❤︎21❤︎

.
.
.
!!!40!!!
Vote
&
Tag your friends
.
وایشـــ .... سانجی 💔😭 دە کاکە درم ڕابگرن واللە شێت بووم 💔😭
ئەوجە ئەمن ئەو ڕسمانەی کە فانەکان دروستی دەکەن پێم جوانتریشن 😂
واهـــ شتی ناوازە دەکەن !
.
.
وەک ڕێز گرتنێک بۆ نوسەری ماندوو نەناس .... ڤۆت بکەن 💔🙂
.
.
.



بەیانـــیھ ....


ڕۆژێکی تر هات ... ئەو ڕۆژەی کە لە سەدا سەد جیاوازترە وەک لە دوێنێ !!!!


دوێنێ هەموان کوڕی سەرکردە بوون ... بەڵام ئیمڕۆ دەبێت ببن بە سەرکردە !
دوێنێ هەموان خەمبار بوون بەلام ئیمڕۆ دەبێت بەهێز بن !
دوێنێ ناخۆشترین سات بوو بەلام دەبێت لەمڕۆوە بیکەن بە باشترین !


بەڵێهـــ ئەمە ژیانە ! نابێت تەنها لە ڕابردوو بژیت ! دوێنێ گرنگ نیە .... گرنگ ئیمڕۆ و بەیانیە دەبێت باشترین ئامادەکاری بکەیت تا ئەوەی توشت بوو زاڵ بیت بەسەری زۆر بە ئاسانی !!! تەنها ئەوە بزانە ، ئیمڕۆ نیە ! ئیمڕۆ نیە ساتی دۆڕانی تۆ !!!


بەڵێهـــ NOT TODAY 💜


(نوسەر و فەلسەفەچی زین شیـــ 😌💔😂)


درگای سەرەکی کۆشکی پاشا ویلیام کرایەوە ... هەموان هاتنە ژوورەوە ....


ئاریووم هەموانی بینی ... ئەمانە چین ؟ زۆر قۆزن .... لە جلی کوڕی سەرکردە بۆ جلی سەرکردە .... زۆر لێیان شیاوە .... هەموان ڕوخسارێکی بەهێزیان لێ بەدی دەکرێت ! بەڵێهـــ دەبێت بەسەر ئازار زاڵبیت تا باشترین بکەیت !


سەریان بۆ پاشا ویلیام نەوی کردەوە و هەموان ڕۆشتن بۆ جێگای خۆیان .... ئاریوم لە دواوەی پاشا وەستا و وەک ڕێزێک سەری بۆ سەرکردەکان دانەواند ... وە شاژن ئانی و شاژن جولی لە تەک پاشا بوون ...


پاشا ویلیام :- سڵاو لە هەمو سەرکردە نوێیەکان .... بەهیوای بینینی باشترینەکان لە ئێوەوە ... ئێوە پێویستە سوێندی دڵسۆزی بۆ پاشا بخۆن ... وە ناتوانرێت بشکێنرێت ...


نامجون کە لە هەموان گەورە ترە هەڵسا ڕۆشتە بەردەم پاشا ... دەستی لەسەر دڵی دانا و سوێندی دڵسۆزی بۆ پاشا خوارد ....


دواتر جین .... یونگی ... هۆسیۆک .... جیمین .... تایهیۆنگ ... لە کۆتاییدا بچوکترینیان جۆنگکووک ...


( فەچـــ ... تازە دیقەتم دایە بوە فانچات 😂 هەمو لەدو یەکە لەو سوتفەی )


پاشا خەندەی کرد و فرمانی کرد بڕۆنەوە شوێنەکانی خۆیان ... دواتر دەستی بە باسەکەی کرد ...


پاشا ویلیام :- باشە ... پێویستە لەسەرتان باشترین مەشق بە جەنگاوەری خۆتان بکەن ... چونکە دەبێت بەهێزی بەرەکان بزانرێت و ئاستیان بزانرێت .... من بەم شێوازە ئاستتان دیاری دەکەم و دەزانم دڵسۆزیتان بۆ بەرەکانتان چۆنە .... بۆیە باشترین ئەنجام بدەن بۆم ..


