❤︎33❤︎

.
.
.
!!!!44!!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ذس فۆتۆ بای میـــ 👆🙂جانە ؟
دەی ڤۆت بۆ فۆتۆگرافەر 😂...
ناهـــ نوسەر باشترە چاک لێی نازانم چونکە ...
.
.


ئاریووم :- تۆ !!! .... تـــ ... تایهیۆنگ !!!!


تایهیۆنگ بە سادەیی قسەی کرد  :- تۆ باشی ؟ هیچی کرد ؟


ئاریووم لە شۆکدا بوو ... هیچی نەوت تەنها سەری بە بەڵێ جوڵاندەوە ...


تایهیۆنگ :- ئەو نەمردووە ... تەنها لە هۆش خۆی چوە ... بڕۆ تا بە ئاگا نەهاتۆتەوە ...


ئاریوم دوبارە سەری بە بەڵێ جوڵاندەوە خۆی بە دیوارەکە گرت و بە حاڵ هەڵسایەوە ... هێواش هێواش دەستی بە ڕۆشتن کرد ...


تایهیۆنگ سەیری دیوارەکەی کرد ڕووی خۆی گرژ کرد ..... دواتر ڕۆشت ...


> ئەو ڕەنگی تێکچوو زۆر خراپ کە منی بینی ... <


ئاریوم گەشتە سەری کۆڵانە چۆڵەکە لویس و بامبام لەوێ بوون ... کە ئاریوومیان ئاوا بینی شۆک بوون و ڕایان کردە لای ...


بامبام :- تۆ چیتە ؟؟؟ چی ڕویداوە ؟؟ بۆچی ون بویت !!!


لویس :- تۆ باشیت ؟؟؟


ئاریووم :- کەسەکە براکەم نەبوو ... بەڵکو خراپ بوو ....


هەر کە وای وت لویس سەیری هەموو جلەکانی کرد تا پشێویەک یان دڕاندنێک بدۆزێتەوە ...


بامبام :- ئەی ... چۆن ڕزگارت بو ؟


ئاریوم سەیری عەرزەکەی دەکرد :- کەسێکی نەناسراو هات و لە پیاوەکەی دا ... منیش ڕام کرد ....


لویس :- ئۆهـــ سوپاس بۆ خودا ....


بامبام :- دەی با بگەڕێینەوە ... بۆ ئیمڕۆ ئەوەندە بەسە !!


ئاریووم :- باشە ...


لویس دەستێکی لەسەر شانی دانا و ڕۆشت ... بامبام سەیرێکی دیوارەکەی کرد ....


بامبام :- ئـــ .... ئەمە ... چیە ؟؟؟؟؟ نەفرەت !!!!!


لویس :- بامبام وەرە کاتی وەستان نیە دەی ...


بامبام :- باشە هاتم وا ...


ڕای کردە لایان ... مێشکی ئاڵۆز بوبو ...
گەڕانەوە ماڵەوە وتیانە ئاریووم گەرماوێک بکات ... تا ئاریووم هاتە خوارەوە کوڕەکان بە ناو موبایلەکەی  کەوتبوون و داوای کۆمەڵێک خواردنیان کردبوو  ....


ئاریووم :- ئەم هەموو خواردنە چیە ؟؟؟؟


بامبام :- ئۆهـــ هاتی .. باشتری ؟؟؟


ئاریووم :- بەڵێهـــ ... ئەمانە چین ؟؟


بامبام :- باشە کۆمەڵێک خواردنمان داوا کرد برسیمان بوو ... تەواوی ڕۆژەکە تۆ ئێمەت ماندوو کرد بێ ئەوەی خواردنمان پێ بدەیت !!! بێ دڵیت تۆ !!


ئاریووم :- باشە تەواو ببورە !! ئەی ... کێ پارەکەی دا ؟


لویس خواردنەکەی لە دەم بوو سەیرێکی بامبامی کرد بینی خۆی لە گێلی داوە تا ئەو قسەکە بکات ... لویس ئەوەی لە دەمی بوو قوتی دایەوە ....


