❤︎38❤︎

.
.
.
!!!44!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
🙂💔🙂💔
ڤۆت بۆ نوسەری نەخۆش 🙂💔
.
.



وێڵسن خۆی نەگرت لەمە زیاتر درگاکەی شکاند شۆک بوو بە بینینی خوشکەکەی بەم شێوەیە !!!


بامبام :- ئـــ .... ئەمە !!!!


وێڵسن :- نـــ ... نەخێر ... نابێتـــ ...


ئاریوم بە شێوازێکی زۆر سەیر وەستابوو فرمێسکەکانی دەهاتنە خوارەوە ... گلێنەی چاوەکانی ئەوەندە بچوک بوبونەوە بە ڕادەیەک کە زۆر دەترسای لێی ...
جەستەی هەمووی خوێن بوو ...


لویس :- نـــ ..... نەفرەت ئەمە چیە !!!


ئاریوم :- مەیەنە نزیکم !!!!


وێڵسن :- ئەمە چیە !!! ئاریوم چۆن خۆت ئاوا بریندار کردوە ؟؟؟ هەمو جەستەت تەڵخانی خوێنە !!!!! بەچی ؟؟؟


ئاریوم :- هـــ ... هی من نیه !!!!


وێڵسن :- چی ؟؟؟


لویس شۆک بوو کە شتێکی بیر هاتەوە :- ئەمە ... خوێنی جەنگاوەرە مردوەکانە !!!! نـــ ... نەفرەتەکە !!!


وێڵسن هاواری کرد :- نەخێر شتی وا نابێت ڕوو بدات !!!! ئاریووم بەرگە بگرە !!!


ڕۆشتە لای ... ئاریووم هەر نوزەی دەکرد و دەی وت مەیە پێشەوە ...


وێڵسن قۆڵەکانی گرت :- تۆ باش دەبیت هیچت بەسەر نایەت باشە ؟؟ من دەتپارێزم !


ئاریووم :- دوور کەرەوە لێم ...


وێڵسن :- نەخێر !!!


لویس هاواری کرد :- وێڵسن دوور کەرەوە مەترسیدارە !!!!!


وێڵسن وەڵامی نەدایەوە .... ئاوڕی دایەوە بۆ ئاریوم هەناسەی لێ گیرا ...
لویس و بامبام هاواریان کرد ...


بەڵێهـــ .... ئاریوم توند گەرووی وێڵسنی گرت ..


ئاریوم پڕ بە دەنگی هاواری دەکرد :- دور کەرەوە !!!! دەڵێم دوور کەرەوە نەفرەت !!! نەفرەت  .... نەفرەتـــــــــــــــــــــــــــــــﹳ


وێڵسن :- بـ ... بوەستە ... هەناسەم ... ئـــ .... ئاریووم ... وا .... مەکە ... تـــ .. تۆ ... دەم کـــ .. کوژیت !!!!


ئاریووم بێ ویستی خۆی دەستی توند تر دەکرد ... دەگریا ... چونکە ئەم کارە بێ ویستی خۆی بوو ... دەستەکانی خۆی جوڵەی دەکرد ....


وێڵسن ڕەنگی سور سور بوبو ...


بامبام و لویس ڕایان کرد تا ڕزگاری بکەن زۆریان کرد نەیان دەتوانی لە دەستی دەری بکەن ... لویس ناچار بوو ئەم کارە بکات ...


ڕۆشت دارێکی هێنا و لە سەری ئاریومی دا ئەویش بێ هۆش کەوت ...


وێڵسن پڕ بە سنگی هەوای هەڵمژی .... کەمێکی تر بەری نەدابوایە دەیکوشت ...


بامبام :- تۆ باشیت ؟؟؟


وێڵسن :- ئـــ ... ئاو ...


خێرا ئاویان پێی دا و هەڵیان گرتەوە ... لەسەر کورسیێکی ژوورەکەیان دانا ...