هەمویان :- بەڵێ پاشا ...


جین :- پاشا ... کەی مەراسیمی جەنگەکە دەکرێت ؟ تا ئێمە ئامادەکاری تەواوەتی بکەین بۆی ...


پاشا ویلیام :- مانگی داهاتوو ... تەنها یەک مانگتان لەپێشە ... پێویستە تەواو ئامادە بن مانگێکی تر ....


هەموان سەریان بە بەڵێی لەقاند ... دواتر پاشا زۆر شتی تری بۆیان باس کرد و ئەوانیش بە جدی سەیریان دەکرد و تێ دەگەشتن لێی چونکە بەڕاستی پێویست بوو بۆ خۆیان تا ئاستی بەرەکانیان دیاری بکەن ...


دواتر کۆبونەوەکە تەواو بوو ... هەموان ڕۆشتنە دەرەوە ... ئاریووم خەوی دەهات چونکە زۆریان قسە کرد ئەوان ئەویش تەنیا وەستابوو قاچی ئێشی دەکرد ... بۆیە دانشت ...


لە دەرەوە هەوای هەڵدەمژی .... باشە ئێستا یونگی بۆتە سەرکردە واتا نایەت بۆ بێزار کردنی من ؟ بەڵام بە ڕاستی خۆش بوو کە دەهات ... دەبێت بەڕاستی حاڵی باش بێت ؟ نازانم زۆر بەهێز و بوێر دەر دەکەوت ... هیوای باشی بۆ دەخوازم ..


جین :- ههههـــ ماندو دیاریت خاتون ...


ئاریوم خێرا هەڵسا و سەری دانەواند :- ئۆهـــ ببورە سەرکردە ئاگادار نەبووم ...


جین :- کێشە نیە ... ئاوا هەلسوکەوت مەکە ... هەست بە پیری خۆم دەکەم دواتر . ..


ئاریووم پێکەنی بە قسەکەی ...


جین :- سوپاس بۆ دوێنێ وات کرد باشتر ببین ..


ئاریوم بە خەندەوە :- ئەرکی سەر شانمە گەورەم ...


جین سەیری کرد و پێکەنی :- باشە دانی پێ دادەنێم زۆر کیوتی ! خۆ وتم وامەڵێ !!!


ئاریووم :- ئۆهـــ ببورە ...


جین :- من زۆر لە کۆشک دەبم .... بۆ کاروباری پاشا دەبێت لێرە بم و ئاگاداری هێزی سوپاکەی بم ... هەر چیت ویست بە منی بڵێ بێ دودڵی باشە ؟ چونکە تۆ جەنگاوەرە گرنگەکەی پاشایت !!!


ئاریووم :- ئۆهـــ زۆر زۆر سوپاس گەورەم .... من پێویستە بڕۆم کارم زۆرە ...


جین خەندەی کرد ...


ئاریووم ❝باشە ! دڵسۆزیت بەرز دەنرخێنم ! بەڵام پێویستم نیە چونکە پاشا باوکمە هههههههههـــ ❝


کات تێپەڕی و تێ پەڕی .... جین و ئاریوم زۆر نزیکن ... زۆر یارمەتی یەک دەدەن ... بەڵام نزیکی بۆ هاوڕێیەتی نەک شتی تر ... هەر شتێک بێت ئاریوم وەک مناڵ دەڕواتە لای جین و داوای یارمەتی لێ دەکات ... چەند جار پاشا توڕە بوە و دەری کردوە ئاریووم جین ی ناردوە بۆی تا چارەی باسەکە بکات ....


وە یونگی زۆر هەوڵ دەدات لەگەڵ ئاریووم قسە بکات بەڵام هەر بەڕاستی سەرقاڵە !!!! باشە باوکم ئاوا ماندوو بوە لە کاتێکا من تەنها لە دارستان بووم و خۆم دەخافڵاند !؟ واهـــ ماندوکەرە !


وا مانگێک تەواو بوو ... واتا ئیمرۆ کاتی جەنگەگەیە ...


