Part 23



نێڤادا / ببورە ، دەربارەی چی؟
جۆنگکووک / تەنانەت بریکار ٠٠٧ ئەو ڕاستیە ئەزانێت دەربارەی من ئەو ھیچ چالاکیەکی نیە
نێڤادا / لەوانەیە ،.... پلان بۆ شتێکی گەورە دابنێت
جۆنگکووک / ئەبێ لە بێدەنگی بترسین
نێڤادا سەیری خوارەوەی کرد دوبارە قسەکانی دوو مانایان ھەیە ڕەنگە ئەو بزانێت؟ ئەو باسی ئەوە دەکات ھەموو شتەکان ئەزانێ ھێشتا بێدەنگبوە
جیمین / من ئەبێ بڕۆم
جۆنگکووک / نێڤادا لەگەڵ خۆت بەرە ھەردوکتان لە ھەمان بەشن
جیمین / چەن ئیسعاجە
نێڤادا چاوی بچوک کردەوە
جیمین / تاکە شت کە زۆر ڕقم لێیە ئەویش ئەوەیە ..
نێڤادا / بەڵێ بەڵێ
نێڤادا لە خانوەکە چوەدەرەوە جیمین بەڕاستی توڕەبوو جۆنگکووک سەیری ھەردوکیانی کرد پاشان ھەستا ڕۆشت چونکە دوو چاوپێکەوتنی ھەیە ئەبێت ئامادەبێت لەوێ

