❤︎30❤︎

.
.
.
!!43!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ویـــــــــــــــــــــے ئێرێن .... 😍
ڤۆت بۆ نوسەر !!!
.
.


لویس :- بەیانی !!!!


بامبام :- باشە ... ( چاوی زەق بوویەوە هاواری کرد ) چی ؟؟؟؟؟؟ 


لویس دەمی گرت :- نەفرەتی وتم بێ دەنگ بە !!


بامبام دەستی لویسی لادا :- هەی گێژە ! بۆچی زوتر نەت وت ؟؟؟ گەر بتوتایە ڕێگام دەدایت ئێستا بم کوژیت نەک بە دەستی ئەو بمرم !! دەترسم وام لێ مەکە میز بکەم بەخۆما لە ترسان ... دە ئاخر بۆچی ئەو بۆچیییییی ....


لویس :- تۆ دەمیشت بگرم به هینێکی تر قسە دەکەیت نازانم چیت لێ بکەم نەفرەتی ... قسە بۆ تۆ ناکەم جارێکی تر  .... ترسنۆک !!!


بامبام :- دە بەسە ...


درگای ژوورەکەیان بە توندی کرایەوە ... هەردوکیان لە جێگای خۆیان پازیان دا ...


ئاریوم :- تەواو بوون لەم بۆڵە بۆڵە نەفرتیە ؟؟؟ گوێچکەم ئێش دەکاتم !
سێ چارە بانگتان بکەم بۆچی نایەن ؟؟؟
واتا دەبێت جەنگاوەر بۆ پاشا ئامادە بێت یان پاشا بۆ جەنگاوەر ؟؟؟؟ کاتی ئێوەش دێت بێ خەم بن !!!!
خێرا دوام کەون !!!!


بامبام و لویس بە خێرایی هەڵسانەوە بە ڕاکردن دوای کەوتن ... ڕووکاری ڕوخساری ئاریوم نیشانی دەدا کە چەندە توڕەیە ...


چونە دەرەوەی کۆشک ...


لویس :- خاتونەکەم بۆچی ئێمە دەڕۆینە دەرەوە ؟


ئاریووم :- دەڕۆینە لای بەرەکان دانە بە دانە ...


بامبام :- بۆچی ؟


ئاریووم :- تا وادەی مردنی تۆ دیاری بکرێت ! بۆچی ئاوا بێزارکەرن ئێوە !!!! تەنها دوام کەون ...


هەردوکیان :- فەرمانتە !!!!


ئاریوم لە بەردەم کۆشکی فێڵبازەکان وەستا :- وھ ... کۆشکێکی جوانە ..


ڕۆشتنە ژوورەوە .... ڕێک بەرەو ئەو ژوورەی کە نامجون لەسەر کورسیەکەی خۆی دانشتوە ...


درگاکە کرایەوە نامجون کە ئاریومی بینی خێرا بۆی هەڵسایەوە سەری دانەواند وەک ڕێزێک ... دواتر ڕۆشتە لای ...


نامجون :- چ شتێک شازادەی هێناوەتە ئێرە ؟


ئاریووم :- هاتوم تا پێت بڵێم بەیانی لە گۆڕەپانی کۆشکی فەرمانڕەوایەتی نیوەی زەوی ئاهەنگێک ساز دەکەم ... دڵخۆشم بە ئامادەبونی تۆ ...


نامجون خەندەی ساختەی کرد :- ئێ شازادەکەم خۆت نەهاتبوایتایە ... جەنگاوەرێکت ناردبوایە باشتر بوو بۆچی ئەزیەتت کێشا ...


ئاریووم :- هاتم تا کۆشکەکەشت ببینم ... وە ئەمە کاری تۆ نیە کێ دێت و کێ نایەت ، تێ دەگەیت ؟؟؟؟


نامجون سەری هێنایە خوارەوە :- ببورە ...


ئاریووم :- چێژم وەرگرت لە سەیر کردنی کۆشکەکەت ... ماڵئاوا ..


