❤︎37❤︎

.
.
.
!!!44!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
جیۆن جۆنگکووک ❤️🙂🙃
.
ڤۆت بە زیادەوە بۆ نوسەر !
.
.


بامبام :- چارەی بکە !!!!!!


لویس :- بێ خەمبە !


بامبام ڕۆشت و لویس کەشی قاوەخانەکەی هێور کردەوە و ئەو کوڕەی بە توندی دانشاند لەسەر کورسیەکەی ..


لویس :- من وەک ئەوان نەرم نیم باشە ؟ تەنها هەندێ شت دەڵێم و دەڕۆم !!! لەسەر خۆتە باوەڕ دەکەیت یاخود نا چونکە من هەموو شتێک دەزانم !!!


کوڕەکە بە مۆنی ڕووی خۆی لێ لادا و سەیری لای درگاکەی دەکرد ....


لویس :- باشه ... لە سەدەی ڕابردوو ... خاتون دەبوو تۆڵە بکاتەوە وەک خۆت دەزانیت ! بەمنی وت بەدوای کتێبەکان بگەڕێم کە باسی تۆڵە دەکات و جۆرەکانی کوشتن دیاری دەکات ..
منیش بۆم برد و سەیری کرد خاڵی چوارەمی هەڵبژارد 
هۆکارەکەشی ئەوەبوو گەر ئەو ئەوان بکوژێت بە دەستی خۆی ئەوان لە سەدەی ڕاستەقینە هەڵدەستنەوە و لەم فەرمانڕەوایەتیە ڕزگاریان دەبێت و بە جیهانە ڕاستەقینە پێشکەوتوەکە ئاشنا دەبن ...


کوڕەکە سەیری کرد بە جدی ....


لویس بەردەوام بوو :- ئەویش تەنها بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدان بێجگە لە بەرەکان هەموو جەنگاوەرەکان و براکەی خۆشی کوشت تا لێرە بە ئارامی بژین !!!! بەڵام هەندێکیان نەفرەتی بۆ دەنێرن و وای لێ دەکەن باجی ئەم هەموو کوشتنە بدات !!!
ئەو بە ڕاستی ئێوەی ڕزگارکرد چونکە ئێوە گیرتان خواردبوو لە سەدەی ڕابردوو !!! بۆ ئێوە قوربانی دا بەڵام ئێوە چیتان کرد ؟؟
نەفرەتتان بۆی نارد خەریکە شێت دەبێت و باجی کارە باشەکەی دەدات !!!!
ئەمە نا ڕەواییە دەبو سوپاس بکرێت نەوەک نەفرەتی بۆ بێت !!!
بەهەرجۆرێ بێت ... ئەوەی لەسەرم بوو وتم ... ئەوەی تر بۆ سەر خۆت دەوەستێتەوە ..
ماڵئاوا ...


لویس دوای تەواو بونی قسەکانی هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە ...وێڵسن و ئاریوم و بامبامی بینی ... بەڵام دیار بو کەشەکە باش نەبوو خێرا ڕۆشتە نزیک ئوتومبێلەکە بۆ لایان ...


بینی ئاریووم لە نێو ئوتومبێلەکەیە و وێڵسن کوشنەکەی بۆ هێنابویە خوارەوە تا پاڵکەوێت دەستی لەسەر دەم و چاوی دانابوو .. بامبام دەبەیەک ئاوی لە دەست بوو .. وە هەردوو کوڕەکە ڕووکاری ڕوخساریان دیار بوو باش نیە ...


لویس :- حاڵی چۆنە ؟


وێڵسن :- کەمێک باشترە ... سەرەتا تەنها دەگریا بە زۆر هێورمان کردۆتەوە دوو خولەکە هێور بۆتەوە ...


لویس سەری به بەڵێ جوڵاند :- باشە دەی با بگەڕێینەوە بۆ ئیمڕۆ ئەوەندە بەسە ..


بامبام :- وایە .. هەم ئاریومیش ماندوە با پشوو بـــ ...


ئاریووم هەڵسایەوە :- من باشم دەی بۆ لای جەنگاوەری دوەم ...


وێڵسن :-  تـــ .... تۆ دڵنیای کە باشیت ؟؟؟


ئاریووم :- باشم دەی با بڕۆین ...


ڕۆشتنە نێو ئوتومبێلەکە و بەڕێ کەوتن بۆ شوێنی مەبەست ...