دوای چەند ڕۆژێک

بەفر دەستیکردوە بە بارین ڕۆژێکی زۆر ساردە لە ئێرە تایھیۆنگ پیاسە ئەکات لە شەقامە بەفرینەکە و دەستی کردۆتە ناو گیرفانی چاکەتە ڕەشەکەی تایھیۆنگ ھیچ ئەرکێکی نەبو وە ڕقی لە بەفرە ھێشتا ھاتۆتە دەرەوە تا لە یەک شت دڵنیاببێتەوە چوە نزیک کورسیەک وەستا کە کەسێکی لێبو خەوی لێکەوتبو خۆی بە ڕۆژنامە داپۆشیبو تایھیۆنگ جگەرەکەی دەرھێنا و دایگرساند بە دەنگی داگیرساندنی جگەرەکە کەسەکە خەبەریبۆیەوە ئەو کچەش کەس نەبو جگە لە ئایرین ، ئایرین تێبینی تایھیۆنگ ی کرد خێرا دەستی برد بۆ قژە تێکئاڵاوەکەی ھەوڵیئەدا قژی چاکبکات
ئایرین / من بە ڕاستی داوای لێبوردن ئەکەم ، بەڵام ئەتوانی لێرە جگەرە نەکێشیت
تایھیۆنگ / منت لەبیرە؟
ئایرین / تۆ کێیت؟
تایھیۆنگ / ڕاستە تۆ نەخۆشی لەبیرچونەوەت ھەیە
ئایرین / وایە من ئێستا ئەخەومەوە
تایھیۆنگ / من گەمژە نیم
ئایرین / بەڵێ؟
تایھیۆنگ / تۆ نەخۆشی لەبیرچونەوەت نیە
ئایرین / ھەمە!
تایھیۆنگ / تۆ مەترسیت بۆ سەر ئەرکی بریکار ٠٠٧ منیش ئەبێ ھەموو مەترسیەکان لابەرم کە ئەبنە ھۆی شێواندنی ئەرکەکان
ئایرین / من وا نواندن ئەکەم کە ھیچ شتێک نازانم ، ئەوەنە بەس نیە ؟
تایھیۆنگ / بەڵام تۆ زۆر شت ئەزانیت
ئایرین / گەر من زیان بە ئێوە ئەگەیەنم باشە فەرموو من ڕادەستی KIA بکە ،KIA ئاژانسێکی باشە من دڵنیام دوای ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانم دایەوە ڕێگەم ئەدەن بڕۆم
تایھیۆنگ / بەڵام جیھان شوێنێکی دڕندەیە. هەڕەشەکان لەناو دەچن نەک ئازاد دەکرێن, تا چەند مافیاکە ئەناسیت؟
ئایرین / زۆر نا، ئەوە ئاشکرابو من بارنتەبوم
تایھیۆنگ / تۆ سەرۆکی ڕاستەقینەکە ئەناسیت؟
ئایرین / جیۆن جۆنگکووک
تایھیۆنگ / ئەو چۆن بیر لە بریکار ٠٠٧ ئەکاتەوە؟
ئایرین / گرینگ نیە چۆن سەیری بکەم، ئەو وادەرەکەوێت کە نێڤادا ی خۆشەوێت
ئایرین تێبینی کرد تایھیۆنگ بە بیستنی ئەو قسەیە بێھیوا دەرەکەوێت، بە زانینی ئەوەی کە ڕۆژێک دێت نێڤادا جێی دەهێڵێت و ڕادەستی KIA دەکات ھەست بە خەمباری ئەکەم
تایھیۆنگ / کەواتە ئەتەوێ ڕاستیەکەی پێبڵێیت ؟
ئایرین / نەخێر من دورەوەستم لە ھەموو شتێک ، ئەزانم نێڤادا لە بنەڕەتدا فێڵیلێئەکات بەڵام ئەوە ئەرکی ئەوە , من نیازم نیە ھیچی پێبڵێم نامەوێت ھاوڕێکەم بمرێت
تایھیۆنگ / ھاوڕێ؟ پێتوایە نێڤادا گرینگیت پێئەدات؟
ئایرین / گەر واشنەبێت ئەو من ناکوژێت
تایھیۆنگ / کەواتە گەر تۆ تایبەتبیت بۆ بریکار ٠٠٧ ، من نامەوێت ڕادەستی KIA یت بکەم .
ئایرین / ئەوە زۆر باشە بزانم کەسێک لە KIA گرینگی بە نێڤادا بدات
تایھیۆنگ /ئێمەی بریکارەکان ڕێگەمان پێنادرێت چاودێری ناپێویستمان بۆ کەسانی تر هەبێت، ھەرچیەکبێت من ئەڕۆم وە دڵنیابکەرەوە کە ھیچ پەیوەندیەکت نەبێت لەگەڵ ئەندامانای مافیاکە یان من بە KIA ئەڵێم کە تۆ ئەزانیت دەربارەی ئەرکە نھێنیەکەی نێڤادا ڕەنگە ئاگاداری ئەوە بیت کە لە داهاتوودا چی ڕوودەدات
ئایرین / تێگەیشتم
تایھیۆنگ ڕۆشت و ئایرین سەیری کرد کە بەھێواشی ون ئەبو لەناو تەمەکەدا ئایرین کەمێک پێکەنی تۆزێک دڵخۆشبوو چونکە تایھیۆنگ ی خۆشەوێت بەڵام ئەتوانێ ئەوە بڵێت کە تایھیۆنگ شتێکی بۆ نێڤادا ھەیە پاشان دەستی لە یەکتری ئەخشاند چونکە زۆر سارد بو سەیارەیەک لە نزیکەوە وەستا
؟؟؟/ کەواتە ئەوەیە
ئایرین چاوی فراوانبو کاتێک گوێی لەو دەنگە ناسراوەبو دوبارە کێشەیەکی تر ئەویش شوگا بوو
شوگا / زۆر خراپبوو ، نەمتوانی ڕوخساری ببینم
ئایرین / تۆ چی ئەکەیت لێرە؟
شوگا / ئا ئێ من تەنھا لێرەوە ڕۆشتم
ئایرین / ئەو کەسەش تەنھا لێرەوە ڕۆشت
ئێستا ئاگادارکرامەوە کە چاومپێیان نەکەوێت بەڵام ئێستا ئەو لێرەیە
شوگا / ئۆھ ئێستا تۆ بێ ماڵیت؟
ئایرین / شتێکی وایە
شوگا / ئەی باوکت چی؟
ئایرین /لەوەتەی ئێوە تاڵانتان کردووە، ئەو هەموو سامانەکەی لەدەستداوە وە خانوەکە ی فرۆشت و ڕۆشت بۆ دەرەوەی وڵات
شوگا / تۆی لێرە جێھێشت؟
ئایرین / پێی وتم ئێستا تەمەنت گەورەبوە ئەتوانیت بە تەنھا بژیت
شوگا /چی دەربارەی نێڤادا ؟ ئەو ئەزانێ
ئایرین / پێم وتوە لە ماڵی ھاوڕێکەم ئەژیم بۆ ئەوەی نیگەرانی من نەبێت
شوگا / ئەم شوێنە شەوانە پڕئەبێ لە پیاوی پیری سەرخۆش من شوقەیەکم ھەیە ئەتدەمێ لەوێ بژی
ئایرین / بەڕاستی تۆ میھرەبانیت بەڵام پارەکانت لە من بەکارمەھێنە من ڕقم لەوەیە ببم بە بارگرانی
شوگا / پارەی زۆرم ھەیە
ئایرین / بۆ لەیەکەم کاتەوە یارمەتیمئەدەیت؟
شوگا / من گرینگی ئەدەم بە جۆنگکووک وە جۆنگکووک گرینگی ئەدات بە نێڤادا و نێڤادا ش گرینگی بە تۆ ئەدات
ئایرین / ھھھھھھ ناتوانیت ئەو شتانە بڵێیت ، زۆر شیرینیت
شوگا / ھەر ئەوەی وتم بیکە، کەی کارێکی باشت دۆزیەوە ئەتوانی خانوەکە چۆڵبکەیت
ئایرین / کەواتە ئەبێ پارەکەت بۆ بگەڕێنمەوە
شوگا / بەڵێ بەڵێ تەنانەت ئەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ زانکۆ یان ھەرشتێک کە ئەتەوێ ، وە نیگەرانیش مەبە دەربارەی پارە
ئایرین / تۆ کێیت؟ خۆشەویستمی؟
ئایرین گاڵتەی کرد بەڵام شوگا شۆک بو و دڵخۆشیشبو
ئایرین / تەنھا گاڵتەم کرد ھەر خۆی شوقکە زۆر زۆرە من گرینگی بە ھەموو شتێکی خۆم ئەدەم
شوگا بە پێ گەڕایەوە بۆ لای ئۆتۆمبێلەکە. ئایرین جانتاکەی گرت و بەدوایدا ڕۆیشت

