❤︎32❤︎

.
.
.
!!!44!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
ویـــــــــــــــــــــ 💔😭زۆر جوانە کیوت بۆی ...
.
.
وەیت ئە سێکەند !
پێش ئەوەی دەست پێ بکەن تاگ بکەن ! ڤۆتیش بکەن !!!! دەی چاوەڕێم 🙃🙂...
.
.
.



لویس :- باشە پرسیارێک !!!!! واتا سەرکردەکانیش لێرەن ؟؟؟؟؟؟؟؟


ئاریووم :- لەمەیان دڵنیا نیم ! چونکە ئەوان لێرە بوون ... من گەراندمنەوە ڕابردوو ... ڕەنگە لە شوێنێکی تر بن ...


بامبام :- دەی گرنگ نیە !!! دەبێت ئەوان سوپاس گوزار بن کە دەژین !! تەنها دەمەوێ بزانم هەستیان چۆن دەبێت کە ماون و هێزیان نیە .... زۆر کۆمیدیە ...


ئاریووم :- هیچ کۆمیدی نەبوو ..


بامبام کەمێک وەستا ... دواتر قسەی کرد :- بوەستە بوەستە !!!! ئێستا شازادە و شت نەمایت دەتوانم قسەت پێ بڵێم و خۆم توڕە بکەم لێت دەزانی ؟؟


ئاریووم :- بەڵێهـــ دەزانم ..


بامبام :- جا ئاگاداری خۆتبە ... من لە تۆ گەورە ترم !


ئاریووم :- ئێهـــ تۆ هەر 27 ساڵێکیت ... منیش 22ـــم ... تەمەنمان ئاسایی بۆتەوە نەک سەدەیەک و دوو سەدە تۆش تێ بگە !!


بامبام ڕووی خۆی لێ وەرگێڕا و شەربەتەکەی هەمووی خواردەوە ...


لویس :- مناڵی نەفرەتی ... باشە ئاریووم ! تۆ ... ماندوو دیاریت ! بڕۆ بخەوە ... ئێمە لێرەین ئاگاداری ماڵەکەت دەبین !!


ئاریووم :- باوەڕتان پێ ناکەم ! تازەن دەترسم شتێک بکەن !!!


بامبام :- هیچ ناکەین نا بڕۆ بخەوە ...


ئاریووم :- باشە سوپاس ...


ڕۆشتە ژوورەکەی .... زۆر زۆر ماندوو بو ... تەنانەت ڕەنگی کەمێک گۆڕاشبوو ... کەوتە خەوێکی قوڵەوە ....


بامبام و لویس سەیری ماڵەکەیان دەکرد ... تیڤیان بینی ... دوگمەیەکیان داگرت تیڤیەکە هەڵگیرسا ...


بامبام خێرا ڕای کرد و خۆی هەڵدا دواوەی قەنەفەکە ...


سەری بەرز کردەوە و قسەی کرد :- هێی لویســـ ... کوڕە لویس خێرا وەرە ئێرە دەمان کوژن کوڕە وەرە !!!!!


لویس :- جا با بێن ! من ناترسم وەک تۆ ... گەمژە !


دوگمەکەی داگرتەوە کوژایەوە ... بامبام هەڵسایەوە :- واووو ... ئەمە زۆر سەیرە دەبێت چی بێت ؟؟؟ وە جارێکی تر قسەم پێ نەڵێیت !!! گەمژە !!


لویس :- نازانم دواتر کە ئاریووم هەڵسا پێی دەڵێین سەبارەت بەم جیهانە پێمان بڵێت .. زۆر جیاوازە ئێرە !!!


بامبام :- وا دەکەین ... من باخچەیەکم دۆزیەوە بڕۆین ؟


لویس :- باشە ...


ڕۆشتنە باخچەی ماڵەکە ...


ئاریووم ئارەقێکی زۆری کردبوو ... هەر جوڵەی دەکرد لەسەر جێگاکەی و چاوەکانی نەدەکردەوە ...


نەفرەت ...


نەفرەتی ...


باجی ئەم تاوانە گەورەیە دەدەیت !!!


چارەنوسی تۆ تەنها مردنە !!!!