پاشا ئاریوومی لە ژورەکەی داناوە تکای لێ دەکات بەشدار نەبێت چونکە ئەم جۆرە جەنگانە بە مردن کۆتایی دێت بۆیە دەترسێت کچەکەی شتێکی لێ بێت ....


بەڵام زۆر لاسارە ئەم کچە و سورە لەسەر ئەوەی بەشداری بکات ... لویس زۆر پێی وت بەشدار نەبێت باوکی خەم دەخوات شتێکی لێ بێت بەڵام هیچ ... هەر تێ ناگات ئەم کچە ...


پاشا ویلیام :- باشە ... ئەمە ڕازی بووم من بەڵام شتێک ... نەکەی توڕە بیت !!!! چونکە بە توڕەبون ناخت هەڵدەستێت و خراپ دەبیت ! هەموان هەست دەکەن تۆ کچی پاشایت تێ دەگەیت ؟


ئاریوم :- ئاهــــــــــــ باشە باشە بێ خەمبە !!


پاشا ڕۆشتە دەرەوە .... باشە ئێستا کاتی جەنگە .... هەمو سەرکردەکان ٥ لە باشترینەکانیان هەڵبژاردوە بۆ جەنگان ... ئەوانی تریش سەیر دەکەن ....


وە ئێهـــ ... شوێنێکی گەورەیە ... بازنەییە ... خوارەوەی هەموی خۆڵ و بەردە شوێنی جەنگەکەیە ... 10 مەتر بەرزتر شوێنی دانشتنی جەنگاوەرەکانە کە سەیر دەکەن ...


وە شوێنێکی تایبەت بۆ پاشا ویلیام و هاوسەرەکانی و سەرکردەی بەرەکان بە یەکەوە دانراوە .... کە زۆر بە ئاسانی جەنگەکە دەبینن .. ژێرەوەیان واتا شوێنی جەنگەکە درگاکە لەوێیە ... جەنگاوەرەکان لەوێ دێنە ناو شوێنی جەنگانەکە ...


ئێستا کاتی هاتنە ناوەوەی جەنگاوەرەکانە .... هەموان هوتافی خۆشی و هاندانیان لێ دەدا ... لە کاتێکا سەرکردەکان شڵەژاون لەوەی کێ باشترینە ؟


هەموو فیکەکان و هاوارەکان وەستان کە ئاریووم هات ، باشە ئەمە یەکەمین کەسە لە مێژو بەشداری بکات لە مەڕاسیمی جەنگی خوێناوی و ئافرەتیشە !! بۆیە لایان سەیر بوو ... بەڵام لەپڕ دەنگی هاوار و فیکە زیاتر بوو بۆ ئاریووم وای کرد ڕابچڵەکێت ...


چی بکەینـــ ... هەموان کوڕن بە بینینی کچێک ئاوا دەکەن ههههههههههـــ ...


دواتر جەنگەکە دەستی پێ کرد ..... دو دو دەجەنگان ....


سەرەتا جەنگاوەرێکی بەرەی فێڵباز و جەنگاوەرێکی بەرەی دڕندە دەستیان پێ کرد ....


بەڵام هەر بە ڕاستی ناوازە بوون ... زۆر بە هێزن چاک دیارە باشترین ڕاهێنانیان پێ کراوە و مەشقی سەرسورهێنەریان کردوە ...


کۆتاییەکەی بە سەرکەوتنی بەرەی دڕندەکان بوو ...


دوای ئەوە زۆربەیان جەنگان .... جەنگی نێوان شەیتان و خیانەتکار زۆر زۆر خوێناوی بوو ... کۆتاییەکەی شەیتانەکە ئاگری بەکار هێنا بۆ پارێزگاری بەهۆی ئەوە دەرکرا و خیانەتکار سەرکەوت ...


بەڵێهـــ .. یاسای ئەم جەنگانە بەکارهێنانی هێزەکانیان قەدەغەیە ...


تایهیۆنگ زۆر توڕە دیار بوو ... لەوانەیە بەهۆی ئەمە پاشا پلەی کەم بکاتەوە ....


