Part 24



نێڤادا کوپێک چای بەدەستەوە بوو هێواش هێواش بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن بە بازنەیی ئەخولایەوە هێشتا جونگکوک لێرە نییە و خەریک بوو شەو بێت بێگومان ئەو منداڵێکی بچووک نییە بۆ ئەوەی نیگەرانی بێت بەڵام تاکە ڕۆژێک کە ئە توانی بیبینێت ئەمڕۆ یە ، ڕەنگە ئەویش خۆی نیشان نەدات. ئەوەش دڵتەنگی کرد جۆنگکووک ھەندێک کات تەلەفونی بۆ ئەکات کاتێک نێڤادا لە ئیشە بەڵام ئێستا ئەیەوێت بیبینێت نێڤادا گوێی لە کەسێک بو کە لە نھۆمی سەرەوە ئەھاتە خوارەوە ئەوە جیمین بو دەستی کردبۆیە گیرفانی پانتۆڵە ڕەساسیەکەی وە تیشێرتێکی سپی لەبەر بوو نێڤادا زۆر ڕقیلێیبو بەڵام دانبەوە ئەنێت زۆر قۆزە ڕوخساری و ئەندامەکانی لەشی ھەردوکی تەواو باشن بەڵاـم نێڤادا ھیچ سەرسامی نیە نێڤادا سەیری شوێنێکی کەی کرد
جیمین / ئایا من قۆزم ؟ سەیرکە
نێڤادا / وەک دۆزەخ
جیمین / دۆزەخ گەرمە
دەرگاکە کرایەوە نێڤادا خێرا ئاوڕی دایەوە ئەوەش ئەویش شوگا بوو
جیمین / برا مەراقی ئەوەم کردوە لە کوێ بویت ؟
شوگا / شتێکی گرینگم ھەبوو ئەبوایە گرینگیم پێبدایە
جیمین / کچ بوو وانیە؟
شوگا / باز مەدە یەکسەر بۆ ئەنجامەکە
جیمین / تۆ ھەرگیز وانیت ناچیتەدەرەوە ھەمیشە لە ڕۆژانی یەکشەمەش تەواوی ڕۆژەکە ئەخەویت
نێڤادا / ھەست بەخراپی ئەکەن  بۆ ئەو کچە بێبەختە
جیمین / من ھەست بەخراپی ناکەم بۆئەوکچە ھەموو کاتێک لەوانەیە تۆ نەزانیت  ئەو دڕندەیە لەسەر جێگا
نێڤادا / بەڵێ من بەڕاستی حەزەکەم بزانم تۆ چۆن ئەزانیت؟
جیمین / تۆ ...
شوگا / نێڤادا  جۆنگکووک  چاوەڕێی تۆیە
نێڤادا  کوپە چاکەی داناو بەلای شوگایا ڕۆشت پاشان لە دەرگای سەرەکی چوە دەرەوە و دواتریش  پاسەوانەکان دەرگاکەی کەیان بۆ کردەوە بۆ دەرەوە شوگا  سەیری جیمین ی کرد
شوگا / لی نێڤادا  ، گوێم لێبوە ئەو شتی باش ئەکات
جیمین /هێندەی ڕقم لەوەیە دان بەوەدا بنێم، ئەو باشترین شت ئەکات لە ھەرکەسێکی بەشی پلاندانان باشترە، کارکردنی شەوانە، کارەکانی پێش وەختە تەواو ئەکات ، کاری زیادە وەرئەگرێت
شوگا / ھێشتا کات ئەدۆزێتەوە بۆ بێزارکردنی ئێمە لە بەشی ھاککردن
جیمین / بۆچی دێت بۆ ئەوێ؟
شوگا / دەستی کردوە بە فێربونی ھاککردن تەنانەت بوە بە ھاوڕێیەکی باشی مناڵە خوێندکارەکان ی ئەوێ بێجگە لەوەش ئەچێ بۆ مەشق کردن لە بەشی شەڕکردن
جیمین / نێڤادا ناوێکی باش دروستەکات لە ناو مافیاکە
شوگا / یەکەم  لە سەرەتادا ئەوان بە شازادە بانگیان ئەکرد چونکە یەکەم کەس بوە جۆنگکووک  مامەڵەی لەگەڵ کردبێت بەڵام ئێستا بە شازادە بانگی ئەکەن چونکە لە ھەموو شتێکدا باشە بەسەختی کاردەکات و لەگەڵ ھەموو کەسێک پێئەکەنێت