ڕۆشتە دەرەوە بێ هیچ قسەیەکی تر ... خێرا سواری گالیسکەکەی بوو ... بەرەو کۆشکی گورگ بەڕێکەوت ...


هەر کە گەشتن لویس درگاکەی بۆ کردەوە و بامبام یارمەتی دا تا هاتە خوارەوە لەسەر گالیسکەکە ...


ئاریووم :- ئێرە ناوازەیە !!


ڕۆشتنە ژوورەوە ... ئەوێی بە دڵبوو لە باخچەکە دەگەڕا ... جۆنگکووک پاسەوانەکانی هەواڵیان پێی دا کە شازادە هاتوەتە کۆشکەکەی ئەویش بە شڵەژاوی و خێراییەوە ڕۆشتە باخچەکە لای ئاریووم ...


جۆنگکووک :- بەخێر بێیت خاتونەکەم ...


ئاریووم بە ساردی :- باخچەکەت جوانە ... دەڕۆمە سەر بابەتەکە ... بەیانی لە گۆڕەپانەکەم ئاهەنگ هەیە دەبێت بەشدار بیت باشە ؟


جۆنگکووک :- بـــ ... بێگومان خاتون ...


ئاریوم :- چاکە ... ئەم گوڵەم بە دڵە کەمێکم بۆ ئامادە بکەن بۆ ژوورەکەم !!!


لویس :- فرمانتە ...


چەپکێکیان بۆی ئامادە کرد و بەڕێ کەوتن بەرەو کۆشکی خوێنمژ ..


جیمین :- چی تۆی هێناوەتە ئێرە ؟


ئاریووم :- سڵاو لە تۆش !!! ڕێز لە سەروی هەموو شتێکە !! بەیانی لە گۆڕەپانی کۆشک ئاهەنگ ساز دەکرێ تۆش ئامادە بە !!! ماڵئاوا ... ئەها وە جارێکی تر ڕێزی میوانت بگرە کە هات بۆ لات !!!


جیمین :- باشە ...


ئەوێی زوو جێ هێشت .... ڕۆشتنە کۆشکی دڕندە ... لە لایەن جەنگاوەرەکانی پێشوازیەکی گەرمی لێ کرا ....


هۆسیۆک خەندەی کرد :- دڵخۆشم بە بینینی خاتونەکەمان لە کۆشکەکەم ....


ئاریوم خەندەی کرد :- سوپاس ... بەیانی ئاهەنگ هەیە منیش دڵخۆش دەبم بە ئامادە بوونت ...


هۆسیۆک :- بێ خەمبە من هەمیشە ئامادەم ....


ئاریوم :- سوپاس ... ماڵئاوا ...


ئەوێی جێ هێشت ... ڕۆشتە کۆشکی شەیتان ...


تایهیۆنگ زۆر بە شڵەژاوی ڕۆشتە بەردەم ئاریووم ... بۆ یەک جاریش سەری بەرز نەکردەوە تا سەیری چاوی بکات ... ئاریووم زانی ئەو خۆی بە تاوانبار دەبینێن .. وە ڕاستیشە !


ئاریووم :- تایهیۆنگ سەیری من بکە !!!


تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە ئاریووم خەندەیەکی جدیانەی پێ بەخشی ...


ئاریووم :- بەیانی لە ئاهەنگەکەم دەبێت ئامادە بیت باشە ؟؟؟؟


تایهیۆنگ :- گەر ئەمە کێشەکە چارەسەر بکات ئامادە دەبم بێگومان !!!


ئاریوم :- باشە ... ماڵئاوا ...


تایهیۆنگ :- وام زانی بۆ کوشتنم هاتویت !


ئاریوم ئاوڕی دایەوە :- کاتت ماوە بێ خەمبە !


ڕۆشت بۆ کۆشکی درۆزنەکان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ... ڕۆشتە ژوورەوە .. ئەو تەنیا نەبو .. بەڵکو جین ـیش لە لای بوو ...


هەردوکیان هەڵسانەوە بۆ ئاریوم ...