وێڵسن :- من بەمە ڕازی نیم ئاریووم بڕوات بۆ ئێرە !!! مەیخانە !!!! ئەم شوێنە پیسە !


بامبام :- باشترە لە هیچ دەی با بڕۆین ...


لویس :- بەڵێهـــ ... بەڕێوبەری ئەم شوێنە هاوڕێمە بۆیە دەتوانین قسەی لەگەڵ بکەین بێ خەمبە !


ڕۆشتنە ژورەوە وێڵسن ئاریوومی توند بەخۆیەوە گرتبوو ...


کوڕەکەیان هێنا بۆ ژووری بەڕێوبەر ... وە لویس وتیە هاوڕێکەی بۆ کارێکی تایبەتە بڕوات لە دەرەوە بوەستێت باش دەبێت ئەویش ڕۆشتە دەرەوە ..


کوڕەکە :- واو شازادە تۆش لێرەیت ؟؟؟ چیتان دەوێت ؟؟


لویس :- ئاریووم بۆ قسەکردن لەگەڵ تۆ هاتوە


کوڕەکە :- ئۆهـــ بەڕاستتە ؟؟ زۆر سوپاس سەربەرزت کردم خاتونەکەم ...


هەموان بە شۆکی سەیری کوڕەکەیان دەکرد ...


ئاریووم :- تۆ لە من توڕە نیت ؟؟؟


کوڕەکە :- بۆچی توڕەبم ؟؟؟ بەڵکو من زۆر دڵخۆشم ... بمزانیبوایە تۆ لێرەیت خۆم بەدواتا دەگەڕام کارم پێت بوو !!!!


ئاریووم :- کـــ .. کاری چی ؟


کوڕەکە شێوەی جدی کرد و هاتە پێش لویس و وێڵسن و بامبام خۆیان ئامادە کرد بۆ هەموو شتێکی لەناکاو بەڵام تاسان لەپڕ !!!!


کوڕەکە توند ئاریومی کردە باوەشی :- من زۆر زۆر سوپاسی تۆ دەکەم کە منت کوشت و هاتم بۆ ئەم جیهانە .... ئێرە زۆر دڵخۆشم دەکات !!! بەڕاستی سوپاست دەکەم قەرزاری تۆم .... ئێرە زۆر پێشکەوتوە و کچی زۆر جوانی لێیە و دڵخۆشم لێرە زۆر سوپاس خاتو ئاریووم ....


هەموان شۆک بوبون ئاریووم بە پچڕ پچڕی قسەی کرد :- ســـ ... سوپاسی ... نــ ... ناوێت ... داوای لێبوردن دەکەم ...


کوڕەکە :- قسەی وا مەکە بوراویت


بامبام پشتە ملی کوڕەکەی گرت و لە ئاریومی دوور خستەوە :- بەسە ئەم کچەت خنکاند !!! دەی ئێمە کارمان هەیە دەبێت بڕۆین ماڵئاوایی لێ بکە ...


کوڕەکە دەستی ئاریومی گرت :- دووبارە سوپاس خاتونەکەم ... هەر چیت پێویست بو لە خزمەتت دام .. وە بەم بۆنەیەوە تۆ زۆر زۆر جوانیت ... کە شازادە بویت بوێری ئەوەم نەدەکرد سەیرت بکەم شەرمم دەکرد بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوت زۆر جوانی وە هۆت و سێکـــ ...


وێڵسن گوێچکەی گرت :- جوان قسە بکە کوڕە !!!!


کوڕەکە :- ئۆهـــ بەڕێز وێڵسن ببورە نەم زانی تۆ لێرەیت !!!


وێڵسن :- کوڕە تۆ !!!!!


ئاریووم :- باشه دەی ماڵئاوااا ...


قۆڵی وێڵسنیان گرت و ڕایان کێشا دەرەوە ... ئەویش هەر پرتەی بوو ..


وێڵسن :- ئەم نەفرتیە ئاوا قسەی لەسەرت کرد و ڕێگەشت نەدا بی تۆپێنم و دەمی بشکێنم !!!


ئاریووم :- بیبڕەوە !!!!


بامبام :- زۆر دڵخۆشم کە دانەیەک ئاوا دەرچوو هیوادارم زۆربەیان ئاوا بن !!!


هەمویان :- هیوادارین ...


