❤︎39❤︎

.
.
.
!!!44!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ڤۆت بۆ نوسەر 🙂🙂🙂🙂🙂


ئاریوم :- جـــ ... جیمین ؟؟؟


جیمین خەندەی کرد :- بەڵێهـــ ... ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە وایە ؟؟


ئاریوم سەری هێنا خوارەوە ...


جیمین لە درگاکە دوورکەوتەوە ڕۆشتە پێش ئاریووم وەستا :- سەرت بەرز کەرەوە !!!


ئاریووم سەری بەرز کردەوە ...


جیمین لا برۆیەکی لێ بەرز کردەوە و
پێکەنی :- چیە ؟ بۆچی وایت ؟ نەڵێیت شێت بویت ؟؟


ئاریوم هیچی نەوت ... تەنها بێدەنگی کردبوە قدوەی خۆی ...


جیمین :- بەهەرحاڵ ... دەزانم چیتە دکتۆرەکان بۆیان ڕوون کردمەوە ... باش دەبیتەوە مەترسە ... هەوڵ دەدەن ئەم نەفرەتیەت بۆ نەهێڵن ...


ئاریووم :- بـــ ... باشە ...


جیمین ڕۆشت درگاکەی کردەوە پێش بڕوات قسەیەکی کرد .....


چاوەڕوانی هاتنت بووم !!!


ئاریووم سەیری کرد ... جیمین ڕۆشتە دەرەوە ... ئەویش لە بێ هیواییان پشتی بە دیوارەکە دادا ..


ئاریووم :- ئێستا چی ؟ براکەم دەزانێ ئەو لێرەیە یان چی ؟؟ بێزارم لە هەموو شتێ سوێند دەخۆم ..
ئ


ەو دەبێت نیازی هیچ شتێکی نەبێت ؟؟؟ ئاهـــ نازانم بێزار بووم .... ئەم ئاسنە ئازارم دەدات ... نەفرەت ...


جیمین لە ژوورەکەی دانشتبوو و لە کامێراکە سەیری هەموو جوڵەیەک و شتێکی ئاریوومی دەکرد ... ئەو دکتۆرەی کە لای کوڕەکان بو لای جیمین وەستابوو و هەموو شتێکی بۆ باس کرد ...


جیمین :- باشە ...


دکتۆرەکە :- بەڕێوبەر دەبێت ئەوەی ئەوان دەڵێن ڕاست بێت ؟؟؟ نازانم کەمێک سەیرە بە لای من ...


جیمین :- ڕاستە ...


دکتۆرەکەی ڕووی خۆی گرژ کرد :- چی ؟


جیمین :- بێدەنگ بە تەنها قسەکانیان بە بەڵێ وەربگرە و کاری خۆت بکە !!! ئەگینا دەرت دەکەم لێرە ! من بەڕێوبەرم یان تۆ ؟ من بڕیار دەدەم !!!


دکتۆرەکە :- بەسەرچاو بەڕێوبەر ...


ڕۆشتە دەرەوە ...


جیمین خەندەی کرد :- ڕاستیەکەی سوپاس بۆ تۆ ئاریووم ! کە گەڕامەوە ئەم جیهانە بەڕێوبەری شوێنێک بووم .. بەڵێهـــ ... ئەم شێتخانەیە موڵکی منە و من خاوەنەکەیم !!!


( بەڵێهـــ هاوڕێیان با شتێک ڕوون بکەمەوە ... ئێستا دوای ئەوەی ئەوان کوژران و گەڕانەوە ئەم جیهانە خاوەن پیشەی تایبەت و گرنگن ! ...
جیمین بەرێوبەری شێتخانەیە ...
نامجون دکتۆرە ...
جین فاشیۆن مۆدێلە ...
ئەوانی تریش خاوەن پیشەی گرنگن و شارەزاییان لە بوارێک هەیە و زۆر لێهاتو بوون پێی !!!
بەهیوای سود 🙂😂)


ـــــــــــــــ


دوای دوو ڕۆژ  ....


ئاریووم لە ژوورەکەی دانشتبوو بە بێزاری ... پشتی سەری خۆی بە هێواشی لە دیوارەکەی دواوەی دەدا ... درگاکە کرایەوە سەری بەرز کردەوە دکتۆرێک بوو لەگەڵ پەرستارێک هاتبوون ...


دکتۆر :- حاڵت چۆنە ؟


ئاریووم :- لە شوێنێکی ئاوابم پێت وایە باشم ؟


دکتۆرەکە :- شێتێکی سەیریت !


