❤︎7❤︎

.
.
.
35
Vote
&
Tag your friends
.
.
.


بەیانی بویەوە ....


یونگی ڕۆشتە دەرەوە بۆ کردنی کارەکەی خۆی پێش بڕوات دڵنیابوویەوە لەوەی ئەم کچە خەوتوە و درگاکەشی بە جوانی کلیل دا چونکە شتێکی باش نیە درگا دانەخراوبێت لەکاتێکا کەسێک نوستوە ...



دەوری ئەم ماڵە پڕ بو بو لە شتی سەیر وەک ئەوەی بۆنی شتێکیان کردبێت کە لەم ماڵەیە .... دەڕۆشتنە پێش بۆ ئەوەی بڕۆنە ژوورەوە دەسوتان !!!


بەڵێهـــ ... بەڕێز یونگی قەڵغانێکی ترسناکی لە دەوری ئەم ماڵە دانابوو ... بۆیە تا ئێستا کەس نەی توانیوە ئەوەی دەیەوێت لێی بەرێت و ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە ....


کارەساتە !!!!


تایهیۆنگ لەولاتری ماڵەکە وەستابوو ... بیری لە هەزار شت کردەوە بەڵام هیچیان سەرناگرێت ...


تای :- بە نەفرەت بیت یونگی .... بۆیە ئاوا بێ خەمە لەوەی ئەم کچە بە تەنیا جێ بێڵێت چونکە شتی وای داناوە تەنانەت منیش کە شەیتانم ناتوانم بڕۆمە ژوورەوە دەسوتێم !!!! نەفرەت !!!


ئەوێی جێ هێشت ....


کەسێک هاتە باخچەکە ... هەموو بونەوەرەکانی تر سەیریان کرد ..... دەستی بۆ قەڵغانەکە برد ڕێک کشایەوە .... دڵنیا بوویەوە لەوەی ناتوانێت بچێتە ژوورەوە ئاگر لە چاوەکانی بەدی دەکرا .....


ئەویش شوێنەکەی جێ هێشت ....


کەسی نوێ ؟؟


لە لایەکی تر جەنگێکی پیس هەبوو !!! لەنێوان یونگی و کەسێکی تر .... ئەویش زانیبووی قسەکەی درۆیە بۆیە جەنگ بەرپا بوبو لە نێوانیان .... یونگی خراپ بەزاندی !


یونگی :- هێی تۆ ... هەی دڕندە ! ناتوانیت من ببەزێنیت !!!! بۆیە خۆت هیلاک مەکە !


### :- تۆ !!!!! درۆت کرد !!!! وتت کە گەشتە دەستم پێتی دەدەم !!!! هەی درۆزن ...


یونگی خەندەی کرد :- زۆر سوپاس بەڵام پێویست ناکات ئەوەندە بیڵێیتەوە خۆم دەزانم درۆزنم وە سەرکردەی درۆزنەکانم !


#### :-هەیـــ .... نەفرەتی !


یونگی ئەوێی جێ هێشت :- نەفرەت !! جەنگەکەمان ئاوا درێژ بوو ؟؟؟ وا شەوە !!! دەبێت خێرا بڕۆمەوە ماڵەوە درەنگە خاتون چاوەڕێیە !


گەشتەوە بەر درگا چی ؟؟؟ بۆچی گڵۆپ دانەگیرساوە ؟؟؟؟ ئەو .... لە کوێیە ؟؟؟


خێرا ڕای کردە ژوورەوە بێ ئەوەی کلیلی درگا بکاتەوە ...


ناو ماڵ گەڕا .... ڕای کردە ژوورەکەی و درگای کردەوە بە خێرایی ... لە ژێر جێگایە ؟؟؟؟ تا ئێستا ؟؟؟


خێرا چوە نزیکی بینی هەناسە دەدات .... بەڵام ... ڕوومەتەکانی و لوتی سور سورە بۆچی ؟


دەستم لەسەر نێوچەوانی دانا ... نەفرەت !!!! بۆ ئاوا گەرمە !! نەخۆشە ؟؟؟


یونگی :- خاتوون ! خاتون هەڵسە چاوەکانت بکەوە ...


