❤︎15❤︎

.
.
.
!!37!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ڕێز لە ماندوو بوونی نوسەر بگرن بە ڤۆتەکانتان 💓
.
.
.
.


ڕابردوو .....


ئەم ڕابردووەی کە چاوەڕوانی زانینین بە هەموو جۆش و خرۆشێکەوە ...


ئامادەیە ! چێژی لێ ببینن 💓


ــــــــــــــــ **


(تەنها بزانن مادام سەدەیەک پێش ئێستایە هیچ نیە و کۆشک هەیە ... ئەها وەک دراما کۆریەکان کە لە قەدیمن .. ئۆکیـــ ..)


لە ساڵی ١٨٩٨ ....


پاشا ویلیام کە خاوەنی نیوەی زەوی بوو و فەرمانڕەوایەتی دەکرد ... نیوەکەی تری هی برایەکەی بوو ... نێوانیشیان زۆر باش بوو ...


دوو هاوسەری هەیە


هاوسەری دووەمی پاشا ویلیام .... کە دەمێکە هاوسەرگیریان کردوە ... دوگیانە ....


بەڵێهـــ ... کەمێکی ماوە منداڵەکەی ببێت ....


پاشا ویلیام داوای کوڕ دەکات بۆ جێگری خۆی و پێدانی دەسەڵاتەکانی بەو ... بەڵام دیار نیە مناڵەکە کچە یان کوڕە ....


وە هاوسەری یەکەمی کە زۆری خۆشدەوێت و تا ئێستا بۆی دڵسۆزە مناڵێکی هەیە ....
کوڕە !!!!
بەڵام ناتەواوە ...
سەرەڕای ئەوەش پاشا ویلیام هەر خۆشەویستی خۆی بۆ دەر دەبڕێت ... وە لەسەر داوای خێزانەکەی ژنی دوەمی هێنا ... تا منداڵێکی کوڕی پێ ببەخشێت و ببێت بە فەرمانڕەوا ...


ئەویش وا دوگیانە ... لەگەڵ هەردوو هاوسەرەکەی وەک یەکە مامەڵە کردنی و جیاوازی ناکات و خۆشی دەوێن وە هاوسەرەکانیش لەگەڵ یەکدی زۆر باشن ..


بەڵێهـــ ... ئێستا ساتی ئەوەیە بچکۆلەیەک بێتە دونیاوە ...


پاشا هەواڵی پێ گەشت کە هاوسەرەکەی باش نیە و خەریکە مناڵی دەبێت .... لەسەر کورسیە شاهانەکەی هەڵسایەوە .. بە خێرایی ڕۆشت بۆ ژوورەکەیان لەبەر درگاکە وەستا ... گوێی لە هاوسەری یەکەمی بوو ... خەندەی کرد


چونکە وا خەریکە ئەو یارمەتی دەدات تا مناڵەکەی ببێت و پێی دەڵێیت کە چی بکات و چی نەکات ... زۆر خۆشبەختە کە ئەم دوو جوانکیلەی هەیە و گرنگی بە منداڵەکانیشیان دەدەم وەک یەک بەڵێن بێت !


دوای ساتێک پاشا وەستا و ڕەق بوو .... بەڵێهـــ بچکۆلەکە هاتە دونیا دەنگی گریانەکەی دەهات بە بەرزی .... واهـــ واهـــ ... لە ئێستاوە مناڵەکەم هاروهاج دیارە ....


پاسەوانەکان خەندەیان بۆ پاشاکەیان دەکرد کە دەیان بینی چەندە دڵخۆشە ... بەڵام .. بۆچی هیچ کەس لەم ژوورە نایەتە دەرەوە تا هەواڵی پێ بدات ؟


ئەم مناڵەش نا تەواوە ؟ یان ... مرد ؟


بۆچی دەنگی نەما مناڵەکە ؟


پاشا زۆر شڵەژا ... بۆچی ئەم دەنگە بەرزە لە ناکاو وەستا ؟؟؟ هیچی هەڵە هەیە ؟ نەخێر تکایە ... خودایە با مناڵەکەم بژیت تکایە لێت دەپارێمەوە !


درگاکە کرایەوە .... هاوسەری یەکەمی بە شێوازێکی شۆک سەیری پاشای کرد و نەی دەزانی چی پێ بڵێت !


پاشا ویلیام :- ئەزیزم ! چی ڕوویداوە ؟؟؟ هەموو شتێ باشە ؟


هاوسەرەکەی :- پـــ ....پاشا ... ئەو ..