ئاریووم هاواری کرد :- بە نەفرەت بیت من شێت نیم !!!!!


دکتۆرەکە چاویلکەکەی بردە سەرەوە لە کاتێکا سەیری ئاریوومی دەکرد :- دووجار ! لە ڕۆژێکدا دووجار ئەم دەرمانەی پێ بدەن باشە ؟؟؟


پەرستارەکە :- باشە دکتۆر ..


ئاریوم :- ئەم کێشەی من بە دەرمان چارەسەر نابێت !!!!


دکتۆر :- من دەزانم نەک تۆ !!! لەسەر تۆ پێویستە تەنها بیخۆیت و تەواو !!!!!


ئاریووم :- من نایخۆم خۆ وتم شێت نیم !!!


دکتۆر :- پەرستار ... دەرمانەکەی بۆ بێنن !!


پەرستارەکە :- هەر ئێستا دکتۆر ....


جۆرە حەپێکی هێنا ... پەرداخێ ئاویشی لە دەست بوو ... بۆ ئاریووم ڕۆشتە پێش تا پێی بدات ...


ئاریووم :- من ئەمە ناخۆم !! هەر چی بکەیت نایخۆم !!!


دکتۆر :- خێرا پێی بدە !!!


پەرستارەکە بە زۆر هەوڵی دەدا پێی بدات ... خەریک بو لە دەمی بکات ڕێک هەڵدرا ... دکتۆرەکە بە شۆکی سەیری پەرستارەکەی کرد بینی کەوتوە و خوێن لە سەری دەهاتە دەرەوە ...


ئاریووم دووبارە دەستە نەفرەتیەکەی بەکار کەوت بەم دەستە بە ئاسن پێچراوە لە پەرستارەکەی دا ...


دکتۆر :- ئەی نەفرەتی تۆ چیت کرد ؟؟؟؟؟؟


ئاریوم بە شۆکەوە :- مـــ ... من نەبووم ... ئەمە من نەبووم دڵنیابە !!!


دکتۆر :- خێرا وەرنە ژوورەوە ! ئەم پەرستارە چارە بکەن و ئاریومیش بۆ ژووری کارەبا هەر ئێستا !!!!


ئاریووم بە هاوارەوە :- چـــ چی ؟؟؟ نەخێر ... نەخێر تکایە من نەبووم سوێند دەخۆم کاری من نەبوو .... وا مەکەن بەرم دەن تکایە ... دەترسم
یارمەتـــــــــــــــی !!!


ئاریووم بردرا بۆ ژووری کارەبا ... لەسەر کورسیێکیان دانا ... دوو ئامێریان بۆ سەری بەست ...


ئاریووم وەک شێت هاواری دەکرد .... ئەم کارەبایە زۆر زیاتر لە خراپ ئازاری دەدا وە بۆشی خراپ بوو چونکە ماوەیەک بەر لە ئێستا مێشکی بروسکەیەکی کرد وە ئەم کارەبایە کاردانەوەی دەبێت !!!



کاتێک وەستان ئاریووم چاوەکانی به حاڵ کردەوه :- من شێت نیم وامەکەن !!! جیمین ... دەمەوێت جیمین بێت بۆ ئێرە تکایە !!!!


دکتۆرەکە :- ئەو نایەت بۆ ئێرە تێ دەگەیت ؟؟؟ تۆ لە ژێر دەستی منیت ... وە هەم تۆ چۆن دەزانیت بەڕێوبەر ناوی جیمینە ؟


ئاریووم گریا :- جیمیم دەوێت تکایە ڕێگە بدە قسەی لەگەڵ بکەم !!!


دکتۆر :- کارەبای لێ بدەن ...


هەر کە کارەباکە هەڵکرا ئاروویم پڕ بە دەنگی قیژاندی و ناوی جیمینی هێنا ..


درگای ژورەکە بە خێرایی کرایەوە و هەموو شتێکی وەستاند ... کارەباکەش وەستا بەهۆی ئەو دوو چاوە تیژەی کە سەیریانی دەکرد ...


ئاریووم بە تەڵخی کەسەکەی دەبینی ... دواتر کە زانی کێیە خێرا هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکە و ڕای کردە لای بە توندی خۆی پێوە لکاند ... ئەویش گرتی تا نەکەوێت چونکە فشاری زۆری لەسەر بوو


دکتۆرەکە بە شۆکی قسەی کرد :- بـــ ... بەڕێوبەر ....


