❤︎29❤︎

.
.
.
!!!!43!!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ڤۆت پێشکەش بە نووسەر دڵم نەرم بکەنەوە .. 🙂❤️
.
.
.


کوڕەکان هەموان لەم ماڵە گیریان خواردبوو .... دەبو سوپاسی تایهیۆنگ بکەن کە ژووری زۆر لە ماڵەکەی هەیە ...


چونکە هەر یەکە و لە ژوورێک بوون ... وە نەیان دەویست یەک ببینن چونکە شەڕ دەستی پێ دەکردەوە ...


نامجون لە نزیک قەنەفەکەی کە ئاریوم لەسەری بوو وەستابوو ....


جین هاتە لای :- چیتە ؟


نامجون :- نازانم .... خۆی دەبوو ئێستا بە هۆش خۆی بێتەوە .... بەڵام هیچ شتێک نیە !!!


یونگی :- یانی دەڵێیت هەڵناستێتەوە ؟؟؟


نامجون :- وانیە ! لە ڕاستیدا .... نازانم ...


جین هەواری کرد :- واتا تۆ فێڵت کردوە یان چی ؟


ئەم هاوارە وای کرد هەموان لە ژورەکانیان بێنە دەرەوە بەخێرایی بەرەو ئەوێ بڕۆن ...


یونگی :- ئەو وا ٣ ڕۆژە هەڵنەستاوەتەوە ... چیت لە مێشکە ؟؟ خەریکی چیت ؟؟


هۆسیۆک :- چی بووە ؟


نامجون :- دەبوو کەمێک پێش ئێستا هەڵسێتەوە بەڵام نازانم بۆچی هیچ هەڵناستێتەوە !


جۆنگکووک :- واتا ئێمە لێرە دەبین تا دەمرین ؟؟؟


تایهیۆنگ :- شتی وا نیە !!! خێرا هەڵی سێنەوە !


جیمین :- نەفرەتی گەر تۆ ئاوات نەکردبوایە ئەوا هیچ شتێکی لەم شێوەیە ڕووی نەدەدا ئەمە بزانن !!!!


تایهیۆنگ یەخەی گرت :- جوان قسە بکە تۆ تا دەم و لوتم نەشکاندووی !!!!


جۆنگکووک هاتە نێو باسەکە بۆ ئاشتی نا بەڵکو بۆ شەڕ ...


هۆسیۆک ملی قرتاند :- دەبێت تۆ لەناو ببەم ئینجا دڵم ئاو دەخواتەوە ...


نامجون :- بەسە وامەکەن !!!!


جیمین :- تۆ قسە مەکە لە کاتێکا هیچت پێ ناکرێت !!!!


بۆکسێک بەر تایهیۆنگ کەوت هەڵسایەوە دەمی سڕی :- ئەی نەفرەتی ... بۆم بوەستە ...


بۆکسێکی لە جیمین دایەوە ....


یونگی بە بێزاری هەڵسا تا بیان وەستێنێت خۆی باش نەبوو ...


لەپڕ خانوەکە دەنگی لێوە هات .... کەسیان گرنگیان پێ نەدا ... تا ئەوکاتەی هەموان هێواش هێواش بەرز دەبوونەوە بۆ هەوا ....


جیمین :- ئـــ ... ئەمە چیە ؟؟؟


جین :- چی ڕوو دەدات ؟؟؟؟؟


جۆنگکووک :- نـــ ... نامجون ئەمە کاری تۆیە ؟؟؟


نامجون :- نەخێر ! نازانم چی ڕوو دەدات !!


یونگی :- کوا ؟؟؟؟ کوا ئاریووم ؟؟؟


تایهیۆنگ :- لێرە نیە !!!!


نامجون :- نەخێر !!!! ئەمە خراپە !! زۆر خراپە !!


هەمویان :- بۆچی ؟؟؟؟ ئاهـــــــــــــــــــــــــــ ***


هاواریان کرد ... چونکە لە ناکاو بەر سەقفەکە کەوتن بە بەهێزی ... وە شکا و کەوتنە دەرەوە بەرەو ئاسمان بە خێراییەکی ترسناک پەلکێش کران ....


چاوەکانیان توند داخست بەهۆی ئەم هێزە زۆرەی هەوا ... دواتر هەر یەکە و هەستی کرد لەسەر شتێک دانیشتوە ... چاوەکانیان بە هێواشی کردەوە ...


کەسیان لەگەڵ یەک نەبوون ...


