری کرد :- ئەو شێت نیە !!! خێرا بیهێنە ئێرە و دەیبەمە دەرەوە !


جیمین هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکەی :- ڕێز بنوێنە ! وە ناتوانیت بە دڵی خۆت نەخۆشەکانم بهێنیت و ببەیت ! ساتی بینینت بۆ دیاری کراوە بەسە ئیتر !
بەم شەوە ماندوم مەکە زیاتر ! وە خۆشت دیارە نەخەوتویت بڕۆ ئیتر دەی !


وێڵسن :- من ئەوم دەوێت هەر ئێستا جیمین ! دەزانی ...
من وا خەریکە دەمرم و دەژیمەوە بەهۆی تاکە خوشکەکەم کە دەبینم هیچ شێت نیە و لەم شوێنەیە !؟
نازانم ئاخۆ لێرە ئازاری دەدەن یان نا ...
نازانم چی لێ دەکەن بە مەبەستی چارەسەر من وا شێت دەبم لە دەرەوە وا هەست دەکەم ئەو زیندانی کراوە ! وە هەرکه تۆشم بینی زیاتر شێت بووم من ناتوانم لەمە دڵنیا بم کە تۆ چیت لە ژێر سەرە و خەریکی چیت !!!
من برام برا تێبگە ! ئازارم زۆرە تکایە جیمین !


جیمین :- من ناتوانم ڕێگە بدەم نەخۆشێک لێرە برواتە دەرەوە ئاوا بە ئاسانی .. دڵنیابە لێرە هەوڵی باشتر بوونی دەدەین ... وە من بەم شێوەیەش خراپ نیم !!! ڕابردوو ڕابردوو بوو ...


وێڵسن :- دەمەوێ بیبینم هەر ئێستا !!!


جیمین :- دوام کەوە ... بەڵام دەنگت دەرنایەت ! نابێت بزانێ تۆ لێرەیت چونکە کاتی سەردانی نیە !!


جیمین دەستی خستە گیرفانی قاتە رەساسیەکەی و دەڕۆشتە نێو شوێنەکان ... وێڵسنیش دوای کەوتبوو ئەم هەمو شێتەی دەبینی کە چۆن حاڵیان خراپە و هاوار دەکەن هەیە ئازاری خۆی دەدا هەیە شت دەشکێنێت زۆر جۆری هەیە ...
لە پێش ژوورێک وەستان ... بەڵام ئەو ژوورە لە هی هەموان دوور تر بوو ... شوێنەکە هێمن بو .. زانی ئەمە هی ئاریوومە ...


جیمین سەیرێکی وێڵسنی کرد :- قسە مەکە باشە ؟ متمانەم پێ بکە !


وێڵسن :- باشە ...


جیمین درگاکەی بە هێمنی کردەوە ... بینی خەوتوە .. وێڵسن بە هێواشی هاتە ژوورەوە بینی خوشکەکەی لە چ حاڵێکدایە .. عەزیەیەکی سادە سپی ... ژورێکی سپی کە تەنها سیسەمێکی تیایە و خوشکەکەی خەوتوە لەسەری ...
دەستەکانی بە دوو ئاسنی بەهێز پێچراوەتەوە و بە دیوارەکە لکێنراوە ، وای کردبوو کاتی خەوتن کەمێک ئازاری دەدا ..


وێڵسن خۆی نەگرت خێرا ڕۆشتە دەرەوە جیمین دوای کەوت و درگاکە داخرا ..


وێڵسن :- نەفرەت من زۆر بێ کەڵکم ناتوانم هیچی بۆ بکەم لە حاڵێکی خراپدایە !!!


جیمین :- باش دەبێتەوە هەوڵی خۆمی بۆ دەدەم !


وێڵسن :- تۆ بۆچی خۆت باش دەردەخەیت ؟ چی بوە ؟ پلانە یان چی ؟


جیمین هیچی نەوت تەنها خەندی کرد ...


وێڵسن بە بێ سەبری دەموچاوی خۆی گرت ... دواتر ڕۆشتە دەرەوە لەم شێتخانەیە ..


جیمین :- هیوادارم باش بێت ...


موبایلەکەی دەرکرد و تێلی کرد ....