لویس :- ئێهـــ ... ئەوە ... ڕاستیەکەی جانتاکەی تۆمان بینی .... پارەی تیابوو ... جا ئێمەش لە پارەی ئێرەمان نەدەزانی بۆیە هەمویمان نیشان دا وتمان چەندە پارەکەی بیبە ئەویش هەمووی برد دیار بوو پارەکەی زۆر بوو وە ئـــ ....


ئاریووم هاواری کرد :- چی ؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەم جانتایەم 800 $ ـــی تیا بوو !!!!! ئێوە گەمژەن یاخود چی ؟؟؟؟ ئەو فێڵی کردوە هەموو پارەکەی بردوە !!!!! دەتان کوژم !!! خۆم هەر ئەوەندەم هەبوو نەفرەتینە !!!!! من چی بکەم ؟؟؟؟ ها ؟؟؟ وا مێشکم لە دەست دەدەم چۆن کاری واتان کردوە ؟؟؟  ئاخـــ بەنەفرەت بـــــــــــــــن ...


بامبام خەریک بو بخنکێت بەهۆی ئەم هەموو هاوارە و ئەم هەموو قسەیە لە ماوەی 5 چرکە دا !!! ..


لویس :- سوێند دەخۆم نەمان زانی ببورە ...


ئاریوم :- لە بەیانیەوە دەڕۆن کار دەکەن !!!!
800 $ ـــەکەم بۆ دەگەڕێننەوە و پارەی مەسرەفی ئەم ماوەیەی کە لە لای من دەبن ئێوە دەیدەن تێ دەگەن ؟؟؟ ئێوە دەڵێی ورچن هەر دەخۆن من پارەی ئێوەم پێ نادرێت تێ دەگەن ؟؟؟؟؟


لویس و بامبام :- باشە تەنها دانیشە با نانەکە بخۆین !!


ئاریوم خۆی هێور دەکردەوە ڕوخساری سور بو بو بەهۆی ئەم هەموو هاوار و خۆتوڕە کردنە ....
دواتر هات دانشت و دەستیان بە نان خواردن کردەوە ..


بامبام :- واهـــ تێر بووم ...


لویس :- منیش تێرم خوارد ...


ئاریوم :- ئەی چۆن تێر نابن 800 $ ـــی منتان پێی داوە !!!!


بامبام :- دەست پێ مەکەرەوە و بە چاومان دا مەدەرەوە !!! وتمان پێتی دەدەینەوە ئینجا بەسیکە !!! سوێند دەخۆم باسی بکەیتەوە هەموو قژت دەردەکەم !!!!


لویس شۆک بو و ئاریووم چاوی زەق بوبویەوە ..


ئاریووم :- ئەوە لەگەڵ کێت بوو ؟؟ ( دەستی بۆ خۆی ڕاکێشا ) من ؟؟؟


بامبام :- نەخێر لویس !!


ئاریووم :- ئا تۆ بۆم بوەستە ...


بالیفێکی هەڵگرت و هاوێشی بە دەم و چاوی کەوت ..


ئاریووم :- هەی کوڕی €%&£# لە ماڵم دەبیت و پارەت نەهێشتم ئێستاش قسەم پێ دەڵێیت ؟؟؟؟ دەبێت مەمنونی من بیت چونکە ڕێگا دەدەم ورچێکی وەکو تۆ لە ماڵەکەم بێت سەرەڕای ئەوەی دەڵێی مارمێلکەیت ئاوا لاوازیت ... تا ئێستا تێ ناگەم بۆچی تۆ ئەوەندە زۆر دەخۆیت و هەر لاوازی ... هەی ورچمارمێلکەی پیس !!!!


( ناوی نوێیە 😂🤣 ورچمارمێلکە .... )


بامبام :- تەواو من دۆڕام .... تەنها هەڵسە خنکام بەخوا خنکام .... ئاهـــ ... بەسه ... هەڵسە ... لویســـی نەفرەتی بۆچی هیچ ناڵێیت؟؟ وەرە لایبە هەناسەم نەما !!!!