یونگی سەیری شوێنەکەی و جلەکانی کرد :- نەخێر ! ئەمە ... ئەمە نابێت ئەستەمە !!!! چۆن ؟؟ بۆچی ؟؟؟
.
.
.


جۆنگکووک :- نەخێر !!! دووبارە هەمان شت !!
.
.
.


تایهیۆنگ :- ئەم نەفرەتیە چیە ڕوو دەدات ؟؟؟
.
.
.


جیمین :- ئەمە بۆچی ؟؟
.
.
.


نامجون :- گەورەترین کێشەیە !
.
.
.


بەڵێهـــ ... هەموان گەڕانەوە ڕابردوو !!! هەموان جلی پاشایەتی و لەسەر کورسی پاشایەتیان دانشتوون و لە کۆشکی خۆیان بوون ....



هەر کۆشکە و کەسێک ڕۆشت بۆی تا سەرکردەکان ئاگادار بکاتەوە ...


هەموشیان یەک شتیان وت ...


❝ نیو کاتژێری تر هەموو سەرکردەکان کۆ دەبنەوە لە کۆشکی پاشا ... پاشا داوای کردوە ... ئامادە بن ❝


هەموان یەک پرسیار لە مێشکیان بوو ...


❝ ئێمە ڕۆشتینە زۆر دواوە تر ؟؟؟؟  ❝


پاشا ؟ واتا پاشا ویلیام داوا دەکات !!! بێجگە لەو کەس نیە ! چونکە تەنها ئەو کۆبونەوەی دەوێت ... کاتەکە زۆر ڕۆشتۆتە دواوە ...


هەموان بەڕێ کەوتن بۆ کۆشکی گەورە .... لە لای درگاکە بە یەک گەشتن ...


یەکەمین شت هەموان بە ترسناکی ڕوویان لە نامجون کرد و وتیان :- چی ڕوو دەدات ؟؟؟


نامجون :- منیش وەک ئێوە هیچ نازانم تەنها دەزانم هیچی باش لەئارادا نیە !!!


بە نیگەرانیەوە ڕۆشتنە کۆشک ...


جۆنگکووک :- ماوەیەکی زۆرە ئەم جلانەم لەبەر نەکردوە ... هەست دەکەم زۆر قورسە !!!


هۆسیۆک :- هەست بە خنکان دەکەم !!! بێزار بووم بەم جلانەوە ...


ڕۆشتن لەسەر کورسیەکانیان دانشتن ... هەموو شت وەک خۆیەتی ... جەنگاوەرەکان کۆشکەکە هەموو شتێک !!!!


کەسێک هاتە ژوورەوە ... هەموان سەیریان کرد ... ناسیانەوە ... بەڵێهـــ بامبام !!!


بامبام :- پاشا دێتە ژورەوە ... وەک ڕێزێک هەڵسنەوە بۆی ...


هەموان هەڵسانەوە .... پاشا هاتە ژوورەوە ... شۆکبوون ....


جلە شاهانەکەی .... تاجە سەرسوڕهێنەرەکەی کە زیاتر جوانی کردوە ... ترسناکیەکەی .... بەڵێهـــ ... یەکەم جاریان بوو بە جلێکی ئاوا بیبینن ... چونکە لە کۆنیش بە جلی ئافرەتان نەبوو ! تەنها جلی جەنگاوەر بو ... بەڵام ئێستا زۆر جیاوازە ... ئەو ... ئەو پاشایە !!!!!


لویس لە دواوەی بوو هاتە ژورەوە لەگەڵی .... 


هەموو کوڕەکان شۆک بوبون ...چاوەڕوانی هەموو شتێ بوون تەنها ئەم کچە نەبێت !!!


ئاریووم :- فەرموو دابنیشن ....


هەموان دانشتن .... ئاریوم خەندەی کرد هەموان سەیریان کرد ...


ئاریووم :- زۆر باشە ...
سەرکردەی خوێنمژ
سەرکردەی درۆزن
سەرکردەی شەیتان
سەرکردەی دڕندە
سەرکردەی گورگ
سەرکردەی فێڵباز
سەرکردەی خیانەتکار !!!
هەموان لێرەن ... بە دڵمە ...


جیمین :- ئێمە لێرە چی دەکەین ؟ بۆچی ئێمەت هێناوەتە ئێرە ؟


لویس شمشێری لەسەر ملی دانا :- بە ڕێز بە لەگەڵ ئەم کەسە !!!! ئەو پاشای تۆیە !


جیمین دانشتەوە ... 