یونگی :- شازادە خاتون بۆچی لێرەیت ؟؟؟


ئاریوم :- هاتوم هەندێ شت بڵێم !


یونگی :- باشە ... فەرمو وەرە دانیشە ..


ڕۆشتە لایان و دانشت ... باشە بۆچی وا هەست دەکەم جین نا مورتاحە ؟؟ چی لەئارا دایە ؟ پلانی کوشتنی من یان چی ؟


جین :- خاتونەکەم دەتویست چی بڵێیت ؟


ئاریوم :- ئاھ ... بەیانی لە گۆڕەپانی کۆشک ئاهەنگ ساز دەکرێ هیوادارم ئێوەش ئامادە بن ...


جین :- ئۆو ... زۆر سوپاس ... بێگومان ئامادە دەبین ئێمە ...


ئاریووم هەڵسا :- باشە کەواتە من دەڕۆم ...


یونگی وەستاندی :- ئاهەنگی خۆشیە یان ماڵئاوایی ؟؟؟


ئاریووم وەستا :- هەردوکیان ....


یونگی :- باشە ... زۆر سوپاس شازادە ... وە شەوت شاد ...


ئاریوم :- بۆ ئێوەش ...


ڕۆشتە دەرەوە ... لە نێو گالیسکەکە زۆر دڵی توند بوو ... چونکە ....


ئەمە ئاهەنگی خۆشی نەبوو !! بەڵکو ئاهەنگی تۆڵە کردنەوە بوو !!


ڕۆشتەوە کۆشک و ڕاستەوخۆ بۆ نێو جێگاکەی زۆر ماندو بوو خەوت ..


ـــــــــــــــــــــــــــ


بەیانیھ ...


هەموان هەڵسان و خۆیان ئامادە کرد ... بەرەو کۆشک کەوتنە ڕێ ...


لای گۆڕەپانەکە وەستان کە ئاریومیان بینی .. ئەویش زۆر شڵەژاو دیار بو کە کوڕەکانی بینی ڕوی خۆی سوڕاند و ڕۆشتە نێو گۆڕەپانەکە ...


ڕۆشتنە ژوورەوە لە لای کورسی ئاریوم جێگایان بۆ دانرابوو دانشتن ...


ئاهەنگی ئاگر و شتی سەمەرە ئەنجام دەدرا ... هەموان خۆشیان دەبینی بێجگە لە ئاریوم ، کە ئەوەندە شڵەژاوە هەمو جەستەی بۆتە ئارەقە ...


دوای نمایشەکە کەسێک لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکە وەستا ....


> داوا لە سەرۆکی بەرەکان دەکەین بێن بۆ خوارەوە بۆ نمایشی داهاتو تا لە نزیکەوە بیبینن ... <


هەموا چەپڵەیان لێ دەدا و هوتافی خۆشیان لێ دەدا ئەوانیش خەندەی ساختەیان کرد بێ ئاگا لە هەموو شتێ ڕۆشتنە خوارەوە ...


تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە تا سەیری ئاریوم بکات لەوێ نەبوو !!!!!


هەموان کپ بوون ... پێشکەش کارەکە ڕۆشتە دەرەوەی گۆڕەپانەکە ... درگای گۆڕەپانەکە کیلیل درا ... کوڕەکان تێ نەدەگەشتن لە هیچ شتێک ...


هۆسیۆک :- چی ڕو دەدات ؟


لە پشتیان گوێیان لە دەنگی دەرهێنانی شمشێر بوو ... ئاوڕیان دایەوە ... ئاریوم !!!!!


بە چاوێکی تاریک و بێ هەست سەیری دەکردن ...


جۆنگکووک :- ئـــ ... ئەو دەمان کوژێت ؟؟؟


نامجون :- ئەمە ئاهەنگی ئەوە ...دەبو تێ بگەین !! ئاهەنگی ئەو واتا کوشتنی ئێمە !!!!


تایهیۆنگ :- من ئامادەم ...


جین :- باجی هەڵەکانمانە ...