ویلیام :- چی بووە ؟؟ قسە بکە !!


هاوسەرەکەی سەری هێنایە خوارەوە :- کچ ... ئەو کچە !! دەژی بێ خەم بە ...


پاشا نوقمی بیرەوەریەکانی بوو ❝ کچ ؟ ئەو کچە ؟ واتا مناڵەکەم کە چەنێکە چاوەڕوانی جێگرەوەم کچیشە ؟؟؟ نەخێر !!!! نەخێر ئیتر !!! ❞


خێزانەکەی لابرد لای درگاکە و ڕۆشتە ژوورەوە سەیریانی کرد ... هاوسەرەکەی گریا ...


هاوسەری دووەمی بەگریانەوە :- پاشاکەم ... ببورە تکایە ، نەم توانی جێگرەوەیەکت بۆ پەیدا بکەم ...


پاشا ویلیام :- مەگری بۆ تەندروستیت خراپە ... دەی خۆت کۆکەرەوە نابێت ئاوا خەم بخۆیت دواتر پیر دەبیت ها !!!


هاوسەری دووەمی :-  توڕە نیت ؟


ویلیام :- دواتر قسە لەسەر ئەمە دەکەین سەرەتا تەندروستیت گرنگ ترینە باشە ؟ پشو بدە ...


پاشا ویلیام پێش ئەوەی ئەوێ جێ بهێڵێت نزیکی هاوسەرەکەی بویەوە نێوچەوانی ماچ کردو  سەیرێکی مناڵەکەی تەکی کرد دواتر ڕۆشتە دەرەوە لەدەرەوە هاوسەرەکەی تری لێ وەستابوو ئەویشی ماچ کرد ...


پاشا ویلیام :- سوپاس بۆ ماندووبون ئەزیزم ... تۆش بڕۆ پشو بدە ..


پاشا ئەوێی جێ هێشت ... هەموان بێ هیواییان لێی بەدی دەکرد ... هەر هەمویان .. دەیان زانی دڵی خۆش نیە ...


هاوسەری یەکەمی گوێی لە گریانی بەرز بوو ڕای کردە ژوورەوە بینی وا ئەو دەگریت ڕۆشتە لای بە خێرایی ...


( هاوسەری یەکەم = جولی ... )
( هاوسەری دووەم = ئانی ... )


جولی :- ئانی !! چی بوە ؟؟؟ بۆچی ئاوا دەگریت ؟؟؟ پاشا شتێکی پێ وتیت ؟


ئانی :- ئەو .. ئەو دڵی تەنگ بوو !!! بە بونی کچەکەم دڵخۆش نیە !!!


جولی :- وا نیە ... تەنها ماندوە دڵنیا بە ..


ئانی :- مناڵەکەمی لە باوەش نەکرد ! تەنها یەک جار بە ساردی لێی ڕوانی ... تۆش کە مناڵت بو ئاوای کرد هاهـــ ؟ بێگومان نەخێر ... دڵی خۆش نیە بە بونی کچەکەم من وا خەریکە شێت دەبم ئەی هاوار !!!!


جولی :- نا نا وا نیە هەڵە تێ مەگە ... تەنها وای هەست کرد کە کوڕە بەڵام کچ دەرچو شۆک بوە بۆیە وایە ئەگینا وا نیە ...  وە تۆ وا مەکە بۆ تەندروستیت خراپە ... تۆ بخەوە و پشو بدە من ئاگاداری کچەکەت دەبم بێ خەمبە باشە ؟


ئانی هیچی نەوت و پاڵکەوت مناڵەکەی ماچ کرد ...


جولی خەندەی کرد کە زانی هەستی بە باشی کردوە بە قسەکانی مناڵەکەی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە وتیە خزمەتکارەکان بڕۆنە ژوورەکەی ....


دواتر لە ژوورەکەی خۆی بوو مناڵەکەی ئانی پاڵخست خەوتبو ڕۆشتە لای مناڵەکەی خۆی ... کە تەمەنی ٤  ساڵە بەڵام هەر لەسەر جێگایە چونکە نا تەواوە ...


جولی :-  کوڕە جوانەکەم چۆنیت ؟؟؟ ئیمڕۆ خوشکەکەت هاتە دونیا زۆر جوانە ... دڵنیام بەیەکەوە دڵخۆش دەبن ئێوە ... هیوادارم تا ئەو گەورە دەبێت تۆ بتوانیت کەمێکیش بێت جوڵە بکەیت ...


چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون ... مناڵەکەی هیچ جوڵە ناکات تەنیا سەیر دەکات ئەمە بۆ دایکێک بە ئازارە کە کۆرپەکەی بەم حاڵ و ئازارە دەبینێت !


دوای هەفتەیەک پاشا داوای کرد لەگەڵ خێزانەکانی بێت کاری پێیان بوو ...


پاشا ویلیام :- ئانی ... گوێ بگرە ... من دەزانم ئەمە بە دەستی تۆ نەبوو ! پێویست ناکات خەم بخۆیت ئەمە قەدەره و دەبێ هەموان پێی ڕازی بین ... باشە ؟


ئانی :- پاشا ... من کێشەم نیە ... کێشەکە تۆیت ! هەفتەیەکە نەهاتویتە ژورەکەم لە حاڵم بپرست ! نەهاتویت کۆرپەکەت ببینیت ! من چاک دەزانم حەز بە بینینی ناکەیت چونکە کچە بەڵام ئەمە بزانە ئەمە مناڵی تۆشە !


پاشا ویلیام :- دەزانم ! وە وەک کوڕەکەم دەبم لەگەڵی و ئاگاداری دەبم بێ خەمبە جیاوازی ناکەم تەنها یەک شت !


هەردو خێزانەکەی سەیریان کرد ...


پاشا ویلیام :- کەس نابێت بە بونی بزانێت !!!!


ئانی :-  پـــ ... پاشا ئەمە مانای چیە ؟؟؟؟


جولی :- پاشا نابێت ئاوا بکەیت تکایە ! ئەویش مناڵی تۆیە !!!


پاشا ویلیام :- خۆم دەزانم چی دەکەم ! زۆر بە جوانی بەخێوی دەکەم ! تەنها ناو کۆشک دەبێت بزانێت ئەمە کچی منە و پاشا ویلیام کچێکی هەیە ! لە دەرەوە هیچ کەس نابێت بزانێت !


ئانی گریا ... جولی دڵی دەدایەوە ...
پاشا ناچارە ئەمە بکات تا خێزانەکانی جوانتر تێ بگەیەنێت لە بابەتەکە ....
قسەی کرد دوبارە :- باشە ...
پێشتریش لە سەردەمی ڕابردوی خێزانەکانی پاشا کچی هەبوبێت و دەرەوە زانیبێتیان ئەوا کێشە ڕووی داوە بۆیە نامەوێت مناڵەکانم هیچیان لێ بێت !!


هەردو هاوسەرەکەی بێ دەنگ بوون ...


پاشا ویلیام دەستی هەردوکیانی گرت :- من نامەوێت ئێوە خەم بخۆن شێت دەبم ئاوا بتان بینم بۆیە دەمەوێت پێش ئەوەی هەر شتێک ڕوو بدات سەرەتا ئامادەکاری بکەم باشە ؟


هەردو هاوسەرەکەی قایل بوون ..


ویلیام :- باشە ... ناوی کچەکەمت دیاری کرد ؟


ئانی :- نەخێر ..


ویلیام :- باشە ناوێکی خۆش بە دڵی خۆتان بێت .. همممممـــ ... ئانیا ؟ چۆنە ؟ لە ناوی تۆ نزیکە !


جولی :- ئاریووم !!!!


هەردوکیان سەیریان کرد :- ئاریووم ؟


جولی :-  بەڵێهــ .. ئاریووم لە خۆی دێت ... ئاریووم بە مانای جوانی دێت .. بە ڕای من بۆ ئەو دانراوە ئەم ناوە چونکە زۆر جوانە شێوەی دایک و باوکی و منی هەڵکرتوە هههههههـــ ....


هەر سێکیان پێکەنین ....


ئانی :- باشە .... لەمڕۆوە تۆ ئاریومی بچوکیت جوانکیلەکەم !!!


تێپەڕاندنی کات ....


ئاریوم تەمەنی ٨ ساڵە ... بەڵێهـــ هەر وەک پاشا وتی بە هێمنی و بە شاراوەیی گەورە کراوە ئەم کچە ، کەسانی دەرەوە تا ئێستا نەیان زانیوە پاشا کچی هەیە ....