مردن ...


خوێن پڕوشکەی کرد و بە هەمو جەستەی کەوت ....


بمرە !!!!


ئاریوم هاواری کرد و بە خەبەر هات ... دەستی بە گریان کرد بە ترسناکی ... جەستەی خۆی بە شۆکەوە کردە باوەشی ...


لویس و بامبام بە خێرایی درگاکەیان کردەوە و ڕایان کردە لای ...


لویس قۆڵەکانی توند گرت :- تۆ باشیت ؟؟؟ خەوت بینیوە ؟؟؟


ئاریووم بە گریانەوە دەستی بۆ دڵی برد :- دەسوتێت !!! ئێرەم دەسوتێت !!!!! بە ئازارە زۆر زۆر ...


بامبام :- تەنها خەوێکە هیچ نیە !!!! باش دەبیت دڵنیا بە !!!


ئاریووم :- من دەسوتێم .... ئازاری هەیە !!!!!


بامبام :- نەخێر نەخێر تۆ باش دەبیتەوە !!!


ئاریووم :- ناهـــ ... من ... زۆر خەڵکم کوشت ... هەست دەکەم دەسوتێم !!!!


لویس :- مەڵێ خەڵکم کوشت !!!! تۆ ئەوانت ڕزگار کرد تێ دەگەیت ؟؟؟؟ بەسە وا مەڵێ !!!


ئاریووم :- ئاخر سوێند دەخۆم ئازاری زۆرە !!!


لویس :- تەواو ئەم ئاوە بخۆ ... هەڵسە دەڕۆینە دەرەوە هەوایەک هەڵمژە !!!


ئاریووم ئاوەکەی خواردەوە تا لویس ئاوەکەی لێ وەرگرت بامبام بە باوەش بردی بۆ دەرەوەی ژوورەکە ... لە باخچەکەی دانا ...


بامبام :- دەی هەناسەی قوڵ هەڵمژە ... کەشەکەی ئێرە زۆر خۆشە باش دەبیت دڵنیا بە !!!


ئاریووم ئەوەی بامبام وتی کردی ... کەمێک باشتر بوویەوە ... ئەم خەوە چی بوو لەم کاتەدا !!!!


لویس دەستی لەسەر شانی دانا ئاریووم راچڵەکی :- باشتر بویت ؟؟؟


ئاریووم :- سوپاس ... باشترم ..


بامبام :- منیش پاکەتە مۆزم وایە ؟


ئاریوم :- ئۆهـــ نەخێر وانیە ... زۆر زۆر سوپاسی تۆ دەکەم منت تا دەرەوەش هێنا !!!!!...


بامبام :- ئاوا ... جا پێویست بە سوپاس ناکات ئاریووم گیان ...


لویس بە بێزاری سەیری کرد :- زۆر نەفرەتی تۆ ..


بامبام :- ئۆهـــ سوپاس خۆم دەزانم وام ...


ئاریووم خەندەی کرد :- دەی بەسە ... مەیکەنە شەڕ ...


هەردوکیان پێکەنین ...


دواتر ڕۆشتنە ژوورەوە ئاریووم هەمو شتێکی پێ وتن کە بۆچییە و بۆچی بەکار دێت ....


دواتر خواردنیان ئامادەکرد و خواردیان .... کاتەکەشی درەنگ بو چونکە ئاریووم زۆر خەوتبوو بۆیە شەویش داهاتبوو تا ئەو هەڵسا ...


بامبام سکی خۆی گرت :- ئاهـــ زۆر سوپاس بۆ ئەم خوانە بە چێژە !!!


ئاریوم :- سوپاسی ناوێ ..


لویس :- دەست خۆش ...


ئاریووم :- نۆشتان بێت ...


بامبام :- بە ڕای من تۆ باشترین شێفی ..


لویس :- بۆچی من وا هەست دەکەم تۆ خەریکی ماستاویت ؟؟؟ چیت لە ژێر سەرە کوڕە تۆ !!!! دەتکوژم ها !!!!