ئاریووم :- کاتتان تەواو بو دەزانن ؟؟؟


کەسیان هیچیان نەدەوت ... یونگی هێشتا لە شۆکدابو ... چاوەڕوانی کردنی ئەم کارە نەبوو بەم زوییە !!!


جیمین ناڵەیەکی توندی کرد .... خوێن لە دەمی هاتە دەرەوە ....


ئاریووم :- کاری هەڵە ....  سزای لە دواوەیە ...


شمشێرەکەی لە دڵی دەرهێنا ... جیمین کەوتە عەرزەکە ...


بە دەستی خوێنەکەی سەر شمشێرەکەی لادا دواتریش شتێکی بە شمشێرەکە داکرد ... ئۆھ ژەهر !!!!


بەڵێهـــ ... ئەو مرد !!


ڕوی لە تایهیۆنگ کرد .... ئەو خەندەی بۆ ئاریووم کرد وەک ئەوەی بڵێ من ئامادەم !!! دەستەکانی کردەوە .. خەندەی کزد و چاوەکانی داخست ...


ئاریووم بە دڕندەیی بۆی ڕۆشت و شمشێرێکی لە دڵی ئەویش دا !!!! تایهیۆنگ لە ژێر کزە هاوارەکەی لە بن گوێچکەی ئاریووم شتێکی وت ....


بمبوورە ....


ئاریوم شمشێرەکەی لە دڵی دەرکرد :- ئێستا تۆ بوراوی !!!!


جین :- تکات لێ داکەم بوەستە !!! چیت دەوێ بیکە تەنها کوشتنمان نا !!!


ئاریوم :- دەبو سەرەتا پێش ئەوەی خیانەت بکەی بیرت بکردایەتەوە !!!


شمشێرەکەی لە دڵی جین دا جین هاواری کرد ئاریوم ڕۆشتە بن گوێچکەی :- بیرت دێت ئاوا منت پێکا ؟؟؟؟ ئێستا یەکسانین جین !!!


شمشێرەکەی دەرکرد ... جین کەوتە عەرزەکە خوێن لە دەم و لوتی هاتە دەرەوە ... تاوەکو مرد بەم شێوەیە بوو ..


نامجون باوکی بیر هاتەوە کە لە پێشی مرد بەم شێوەیە !!


ئاریووم بۆ نامجون ڕۆشت ... ئەو خۆی شمشێرەکەی دەرکرد و لە دڵی خۆیدا !!!!


ئاریووم :- واو ... بەڵام تۆ نامریت !!!! تەنها بە ژەهرەکەی باوکت دەمریت !!!!


نامجون ئازارێکی زۆری هەبوو ... بەڵام نەدەمرد بەمە ...


ئاریووم بوتڵێکی دەرکرد :- ئەمە ژەهرە ... خواردنەوە یەک تۆز لەمـــ ...


ڤسەکەی تەواو نەکرد نامجون لێی سەند و هەموی خواردەوە ... وەک شتێی لێ هاتبوو ...


خوێن لە چاوو و لوت و گوێچکە و دەمی دەهاتە دەرەوە هاواری دەکرد .... ئەم ناوەی هەموو کرد بە خوێن ...


جۆنگکووک قژی خۆی توند گرتبوو سەیری ئەوانەی پێشە خۆی دەکرد  .... باوەڕی بەمە نەدەکرد ....


ئاریووم :- ئۆھ مرد !!! کەمێک بە ئازار بوو بۆی ..


بۆ هۆسیۆک ڕۆشتە پێش ئەو بە خێرایی خۆی بە شمشێری خۆی کوشت ..


ئاریوم :- ئۆو ... پێی شەرمەزاریە بکوژرێت !!! خۆی خۆی لە ناو برد !!! وانیە جۆنگکووک ؟؟؟


جۆنگکووک وەک شتێی لێ هاتبوو ... یونگیش چەند هەوڵی دەدا قاچی جوڵە پێ بکات نەی دەتوانی ! تەنانەت یەک ئینج نەدەجوڵا قاچی ...