وێڵسن :- ئەو باش دەبێت ؟


لویس :- ئاهـــ بەڵێ کەمێکی تر هەڵدەستێتەوە ... سەیرکە لەگەڵ بێ هۆش بونی ڕەنگی باشتر بویەوە ... ئەم کارەساتە چی بوو خودایە !


بامبام :- من تاسام کە بینیم بێ هۆکار خوێن لە هەموو جەستەی دەهاتە دەرەوە ... بەڵام سەیرکەن وا خوێنەکە بونی نامێنێت وەک ئەوە وایە بڕواتە ژێر خاک و عەرزەکە قوتی بات ...


هەموان سەیریان کرد پێیان سەیر بوو ...


وێڵسن :- کوڕینە ... گەر ئەم نەفرەتە ئاوا بەردەوام بێت ئەوا ئاریوم شێت دەبێت !!!!


لویس :- وایە دەبێت شتێک بکەین ...


بامبام :- سوێند دەخۆم لێی دەترسم تا هەڵدەستێتەوە بۆچی نەی بەستینەوە ؟؟؟


وێڵسن :- چیە دەتەوێت یەکجاری شێت بێت ؟؟؟


لویس :- بەڕای من بی بەستینەوە زۆر باشترە ئاگاداری دەبین گەر لە پڕ هەر شتێکی کرد دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین ...


بامبام :- وایە ...


لویس :- ئەم کوڕە نەفرەتیەی کۆتایی هەمو ڕاستیەکانی وت ... گەر وای نەکردبوایە ئەو باشتر دەبو ...
ئێمە نەمان دەتوانی پێی بڵێین بەڵام ئەو وای وت ... وە هەموو شتێکمان کردبوو تا سەیری دواوە نەکات و ئەم شەقاوە خوێنانە نەبینێت ...
چونکە من دڵنیا بووم گەر بیبینێت ڕێک نەفرەتەکە کاری خۆی دەکات !!!! وە ئەمە ڕووشیدا !!!


وێڵسن :- وایە ... من دوێنێ ئەم شەقاوە خوێنەم بینی ویستم قسە بکەم بامبام پێی بڕیم ... تێگەشتم  کە چیە بەڵام ئێوە کەی زانیتان ؟؟؟


بامبام :- ڕاستیەکەی ....


Flashback


ئەو کاتەی کە تایهیۆنگ ئاریومی لە پیاوە خراپەکە ڕزگار کرد و ئاریوم گەڕایەوە لای کۆڵانە سەرەکیەکە لویس و بامبام لەوێ بوون ... لویس ئاریومی برد بەڵام بامبام لەسەر دیوارەکە دەستی خوێنی بینی ....


وە ئاوڕی دایەوە بۆ لای ئاریوم و لویس بینی لە دوای هەر شەقاوێک کە ئاریوم دەی هاوێژێت  عەرزەکە شوێنی خوێن جێ دەهێڵێت ...


بامبام :- ئـــ .... ئەمە ... چیە ؟؟؟؟؟ نەفرەت !!!!!


لویس :- بامبام وەرە کاتی وەستان نیە دەی ...


بامبام :- باشە هاتم وا ...


ــــــــــــــــــــــــــــــ


هەروەک دەزانن دوای ئەوەی کە بامبام و ئاریوم لەسەر پارەکە شەڕیان کرد و بامبام دڵی شکاند لویس و ئاریوم مانەوە بە تەنیا بەیەکەوە قسەیان دەکرد ....


بامبام :- من لەو دەترسم ....


لویس :- بۆچی ؟؟ تۆ ئیمڕۆ زۆر نامۆ دەر دەکەویت دەزانیت ! وەک ئەوەی شتێک بشاریتەوە !!!


بامبام :- وایە ... تەنها دەترسام کەمێک ... لەسەر دیوارەکەی کۆڵانە چۆڵەکە شتێکم بینی ئێمڕۆ شتێک نەبوو ... بەڵکو زۆر بوو ..