جیمین / ئەو کچە بۆ من پێناکەنێ
شوگا / ھم ؟ بۆچی بۆ تۆ پێبکەنێت ؟
جیمین / ھیچشتێک ، وازیلێبێنە
شوگا /  خۆت ئامادەبکە ئەبێ لە ئاھەنگێک ئامادەبیت
جیمین بێ ھیوای لە دەموچاوی ئەبینرا ویستی تەواوی ڕۆژەکە بخەوێت بەڵام ئێستا ئەبێ دوبارە قات لەبەر بکاتەوە

نێڤادا  چوە ناو سەیارەکە جۆنگکووک  بە تەلەفون لەگەڵ  کەسێک قسەی ئەکرد نێڤادا  لە تەنیشتیەوە دانیشت جۆنگکووک  دەستی خستە سەر شانی نێڤادا  و نزیکتری کردەوە تابە سووکی ماچی لێوەکانی بکات. نێڤادا  هەستی کرد ڕوومەتەکانی کەمێک گەرم بوون. دەستی کرد بە سەیرکردنی دەرەوە لەکاتێکدا یاری بە تاڵێکی قژی دەکرد
جۆنگکووک / باشە دوای یەکلای ئەکەینەوە، بای
نێڤادا / تەنانەت ئەمڕۆش پەیوەندیەکان ؟
جۆنگکووک / ببورە ئازیزەکەم
نێڤادا / چۆن بوویت؟
جۆنگکووک / ئێستا دوای ئەوەی تۆم بینی باشم
نێڤادا / ئەچین بۆ کوێ ؟
جۆنگکووک / ئاھەنگ
نێڤادا / بێکەوە؟
جۆنگکووک /بەو پێیەی ئێمە ئێستا فەرمیین لە خێزانەکەم
نێڤادا / ڕاستە بەڵام من لە هیچ بارودۆخێکدا نیم بچمە ئاهەنگ
نێڤادا  سەیری خۆی کرد کە کابۆیەکی نیلی و تیشێرتێکی سپی  لەبەر بو لەگەڵ کالەی ڕەش
جۆنگکووک / ئۆھ من پێشتر ئەوەم چارەسەر کردوە بۆت
جۆنگکووک  نێڤادای برد بۆ خانویەکی نەناسراو  پاشان  بردی بۆ ژورێک  زۆر گرانبەھا دەرەکەوت  کە کچێک ڕۆبێکی پەمەی لەبەر بو  خەریکی مەیکەپ کردن بوو ئەو کچە تێبینی نێڤادای کرد و دەستی بۆ بەرزکردەوە و سڵاوی لێکرد و ئاماژەی پێدا کە لەسەر کورسی بەردەم ئاوێنەکە دابنیشێت ئەوکچە ناسراو دیارە بەڵێ لە چاوپێکەوتنی خێزانیەکە
؟؟؟/ ئێمە کاتی زۆرمان نیە  ئەبێ خێرابکەم
سەرەتا قژی نێڤادای کۆکردەوە پاشان دەستی کرد بە مەیکەپ کردن بۆی زۆر منادوو دەرەکەوت زۆر شتی سەیری بەکارئەھێنا   بەردەوام نێڤادای مەیکەپەکەی تەنھا سێ شت بو کرێم و سوراو و ماسکارا وە ئەویش دایم بە زۆری ئایرین  بوو  نێڤادا ڕقی لە مەیکەپە
نێڤادا / دوبارە تۆ کێ بویت؟
؟؟؟/ سێیەم ئامۆزای جۆنگکووک ، جیۆن سۆمی
نێڤادا / ئۆھ ڕاستە
سۆمی/ گرینگی بە پێستت نادەیت؟
نێڤادا / کاتم نیە بۆ ئەوانە
سۆمی / کچ ئەبێ بەردەوام گرینگی بە پێستی بدات گرینگ نیە ھەر ئیشێک بکات، لە ڕاستیدا من سەرکردایەتی بارەگای دژە گولە دەکەم لە ئینچۆن
نێڤادا / ھێشتا تۆ کاتت ھەیە؟
سۆمی / بەدڵنیایەوە بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت پێستیشت خراپ نیە
نێڤادا / واووو چیت دا لە چاوم ؟
سۆمی / من یام لە ژێر چاوت پێی ئەڵێن کۆنسیلەر
نێڤادا / کۆنسیلەر چی ئەکات