گەڕانەوە ماڵەوە ...


سەیری تیڤیان کرد و نانیان خوارد و خەوتن ...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


لە لایەکی تر ...


ئەو هەر دێت و خراپتر دەبێت !!!


دەزانم ...


چی بکەین ؟ دەربکەوین ؟؟؟


نەخێر !!! کە کاتی هات ئینجا !!!


واتا تۆ دەڵێیت کاتی مردنی هات ئینجا ؟؟


ئەوەی پێشی خەندەی کرد ....


بەڵێهــــــــــــــــــــــــ ....


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


بەیانی ...


هەموان لە خەو هەڵسان و نانی بەیانیان خوارد و کۆبونەوە دەستیان بە گەڕان کردەوە ...


چەندەها جەنگاوەریان دۆزیەوە هەموان بە زۆر تێگەیەنران کە هۆکار چی بوە ئینجا لەم نەفرەت کردنەیان پەشیمان بونەتەوە و داوای لێبوردنی ئاریومیان قبوول کردوە ...



ئێوارە بوو کاتی گەڕانەوە بوو زۆر ماندوو بوبون ...



نزیکی ماڵەوە بون ئاریووم سەری لە جامەکە هێنابویە دەرەوە و هەوای پاکی هەڵدەمژی ... کەسێکی بینی ...


ئاریوم :- براکەم ئوتومبێلەکە بوەستێنە دانەیەکم دۆزیەوە !!!!


وێڵسن خێرا وەستاندی و ئاریوم ڕای کردە دەرەوە و ڕۆشتە لای ...



ئاریوم :- هێی تۆ ...


کوڕەکە کە ئاریوومی بینی شۆک بوو :- تـــ ... تۆ ؟؟



ئاریوم :- سەیرکە دەزانم شۆکیت بەڵام کاتی ئەمە ....


( زلە !!!! )


کوڕەکە :- بەم ڕووە نەفرەتیەت هاتویە بەرامبەرم ؟؟؟ خۆت بە چی دەزانی ؟؟؟ دڵت دانەکەوت بەوەی که کردت ؟؟؟



وێڵسن بە ڕاکردن هات خەریک بوو شێت بێت کە بینی ئەم کوڕە زلەیەکی لە ئاریووم دا !!!



ئاریووم توند گرتی تا لەم کوڕە نەدات ... لویس و بامبام توند گرتیان تا هیچ نەکات ...



کوڕەکە :- تۆ نازانیت چیت کردوە ؟؟؟ من تا ماوم لە تۆ خۆش نابم !!!!


ئاریووم :- داوای لێبوردن دەکەم ...



کوڕەکە :- ناتبورم !!!! بەهۆی تۆ ئازیزم لە دەست دا !!!


ئاریووم :- ببورە من بۆیە وام کرد تا لە جیهانی کۆن ڕزگارتان بێت و لێرە بژین بە ئارامی و بە خۆشی ، سوێند دەخۆم بۆ ئەوە وام کرد !!!!


کوڕەکە پێکەنی :- دەزانی وات نەکردبوایە باشتر دەبوو !؟ وات دەزانی دڵخۆش دەبن و ئارام دەبن ؟؟؟



ئاریوم بە تێ نەگەشتنەوە سەیری دەکرد :- مەبەستت چیە ؟؟


کوڕەکە چوە نزیکی :- ئەوانەی کە تۆ وات کرد بێن بۆ ئەم سەردەمە !!!! توشی شۆک بوون بەم شوێنە پێشکەوتوە !!!
دەزانیت ... هەموانت شۆک کرد ؟؟  نەفرەتی !! تەنها نەفرەت بۆ تۆ دەهات لە لایەن ئەوانەوە !!!
دەزانی زۆربەیان کە هاتن بۆ ئێرە چیان کرد ؟؟؟


ئاریوم :- چـــ .. چیان کرد ؟؟؟


کوڕەکە :- خۆیان کوشت !!!!!!!!!


هەموان شۆک بوون ...


وێڵسن :- درۆ دەکەیت تۆ !!!!