لویس :- چی بوو ؟


بامبام :-  خوێن .... لەژێر قاچەکانیشی بینیم !!


لویس شۆک بوو :- دڵنیایت ؟


بامبام :- بەڵێهـــ ... سەد لە سەد دڵنیام ئەوە بوو !!!


لویس :- نەفرەت ... دەبێت هی چی بێت !!! 


بامبام :- نازانم ... دەترسم ئەوە هی نەفرەتەکە بێت !!!


لویس :- نەخێر بەسە !!!!


بامبام بێ دەنگ بوو ...


( هاوڕێیان ئەمە لە پارتی 33 بو بەڵام بە نوقتە کردم ئەمە تەواوی بابەتەکە بوو )


End flashback


بامبام :- ئاوا بوو ...


وێڵسن :- نەفرەت ...


لویس :- تەواو بووم 


هەردوکیان سەیریان کرد :- چی ؟


وێڵسن شۆک بوو :- کوڕە !!!! تۆ بۆچی ئەوت ئاوا بەستۆتەوە ! هەڵسێتەوە خراپ دەبێت !!!


لویس :- نەخێر ... دەبێت ئاوا بێت گەر نا دەبێت بیبەین بۆ شتێخانە !!!


وێڵسن :- بە نەفرەت بیت خۆشکەکەی من شێت نیە تا بڕواتە شوێنێکی ئاوا !!!


بامبام :- وایە ...


لویس :- بێدەنگ بن وا هەڵدەستێتەوە ...


ئاریوم بە هێواشی سەری جوڵاند و چاوەکانی هێواش هێواش دەکردەوە ... کە ئەوانی بینی بە ساردی سەیری کردن دواتر ویستی جوڵە بکات بەڵام نەیتوانی ... سەیری خۆی کرد بینی بەستراوەتەوە شۆک بو ..


ئاریوم :- بۆچی منتان بەستۆتەوە ؟؟؟؟


بامبام :- هیچ نیە تەنها بۆ خۆشیە !


ئاریوم :- خۆشی ؟؟ بمکەرەوە


لویس :- ئاریوم نامەوێت ئازارت بدەم بە قسەکانم بەڵام تۆ گەر وا نەبیت ئێمە ئازار دەدەیت !!! خەریک بو براکەت بکوژیت ...


ئاریوم بیری کەوتەوە :- بمبوره براکەم ... بە ویستی خۆم نەبوو ... دەستەکانم بێ ویستی خۆم جوڵەیان دەکرد ... ئازارم هەیە ... من ... من خراپم .. تکایە لێرە جێم بهێڵن !!


وێڵسن :- شتی وا نیە لای تۆ دەبین !


ئاریوم زۆر بە ساردی قسەی دەکرد :- بڕۆن ..


لویس هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە دواتر بامبام ڕۆشت تەنها وێڵسن مایەوە ...


ئاریوم :- تۆش بڕۆ خێرا !


وێڵسن :- خوشکەکەم من چاک دەزانم ئێستا لە هەموو کاتەکان زیاتر پێویستت پێمە ... من لاتم !!! ڕێگە نادەم هیچت بەسەر بێت !!


ئاریووم :- تەنها بڕۆ دەرەوە و جێم بێڵە !!!


وێڵسن بە خەمباری ڕۆشتە دەرەوە ...




ئاریوم چاوەکانی خۆی توند داخست و هەوڵی خۆ هێور کردنەوەی دەدا ... ئەم حاڵەی کە ئێستا لەناویەتی خراپترین حاڵە !!!


نازانێت چی بکات ... دەستەکانی بکەنەوە بێ ویستی خۆی جوڵە دەکات و کاری هەڵە دەکات ... ناهـــ  .. با بڵێین کوشتن !!! بەڵێهـــ کوشتن ... ئەم دوو دەستەی لە کوشتن ڕاهاتوە ... وەک ئەوە وایە تینوی خوێن بێت .. حەز دەکات خەڵک زیاتر بکوژێت ... ئەمەش هەموی کاری نەفرەتیەکەیە !!!!