سۆمی / بۆ داپۆشینی خاڵ و  پەڵە تۆخەکانە
نێڤادا  بە تێنەگەیشتنەوە سەری داخست
سۆمی / تەنانەت لە لقی ئینچۆنیش زۆر بەناوبانگیت
نێڤادا / من ؟ چۆن ؟
سۆمی /بە ئەفسانەیی "شازادە" ناسراوت
نێڤادا بە بێزاریەوە دەستی بە دەموچاویەوە گرت نەیزانی کە دەموچاوی مەیکەپی پێوەیە
نێڤادا / چی تر
سۆمی / تەنانەت تۆ خۆشەویستی جۆنگکووک یت ئەتوانیت زۆر شاھانە بژیت بەڵام تۆ یارمەتی کاری مافیاکەت ھەڵبژارد وە زۆر باشیت لە پلاندانان و شەڕکردن و ھاککردن ، ئەوە زیادەڕەوییەکی گەورەیە گەر ئاوا بەردەوام بیت ڕەنگە پلەیەکی بەرز وەربگریت
ئەوەش ئەو شتەیە کە نێڤادا ئەیەوێت و لەلایەن KIA پێی وتراوە
نێڤادا / بەم بۆنەیەوە کەسێکی وەک تۆ مەشخوڵ بۆ بڕیارتدا مەیکەپ بۆ من بکەیت؟
سۆمی / ئەوە ئاشکرایە لەبەر ئەوەی جۆنگکووک پێیوتم ئامادەتبکەم
نێڤادا / ئەی بۆچی تۆ گوێی لێئەگریت؟
سۆمی / یەکەم ئەو کۆتڕۆڵی خێزانەکەی کردوە دوەم ئەو ئەبێ کەسێک بکات بە جێگرەوەی ئەوە ڕونە ئێمە ھەموومان پێویستە خۆمانی بۆ بسەلمێنین
نێڤادا / کەواتە تۆش ئەتەوێ ببیت بە جێگرەوەی
سۆمی / بەتەواوەتی نەخێر براکەم ئەیەوێت ببێت ئەو پێی وتم گوێ لە  جۆنگکووک بگرم ھەرچیەکی وت
نێڤادا / ڕاستە تۆ ئەزانی ئەو ئاگاداری ھەموتانە
سۆمی / بەدڵنیایەوە بەڵام لە کۆتایدا ئەبێ بڕیاربدات ، ئەوە یاساییە
سۆمی ڕێگەی دا نێڤادا ھەستێت وە نێڤادا سەیری ئاوێنەی کرد کەمێک ناوازە بو وە ئەمە یەکەم جارە مەیکەپێکی تۆخ بکات
نێڤادا / تۆ بەڕاستی زۆر باشیت لە مەیکەپ
سۆمی // گەر لە خێزانی مافیا لەدایک نەبومایە بەدڵنیایەوە ئەبوم بە مەیکەپ ئارتێست و ئارێشتگام دائەنا، لەو ژورە جلەکەت بگۆڕە جلەکەت بە دیوارەکەوە ھەڵواسراوە سۆمی ڕۆشت و نێڤادا سەیری ئەو دوروبەرەی کرد عەزیەکی ڕەشی بینی بڕیاریدا لەبەری بکات


   لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد زۆر ناوازە دەرەکەوت وە نێڤادا حەزی لەم جلانە بو سۆمی ھاتە ژورەوە ئەو عەزیەکی سوری لەبەر بوو
سۆمی / واو تۆ زۆر جوان دەرەکەویت وەک لەوەی پێشبینیم ئەکرد
نێڤادا / من پێویستە سوپاسی تۆ بکەم بۆ ئەوە
سۆمی / ٥ خولەک دواکەوتوین دەی با بڕۆین

جۆنگکووک لەگەڵ کۆمەڵێک پیاو وەستابو باسی ئەو شتانەیان ئەکرد کە پەیوەندی بە تاوانەوە ھەیە وە خەڵکەکانیش بەردەوام بون لە چونە ژورەوە بۆ ھۆڵەکە ھەموو شتێک زۆر ئاسایی بو تا ئەو کاتەی ھەموو پیاوەکان و جۆنگکووک یش چاویان چوە سەر ڕێڕەوی چونەژورەوەکە جۆنگکووک بە ھێواشی نیگایەکی بۆ ئەوشوێنە کرد و سەیری ئەکرد ئەوە ئەو بو ئافرەتێکی جوان کە عەزیەکی ڕەشی لەبەر بوو کە ڕوناکی لە چاوی ئەبینراو جوانی لە ڕوخساری