لویس :- حەقی خۆیەتی هەی ورچمارمێلکە !


بامبام :- لەوە زیاتر مەبە بە بکوژ بەسە !!!


ئاریووم ئۆتۆماتیکی وەستا .... خێرا دور کەوتەوە ...  بامبام هەڵسایەوە ...


بامبام :- ئاریووم ... ببورە لە دەمم دەرچو ، داوای لێ بوردن دەکەم ...


ئاریووم هیچی نەوت ... بامبام ڕۆشتە پێش تا قۆڵی بگرێت ... بەڵام ئەو دەستەکانی لەپێشی ڕاگرت تا نەیەتە پێشەوە .... خێرا ڕای کردە ژوورەکەی هیچ باش دیار نەبوو ...


لویس :- چـــ ... چۆن شتێکی وات وت ؟؟؟ دەزانی چەندە شکا بەم قسەیەت ؟؟؟


بامبام :- لە دەممم دەرچو ... هەم ئەمە ڕاستیە !!! من لە دڵەوە لێی خۆش نەبووم لەسەر ئەوەی کە کردی !!!


لویس بۆکسێکی لێی دا :- چۆن وا دەڵێیت ؟؟ ئەو لەبەر ئێوە وای کرد و ڕزگاری کردیت تۆش دەڵێی لێی خۆشنابم ؟؟؟ نەفرتیانە بێ قیمەتیت !!!


بامبام سەری هێنایە خوارەوە ...


لویس ئەوێی جێ هێشت و ڕۆشتە ژووری ئاریووم ... درگاکەی کردەوە بینی لە ژێر جێگاکەیەتی و بە هێمنی دەگری ...


ئاریووم :- بڕۆ دەرەوە لویس !


لویس :- ئۆهـــ خۆ تۆ لە ژێر جێگاکە خۆت حەشار داوە چۆن زانیت منم ؟


ئاریووم :- ئەوەی تر نایەت !!! دەزانێت من چۆنم و بە ڕاستی دانی پێدانا ...


لویس :- وانیە تەنها لە دەمی دەرچو ... ئەی نەت بینی چەندە پەشیمان بوو ؟


ئاریووم :- هەرچی بێت ڕاستی هەر ڕاستیە !!!! مـــ ... من بکوژم ! بڕۆ دەرەوە لویس تکایە دەمەوێت بە تەنیا بم تکایە !!! 


لویس :- باشە باشە ... تەنها هیچی هەڵە مەکە و ئاگاداری خۆتبە و مەگری باشە ؟؟؟


ئاریووم :- باش ... بڕۆ ...


لویس ڕۆشتە دەرەوە و درگاکەی داخست ....


بامبام :- ئێستا چۆنە ؟


لویس :- وەک خۆیەتی !! حەز دەکەم دەمت بشکێنم !


بامبام :- حەقی خۆتە ... هەڵەم بووم بەیانی داوای لێ بوردنی لێ دەکەم !!!


لویس :- باش ...


بامبام :- من لەو دەترسم ....


لویس :- بۆچی ؟؟ تۆ ئیمڕۆ زۆر نامۆ دەر دەکەویت دەزانیت ! وەک ئەوەی شتێک بشاریتەوە !!!


بامبام :- وایە ... تەنها دەترسام کەمێک ... لەسەر دیوارەکەی کۆڵانە چۆڵەکە شتێکم بینی ئێمڕۆ شتێک نەبوو ... بەڵکو زۆر بوو ..


لویس :- چی بوو ؟


بامبام :-  .........،،........،،،،،،،،................


لویس شۆک بوو :- دڵنیایت ؟


بامبام :- بەڵێهـــ ... سەد لە سەد دڵنیام ئەوە بوو !!!


لویس :- نەفرەت ... دەبێت هی چی بێت !!! 


بامبام :- نازانم ... دەترسم ئەو ...


لویس :- نەخێر بەسە !!!!