نێڤادا دەستی خستبۆیە سەر دەستی و سەیری دەرەوەی ئەکرد لە تەنیشت جیمین دانیشتبو لە ناو سەیارەکە
نێڤادا / بەڕێوبەڕە بەڕێزەکەم ھیچ ھۆکارێکی باش ھەیە تا ئەمڕۆ لە ماڵەوە بم
جیمین / تەواوی ھەفتەکە مناقەشەم نەکردوە
نێڤادا / کەواتە شەڕبکەین؟
جیمین / زۆرباشە
نێڤادا / بەختت ھەیە لەبەر ئەوەی بەڕێوبەرەکەم پێی وتم نابێ قسەی لەگەڵ بکەمەوە
جیمین / کچێکی باشیت
نێڤادا / بەڵێ پارک جیمین تۆ بەڕاستی منی بێزارکەرت خۆشەوێت؟
جیمین / تەنھا ڕونیبکەرەوە ؟ بەم بۆنەیەوە بەڕێوبەر نەک پارک جیمین
نێڤادا چاوی بە بێزاریەوە سوڕاند بۆچی ئەبێ ھەمیشە بە کوڕەبێزارکەرەکان بڵێ سەرۆکی خۆی یەکشەمە بوو بەرەو ماڵەوە ئەڕۆشتنەوە
جیمین / پلاندانەرەکە ٪‏٥ پارەکە وەرئەگرێت
نێڤادا / لە دزیەکە؟
جیمین / ئەی چیتر
نێڤادا / کەواتە من ٪‏٥ وەرئەگرم ؟
جیمین تێبینی کرد کە ئەوە چیە کە ئەیەوێت قسەی دەربارەی بکات
نێڤادا / کەواتە ئەکاتە... ٨٣٦ ملیۆن وۆن
جیمین / وادیارە زۆر باشیت لە بیرکاری
نێڤادا / من دەوڵەمەند بووم یان شتێک لەو بابەتە
جیمین / بەڵێ بەڵێ بەتەمایت چی لەو پارەیە بکەیت؟
نێڤادا / ئەڵێیت چی نیوەی پارەکەبدەم بە خانەی بێسەرپەرشتان ؟
جیمین / ئێـمە پێویستمان بە خێرخواز نیە مافیاکە ھەموو شتێکیان بۆ ئەنێرێت
نێڤادا / من بەشێک نیم لە مافیاکە ؟
جیمین / باشە من تۆ وەرئەگرم
نێڤادا / ئەتوانن بەکاری بێنن بۆ چارەسەری نەخۆشی یان شتی تر
جیمین / ئێستا تۆ باسی ئەو بابەتەت کرد دوو مناڵ ھەیە لە لقی باشورمان ئەوانەی بەدەست نەخۆشی سەختەوە دەناڵێنن. بڕیار بوو هەفتەی داهاتوو پارە بۆ چارەسەرکردنیان ڕێکبخەین بەڵام بە بەکارهێنانی پارەی ئەم کەسە بەخشندەیە ئەمڕۆ تەواو ی دەکەم