جەنگێکی تر .... کە لە نێوان ئاریووم و درۆزنێک بوو ... وەستان بۆ دەست پێکردن ...


جەنگاوەرێکی سەیرکەر هاواری کرد :- هێی کوڕە تۆ ئازاری ئەم خاتونە جوانە نەدەیت !!!


هەموان هاواریان دەستی پێ کردەوە پاشا هەڵسایەوە دەستی بەرز کردەوە وەک ئەوەی بێ دەنگ بن لە ماوەی چرکەیەک ئەوێ تەنها دەنگی هەناسەدانی لێ دەهاتە دەرەوە ... ئەمەش بۆ ئەوە بوو تا پاشا بە جۆش و خرۆشەوە سەیری جەنگەکە بکات .... یونگی دەترسا شتێک لە ئاریووم بێت و پڕ بە دڵ دەی ویست جەنگاوەرەکەی خۆی بباتەوە ...


جەنگ دەستی پێ کرد .... سەرەتا درۆزنەکە هێرشی کرد .... هەموان هاواریان وەک ئەوەی بزانن ئەم کچە دەمرێت هەر ئێستا ... بەڵام هەڵە بوون


ئاریووم بە شمشێرەکەی توانی بەرپەچی بداتەوە بە خێرایی ...


جەنگێکی سەرسورهێنەر بوو .... کەس نەی دەتوانی دیاری بکات کێ براوەیە و کێ دۆڕاوە ... چونکە هەردوکیان بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر دەجەنگان .... ئەمە کۆتا جەنگ نەبو ... دانەیەکی تر مابوو .... ئەویش دەبوایە یان ئاریوم یان ئەم درۆزنە بباتەوە دەگەشتنە قۆناغی کۆتای ....



ئاریوم خەندەی کرد :- بەهێزیت !!!!


درۆزنەکە :- تۆش هەروا ... ماندوبوم ...


کۆتا ڕاکردن و کۆتا شمشێر هەڵگرتن بوو .... بە یەک چرکە و یەک پێکدادان ئەم خۆڵە هەموی بەرز بویەوە ئامادەبوان نەیان توانی ببینن ...


پاشا و سەرکردەکان بە پەشۆکاویەوە لەسەر جێگەکەیان هەڵسان ...چاوەڕوان بون ئەم تۆزە نەمێنێت و سەیر بکەن چی ڕویداوە ئاوا لە ناکاو ئەم خۆڵە بەرز بویەوە بەهۆی زۆری هێزەکەیانەوە !!!!!


هێواش هێواش تۆزەکە نەما ....لە نێو ساحەکە هەر ئەم دو کەسە وەک خۆیان وەستابوون شمشێرەکەیان لەیەک ئاڵابوو ....
بە چاوێکی ترسناک لە یەکیان دەڕوانی ....


ئەم شتەی ڕویدا هەموانی شۆک کرد ... بەڵێهـــ ... شمشێری هەردوکیان ورد بوو .... بەهۆی ئەم زەبرە بەهێزەی لە کۆتایی بەریەک کەوتنەکە دروست بو وای کرد شمشێرەکەیان ورد بێت ....


بەمەش نە براوە دیاری کرا .... نە دۆڕاو !!!!


هەموان چەپڵەیان لێدا ... ئەمە سەرسوڕهێنەر ترین جەنگ بو بینیبێتیان ... پاشا بەلایەوە ناوازە بو ... هەمو سەرکردەکان بە دڵیان بوو ....


پاشا ویلیام :- ناوازەیە ... کۆتایی ئەم جەنگە ناوازە بوو ... وە ئیمجارە یەک براوە نیە .. بەڵکو سێ براوەن !!!!


( مەبەستی ئاریووم و درۆزنەکە و ئەوەی لە قۆناغی کۆتایی مابویەوە بۆ جەنگان کە لە بەرەی گورگەکان بوو ... )


ئاریوم تەوقەی لەگەڵ درۆزنەکە کرد و سەریان بۆ یەک دانەواند وەک ڕێزێک ...



هەموان ڕۆشتنە دەرەوە جگە لە پاشا و سەرکردەکان و ئاریووم ....