کیوت :- گورگ .... دەترسم ... یـــ ... یارمەتی


یونگی :- خاتوون چاوەکانت بکەرەوە من لێرەم ...


کیوت چاوی کردەوە :- سوارچاکەکەم یارمەتیم دە !!


یونگی شۆک بوو !!! سوارچاک .... هەر ئەمەم کەم بوو ...


هەڵی سەندەوە دەستی گرت تا حەمامەکەی برد ... بە ئاوی سارد دەم و چاوی شۆرد تاوەکو تایەکەی کەم بێتەوە ...


یونگی :- هیچیشت نەخواردوە ؟؟؟؟


کیوت :- نەخێر ... هەر لە ژێر جێگا بووم ... باش نەبووم هیچ ببورە ..


یونگی :- ئەی هاوار هەموو هەڵەی خۆتە دوێنێ بەم جلە تەنکە هاتی بۆ دەرەوە هەر نەخۆش دەبیت !! چۆن دەبێت ؟؟؟؟ بۆ ئاگاداری خۆت نیت ؟؟؟ یاهـــ خۆ مناڵ نیت ....


کیوت یەخەی یونگی توند گرت و لە خۆی نزیکی کردەوە :- فرمان بەسەر من مەکە ! تێ دەگەیت ؟؟؟


یونگی بۆ ساتێک ترسا لێی ڕووکەشە ترسناکەکەی !!!! ئەوەی لە گەرووی بوو قوتی دایەوە ....


کیوت بەری دا :-حاڵم خراپە ..


خەریک بوو بکەوێ یونگی گرتی و بردیەوە سەر جێگاکەی ....


ڕۆشت خواردنی ئامادە کرد .... دواتر کە گەڕایەوە ژووری کیوت بینی دەگریا .... شڵەژا !!! ئەوە دەگری ؟؟؟


یونگی خێرا ڕۆشتە لای :- ئەمە تۆ دەگری ؟؟ پێم بڵێ چیتە بۆ ئاوای ؟؟؟ کە من لە ماڵ نەبووم کەسێک هاتوە ؟؟؟ تۆی ترساندوە ؟؟ یان کوڕە شەیتانەکە هاتوە ؟؟؟


کیوت :- باوکم ... بیرم هاتەوە ...


یونگی ترسا ...


کیوت :- بیرم هاتەوە هەموو کات لە ژوورەکەم کە ڕێک وەک ئێرە بوو ... پاڵ دەکەوتم سەیری سەقفەکەم دەکرد کە نەخۆش دەکەوتم ... ئەو دەهات تا حاڵم باش بێت چیرۆکی خۆی بۆ دەگێڕامەوە .... بەڵام ئەمە ئازارم دەدات ناتوانم ڕووخساری ببینم ... هەمووی بە تەڵخی دەبینم ....


یونگی دەستی بە سەری دادەهێنا تا هێور بێتەوە :-هەمو شت باش دەبێت باشە مەگری تۆ خۆت وا حاڵت باش نیە و نەخۆشیت ... ئینجا دەی هەڵسە منیش برسیمە خواردنم ئامادە کردوە با بیخۆین دەی ...


کیوت سەیری ڕووخساری کرد بە دیقەت شۆک بوو :- چی ؟؟ ئەمە تۆ بۆ وا برینداری ؟؟؟ دەمو چاوت هەمووی خوێنە !!!!! تۆ باشی ؟؟؟ لە دەرەوە چیت کردوە ؟


یونگی خەندەی کرد :- خەمی منتە ؟


کیوت :- بێگومان خەمی تۆمە گەمژە ! تۆ من لە ماڵەکەت دەهێڵیتەوە منیش خەمی تۆم نەبێت ؟؟ شەڕت کردوە ؟


یونگی :- گەمژەیەک ڕێی لێ گرتم ... داوای پارەی دەکرد منیش پێم نەدا لێیدام و بوە شەڕمان ...


