❤︎25❤︎

.
.
.
!!45!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ڤۆت بۆ نوسەری کیووت 😂😅💔💔💔
.
.
.


ویلیام :- ئەوت بە دڵە ؟


یونگی :- هەر وەک خۆی دەڵێت ... تەنها هاوڕێین ...


ڕۆشتە دەرەوە ... ویلیام ڕای کردە ژووری ئاریووم ...بینی ئەوان تیماریان کردبوو .... لوتیان بەستبوویەوە لێویان پاک کردبوویەوە بەڵام برینی هەر مابوو لەسەری ...
دکتۆرەکە جۆرە دەرمانێکی بە پەلە دروست کرد بۆ سکی .... جلەکەیان لەبەر کردەوە و دەرمانەکهی لە سکی دا ....


پاشا ویلیام :- ئایە سکی ئازاری زۆر پێ گەشتوە ؟


دکتۆر :- پشکنینم بۆی کرد دڵنیا نیم لەوە ئێسکی پەراسوی شکاوە یاخود نا ... بەڵام ڕیخۆڵەی کەمێک ئازاری پێ گەشتوە بەم دەرمانە باشتر دەبێت ...پاشا ڕێگە مەدە مناڵە خوێنیەکانت بجەنگن دواتر لەناو دەچن ئەم جۆرە زەبرانە مەترسی هەیە لەسەر ژیانیان !!!!!!


( هەر وەک وتم سەردەمی کۆنە لۆیە ئامێر و شتیان نیە تا چارە بکرێن ! )


پاشا ویلیام :- ئەم نەفرەتیە لەناکاو ئاوای کرد ئەگینا من ڕێگا نادەم ... نازانم ئەو چی کردوە ئەم کوڕەم ئاوا ڕقی لێیەتی ! ئەو باشترینە ! بۆم دەرکەوت کچەکەم لە کوڕەکەم زۆر باشترە ! زۆر هەڵە بووم نەفرەت !!!



دکتۆرەکە هیچی نەوت ... ویلیام زۆر بە توڕەیی ڕۆشتە دەرەوە بەرەو ژوورە نەفرەتیەکەی کوڕەکەی بەڕێکەوت .... درگاکەی بۆ کرایەوە ... شۆک بوو ..


بینی دوو جەنگاوەری کوژراون بە خراپترین شێوە ! جەنگاوەرەکانی تریش بە زۆر وێڵسنیان گرتبوو ...


ویلیام :- چ نەفرەتیەک لێرە ڕوویداوە ؟؟؟؟؟ بۆچی وا دەکەیت تۆ ؟


وێڵسن :- ئەم سۆزانیە مرد ؟


ویلیام :- جوان ناوی بهێنە ئەو خوشکی تۆیە !


وێڵسن :- هەمووتان بڕۆنە دۆزەخ ! نەفرەتیانە


ویلیام دەم و چاوی کوڕەکەی زۆر بە توندی گرت و نزیکی خۆی کردەوە بە ترسناکی قسەی کرد :- یەک وشە !!!! یەک وشەی تر بڵێیت بە خراپی لێرە لە ناوت دەبەم !!!! ئەو خوشکتە ..
منیش باوکتم !
ئانی و جولی دایکتن !
ڕێگات پێ نادەم لەمە زیاتر بێ ڕێزی بکەیت ! دەزانی خوشکەکەت چەندە لە خەمی تۆدا بوو ؟ هەر ئەو بوو وای کرد تۆ چاک ببیتەوە تۆ پێویستە سوپاسی بکەیت نەوەک ئازاری مەرگی نیشان بدەیت !!!!
من گەر مردم هەر ئێوەن بە کەڵک یەکتری دێن و لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ یەکتری دەبن هیچ کەس بۆتان باش نابێت !!!...
ئەوەتا هەموو سەرکردەی بەرەکان بونەتە دوژمن ئێوەش لەگەڵ یەک دوژمن بن کەواتا من چیم کردوە ؟
من بۆچی ئێوەم بە خێو کردوە ؟؟؟؟ شەرم لەخۆت بکە کە برایەکی ئاوایت ...