نامجون :- خاتون ... چۆن ئێمە هاتین بۆ ئێرە ؟


ئاریووم :- هممم ... دەمێک بوو چاوەڕوانتان بووم کاتی ویست تا گەشتنەوە بۆ ڕابردوو ...هاتنتان ویستی من بوو ....( بە توڕەیی سەیری جیمینی کرد ) وە تۆش دیارە هۆکارەکەی نازانیت بۆچی هاتوی بۆ ئێرە ؟؟؟


جۆنگکووک :- کۆبونەوەکەمان لەسەر چیە ؟؟


ئاریووم :- باشە .... هیچی وا گرنگ نیە ... تەنها تا دەکوژرێن لێرە دەبن !! هەر ئەوەندەیە ...


هەموان شۆک بوون ....


تایهیۆنگ :- ئەوە تۆ چی دەڵێیت ؟؟؟؟ تۆ ئاگاداری خۆتی ؟


ئاریووم :- ئۆو شەیتان !! ڕێزی شازادەکەت بگرە ... ئەو ئێستا فەرمانڕەوایە ... وە چیە بیرتان چو چیتان کردوە ؟؟؟ ئەی بیرتان نەماوە ڕێگاتان نەدا من تۆڵەکەم بکەمەوە ؟؟؟ ئەوکات تۆڵەکەم کوشتنتان نەبو !!! بەڵام بەم کارەتان واتان کرد ڕای خۆم بگۆڕم !!!


هەموان بێ دەنگ بوون و بە توڕەییەکی بکوژانەی سەیری تایهیۆنگ یان کرد ... واتا بۆ کۆتاجار دووبارە ئەو بوو وای کرد ئەم هەلە لەدەست بدەن ئێستا ناچارن بمرن !!!!


ئاریوم :- ئێستاش ... کۆبونەوە تەواو ... خۆشی ببینن تا سانی مردنتان !!!. ماڵئاوا ...


ئاریوم هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە ... لویس و بامبام دوای کەوتن ... کوڕەکان لە شوێنی خۆیان بە بێ هیوایی دانشتبوون بێ جوڵە مابوونەوە ...


یونگی :- ئەمە بۆ چەندەمین جارە تۆ هەلی مانەوەمان لە ژیان لێ تێک بدەیت ؟؟؟ بەڕاستی من زۆر لێت بێزارم ! پڕ بە دڵ حەز دەکەم تەنها تۆ بمریت ! چونکە هەمو هۆکار تۆ بوویت !!!!


جۆنگکووک :- واتا دووبارە هەمان ئازار !!! ئاخـــ تایهیۆنگ بە نەفرەت بیت باشە !


هۆسیۆک :- وا بیر دەکەمەوە گەر شتی وامان نەکردبوایە ... ئێستا هەم ئێمە هاوڕێ دەبووین هەم ئەویش باش دەبوو و کەسمان نەدەمردین !!!!


جیمین :- بە داخەوە بۆت تایهیۆنگ !!!


جین :- ئەوەش لەبیر مەکەن تەنها ئەو نەبوو ... ئێوەش ڕۆشتنە ڕیزی ئەو .. گەر ئاوا باش دەبوون نەڕۆشتبانە ڕیزی ئەوکات بە هەموتان بشتان کوشتایە ئاسایی بوو بەڵام ئێمە چوینە ڕیزی ئەو بۆیە بەشدارین کەوایە !!!


هەموان بێ دەنگ بوون ... تایهیۆنگ سەری خۆی هێنایە خوارەوە ... ئەوان ڕاست دەکەن چی بڵێن حەقی خۆیانە ... هەموی من بووم ئاوام کرد ! گەر وام نەکردبوایە ئێستا هەموان دڵخۆش دەبوین نەک ئاوا بین !!!!


تایهیۆنگ :- پەشیمانم !!


جین :- پەشیمانی دادت نادات !!! کات تەواو بوە تایهیۆنگ .... درەنگ کەوتی شەمەندەفەرەکەت ڕۆشت !


هەموان هەڵسان و ڕۆستنە دەرەوە .... تایهیۆنگ سەری خۆی خستە سەر مێزەکەی پێشی ....


بەڵێهـــ بۆ یەکەمین جار گریا !!!! پەشیمانە !!! زۆر پەشیمانە !!!


نازانێت چی بکات ... هەر وەک جین وتی کات بەسەرچوە !


بەڵێهـــ ... هەرچەندە سەرکەوت لە جێبەجێ کردنی پلانەکەی بەڵام ئەم سەرکەوتنە تا کۆتایی نەبو ... بەڵکو وا بەرەو مەرگی دەبات !!
چونکە ...
ئەمە سەرکەوتن نەبوو بۆ شتێکی باش بەڵکو بۆ کاری خراپ بوو ...
بێگومان کاری خراپیش تا سەر نیە ! هەر کەی بێت دەبێت باجەکەی بدەیت !!!