کوڕەکە :- درۆ دەکەم ؟؟؟ براکەم لەبەر چاوی خۆم خۆی دا بەر ئوتومبێلێک !!!! زۆربەیان دەترسان لەم جیهانە !!! ئێرە زۆر زۆر جیاوازترە بەچاو سەدەیەک بەر لە ئێستا !!!!!
ئاریووم !!! تۆ هەڵەت کرد تەنها دەبوو بەرەکان بکوژیت !!!
چونکە من دەزانم ئەوان گەڕابونەوە ... وە ڕاهاتبوون بەم شوێنە بەڵام ئەوانیتر نەیان دەزانی و لە ترسان خۆیان کوشت ...
من بە زۆر توانیم لێرە بمێنمەوە !!!
من بە هەمو ڕاستیەکان دەزانم تۆ بۆ یارمەتی وات کرد بەڵام دەبوو زیرەکتر بیت پێش ئەوەی بڕیار بدەیت !!!


ئاریوم نەی دەزانی چی بکات ... دەنگی لێوە دەرنەدەهات حاڵی لە خراپ خراپتر بوو ... لە شۆک شۆکتر بوو ... ئەو بکوژی ڕاستیە !!!! ئەم هەموە خۆیان کوشت لە ترسان ! ئەو هەڵەی کرد !!!!





ئاریووم :- د ... درۆیە ئـــ ... ئەمە !


کوڕەکە :- بمبورە ئاریووم بەڵام ئەمە ڕاستیە ... دەبێت قبوولی بکەیت !!!




ئاریووم :- نـــ ... نەخێر ...من .. بکوژ ... نیم !!




کوڕەکە :- گەر باوەڕ ناکەیت سەیری دواوەت بکە !!!!



ئاریوم ئاوڕی دایەوە ترس تا سەر ئێسقانی هات ....



هەموی شەقاوی قاچی بوون کە هی کەمێک بەر لە ئێستا بوو ... شەقاوی خوێناوی ...


ئاریووم قیژاندی ... یەخەی کوڕەکەی گرت :- درۆیە !!! ئەمە کابوسێکی ترە دڵنیام ... درۆ مەکە !!



دەستی بە هێواشی لادا لەسەر یەخەکەی .... خـــ ... خوێن ؟؟؟


سەیری دەستی کرد ... دەستەکانی خوێنە !!! دەستی لە عەرزەکە دا ... بو بە دەستێکی خوێن .. وەک شەقاوەکانی قاچەکە ...


وێڵسن :- خـــ ... خوشکەکەم .... هێور بەرەوە باشە ؟؟؟ وا مەکە !!!


ئاریوم هیچی نەوت ڕای کردە ماڵەوە نزیک بو لێیان ... وێڵسن و لویس و بامبام دوای کەوتن ... تا گەشتنەوە ئاریوم لە ژورەکەی بو و درگاکەی کلیل دابوو ... دەنگی هاواری تا بەر درگا دەهات ..


ڕایان کردە سەرەوە و لە درگاکەیان دەدا تا بی کاتەوە بەڵام تەنها دەنگی هاوار و گریان و شکاندن بوو ...


وێڵسن خۆی نەگرت بە گریانەوە قسەی کرد :-  خوشکەکەم تکایە ئەم درگایە بکەرەوە ... تکایە وا مەکە تکایە !!!!



ئاریوم هەر دەی قیژاند و چی بکەوتبا ژێر دەستی دەی شکاند ...وەستا و سەیری دەستەکانی دەکرد خوێنی لێ دەهاتنە دەرەوە ... بەڵێهـــ خوێنی جەنگاوەرە کوژراوەکان !!!!!!! ئەم کچە زیاتر شێت بوو ...


ئاریوم :- ناهـــــــــــــــــــــــــــــــــ من دەسوتێم ... من دەسوتێم بە ئازارە دەسوتێم .... نەفرەتتت .... ئازاری زۆرە دڵم بە ئازارە تکایە بەسە من چیم کرد دەسوتێم ..... خودایە یارمەتیم بدە من تیاچووم خودایــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه !!!....




لویس و بامبام لە درگاکەیان دەدا و دەگریان ئەمە شتێکی بە ئازارە کە دەبینن ئاریووم بەم شێوەیەی لێ هاتوە ..


وێڵسن خۆی نەگرت لەمە زیاتر درگاکەی شکاند شۆک بوو بە بینینی خوشکەکەی بەم شێوەیە !!!




بەردەوامە  ...


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئەم بەشە چۆنبوو ؟😭💔😭💔


بە هیوای بەدڵبوون ....


ڤۆت بۆ نوسەری ماندوو ...


Life goes on


Zin_bts


1370 words

Comment