وێڵسن لە باوکی ترسا چونکە زۆر بە ترسناکی سەیری چاوی کوڕەکەی دەکرد و قسەی دەکرد ...
وەقسەکانی باوکی کاری لێ کرد ...


وێلسن :- باشە .... بەڵام بۆچی ئەو ؟ بۆچی ئەو دەکەیت بە فەرمانڕەوا لە کاتێکدا من چاک بومەتەوە و لەو گەورەتریشم؟؟


پاشا ویلیام خەندەی کرد و وێڵسنی بەردا :- کە کاتی خۆی هات تۆش تێ دەگەیت ئەو شایانی ئەوەیە نەک تۆ بە بێ ئەوەی هیچ توڕەش بیت !!! تەنها وا مەبە کوڕەکەم ! دەزانی چەندە خەم دەخۆم کە تۆ وا دەبینم ؟


ویلیام دەستی لەسەر دڵی دانا کەمێک ئازار لە دڵی دروست بوو ... هەموان ترسان ... کوڕەکەی خێرا پاڵی بە جەنگاوەرەکان نا و باوکی توند گرت ...


وێڵسن :- باوکە !!!! باوکە چی بوە تۆ باشیت ؟؟؟


ویلیام :- هەست بە باشی ناکەم !!! شتی خراپ لە ئارادایە !!!


وێڵسن :- قسەی وا مەکە ... ببورە تکایە بەهۆی من بوو ئاوات بەسەر هات ببورە ...


ویلیام :- کچەکەم دەکوژن !!!!


وێڵسن :- چی ؟ کێ ؟


ویلیام :- سەرکردەکان ! هەست دەکەن ئەو کێیە ! تۆ پێیانت وتوە ؟


وێڵسن :- چی ؟ نەخێر من ئەوانم هەر نەدیوە !!!


پاشا ویلیام :- بڕۆینە لای ئاریووم دەترسم ئازاری بدەن !!!!


وێڵسن دەستێکی گرت و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەوە وە جەنگاوەرەکانیش لە دوای ڕۆشتن چونکە هێشتا وێڵسن جێگای متمانە نیە ئەگەری کردنی کارێکی هەیە !


ڕۆشتنە ژوورەکەی ئاریووم جولی و ئانیش لەوێ بوون ... کە وێڵسنیان بینی هەڵسان بە ڕقەوە سەیریان دەکرد ..


پاشا سەیرێکی کوڕەکەی کرد وەک ئەوەی بڵێ ئەوەی لەسەرتە بیکە ! ئەویش سەری هێنا خوارەوە ...


لە عەرزەکە دانشت :- ببورن ... من کاری باشم نەکرد ! وام کرد خەم بخۆن ... تۆ ... دایکە ئانی ... داوی لێ بوردن دەکەم من هەڵە تێ گەشتبوم !


هیچیان باوەڕیان پێی نەکرد ....


ئانی :- بوراوی بەڵام جارێکی تر ئازاری کچەکەم مەدە !!!! ئەو خوشکی تۆیە !


سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆشتە لای ئانی و لە باوەشی کرد ... دواتر ڕۆشتە لای دایکی خۆشی و کردیە باوەشی ...


دواتر تا شەو ئەو بەتەنها لای ئاریووم مایەوە ... هەر سەیری ئاریوومی دەکرد ...


وێڵسن :- باشە هۆکار چیە باوکم تۆی هەڵبژارد ؟ چی لە تۆدا دەبینێ و لە منی نابینێت ؟ چاوەڕێ دەکەم هەر وەک باوکم وتی ... گەر زانیم من شایەنترم .. ئەوا خۆم چارەت دەکەم .... گەر باوکیشم ڕازی بوو ئەمە شتێکی ترە دەبێت ڕازی بم !!! نەفرەت ! من ترسام لەباوکم زۆر ... نەم توانی هیچ بکەم !