جیمین وەک بکوژێک سەیری دکتۆرەکەی دەکرد :- پێم وتی ! بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ بکە !!! وام وت ؟


دکتۆر :- تەواو چیتر وا دەکەم ببورە تەنها ئازاری پەرستارێکی دا بۆیە ویستم بیترسێنم ...


جیمین :- بیترسێنی ؟؟؟ ئۆهـــ (پێکەنی) چیتر وا ناکەیت ...


دکتۆر :- بەڵێهـــ واناکەم ببورە ..


جیمین :- ئێ واناکەیتەوە هەرگیز چونکە دەرکرایت ! 


دکتۆرەکە شۆک بوو :- بـــ ... بەڵام !!!


جیمین :- دەرەوە ...


دکتۆرەکە :- بـــ .. بەڕێوبـــ ..


جیمین هاواری کرد بە ترسناکی :- وتم دەرەوە !!!!!



لەگەڵ هاوارەکەی هەستی کرد کە ئاریوومیش ڕاچڵەکی ... دکتۆرەکە ئەوەندە ترسا خێرا ئەوێی جێ هێشت ...


جیمین سەیری پەرستارەکانی ژوورەکەی کرد هەموان تێ گەشتن و ڕۆشتە دەرەوە ...


جیمین :- ئاریووم ...


دەنگی نەبو ..


جیمین :- ئاریووم تۆ باشی ؟؟؟


خێرا لە خۆی دووری خستەوە سەیری کرد بینی بوراوەتەوە ... خێرا هەڵی گرت و لەسەر کورسیەکەی دانا ....


جیمین :- بە نەفرەت بن ... هەڵسە ئاریووم تۆ باشی ؟؟؟؟


بە هێواشی لە ڕومەتەکانی دەدا تا هەڵسێتەوە ئەویس هێواش هێواش چاوەکانی کردەوە ..


جیمین هەناسەیەکی ئارامی دایەوە و ڕۆشتە دواوە کەمێک تا هەوای بۆ بێت ...


ئاریووم :- سەرم ...


جیمین :- باشتر نەبویت ؟؟؟


ئاریووم :- ماندووم ...


جیمین :- هی ئەم کارەبایە نەفرەتیەیە ! هەڵسە با بڕۆینەوە ژوورەکەت ...


قۆڵی گرت و هەڵی سەندەوە .. بردی بۆ ژوورە سپیەکە دووبارە ... لەسەر سیسەمەکەی دانیشاند ..


ئاریووم :- سوپاس ...


جیمین :- چ کارێکت بە من بوو ؟؟


ئاریووم :- چی ؟


جیمین :- باشە تۆ زۆر داوای منت کرد لە ژوورەکەی تر ... چیت دەویست ؟ ئەوەتا هاتم من ...


ئاریووم :- مـــن ... من شێت نیم !!!


جیمین :- دەزانم ...


ئاریووم گریا وای کرد جیمین سەرسام بێت بەم گریانە لە ناکاوە :- بەڵام من دەترسم لە کارەبا ... من شێت نیم سوێند دەخۆم ... کارە هەڵەکان هەموی دەستەکانم دەیکەن بێ ویستی خۆم ... بێ ویستی خۆم جوڵە دەکەن ...
براکەم وتی ئەمە هی نەفرەتەکەیە ... ئاخر ... ئاخر منـــــ ...


جیمین کردیە باوەشی :- شششـــ تەواو بەسە مەگری .... هەمو شتێ دەزانم ... باسی مەکە و مەشگری ... چیتر کارەبات لێ نادەن .. من خۆم هەموو شتێکت بۆ چارە دەکەم باشە ؟؟



ئاریووم :- هەموو شتێ دەزانی ؟؟


جیمین :- تۆ پشوو بدە ... من بەڕێوبەری ئێرەم کارم زۆر لەسەرە کەی تەواو بوو کارەکانم دێم باشە ؟


ئاریووم سەری بە بەڵێ جوڵاند جیمین هەڵسا لەسەر سیسەمەکە ئاریوم پاڵکەوت و پشتی لە جیمین کرد ئەویش ڕۆشتە لای درگاکە بە دەنگی ئاریووم وەستا ...


ئاریووم :- دەزانم تۆ یارمەتیم دەدەیت دووژمنم نیت !!!


جیمین :-  .....



بەردەوامە ....


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم بەشە چۆنبوو ...


بەهیوای بە دڵبوون ...


ڤۆت و کۆمێنت بکەن 🙂


تاگ بکەن ...


Life goes on ❤️💜


Zin_bts


1035 words

Comment