دڵی ئازاری زۆرە ... مێشکی ئازاری هەیە ... نازانێت چی بکات ..
کە چاوی دادەخات جەنگاوەرەکان بە ترسناکی لەپڕ دێنە بەر چاوەکانی ...
کە چاوەکانیشی دەکاتەوە ئەم جیهانه گەورەیە دەبینێت وە خۆی تیایدا بە قەبارەی دەنکە مێرولەیەکە و توشی چ شتێکیش بووە !!!


ئاریوم :- نەفرەت ... چی دەبو کاتێک کە سەرکردەکان منیان پێکا ئەو کاتە بمردبومایە تۆڵەی نەفرەتیم نەکردایەتەوە ئێستاش ئاوا نەدەبوم !!!


بە حاڵ وای لە خۆی کرد کە بخەوێت ...


****


دوای هەفتەیەک ...


ئاریوم هەر به بەستراوەیی ماوەتەوە بەڵام وەک شێتێکی لێهاتوە تەنها هاوار دەکان ... هەمو دراوسێکانی نیگەران کردوە ... وێڵسن و لویس و بامبامیش خەریکە شێت دەبن لە خەمان و هیچ چارەیەکیان لا نیە ...


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەو هەر دێت و حاڵی خراپ تر دەبێت ...


چاوەڕێ دەکەین هێشتا کات ماوە !!


دراوسێکان دەڵێن ماڵیان شێتی تیایە و لەپڕ هاوار دەکات هەمو کۆڵانەکەی نیگەران کردوە ...


ئێ با تێل بۆ شێتخانە بکەن !!!


براکەی ڕێگا نادات دەڵێن ..


با ئەوان ڕازیان بکەن ئاوا نابێت !!! گەر ڕازی نەبو با خۆیان تێل بکەن و تەواو ...


نازانم من ...بەڵام کاری تۆ لەوێ دەست پێ دەکات


خەندە .....


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



لویس :- با بیبەین بۆ شێت خانە !!!!!


وێڵسن :- تۆ ئەم قسەیەت نەبڕاندۆتەوە ؟؟؟ ئەم لێدانەی سەر ڕوخسارت ئەی هی ئەم
قسەیە نەبو ؟؟ من ڕێگە نادەم !!!


لویس :- نەفرەتی هەمو خەڵک ترساوە !!! گەر بیبەین بۆ ئەوێ ڕەنگە چارەی بکەن یان چارەیەک هەبێت !!!
ئێمە لە ژورێکمان ناوە تا هیچ نەکات ئەمە زیاتر شێتی دەکات !!! بیبەیت بۆ ئەوی باشترە سوێند دەخۆم


بامبام :- ئەو ڕاست دەکات وێڵسن !!


وێڵسن :- خوشکەکەم شێت نیە !!!


لویس بە توڕەیی شەقێکی لە مێزەکەی پێش وێڵسن دا و هاواری کرد :- منیش دەزانم شێت نیە بەڵام لەم ژوورە تۆ شێتی دەکەیت !!!


وێڵسن بێ دەنگ بوو ....


لویس مۆبایلەکەی دەرهێنا ..


وێڵسن :- چی دەکەیت ؟


لویس :- تێل بۆ شێتخانە دەکەم !! 


وێڵسن :- شتی وا نیە !!


لویس :- بێدەنگ بە سوێند دەخۆم تۆش ڕەوانە دەکەم !!!!


وێڵسن بێ دەنگ بو ... لویس تێلی کرد بۆیان ئەوانیش وتیان کەمێکی تر دەگەن ...


ڕۆشتە سەرەوە بە هێواشی درگاکەی کردەوه ...بینی ئاریووم خەوتوە ...