ئاریووم جوڵا ... براکەی سەیری کرد ... دەمی کردەوە یەکەمین وشە کەوتی وێڵسنی شۆک کرد .. ئاوا خۆشی دەوێم ؟


ئاریوم :- بـــ ... براکەم ....


وێڵسن دەستی گرت :- بەڵێ ؟


ئاریوم چاوی کردەوە کە براکەی بینی خەندەی کرد ...


وێڵسن و ئاریوم :- ببورە ...


هەردوک سەیریان پێ هات لە هەمان کات وەک یەک قسەیان کرد ...


هەردوکیان :- بۆچی ؟


پێکەنین .... ئاریووم وتی تۆ سەرەتا قسە بکە ...


وێڵسن :- ببورە ئازارم دایت ... داوای لێ بوردن دەکەم ...


ئاریووم :- کێشە نیە ... ئەوەتا من باشم تەنها لوتم ههههـــ ... ئایشـــ ...


وێڵسن :- ئۆھ تکایە ببورە هەڵەی گەمژایەتی من بوو ...


ئاریووم :- ناهـــ خەم مەخۆ هیچ نیە دەی ..


وێڵسن :- ئەی تۆ بۆچی دەڵێیت ببورە ؟


ئاریوم :- بەهۆی قسەکەی باوکم ... من نەمزانی باوکم ئاوا دەڵێت ... ببورە بەهۆی من توڕە بوویت منیش حەز ناکەم ببم بە فەرمانڕەوا ... بەڵام باوکم دەڵێت شتێک لەتۆدا دەبینم ... پێشم ناڵێت چیە ... ناچارم براکەم ببورە ...


وێڵسن :- ششششـــ ... ئەو شتێک دەزانێت ئێمە نازانین ... دڵنیات دەکەمەوە گەر قسەکەی باوکم ڕاست نەبوو خۆم لێت دەسێنم هههههـــ ...


ئاریوم پێکەنی :- ڕازیم بەو مەرجەی منیش ببمەوە خوشکت و لە کۆشک لەگەڵت بم نەک کچی خزمەتکار بم !


وێڵسن :- بێخەم بە بەڵێن دەدەم .... دەی بخەوە ئازارت هەیە بەیانی بەیەکەوە دەبین و دڵخۆش دەبین ...


ئاریوم :- لەگەڵم دەبیت ؟


وێڵسن :- چی ؟


ئاریووم :- لەگەڵم بخەوە .. من ئاواتم ئەوەبوو تۆ چاک ببیتەوە بەیەکەوە قسە بکەین و دڵخۆش بین تا دەخەوین ...


وێڵسن لە تەکی پاڵکەوت و خوشکەکەی کردە باوەشی :- دەی بخەوە ئەوەتا هاتم ...


ئاریوم :- سوپاس براکەم ... شەوت شاد


وێڵسن :- شاد تر مناڵ ...


ئاریوم خەوت و وێڵسن خەندەی کرد دواتر ئەویش خەوت ....


بێ ئاگا لەوەی نازانن بەیانی چ دۆزەخێک ڕویان تێ دەکات !!!!


ئاخۆ دەتوانن بژین ؟ یان دەمرن هەردووکیان ... ئەی ئەگەر ئەمە ڕووحی ئاریووم بێت کە لە ساڵی 2020 ـــە ؟


چاوەڕوان بن ....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


هەڵاو ...


مەڵێن کەمە هیج مەجالم نیە لە ماڵ نیم !!


بە هیوای چێژ بینین .. پارتی دواتر ڕاستی تەواوەتی ئاشکرا دەبێت !!


ڤۆت و کۆمێنت ... نوسراوە 45 !!! ئاگادار بن !!!


ڵۆڤ یاهـــ


Life goes on


Zin_bts


950 words

Comment