بامبام بێ دەنگ بوو ... دواتر هەڵسا ..


لویس :- بۆ کوی ؟


بامبام :- تا بەیانی نایەمەوە کارم هەیە ...


لویس :- باشە ... هیچی هەڵەشە مەکە !! ئاگاداری خۆتــبە !


بامبام :- باش ... ماڵئاوا


لویس دەستی وەک ماڵئاوا بەرز کردەوە بۆی ... ماندوو بو ڕۆشت و خەوت ...



ـــــــــــــــــــــ


بەیانیھ ...


لویس ڕۆشت لە درگای ئاریومی دا ...


لویس :- ئاریووم هەڵسە نانی بەیانی ئامادەیە دەی ...


ئاریووم :- دەخەوم کەمێک !!!


لویس :- بە ڕای من وا نەکەی باشترە !!!


ئاریووم :- ئۆف ئۆف !!! دەباشە وا هەڵسام بڕۆ تۆ ...


لویس پێکەنی و ڕۆشتە خوارەوە ... ئاریووم دەم و چاوی ششت و ڕۆشتە خوارەوە چاوی خۆی دەخوراند ...


ئاریوم :- بەیانی با ....


شۆک بو ... چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک ... ڕای کردە باوەشی و توند توند خۆی پێوەنا ...


ئاریووم :- وێڵسنـــ ... براکەم !!! زۆرم بیر دەکردیت .... چۆن هاتیت بۆ ئێرە ؟؟؟ ببورە بۆ ئەویە کە کردم !!! داوای لێبوردن دەکەم  ...


وێڵسن پێدەکەنی بەم کیوتیەی خوشکەکەی توند توند گرتبووی تا نەکەوێت ئەم هاروهاجە :- ئۆهـــ ئۆهـــ ... منیش بیری تۆم کردبوو زۆر زۆر ... ڕاستیەکەی بامبام منی دۆزیەوە ... وە هەموو شتێکی بۆ باس کردم داوای لێ بوردن مەکە بەڵکو من دەبێت سوپاست بکەم کە ڕزگارت کردم وە منت هێنا بۆ شوێنێکی ئاوا خۆش !


ئاریووم :- خۆشم دەوێیت زۆر زۆر براکەم !!


وێڵسن :- براکەشت هەر ئاوا خۆشی دەوێیت خۆشکە جوانکیلەکەم !!!!



ئاریوومی دانا ڕۆشتە لای بامبام :- سوپاس بامبام دڵت زۆر خۆش کردم زۆر سوپاست دەکەم ...


بامبام :- هیچم نەکردوە تەنها تۆ لێم ببورە بۆ ئەوەی دوێنێ هیچم ناوێت !!!


ئاریووم :- ناهـــ کێشە نیە لە بیرم کردوە من ... دووبارە سوپاس ...


لویس :- وەک بامبام وتی من پاکەتە مۆزم وایە ؟


ئاریوم پێکەنی :- سوپاسی تۆش دەکەم ...


وێڵسن :- برسیمە من ... دواتر دەبێت ئێرەم پێ ئاشنا بکەیت زۆر جیاوازە و ناوازەیە .. شتی زۆر سەیری تیایە ئەم سەدەیە !!! هەموو شتێک پێشکەوتوە !


ئاریوم  :- باشە باشه ...


لویس :- دەی وەرن نان ئامادەیە ...


خوارندیان دەخوارد و پێ دەکەنین چونکە وێڵسن باسی ئەم شتە سەیریانەی خۆی دەکرد کە بەسەری هاتبون لەوەتەی هاتۆتە 2020 !!!


بەڵێهـــ وەک خێزانێکی بچوکی دڵخۆش دیار بوون ...


نازانن چی لە ڕێگایە بۆیان !!!


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم پارتە شنو کو بوو ؟


بەهیوای بەدڵبوون ❤️


ڤۆت و کۆمێنت لە یاد نەکەن ها !!!!


Life goes on 💜❤️


Zin_bts


1233 words


Comment