دەتوانێت قسە بکات .... زۆر هارو هاجە ... زۆرزانە و فێڵبازێکی سەیرە ... کەس لێی ناباتەوە ... تەنانەت بەهۆی هارو هاجیەکەی وای لە برا نەخۆشەکەی کردوە بجوڵێت  .. ئەمەش دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە بۆ پاشا و وای کردوە زیاتر گرنگی بە کوڕەکەی بدات تا ببێتە فەرمانڕەوا ...


بەڵام ئاریومی کچی بێ گرنگیە .... ئانی و جولی گرنگی پێ دەدەن زۆر چونکە دەزانن کچەکەیان هەستی بە باوکی کردوە گرنگی پێ نادا ...


ئاریووم :- باوکم بۆچی گرنگی بە من نادات ؟


ئانی :- کچەکەم وا نیە باوکت کاری زۆرە خۆت دەزانی فەرمانڕەوایەتی نیوەی زەویە بۆیە ...


جولی :- دایکە ئانی ڕاست دەکات دەی هەڵسە با یاری بکەین ، حەزت بە چ یاریەکە ؟


ئاریووم :- نامەوێت !!!!! دەڕۆمە لای باوکم کەمێک قسەی لەگەڵ دەکەم !!!!


ئانی :- کچەکەم بڕ ڕێزی مەکە !!!! تۆ تەمەنت ٨ ساڵە چۆن دەبێت ئاوا قسە بکەیت ؟؟؟


ئاریووم :- بەسە واز لە من بێنن ...


ڕای کردە دەرەوە خزمەتکارەکان دوای کەوتن ...


ئانی :-  من باوەڕ ناکەم ئەو ٨  ساڵ بێت هەر لە ١٥ ساڵی دەچیت بە قسە کردنی چۆن دەبێت ؟؟؟؟؟


جولی :- ڕاستیەکەی منیش زۆر لە شۆکدام .... ئەم کچە ئاسایی نیە دڵنیا بە ... بەڵام پاشا نازانێت گەر بزانێت باشتر نابێت ؟


ئانی :- نازانم جولی نازانم !!! خێرا با بڕۆین بی هێنینەوە پاشا لە کۆبونەوەی گرنگە !!!


جولی و ئانی ڕایان کرد ...


ــــــــــــــــــ


لای پاشا ....


کۆبونەوەی هەیە لەگەڵ هەر حەوت سەرکردەی بەرەکان کە هەمویان سەر بە پاشا ویلیامن !


وە زۆر دڵسۆزن بۆ پاشاکەیان ...


پاشا ویلیام :- زۆر چاکە ...
بەرەی فێڵباز
بەرەی درۆزن
بەرەی خیانەتکار
بەرەی خوێنمژ
بەرەی شەیتان
بەرەی گورگ
بەرەی دڕندە ...
وابزانم چاک دەزانن بۆچی بانگ کراون ...


سەرکردەی بەرەی گورگ :- بەڵێهـــ پاشا ....


پاشا ویلیام :- کاتی ژیانتان زۆری ماوە ؟


سەرکردەی بەرەی شەیتان :- کەمی ماوە ... بەڵام سوپاس بۆ خودا توانیومانە هەمومان جێگرەوە دروست بکەین بۆ خۆمان ...


سەرکردەی بەرەی درۆزنەکان :- بەڵێهـــ سهرۆک هەر هەمومان خاوەن کوڕێکین و کاتی ئەوە نزیکە ئەوان ببن بە سەرکردە و جێگرەوەی خۆمان ....


سەرکردەی بەرەی فێڵباز :- من ... کوڕەکەم زۆر گەورەیە ... ناوی نامجونە ... ئەو ماوەیەکی زۆره لە کاروبارەکانی من دەزانێت زۆر بە جوانی ... بەڵام پاشا منـــ ... من ... نامرم چی بکەم ؟


پاشا ویلیام :- دەزانم ... تۆ دەتوانیت بمێنیتەوە ...


هەمو بەرەکان ناڕەزاییان دەربڕی و کردیانە دەنگە دەنگ پاشا توڕە بوو ... هاواری کرد


پاشا ویلیام :- بەسە !!!!! بۆچی ناڕەزاییتان هەیە ؟


سەرکردەی بەرەی خیانەت کارەکان :- پاشا ! چۆن دەبێت ؟؟؟ ئێمە هەموان لە یەک کات و چرکەدا دەمرین ... ئەو نامرێت و هەر لەسەر تەخت دەمێنێتەوە ! چۆن شتی وا دەبێت ؟؟


پاشا ویلیام :- ئێ ئەو نامرێت دەبێ ئاوا بکەین !