زەردەخەنەیەک ھاتە سەر لێوی کاتێک تێبینی  جۆنگکووک ی کرد ڕۆشت بۆ ئەو شوێنەی جۆنگکووک وەستابوو پیاوەکەی تەنیشت جۆنگکووک بە فیزەوە سەیری ئەوانەی کەی ئەکرد ھەرچەنە نێڤادا ئەڕۆشت بۆلای جۆنگکووک لە ماوەی ٥ چرکەدا چاوەکانی ئامانجەکەی خۆی دۆزیەوە لەو ھۆڵە گەورەدا ئەوەش تەنیا تاوانبارێکی ئەوێت سوپاس بۆ خوا هیچ کام لەو تاوانبارانەی نێڤادا  پێشتر ڕووبەڕوویان بووبووەوە لێرە ئامادە نەبوون. ڕەنگە لەبەر ئەوەبێت یان کوشتوویەتی یان KIA گرتبێتی ئەوە تۆمارەکەی بوو، هەر تاوانبارێک کە پێی دەگوترا تیرۆری بکات یان بیگرێت هەمیشە دەگیرێت یان دەمرێت. ئێستا گەیشتووەتە تەنیشت جونگکوک
نێڤادا / ئەزانم من کەمێک دواکەوتم
جۆنگکووک / تۆ لە کاتی خۆیدا لێرەیت
پیاو١/ ئەم خاتونە ناوی چیە؟
نێڤادا / ئەوە نھێنیە
پیاو٢/ پێم وایە دوای تەواو بونی ئاھەنگەکە چاومپێتبکەوێت
نێڤادا / وابیرناکەمەوە ئەو حەزی لە ئەوە بێت
کەس نەیئەتوانی لۆمەی ئەوان بکات بۆ ئەوەی لەو ئافرەتەبدەن کەلەگەڵ جۆنگکووک ە پێشتر جۆنگکووک تەنھا ئەو ئافرەتانەی ئەھێنا کە یاری بون بەڵام ئەم جارە ناتوانێ ئەو ئافرەتە ڕادەستی ئەوانەی تر بکات
جۆنگکووک / پیاوەبەڕێزەکان ئەوە خۆشەویستەکەمە
دەستی کردە کەمەری نێڤادا
پیاو ٣/ خۆشەویست؟ مەبەستت ئەوەیە ئەمە ئەو دەنگۆیانەیە دەربارەی شازادەیە؟
نێڤادا / تەناھ دەنگۆ نیە
پیاو ٢/ خوشکەکەم خۆشحاڵم بە بینینت
لەبەر ترسان لە جۆنگکووک  بو وە ھەموو پیاوەکانی کەش سڵاویان لێکرد و خۆیان ناساند پێی وە بە خوشکەکەم  بانگیان ئەکرد دوبارە جۆنگکووک  دەستی کردەوە بە قسە  نێڤادا  زۆر بێزاربو تاوەکو کورێک ھات بۆ ناو کۆمەڵەکە و لە تەنیشت نێڤادا  وەستا ئەو کەسەش جگە لە جیمین کەسی کە نەبوو
جیمین /لە کاتێکدا ئەگەر من یاوەری شازادە بکەم تۆ بەردەوام دەبیت لە قسەکانت
جۆنگکووک / بەدڵنیایەوە
نێڤادا  بە بێزاریەوە سەیری جیمین ی کرد لە کاتێکدا دڵخۆش بو بۆئەوەی ڕزگاری ئەبێ لەو کۆمەڵە پاشان جیمین  قۆڵی کرد بە قۆڵیا
نێڤادا / ئەوە تۆ چی ئەکەیت؟
جیمین / ڕاستیەکەی  ھیچ شتێک  تەنا بیرمکردەوە یارمەتیت بدەم بێیتەدەرەوە
نێڤادا / بۆچی پارک جیمین  یارمەتیم ئەدات؟
جیمین  بە بێدەنگی مایەوە  تا ئەو کاتەی لای مێزێک ھەردوکیان وەستان  جیمین  بەردەوام سەیری نێڤادا ی ئەکرد چ شتێکی جیمین  بێزارکەرە نێڤادا  برۆیەکی بەرزکردەوە
جیمین / تۆ ناوازە.... دەرەکەویت
نێڤادا / شتێک بەر سەرت کەوتوە؟
جیمین / نەخێر  ، من تەنا وابیرمەکردەوە، پێموابوو ئێمە ببین بە ھاوڕێ
نێڤادا / بۆچی