کیوت دەستی لەسەر دەمی دانا :- ئەی هاوار بۆچی ! بوەستە دەمو چاوت پاک دەکەم


یونگی دەستی لادا :- وازم لێ بێنە ... برسیمە با نان بخۆین دواتر خۆم پاکی دەکەم ...


کیوت :-ئاخر تـــ ..


یونگی بە توڕەیی و جدی قسەی کرد :- بەسە ! خۆم پاکی دەکەم پێویست ناکات هیچ بکەیت !


ئەو بێ دەنگ بوو و نانی خوارد هیچی نەوت یونگی زانی ترساندویەتی لە ژورەکە ڕۆشتە دەرەوە ... برینی خۆی پاک کرد ئینجا هاتەوە ...


یونگی :-ئێستا تەواوە ؟؟؟ دە نانەکەت بخۆ دەی بێزارکەر !


کیوت پێکەنی ... نانەکەیان خوارد یونگی وتی ماندوە و خۆشی نەخۆشە با بخەوین ...


یونگی ڕۆشت خەوت بەڵام کیوت خەوی لێ نەدەکەوت .... هەڵسا لە پێش جامی دەرەوە وەستا ...


شتێکی بینی ترسا ... گورگەکە !!!!! ناهـــ ئەمە مرۆڤە ... ســـ .... سەیرم دەکات بە ترسناکی نەخێر ! ئەمە چیە ؟؟ خەوەکەم !!!


زۆر ترسا ڕای کردە ژووری یونگی لە درگای دا ...


یونگی دوای کەمێ کردیەوە بە کەمێک توڕەیی و خەواڵوویی :- چیە ؟؟؟؟؟


کیوت :- د .... دەترسم


یونگی :- لە چی ؟؟ چی لەم ماڵە هەیە ؟؟ ترسی بۆ چیە ؟


کیوت پێی بڕی :- کەسێک لە دەرەوەیە بە ترسناکی سەیرم دەکات !!!


یونگی ڕەق بوو چاوەکانی زەق کردەوە :- بەڕاستە ؟


کیوت :-بەڵێهـــ ...


یونگی ڕای کردە ژووری کیوت و ئەویش دوای کەوت ... وەستان لە بەرامبەر جامەکە ...


کیوت :- ئەوەتا !!!


یونگی :-ئەم نەفرەتیە بۆ لێرەیە ؟


کیوت :-ئەمە !!! هەمان کەسی شاری یاریەکە نیە ؟؟؟


یونگی :- خۆیەتی ... سەیری مەکە لە باش ناچێت !


ڕای کێشا لایەکی تر ... بردیە ژوورەکەی خۆی ....


یونگی :- لێرە بخەوە وا هەست ناکەم سەلامەت بێت ژوورەکەت من لە عەرز دەخەوم ....


کیوت :-باشە سوپاس ...


چونکە نەخۆش بوو ڕێک خەوت ...


یونگی چاوەکانی کرابوونەوە بە توڕەیی وتی ...


جۆنگکووک !!!!! نەفرەتی نۆرەی تۆیە وایە !!!


❝ بەڵێهـــ .... چۆنی ؟؟ بیری منت کردبوو ؟ ❞


یونگی :- دووبارە هاتیە نێو مێشکم ئەی نەفرەتی !!


❝ باشە ... با هەڵیبێنم ! بردت بۆ ژووری خۆت ؟ ههههـــ لێم دەترسیت ! ❝


یونگی :- بۆچی لە نەفرەتیەکی وەک تۆ بترسم ؟


❝ هممم وا هەست دەکەم دەترسیت ... بۆچی بۆخۆتی دەبەیت ؟ ئەو منی دەوێت دڵنیابە !!! ❝


یونگی :- دەمت دابخە ئەی گورگی نەفرەتی !!!!