بامبام :- همممم ... بە تۆ چی ؟ کێشەی تۆیە ؟ یان ... غیرە دەکەیت ؟


لویس :- ئەک بە نەفرەت بیت !!! غیرەی چی ؟ تۆ تەواوی ؟


ئاریووم :- دەبەسیکەن !!! ئەمە چیه ! وامەکەن ... خێرا بڕۆنە هۆڵەکە تا من ئەم قاپانە دەشۆم ! من شێت دەبم ئێوە لام بن !!!...


بامبام :- سوکایەتیـــ بوو ئەمە ئاریوومـــ .. ( بینی ئاریووم بە ترسناکی سەیری دەکات ) ئۆهـــ باشە دەی لویس با بڕۆینە ژوورەکەی تر ...


جلی لویسی گرت و ڕای کێشا و خێرا ڕۆشتن ...


ئاریووم خەندەی کرد .... قاپەکانی کۆ کردەوە و دەی شوشتن ... سەیری ژێر قاپێکی کرد ترسا ...
ئەمە !!!! د ... دەستێکی بە خوێن لێی دراوە !!! چی ڕوو دەدات ؟؟؟ نەخێر !!!


خێرا هەموو قاپەکانی ششت و بە خێرایی ڕۆشتە لای کوڕەکان دانشت ...


سەیری تیڤیان کرد تا کاتی خەوتن هات .... دواتر ئاریووم وتی یەکەم شەوە با هەموان لای یەکدی بخەوین ... بامبام و لویس لە عەرزەکە خەوتن و ئاریووم لەسەر سیسەمەکە ...


ڕاستیەکەی ئەمە بە هانەیەک بوو ئاریووم دروستی کرد ... چونکه دەترسا زۆر ...
نەی دەزانی چی ڕوو دەدات ... بە ترسەوە خەوت کابوسی ترسناک .... نەفرەت !!!


ـــــــــــــــــــــ


بەیانی بویەوە ...


هەڵسان و خواردنیان خوارد و ڕۆشتنە دەرەوە بۆ ئەرکەکەیان ... بەڵێهـــ ئەرکەکەیان دۆزینەوەی وێڵسنە !!!


زۆر شوێن گەڕان ... شوێنی خۆشیان کرد ...هەم بە دوای وێڵسن دەگەڕان هەم چێژیان لە شوێنەکان وەر دەگرت ...


بامبام :- نیە ... ئەم کوڕە لە کوێیە ؟


لویس :- خەریکە بێ هیوا دەبم لە گەڕان ... تۆ دڵنیای دەبوو بێتە ئێرە ؟


ئاریووم :- ئێوە هاتن ... وام هەست کرد ئەویش دێت ....


بامبام :- چیییییی ؟؟ واتا دڵنیاش نیت کە ئەو هاتۆتە 2020 یان نا !!!! تۆ ئێمەت کوشت کچێ !!!!


لویس :- دەترسم کوڕەکانی تر ببینین تەنها وێڵسن نەبینین !!!


ئاریووم :- ناهـــ نامەوێت ئەوان ببینم ... با بۆخۆیان بە خۆشی بژین نەک من ببینن و خەم بخۆن !


بامبام :- وایە منیش حەز بە بینینیان ناکەم !


لویس بە مۆنی سەیریانی کرد ....


هەر خەریکی مناقەشە بوون تا ئاریووم کەسێکی لە دورەوە بینی بە وێڵسن دەچو ...


ئاریووم :- ئەوەتا .... ئەوەتا دۆزیمەوە ...


ڕای کرد ... کوڕەکان بە تێ نەگەشتنەوە دوای کەوتن بە ڕاکردن ...


ئاریووم :- بوەستە !!! هێی ... تۆ بوەستە !!!


کوڕەکە کە ئەوانی بینی ترسا دەستی بە ڕاکردن کرد وای زانی دزن ...


ئاریووم :- ئەم نەفرتیە بۆچی ڕادەکات ؟؟؟؟


لویس :- ئەمە تەواوە ؟؟؟ تۆ ئاریوم !! ئەمە کێیە ؟


ئاریوم :- وێڵسنە !!! خێرا با ونی نەکەین


کوڕەکە ڕای کردە کۆڵانێکی چۆڵ ئەوانیش ونیان کرد ...