ئاریووم لە جامەکە سەیری دەکرد دەیبینی کە چۆن دەگریەت و چەندە پەشیمانە ... بەڵام کات نەما ببورە تایهیۆنگ ...


ڕۆشتە دەرەوە تا هەوایەک هەڵمژێت ....


کوشتن ... کوشتن ... کوشتن ...


باشا وا چاوەڕوانی لویسم ... سەیری کتێبەکان دەکات بۆم تا بزانێت چەند جۆر کوشتن هەیە !


یونگــیـــے ...


لە ڕابردوو کە هاوڕێم بوو دەهات بۆ بێزار کردنم ...خەندەم کرد ...


ئەوەندەم زانی لە نزیک خۆم بە ڕاستی دەرکەوت ...


ئاریوم :- چیت دەوێت ؟


یونگی :- هیچ ... هەموو شتێکت بیر کەوتۆتەوە وایە ؟


ئاریووم :- بەڵێهـــ ....


یونگی سەری بە بەڵێ جوڵاند و سەری هێنایە خوارەوە ...


ئاریووم :- بۆچی کۆتا سات دەت ویست من ڕزگار بکەیت ؟


یونگی :- چونکە من لە سەرەتاوە لەگەڵ کردنی ئەم کارە نەبووم ... بەڵکو ناچار کرام ...


ئاریووم :- گرنگ بەشدار بوویت ! بۆچی دەت ویست نەمرم !


یونگی :- ئەو کات گرنگ بوویت بۆم !


ئاریووم :- بۆچی ؟


یونگی :- همممممـــ ... هاوڕێ بووین بۆیە ...


ئاریووم :- ئم وابو ...


یونگی :- ئەم کارە نەفرتیەی تایهیۆنگ نەبوایە ئێمە هەر هاورێ دەبوین ! بەڵام تێکی دا ... ئێستاش پەشیمانە ...


ئاریووم :- کێشەی خۆیەتی ... باوکم ... دایکەکانم ...براکەم ... جەنگاوەرەکانم ... بەهۆی ئەو مردن ... دەبێت هەموان باجەکەی بدەن لێ خۆشبوونی نیە !!!


یونگی :- بەڵێهـــ ... ببورە  ...


ئاریووم :- ناتوانم ...


یونگی :- حەقی خۆتە ... بەڵام هیوادارم هەر ڕۆژێک دابێت من ببوری  ...


ئاریووم :- باوەر ناکەم ... بە هەر حاڵ ... بڕۆ لێرە ....


یونگی :- هەر خۆی دەڕۆشتم ... خوات لەگەڵ شازادە ...


یونگی ڕۆشت و ئاریووم بە دەستەکانی ڕووخساری داپۆشی و لەسەر عەرزەکە دانشت ...


ئاریوم :- نەفرەت لەم تۆڵەیە !!! من چۆن بتوانم ئەو بکوژم لە کاتێکا بۆم گرنگ بوە و هاوڕێم بوە !!!


لویس هاتە لای ... کە بینی ئاوایە شڵەژا :- شازادە ... تۆ باشیت ؟؟؟ هیچ ڕوویداوە ؟؟؟


ئاریووم هەڵسایەوە :- پەیوەندی به تۆوە هەیە ؟؟؟؟ کارت بە من نەبێت ... بۆ لێرەیت ؟ کوا هیچت دەست کەوت ؟


لویس :- ڕاستیەکەی کتێبێکم دۆزیەوە ، خۆت بێیت و بیبینی باشترە بە ڕای من شازادە ...


ئاریووم :- باشە ... با بڕۆین ... شتێک ! تایهیۆنگی شەیتان لێرە ماوە ؟


لویس :- کەمێک پێش ئێستا ڕۆشت ... هیچ باش دیار نەبوو ...


ئاریوم بە توڕەیی قسەی کرد :- زۆر مەڵێ با بڕۆین !


لویس بە ترسەوە دوای کەوت .. ڕۆشتن بۆ ژوورەکەی ... لویس کتێبەکانی بۆ لەوێ دانابوو  .. بەیەکەوە دانشتن و سەیریان کرد ...