❝ئۆهـــ ... هەستمت بریندار کرد بەم قسەیە ! ههههههههـــ ... درۆزن ! تۆ دەزانیت گورگەکان دەتوانن درۆزنەکان ببەزێنن ؟؟ ❝


یونگی :- تۆش دەزانیت بەهۆی درۆزنەکان بوو کە گشتی گروپەکەت لەناو چون ؟؟؟؟ ههههـــ ڕاستە من کەسێکم لە دەست دا بـــەڵام تۆ هەمو گروپەکەت لە دەست دا ! کامە کامەی بەزاند هاهـــ ؟


❝بەنەفرەت بیت باشە !!! ❝


یونگی خەندەی کرد :- ببورە بۆ تێک دانی میزاجت بەڵام ئەمە کاری منە هههههههههـــ ....


وەڵام نەبوو دیار بوو ڕۆشتبوو بەهۆی توڕەبونیەوە !


یونگی خەوت ...


.
.
.
.
.


بو بە بەیانی .... کیوت چاوەکانی کردەوە یونگی لەسەر سەری وەستابوو ...


کیوت :- باشە تۆ بۆچی لەسەر سەرمی ؟؟


یونگی :-باشتر بوویت ؟؟


کیوت :-بەڵێهـــ ....


یونگی پێکەنی :- باشە من سوارچاکە قۆزەکەی تۆم ؟؟؟


کیوت :-چی ؟؟؟


یونگی :- تۆ دوێنێ پێت وتم سوارچاکەکەم یارمەتیم بدە ... واهـــ ئەمە شانازیە ههههـــ . ..


کیوت :-تۆ دەزانی من دوێنێ نەخۆش بووم ؟ وە وڕێنەم دەکرد ئەمەش وڕێنە بووە دڵنیا بە چونکە من بیرم نایەت چیم وتوە !!


یونگی :-بەڕاستە ؟؟ باشە ئەی بۆچی دەڵێن زۆربەی کات وڕێنە کردن نیوەی ڕاستیە ؟؟


کیوت :-ئێ هی منیش نیوە درۆیەکەیە نەک ڕاستیەکە ...


یونگی :- بەڵام من بە درۆکە تێنەگەشتم !!!


کیوت :- زۆر بێزارکەری کەس ناتوانێت لە قسە لێت بباتەوە !!!!


یونگی ❝ئاخر چونکە پاشای درۆزنەکانم و هیچ کات بێ قسە نیم ! ❝


دەنگی گرمە هات !!!!


یونگی خێرا قۆڵی کیوتی گرت و ڕای کێشا دەرەوەی ژوورەکەی ...


کیوت :-ئەمە چیە ؟؟؟


یونگی :-ئاهـــ نەفرەتی ... بۆ دو خولەک قەڵغانم لادا !!!!!


#### :- سڵاو ...


یونگی شۆک بوو :-چۆن هاتیتە ژوورەوە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟


**** :- من هێنام !!!!!


یونگی :- تۆ !!!


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


های. ..


چۆن بوو ؟؟؟؟


ڤۆت و تاگ و کومێنت بکەن


ناخۆشترین هەواڵ !!! دەڵێن ئەگەری زۆرە 1/12 دەوام ببتەوە ...
ئینجا من 😶🙂💔
نامینێم یان ئەن پەبڵیش دەکەم یان جێی دێڵم !!! ببورن ... بەس دوعا بکەن وا نەبی دەنا تەواو ناکەم بە جێ دێڵم ....


دڵخۆش بن چونکە ❝ ڵایف گۆوز ئۆن ❝


ڵۆڤ ڵۆڤ ....


ئاهـــ وە پیرۆزمان بێت پاڵێوراوین بۆ خەڵاتی گرامی زۆر دڵخۆش بوون کوڕەکان هههـــ کیوت بوون ....


بژی داینەمایت !


ڵایف گۆوز ئۆن 💜❤️

Comment