وێڵسن لە نێو ئوتومبێلەکە بوو و بە خێرایی لێی دەخوڕی و بۆکسی له سوکانەکە دەدا ...


وێڵسن :- بە نەفرەت بیت ... بە نەفرەت بیت ....بە نەفرەت بیت ....بە نەفرەت بیت ...


لەپڕ هەموو شتێک تاریک بوو ... ڕوداوێکی هاتوچۆی لەناکاو بوو ...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


وێڵسن قۆڵی ئازاری زۆر بوو ... بە هێواشی چاوەکانی کردەوە کۆمەڵێک پەرستاری بینی کە ڕایان دەکرد ... زانی لەسەر سیسەمی خێرایە و بەرەو ژوری چارەسەری دەبەن ... تاکە شت کە زۆر سەرنجی ڕاکێشا یەکێک بوو ...


وێڵسن :- نـــ ... نامجون ؟


نامجون چوە بن گوێچکەی :- مردن یان ژیان ؟؟؟


وێڵسن :- ژ ... ژیان ...


نامجون :- باشە چارەت دەکەم بێ خەمبە ...


چاوەکانی داخستەوە ...


ڕۆشت بۆ ژووری چارەسەر و خەریکی چارەسەر کردنی بوو ....


ــــــــــــــــــــــــ


لویس زۆر پەشۆکاو بوو چونکە کاتژمێریک تێپەڕی وێڵسن دەنگی هیچ نەبوو


ڕۆشتە لای بامبام و قۆڵی هەژاند :- بامبام ... بامبام هەڵسە کاتژمێرێک تێپەڕیوە وێڵسن هێشتا نەگەڕاوەتەوە ...


بامبام :- ئێ بۆخۆی قسە لەگەڵ ئاریووم دەکات وازی لێ بێنە ..


لویس شەقێکی لە سەری دا :- نەفرەتی هەڵسە دەترسم شتێک بوبێت ...


بامبام :- هیچ نیە ...


لویس :- ئەی لە دەست تۆ !


زیاتر لە چوار جار تێلی بۆی کرد وەڵام نەبوو کۆتا جار پەیوەندیەکە هەڵگیرا ...


لویس :- ئەی هاوار وێڵسن دڵم تەقی زۆر درەنگە کات بۆچی نەگەڕاویتەوە ؟؟؟؟ لە کوێی ؟؟


کەسێک :- ببورە ئێرە نەخۆشخانەیە نەمان توانی پەیوەندی بە کەس بکەین مۆبایلەکەی کۆدی لەسەر بوو ... ئەو توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە ...


لویس :- چی ؟؟؟؟ کامە نەخۆشخانە ؟


کەسەکە :- نەخۆشخانەی ****


لویس :- باشە ئێستا دێم سوپاس ...


پەیوەندیەکەی خێرا داخستەوە و چاکێتەکەی کردە بەری و سویجەکەی هێنا و ڕایکردە لای بامبام ...


بێ ئەوەی بڵێ بامبام هەڵسە بە خێرایی بەتانێکەی لەسەر لادا و قاچی گرت و بە توندی ڕای کێشا وای کرد لەسەر قەنەفەکە بکەوێت ... بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی ....


بامبام هاواری دەکرد و چاوی بە خەو بوو :- نەفرەتی ئازاری هەیە بەرم دە ئاخـــ سەرم قاچم پشتم نەفرەت بەرم دە بۆ وا دەکەیت !!!!


تا بەر درگاکەی برد ... دواتر قاچی بەردا و یەخەی بامبامی گرت و هاواری کرد :- بێ دەنگ بە وێڵسن توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوە و لە نەخۆشخانەیە تێ دەگەیت ؟


بامبام به توندی دەستی لویسی بەردا و هەڵسایەوە :- بۆچی وەستاوی ؟؟؟ بۆچی هیچ نەتوت ؟ نەفرەتی خێرا چاوەڕێی چی بابڕۆین !!


ڕۆشتنە نێو ئوتومبێلەکە و بە خێرایی گەشتنە شوێنی مەبەست ...


بە خێرایی ڕۆشتنە ژوورەوە و نامجونیان بینی ...