نێڤادا سەیری خوارەوەی کرد و بە بێدەنگی مایەوە. بیری لەوە کردەوە ئایا لە ڕاستیدا یارمەتی کەسێکی دەدا؟ منداڵان بەهۆی پارەکەیەوە چارەسەریان بۆ دەکرا؟ و پاشان بیری لەوە کردەوە. کاتێک لە KIA بوو، یارمەتی کێی دا؟ حکومەت? خەڵکی دەوڵەمەند؟ پیاوە خراپەکان؟
جیمین / ئێمە گەیشتین
جیمین چەقەنەیەکی لێدا و نێڤادا ی لە خەیاڵەکەی دەرھێنا ، نێڤادا لە سەیارەکە دابەزی بەفرەباری نێڤادا پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا پێشتر جۆنگکووک گەڕاوەتەوە
وادەرەکەوت ھەموو کوڕەکان گەڕابنەوە سەیارەکانی ھەمویان لەوێ بون جگە لە شوگا کە سەیارەکەی لەوێ نەبوو

ئایرین ڕۆشتە ناو خانوەکە و خێرا ڕۆشتە نزیک ئاگردانەکە دەستەکانی گەرمەکردەوە وادەرەکەوت کە تا ئێستا ئەوەنە سەرمای نەبوبێت شوگا نەیهێشت ئەوە دەربکەوێت بەڵام هەستی بە خراپیی کرد. باوکی هەڵە بوو بەڵام ئەو دەبێت ئازار بچێژێت. لە کاتێکدا لە دوورەوە سەرلەنوێ دەست پێدەکاتەوە.
ئایرین / پێم وایە تۆ منت ھێنا بۆ ئەم خانوە
شوگا / باشە من نەمەتوانی بەو خێرایە خانوەکە بدۆزمەوە
ئایرین / کەواتە مەبەستت ئەوەیە من لێرە ئەژیم ؟
شوگا / بەڵێ
ئایرین / نەخێر ئەوە زۆر زۆرە
شوگا / نەخێر زۆر نیە
ئایرین / چی گەر نەتوانم بۆت بگەڕێنمەوە ؟
شوگا / تۆ وتت خوێندکاری بەشی پزیشکیت وە کاتێک بویت بە دکتۆر پارەیەکی زۆرت ئەبێت
کاتێک وتی دکتۆر ئایرین ھەستی نە خۆشیەکی خۆر ئەکرد بەردەوام ویستویەتی ببێت بە دکتۆر و یارمەتی خەڵکی بدات بەڵام ئەوە ئێستا دیارنەماوە
ئەم خانوە زۆر گرانبەھا نیە تەنھا خانویەکەی ئاساییە وە دوو ژوری نوستن و چێشتخانەیەک و ژورێکی دانیشتن و ھەروەھا تەوالێتیشی ھەیە
ئایرین / ئەم خانوە خانوی خەونەکانمە
شوگا / ئۆھ بەڕاستی

وا مامەڵەی دەکرد کە یەکەمجار بێت ئاگاداری ئەوە بێت. لە ڕاستیدا وادەرەکەوت بەهۆی ئەوەی کچێکی دەوڵەمەند بوو، هەمیشە دەیتوانی لە ژیانی شاھانەدا بژی بەڵام ئەو بەڕاستی ئەیویست لەو خانوە بژی ئایرین دەرگای بەفرگرەکەی کردەوە بۆ ئەوەی شتێک بخوات وە شوگاش سەیری ئەو دەوروبەرەکرد و خانوەکەی بەجێھێشت و سەر سەیارەکەی کەوت و شتێک بە مێشکیا ھات

ئایا من ئاشقی بوم ؟




بەردەوامە......

Comment