سەرکردەی بەرەی دڕندە :- دەبێت لەگەڵ ئێمە بمرێت !!!! گەر ئەو مایەوە مناڵەکانی ئێمە ببن بە سەرۆک ئەو دەسەڵاتی خۆی بەسەر مناڵەکانمان دەسەپێنێت و پلان دادەنێت لە دژی تۆ و مناڵەکانمان هان دەدات پاشا تێبگە تکایە !!!!


هەموان بە بەڵێ سەریان لەقاند بێجگە لە سەرکردەی بەرەی فێڵباز ...


پاشا ویلیام نەی دەزانی چی بکات :- باشە ئەوە گریمان ئەو پێویستە بمرێت خۆت دەزانیت بە هیچ نامرێت چی دەکەن ئێوە ؟؟؟


سەرکردەی بەرەی خوێنمژ :- ئاسانە .... ئێمە خۆمان دەرمانێکی کوشندەی بۆ دروست دەکەین لە هەمان کاتی ئێمە بخوات تەواو هەموو شتێک چارە دەبێت !


سەرکردەی فێڵباز هەڵسایەوە بە توندی لە مێزەکەی دا :- ئەوە ئێوە چی دەڵێن ؟؟؟؟ واتا تەنها تاوەکو من بمرم ژەهرم دەرخوارد دەدەن و بە پیس ترین شێوە دەم کوژن ؟؟؟؟ حەیف بۆ ئێوە ! نەم زانی ئاوا خراپن !!!


هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە .... پاشا ویلیام زۆر توڕە بوو وتی هەموا بڕۆنە دەرەوە ....


سەرکردەی فێڵبازەکان لە دەرەوە بەر مناڵێک کەوت .. مناڵەکە کەوت و هاواری کرد ...


سەرکردەی فێڵبازەکان :- تۆ کێی مناڵی بچوک ؟ ئەگاداری خۆتبە ...


پاشا ویلیام بینی کە زانی ئەمە کێیە زۆر شڵەژا ... بەڵام خزمەتکارەکان خێرا گەشتن ....


خزمەتکار :- زۆر ببوره گەورەم مناڵەکەم ڕای کرد و بەر تۆ کەوت ببورە ...


سەرکردەی شەیتانەکان خەندەی کرد :- دڵنیای ئەمە مناڵی تۆیە ؟ جلەکانی وا ناڵێن ... نەکا ئەو مناڵی ...


خزمەتکار :- ئۆهـــ نەخێر گەورەم هەڵە تێ گەشتوی .. من زۆر ئاگاداری کوڕی پاشا بوومە خاتوو  جولی پاداشتی کردم و جلی جوانی بۆ مناڵەکەم کردبوو سوپاس گوزاری ئەوم  ...


سەرکردەی بەرەی شەیتان :- ئۆهـــ کەوایە ئاوا ... ئاگاداری بە چیتر با هەڵە نەکات !


هەمو سەرکردەکان ڕۆشتن ....


پاشا ویلیام دانشت لەسەر کورسیەکەی کە زانی هیچی هەڵە نەبوو ... خەریک بوو کارەسات ڕووبدات  !


ئەوەندەی زانی درگاکە بە شاپ کرایەوە .... شۆک بوو بەم بێ ڕێزیە ..


بینی ئاریوومە چاوەکانی لە توڕەییان سور سور بوە ! پاسەوانێک هات تا فڕەی داتە دەرەوەی ژورەکە چونکە ویلیام ڕێگای داوە لەگەڵ مناڵەکانی توند بن تا ڕێزی خۆیان بزانن بەرامبەر پاشا ...


ئاریووم لە پاسەوانەکەی دا بەخراپی ... باشە ئەمە وای لە پاشا کرد شۆک ببێت چونکە مناڵێکی ٨ ساڵ و شەڕێکی وا ئەستەمە !!!!!


جولی و ئانی هاتنە ژوورەوە شێوە شۆکەکەی پاشایان بینی ...