لویس :- هێی تۆ چی دەکەیت لێرە ؟ بە هەر حاڵ کوا وێڵسن ؟؟ حاڵی چۆنە ؟؟؟


نامجون :- ئەو باشە بێ خەم بن .. وە من دکتۆرم ئاوا قسە مەکەن !!!! قۆڵی شکاوە و ئازار بە پەراسوکانی گەشتوە ....بەڵام حاڵی باشترە ئێستا ...


بامبام :- ئەی هاواررررر دەبێت چی ڕوویدا بێت !!! دەبێت ئاریوومی بینی بێت ؟؟؟


لویس :- دەترسم لەوێش هیچی باش ڕووی نەدابێت !!!


نامجون :- بڕۆنە لای تا باشتر بێت ڕووکاری ڕووخساری هیچ باش نیە ...


لویس و بامبام ڕۆشتە لای ... نامجون ڕۆشتە ژوورەکەی و تێلی بۆ کەسێک کرد ...


نامجون :- چی ڕوویداوە ؟ ئەو توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوە !


#### :- حاڵی باشه ئەی ؟؟؟


نامجون :- باشە بەڵام ئازاری زۆر پێگەشتوە !!


####:- نەفرەت !


نامجون :- چیت کردوە ؟؟؟ چیت پێی وتوە جیمین !!!!!


جیمین :- هیچم نەوت ... بە بینینی خوشکەکەی حاڵی تێکچوو و ڕۆشتە دەرەوە زۆر خراپ دیار بوو ... دڵنیا بووم شتێکی لێ دێت بۆیە پەیوەندیم پێوە کردی ئاگادارم کردیتەوە ئەو کاتە وە ڕاستیش دەرچوو !!!


نامجون :- بەڵێهـــ وابوو ... دەی من دەبێت بڕۆم ... ئاگاداری خوشکەکەی بە !


جیمین :- ئەو لەژێر دەستی منە بێخەم بە ... ماڵئاوا ..


نامجون :- باشه ماڵئاوا ...


تێلەکەی داخست و ڕۆشتەوە لای وێڵسن و کوڕەکان ... بینی ئەوان دڵی دەدەنەوە و ئەو چاوەکانی نوقمی فرمێسکن ...


نامجون :- دووبارە سەلامەتیە ... تۆ باشتر دەبیت وێڵسن ...


بامبام :- من هیچ متمانە بە تۆ ناکەم ئەمە دەزانیت ؟؟؟


نامجون خەندەی کرد :- بە دڵی خۆت بکە ... چوار ڕۆژ تۆ دەبێت لێرە بمێنیتەوە وێڵسن لەبەر تەندروستیت باشە ؟


وێڵسن سەری بە بەڵێ جوڵاند و نامجون ژوورەکەی جێ هێشت ....


ــــــــــــــــــــــــــــــ


دوای دوو ڕۆژ ....


جیمین لە ژوورەکەی دانشتبوو چاویلکەکەی لە چاو کردبوو و خەریکی کارەکانی بوو ...


لەپڕ درگای ژوورەکەی بە پەلە کرایەوە بێ لە درگا دان ... ئەویش سەیری بەرز کردەوە ....


جیمین :- چی بوە ؟؟؟


پەرستارەکە زۆر پەشۆکاو بوو هەناسەی لێ گیرا بوو ....


جیمین :- چی بوە قسە بکە !!


پەرستارەکە :- خـــ ... خاتوو ئاریووم !


جیمین بە خێرایی هەڵسایەوە :- چیەتی ؟؟؟


پەرستارەکە :- ئـــ ... ئەو .... د .. دەمرێت !!!


جیمین :- ....


بەردەوامە ....


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


واهـــــــــــــــــــــــــــ ....


ئەم پارتە چۆنبوو ؟


بەهیوای بە دڵبوون ...


ڤۆت و کۆمێنت بکەن ....تاگـــــــــــــــــــــــــــ


گلەیی بی واللە عەیبە 40 پارتم دانایە تازە 8k یە ..


وە چیرۆکی کریمیناڵ هەر وەک دڵنیابووم دوەم دەبێت دوەم بوو ... سوپاس ...تازە دایان دا😂


خۆشم دەوێن ،،،





Life goes on ❤️


Zin_bts


1540 words

Comment