جیمین :- واهـــ خاتون زۆر ناوازە بوویت !!! ئــەمە یەکەمین جارە ئافرەتێک بەشدار بێت ... وە سەرکەوتوش بوو ...


جۆنگکووک :- سەرسوڕهێنەر بویت ئافەرین !!! پاشا بێ هۆکار تۆی نەکردۆتە جەنگاوەری تایبەتی خۆی ...


جین :- وایە زۆر بەهێزیت !


ئاریووم :- ز ... زۆر سوپاس تکایە بەسە من شەرم دەکەم ...


هەموان پێکەنین ....


دواتر گەڕانەوە ... ئاریووم خەوت کەمێک ... دواتر هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوەی شوێنەکە و دەم و چاوی ششت ... ڕێک هەڵبەزیەوە کە یونگی بینی لە پشتی بوو ...


ئاریووم :- ئەی هاواری زۆر ترسام .... واهـــ ...


یونگی :- ههههـــ ببورە ... چۆنیت ؟


ئاریوم :- ئۆهـــ باشم سوپاس گەورەم چۆنە لێرەیت ؟



یونگی :- وا بانگم مەکە ! خۆ ئێمە هاوڕێین ... وە بۆیە لێرەم ئیمرۆ هەر لە کۆشک بوین کارمان هەبو لەگەڵ پاشا ...



ئاریوم :- ئۆو چاکە ...



یونگی :- ئیمڕۆ دەترسام جەنگاوەرەکەم بدۆڕێت ! دەش ترسام تۆ شتێکت لێ بێت باشە ئەمە سوتفەیەکی ناخۆش بو جەنگاورەکەم و تۆ بە یەکەوە بوون ..


ئاریووم :- کێشە نیە گرنگ هەردوکمان براوە بوین هههههـــ ...


یونگی خەندەی کرد و دەستی ئاریومی گرت .. ئەویش شۆک بوو و هیچی پێ نەدەوترا باشە ئەم کوڕە چیەتی ؟؟؟ نەفرەت !


یونگی :- ئەمە بگرە ... وە دەستت دەرمانی بۆ بەکار بهێنە چرچ بوە بەهۆی ڕاهێنان ... گرنگی بەخۆت بدە .... ئەی هاوار خۆزگە جارێک تۆم بە جلێکی کچانە دیبوایە زۆر کوڕانەیت ...



ئاریوم هەر بێ قسە بوو ... سەیری دەستی کرد یونگی شتێکی لە دەستی نابو .. بەڵێهـــ .. ملوانکەیەکی زۆر سادە و جوان بوو ...


کاتێک سەیری یونگی کرد بینی داماوەی لە شەرما سور بۆتەوە باشە ئەمە زۆر کیوتە ئەی هاوار ...



ئاریوم :- ئـــ ... ئەمە بۆ منە ؟


یونگی :- ئاھ بەڵێ هیوادارم بە دڵت بێت زۆر سادەیە بەڵام نازانم هیچی جوانم نەدۆزیەوە ... ڕ ... ڕاستیەکەی یەکەمین جارە دیاری بکرم بوورە ...



ئاریووم :- بەڕاستی زۆرم بە دڵە زۆر سوپاس ...




یونگی سەیری کرد :- بەڕاست بە دڵتە ؟ هیوادارم دڵخۆش بوبی پێی ..




ئاریوم :- زۆر سوپاس ...





#### :- ئحمـــ ... ببورن بۆ تێکدانی ساتە ڕۆمانسیەکەتان بەڵام ئێرە شوێنێکی گونجاو نیە !!!!!




ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




ئەم بەشە چۆن بوو ؟



😂😂یەک هات لۆ تێکدانی وەزعەکەی ...




تخا حەزم لێیە بیکەمە بامبام 😂😂😂



بەهەرحاڵ ....


چۆن بوو ؟
بەدڵتان بوو ؟



بە هیوای بەدڵبون ...


ڤۆت و کۆمنێت لەبیر نەکەن ها !!!!


Life goes on ❤️


Zin_bts



1625 words

Comment