پاشا ویلیام :- ئەم بێ ڕێزیە چیە ئاریووم ؟؟؟؟


ئاریووم :- من بە تۆ دەڵێم ئەم بێ ڕێزیە چیە ؟ من کچی پاشای نیوەی زەویم !!! کەچی من بە کچی خزمەتکار دادەنرێم لەپێش خەڵکی ؟ ئەمە بێ ڕێزی نیە ؟؟؟ تۆ پاشایت ؟؟؟ دڵنیایت کە پاشایت ؟
چۆن ئاوا کچەکەت پەروەردە دەکەیت ؟؟؟ سوێند دەخۆم لەوەتەی من چاوەکانم کردۆتەوە بە هەمووی ١٠ جار تۆم نەدیوە !
وا دەزانی من هەست ناکەم ؟ من چاک دەزانم تۆ بە بونی من دڵخۆش نیت !!! وە تۆ هـــ ...


( زلە ! )


دەنگی ئەم زلە توندە لەم شوێنە دەنگی دایەوە ....


ئانی :- تۆ !!! ڕێزی خۆت بزانە ! بزانە لە پێش کێ وەستاویت ! بۆت نیە باوکت سەرزەنشت بکەیت تێ دەگەیت ؟ پاشا ... ببورە بۆ ئەم بێ ڕێزیە ...
ئاریووم ! هەر ئێستا داوای لێ بوردن بکە خێرا ..


ئاریووم سەری نێو چاوی باوکی کرد :- داوای لێبوردن ناکەم !!!


هەموان شۆک بوون ... ئانی ویستی لێی بدات پاشا وەستاندی ...


پاشا ویلیام :- دەستی لێ مەدە ئانی ....( سەیری ئاریوومی کرد ) تۆ لە کەیەوە ئاوایت ؟ چۆن بوێری دەکەی لەبەرامبەر پاشا ئاوا قسە بکەیت هاهـــ ؟


ئاریووم :- چونکە ئەو پاشایە باوکمە !!!! وە پێویستە لەسەری جیاوازی نەکات لە نێوان مناڵەکان !!
من کچ بم یان کوڕ بم کێشە نیە ! من کچی پاشام !!! بوێرم !
بوێریم لە باوکم وەرگرتوە !
من هەموکات کە تۆ کۆبونەوە دەکەیت یان باسی کارەکانت دەکەیت من لە ژێر ئەم مێزەی لای ڕاست دەبم و گوێ دەگرم ! دەمەوێت وەک باوکم لێزان بم ! هۆکاری گەورەیی قسە کردنم بێ ڕێزی نیە !
بەڵکو بوێری و زیرەکیمە !!!!! گەر تۆ حەز بە بینینی من ناکەیت ! دەڕۆم لێرە زۆر ئاساییە با ٨ ساڵ بم دەزانم چۆن خۆم دەژیەنم و کەسیش نازانێت کچی تۆم .....


ڕۆشتە دەرەوە بێ هیچ شتێک ... ئانی و جولی بانگیان کرد وەڵامی نەدایەوە ڕۆشت ...


جولی :- ئەزیزم ببورە مناڵە هەر ئاوایە ...


پاشا ویلیام خەندەی کرد :- واو ! کاری لێم کرد ! ئەمە هەر بە ڕاستی کچی باوکی خۆیەتی !!! ڕاستە خودا کوڕێکی تری پێ نەبەخشیم بەڵام کچێکی ئاوای پێ بەخشیم زۆر لە کوڕ چاکترە !!!!
بەڕاستی ئەم کچەم ناوازەیە !!! من ... من هەستم پێی نەکردبوو !! ئەمە لە کەیەوە ئاوایە ؟


ئانی :- لەوەتەی لە دایک بوە !!!


جولی خەندەی کرد :- بەڵێهـــ  هەر ئەویش بو وای کرد کوڕەکەمان جوڵە بکات ... ئەو کچە ناوازایە دڵنیابە !!!


پاشا ویلیام :- پاسەوان !!!! خێرا ئاریووم بێنە .... لەمڕۆوە ئێوە ....


بەردەوامە ....


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم پارتە چۆن بوو ؟


بە دڵتان بوو ؟


سەرەتایە "


پاشا چ بڕیارێک دەدات ؟


شتی جیاواز لە ئارا دایە !


زۆرم نوسی تۆڵەم کردەوە ...


ببورن نەم توانی وەڵامی کۆمێنتی پارتی پێشو بدەمەوە .. نامە زۆر بوو سوپاستان دەکەم بەڵام ناڕۆمەوە سەری ...


بە هیوای بە دڵبوون ...


ئاهـــ وە پیرۆزمان بێت لە ئاهەنگی MMA باشترین بووین !!


Life goes on
Dynamite


Zin_bts


2114 words

Comment