ئاریووم :- نەفرەت !!!! با جیا ببینەوە !!


لویس و بامبام :- باشە ....


ئاریووم زۆر ڕای کرد ... ماندو بو و هەناسەی تەنگ بوو :- لە کوێی وێڵسن !!!!


کەسێک لە پەنای دیوارێک هاتە دەرەوە هەمان ئەو کەسە بوو کە ئاریووم بە دوای دەگەڕا !!!


ئاریووم :- وێڵسن !!!! ئەمە تۆیت ؟؟؟ نازانی من کێم ؟؟؟ ...


کەسەکە :- من وێڵسن و شتی وا نیم ... پێم بڵێ کێ تۆی ناردوە ؟؟؟ تۆ کێیت ؟؟؟ چیت لە من دەوێت ؟؟؟


ئاریوم :- چی ؟ تۆ ئەو نیت ؟؟؟ کڵاوەکەت داکەنە !!!!


کەسەکە لە بەڕکی چاکێتەکەی چەقۆیەکی
دەرکرد :- وتم تۆ کێی ؟؟؟ چیە هەواڵی پۆلیس دەدەیت کە من کێم ؟؟؟ ڕێگەت نادەم !!! دەتکوژم !!!


( ئەوە کەسێکە بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەکات وای زانیوە ئاریووم بۆیە دوای کەوتوە تا دەستگیری بکات یان شتێک بکات )


ئاریووم :- چـــ .. چی ؟؟؟ ببورە ...من وام زانی براکەمی !!!


کەسەکە :- درۆ سودی نیە کچی نەفرەتی !!!!


بۆی ڕۆشت و چەقۆکەی کردەوە ... ئاریووم دەگەڕایەوە دواوە بە ترسەوە ...


من ... هێزم نەماوە ناتوان بجەنگم زۆر بێ توانا بوومە چی بکەم ؟؟؟ بامبام لویس .. تکایە وەرن و ڕزگارم بکەن تکایە !!!!


کەسەکە :- چیە دەترسی ؟؟؟ ڕاستیەکەی تۆ ... زۆر هۆتی !!!


ئاریوم :- دور کەرەوە نەفرەتی !!!!


کەسەکە :- واو ... براڤۆ !!! دەبێت سەرەتا زمانت ببڕم دواتر بتکوژم !!!


ئاریووم :- دوور کەرەوە دەستم لێ مەدە ... یارمەتییییییی ...


کەسەکە :- ئۆهـــ کچی جوان ... ئێرە شوێنێکی چۆڵە !!! کەسی لێ نیە !!!


ئاریووم :- تکایە وامەکە !!! من ... وام زانی براکەمی سوێند دەخۆم !!!!


پیاوەکە بە توندی ئاریوومی بە دیوارەکە دادا و خۆی پێوە لکاند :- جوانیت !!!! دەبیت بە لەشفرۆشێک ؟ لە بارەکەم زۆر قارانج دەکەم پێت !!..


ئاریووم :- دەستە پیسەکەت لەسەر جەستەم لادە !!!!!



پیاوەکە :- هەرگیز !! هیچت نەدیوە !!!


دەستی بەرز دەکردەوە بۆ ڕوخساری ئاریووم ... دارێکی بەهێز لە دواوە لەم پیاوە درا ...کەوتە عەرزەکە ...


ئاریووم بەرچاوی تەڵخ بوبو بەهۆی زۆری فرمێسکیەوە ...دانشت لە عەرزەکە ... جەستەی خۆی توند گرت ...





سەری بەرز کردەوه بەهیوای ئەوەی بامبام یان لویس بێت ... بەڵامـــ ....
































لە شۆک شۆکتر بوو .....







ئاریووم :- تۆ !!! .... تـــ ... تایهیۆنگ !!!!





بەردەوامە ...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



هەلاو ... ئەم بەشە چۆن بوو ؟؟؟


بەهیوای بەدڵبوون ...




ڤۆت و کۆمێنت لە یاد نەکەن دڵەکانم ...♡︎♡︎




Zin _bts♡︎




Life goes on 💜❤️


1240 words

Comment