ئاریووم بە دەنگ دەی خوێندەوە :- کوشتن زۆر ڕێگای هەیە کە پاشا و شاژن و شازادەکان بۆ تۆڵە کردنەوە دەتوانن بەکاری بهێنن ، ئەویش تەنها لە گۆڕەپانی سەرەکی پێویستە ئەنجام بدرێت  .... لەوانەشـــ :-


یەکەم ... هەمو ئەوانەی کە دەیەوێت لە گۆڕەپانی جەنگ کۆیان بکاتەوە و بیان بەستێتەوە تا دەمرن ...


دووەم :- هەموو لە گۆڕەپانەکە بەسترابنەوە و پڵنگی برسی دابنرێت و دانە دانە بیانخوات ...


سێهەم :- هەموو له گۆڕەپانەکە بن جەنگاوەرەکانی پاشا سەریان بپەڕێنن ...


چوارەم :- لە گۆڕەپانەکە لەسەر چۆک دانیشن ئەو کەسەی کە تۆڵەی دەوێت بە دەستی خۆی بیان کوژێت ... وە ...


ئاریووم وەستا .. ئەوەی تری به بێ دەنگی خوێندەوە ... چاوی داخست


ئاریووم :- نەفرەت ئەمانە هەموی مردنی بە ئازارە ...


لویس :- ئەی خۆشت نەت وت بە ئازارترینیان هەڵدەبژێرم ؟


ئاریووم :- هم وایە .... باشە ... ڕێگای چوارەم هەڵدەبژێرم !!!! خۆم بە دەستەکانم لە ناویان دەبەم ...



لویس :- دڵنیایت ؟


ئاریووم :- خۆ وتم پەیوەندی بە تۆوە نیە !!!



لویس :- باشە توڕە مەبە شازادە ... ئەی ئەو ... چی لێ دەکەیت ؟



ئاریووم :- ئەویش دەکوژم !!!


لویس شۆک بوو :- چۆن دەتوانی خاتونەکەم !!!!!


ئاریووم :- وتم پەیوەندی بە تۆوە نیە !!! وە من ئێوەش دەکوژم ! دواتر خۆم دەڕۆمەوە جیهانەکەی تر ....


لویس تەزووی پێداهات :- بـــ ... باشە ....


ڕۆشتە دەرەوە لە بەر درگا بامبامی لێبوو ... بەڵام لویس نەی بینی ..


خەریک بو بڕوات بامبام لە دواوە پشتە ملی گرت لویس زۆر ترسا و هاواری کرد ...


لویس :- تکایە مەمکوژە خاتونەکەم .... ناهـــ ...


بامبام :- هۆو ... ئەمە منم چیتە ؟ چیت کردوە ؟؟ بۆچی وا دەترسی ؟


لویس پشتی شمشێرەکەی دەستی بە توندی لە سکی دا وایکرد بکەوێتە عەرزەکە :- نەفرەتی !!! بە ڕادەی دۆزەخ ترسام !!!! بۆچی ئاوا لە دواوە بۆم دێیت ؟؟؟ مردنت دەوێت ؟؟؟؟



بامبام :- ئاهـــ زۆر بە ئازار بوو باشە بۆچی وا دەکەیت ؟؟؟ تەواوی ؟ من چیم کردوە ؟ نەفرەتی !!


لویس :- بەسە هەڵسەوه ... وەرە ژوورەکەم با هەموویت بۆ باس بکەم ...


ڕۆشتنە ژوورەکەی هەموو شتێکی بۆ باس کرد ... بامبام شۆک بوبو ...


بامبام :- چی ؟ واتا ... هەموان دەکوژێت ؟؟؟ ئاخر ... بۆچی ؟ بۆچی ئاوا گۆڕاوە ؟؟ زۆر بێ بەزەیی بووە .... من نامەوت بمرم !!! ئەو بە مردنی خێزانەکەی دڵی توند بوو کاتی خۆی ... بەڵام ئێستا وا دەیەوێت برا بێ ئاگایەکەی بکوژێت !!!!


لویس دەمی گرت :- بێ دەنگ بە نەفرەتی با کەس گوێی لێ نەبێت !!!!


بامبام :- ئممـــ .... ئممممــــــــــــ .... ئمهممممم ...


لویس دەمی بەردا ... بامبام هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی :- باشە ... خەریک بو بمکوژی ... شوکر ئێستا نەمردم ... ئەی ... کەی ئەم کارە دەکات ؟؟؟؟؟


لویس :- بەیانی !!!!


بامبام :-  ....


بەردەوامە ...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



ئەم بەشە چۆن بوو ؟


بە دڵتان بوو ؟


دەی ڤۆت و کۆمێنت و تاگ بکەن زوو ...❤️


Life goes on 💜❤️


Zin_bts ❤️💜


1690 words

Comment