هێواش هێواش ڕۆشتە نزیکی و خەریکی کردنەوەی پەتەکەی بوو بینی هەمو شوێن پەتەکان خوێنی لێ هاتوە ...



لویس سەیری جەستەی کرد خراپ خۆی بریندار کردبو لە کاتێکا هەوڵی کردنەوەی خۆی کردوە ...


سەری بەرز کردەوە ئەوەی لە دەمی بو بە قورسی قوتی دایەوە ... دوو چاوی ترسناک سەیریان دەکرد ...


لویس :- هەڵسای ؟


ئاریووم :- بۆچی لێرەیت ؟؟؟ دوور کەرەوە !


لویس :- هاتم تا بوکەمەوە ...


ئاریوم شۆک بوو :- مـــ ... منت کردەوە ؟؟ بۆچی ؟؟ وات نەکردبوایە دەستە نەفرەتیەکانم کاری هەڵە دەکات !!!!


( بەڵێهـــ .... ئاریووم هەوڵی کردنەوەی پەتەکەی نەدابوو ... بەڵکو دەستەکانی بو کە زۆر بە خراپی هەوڵی کردنەوەی پەتەکانی دەدا و خوێنی لێ دەچۆڕا ... ئاریووم تەنها لە ئازاردا بوو و هاواری دەکرد زۆر بە خراپی .... ئەمە وەک ئازاردانێکی نەفسی بوو بۆ ئاریووم و شێتی کردوە !!!! )


لویس :- کەمێکی تر هەندێ کەس دێن بە دواتا و یارمەتیت دەدەن لەم کارە باشە ؟



ئاریوم :- بەڕاستتە ؟


لویس :- بەڵێهـــ ... دەی هەڵسە خۆت کۆکەرەوە نابێت بەم شێوەیە بیت هەموان لێت دەترسن !!!


ئاریووم لەپڕ بە ترسناکی سەیری لویسی کرد ئەویش ڕەق بوو


شێوەم چیەتی ؟؟؟ چیە ؟؟؟ دەتەوێت وەک ئاریوومت لێ بێت ؟؟؟؟؟


لویس :- نـــ ... نەفرەتەکە .... نەخێر !!!


ئاریووم هاواری کرد :- نەفرەت !!!! ئێرە زۆر گەرمە من دەسوێتم .... لویس تکایە دوور بکەرەوە ئەم نەفرەتیە ئازارت دەدا من دەسوتێم نەخێرررررر ...



لویس کەوتە عەرزەکە بە خێرایی ڕووەو پشتەوە خۆی دەخشاند ... ئاریووم هەر هاواری دەکرد ... دەستەکانی بێ ویستی خۆی دەجوڵان و شوشەکانی دەشکاند ... ئەمەش ئازاری دەدا ...


دواتر ئاڕاستەی گۆڕی و بەرەو لویس ڕۆشت .... ئاریووم پڕ بە دەنگی دەیقیژاند دەی وت ئەمە من نیم تۆ ڕاکە !!!!


لویس هەڵسا و بە خێرایی درگاکەی کردەوە وێڵسن و بامبام لەوێ بوون ...


دەستێک گەرووی لویسی توند گرت و ڕای کێشا دواوە .... لویس دەی ویست ئەم دەستانە لە خۆی ڕزگار بکات بەڵام نەی دەتوانی دوو دەستی زۆر بەهێزبوون ...



کارەبا لە ئاریووم درا و بێ هۆش کەوت ....


وێڵسن هاواری کرد :- بە نەفرەت بن ئەمە ئازاری دەدات !!!!



دکتۆرەکە :- ببورن ئەمە کاری ئێمەیە ... وە خۆت دەبینی خەریک بوو ئەم کوڕە بکوژێت تۆ تەواویت ؟؟؟ خێرا وەرن هەڵی گرن و بیبەنە نێو ئیسحافەکە و بیبەنە شێتخانە !!!!!