جۆنگکووک :- مـــ .... من .... دەکوژیت ؟؟؟ هەڵەم کرد ... سوێند دەخۆم هەڵەم کرد ...دووبارەی ناکەمەوە ... تکایە مەمکوژە .... من خراپەیەکم کرد تۆ مەیکەرەوە تکایە ئاریووم !!!!


ئاریوم لە سەرەتاوە بە زۆر خۆی گرتبوو کە نەگریت ... ئەم قسانەی جۆنگکووک وای لێ کرد خراپ تر بێت ... بەڵام ئەو ناچاره !!!! ئەگینا ناتوانێت بگەڕێتەوە جیهانەکەی تر ....


ئاریوم هاواری کرد :- بەسە !!!!!


شمشێرەکەی بڵند کرد و بە توندی لە ملی جۆنگکووکی دا ... خوێن وەک ڕوبار دەهاتە دەرەوە ... جۆنگکووک فرمێسکی هاتە خوارەوە ئینجا بەرەو دواوە کەوتە عەرزەکە ....


ڕووی لە یونگی کرد :- تکایە خۆت لەناو ببە !!!!


یونگی :- هەرگیز !!!!


ئاریوم هاواری کرد :- بۆچی ناچارم دەکەیت خۆم بیکەم !!!


یونگی :- چونکە ئەمە باجی هەڵەکانمانە !!!


ئاریوم بە هێواشی بەرەو ڕوی دەڕۆشت ... تا گەشتە بەردەمی ...


یونگی :- چاوەکانت ڕوبارێکی فرمێسکی تیایە ، چیە ؟ دەتەوێت منیش بکوژیت ئینجا بگریت ؟؟؟


ئاریوم بە ترسناکی وتی :- بەڵێهـــ !!!!


یونگی :- داواکاریەکم هەیە ...


ئاریوم :- چیە ؟


یونگی :- کە کۆتا کەست کوشت مەگری باشە ؟ چونکە ئێمە شایەنی گریان نین !! هەڵەمان کرد و باجەکەیمان دا شایەنی ئەوە نین خەڵک بۆمان بگریەت !!!! باشە ؟ 


ئاریوم شمشێرەکەی لە ناوەڕاستی دڵی دا .... لە بن گوێچکەی یونگی شتێکی وت ... کە کشایەوە فرمێسکی کەوتە سەر ڕومەتەکانی یونگی ...


ئاریووم و یونگی :- بمبوورە !!!


شمشێرەکەی دەرکرد و یونگی کەوتە عەرزەکە و چاوەکانی داخران ....


هەموان هەڵسانەوە و هاواری دڵخۆشیان بۆ شازادە کرد ... ئەویش شمشێرەکەی فڕەدا عەرزەکە و کەوتە سەر چۆک و بە دەنگەوە دەستی بە گریان کرد ... هەموان لە هاوار وەستان و بە شۆکەوە سەیریان دەکرد ....


لویس و بامبام خێرا ڕۆشتە لای .... ئاریوم توند لویسی لە باوەش گرت و زیاتر گریا ...


ئاریوم :- من ... ئەوانم کوشت !!!!!!


لویس :- ششششـــــــــ ... تەواو ....دەبو بیکەیت !!
باوکت ئێستا دڵخۆشه چونکە تۆڵەت کردەوە !!!


ئاریوم گریانی زیاتر و زیاتر دەبو ...


دواتر پێکەنی بە دەنگی بەرز .... لویس بە سەرسوڕماویەوە سەیری کرد ....


ئاریوم :-
چاوەڕێم بە .... براکەم !!! وێڵسنـــ ....


بەردەوامە ....


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم بەشە چۆن بو ؟


مەگریێن 😑


ئاریووم چی لە مێشکە ؟؟؟ شتێکی باوەڕ پێ نەکراو هەیە !!!


بە هیوای  بەدڵبون ... کۆتایی نیە !


ڤۆت ... کۆمێنت ... بکەنـــــــــــــــــــــــــ


Life goes on


Zin_bts


1492  words

Comment