دوو کوڕ هاتن و ئەویان هەڵگرت و بردیان ..



وێڵسن :- دکتۆر تکایە !!! چارەی بکەن نەوەک شێت تری بکەن !!! ئەو شێت نیە تەنها نەفرەتێک دوای کەوتوە !!!!!


دکتۆر :- نەفرەت ؟؟؟ من لێرە دەبم ئەوان کارەکان چارە دەکەن ئێوە دانیشن و بۆم باس بکەن چیە ئەم نەفرەتە !!



بامبام :- ئاخر باسی بکەین تۆ هەر باوەڕ ناکەیت !!! دەترسم ئێمەش به شێت دانێیت !!!



دکتۆر :- نا نەخێر باوەڕ دەکەم چونکە لە چاوەکانتا دەبینم ڕاسەی دەڵێت ئێوە ...



لویس و بامبام و وێڵسن هەموو شتێکیان باس کرد بۆی ... ئەویش بە شۆکی سەیری دەکردن ...


وێڵسن :- سوێند دەخۆم ڕووخسارت دەڵێت باوەڕ ناکەم ئەمانە چی دەڵێن بەڵام ئەمە ڕاستیە !!!!



دکتۆر :- کەوایە ئێوە ئاسایی نین ؟


لویس :- ئێمە ئاسایین .. مەترسە


دکتۆر :- ناترسم تەنها پرسیم ... چونکە ئەمە شتێکی سەیرە لە تەواوی ژیانمدا نەم بینیوە شتی لەم جۆرە ... کەوایە ئەو سەرکردانەی کە باسی دەکەن لێرەن ؟؟ لەم ماڵە ؟


بامبام :- نەخێر ... بەڵام هەر لە کۆریا دەژین دڵنیام ...


دکتۆرەکە :- باشە ... ئاریووم ئەمانەتی منە و خەمتان نەبێت ! ئێوە ئەو کوڕانە بدۆزنەوە بۆ داوای لێبوردن هەر وەک خۆتان دەڵێن تەنها ئەمە چارەیە ...


وێڵسن :- سوپاس بۆ تێگەشتنت ...


دکتۆر :- سوپاسی ناوێت ... تەنها کەسی تر بێجگە لە من ئەم شتە نەزانێت .... وە ئێرەم بۆ واژوو بکە بەڕێز وێڵسن بۆ وەرگرتنی خوشکەکەت ... هەفتەی ڕۆژێک دەتوانن بێن بۆ سەردانی ....


لویس :- باشە سوپاس ...


دکتۆرەکە هەڵسایەوە :- سەلامەتیە ...ماڵئاوا ...



دکتۆرەکە ڕۆشت و کوڕەکان ئاوا مانەوە .... تەنها کەمێک پشویان پێویستە !!!!



ــــــــــــ



ئاریووم چاوەکانی هێواش هێواش کردەوە ... بینی لە ژوورێکی سپیە ... هەڵسایەوە سەیری خۆی کرد بینی دەستی بە ئاسنێک بەستراوەتەوە ...


ئەم ژوورە بێجگە لە سیسەمێک هیچی تری لێ نەبوو ...ساردی و گەرمی ژوورەکە جێگیر بوو ...



ئاریووم :- مـــ .... من لە کوێم !!!!



شێتخانە !!!!



ئاریووم سەیری ئەو کەسەی کرد کە لای درگاکە وەستابوو شۆک بوو ....


ئاریووم :- جـــ ... جیمین !!!!!!





بەردەوامە ...


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


هەلاو ئەم بەشە چۆنبوو ؟؟؟


زۆرم نوسی لۆتان هیهیهیهی ...


بە هیوای بە دڵبوون ...


ڤۆت و کۆمێنت ....


وە شتەک ...


تاگ زۆر بکەن دەی 🙁🙁🙁



Life goes on ❤️❤️


Zin_bts ❤️❤️


1814 words

Comment