جیمین /بەڕاستی کارناکات دەزانی، تۆ خۆشەویستی جۆنگکووک یت و منیش باشترین ھاوڕێی ئەوم ئەگەر بەردەوام  شەڕبکەین ئەوە سەختەبێت بۆ جۆنگکووک
نێڤادا  بەردەوام سەیری ئەکرد ھەرچەنە کاتێک جیمین  قسەی ئەکرد نێڤادا   سەیری کەسێکی کەی ئەکرد کە لە مێزێکی زۆر دور نەبو کوڕێک
دانیشتبو و قاتێکی ڕەشی لەبەر بو ئەویش بەردەوام  سەیری  نێڤادا ی ئەکرد ناسراودیاربو نێڤادا  ئەیزانی  کە ئەوی لە شوێنێک بینیوە  ئەوەش بەشە ترسناکەکەیە لە نیگای دەموچاویەوە دیار بوو، ئەویش نێڤادا دەناسێت
جیمین / نێڤادا ؟
نێڤادا / ڕاستە! بەڵێ... ئێمە پێویستە  ببین بە ھاوڕێ
جیمین / گەمژە من باسی بابەتێکی جیاواز ئەکەم
نێڤادا / جیمین ئەم ئاھەنگە بۆ چیە؟
جیمین /تەنها کۆبوونەوەیەکە
نێڤادا / ھەموویان تاوانبارن وایە؟
جیمین /بەڵێ، سەرۆکی مافیا، ئەندام  فرۆش، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، نەهەنگی قەرز، ئاڵوگۆڕی ئەفغانی، کۆنتڕۆڵکەری لەشفرۆشی و هتد
نێڤادا / ھەموو ئەم خەڵکە جۆنگکووک  ئەناسن
جیمین / ھەموو کەسێکی ژێر زەویش جۆنگکووک  ئەناسێت
نێڤادا سەیری ڕێڕەوی ھاتنەژورەوەکەی کرد خەڵکی زیاتر ئەھاتنەژورەوە زۆر بەی پیاوەکان تەمەنیان مامناوەند بو لەگەڵ ژنە جوانەکانیان وە سیاسەتمەندارەکان ، بۆچی ئەوان ھاتون بۆ ئێرە ؟ ئەوە ئاشکرایە چونکە ئەوانیش لە تاوانبارێک کەمترنین لانی کەم سیاسەتمەندارەکان نا،نێڤادا زڕ باوکی بینی بەڕێز لی لەگەڵ زڕ دایکی یان بریکار١٠١ بەڵام ئەوان نێڤادا یان نەبینی چونکە نێڤادا بەرامبەر جیمین وەستاوە ئێستا شتێک ھەیە نێڤادا نیگەرانە
جیمین / تۆ نائاسودە دەرەکەویت
نێڤادا / بەڕێز لی زڕ باوکی منە
جیمین / ئەو؟ ئەو دانەیە
جیمین دەستی بۆ پیاوێک ڕاکێشا
نێڤادا / بەڵێ
جیمین / ئەتەوێ قسەی لەگەڵ بکەیت؟
جیمین پێکەنی سەیری کرد و دەستی بەرزکردەوە خەریک بو بانگی بکات نێڤادا خێرا دەستی گرت و ھێنایە خوارەوە
نێڤادا / بۆستە ئێستا نا
جیمین / گاڵتەمەکە
نێڤادا دوبارە سەیری ئەو کوڕە ناسراوەکە کردەوە کە بە ھێواشی پەرداخە شەرابەکەی بەرزکردەوە و پێکەنی وھەستا  لەو کاتەدا نێڤادا پێیوابو ئەیەوێت بێت بۆلای ئەو بەڵام ئەوڕۆشت و دورکەوتەوە لە ھۆڵی ئاھەنگەکە لەوانەیە ئەوە ئاماژەبێت
نێڤادا / ھەستناکەم ئەوە باشبێت
جیمین / چی ڕویداوە؟
نێڤادا / دڵنیانیم ئەچم دەموچاوم ئەشۆم
جیمین / بەو ھەموو مەیکەپەوە
نێڤادا / مەیکەپەکەم دژەئاوە
نێڤادا زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و ھەستا پاشان بەدوای کوڕەکەیا ڕۆشت بێ ئەوەی بەڕێز لی بیبینێت
نێڤادا بە ڕاڕەوەکەدا ئەڕۆشت کە چۆڵ بوو ژوری زۆری لێبوو ئەو کوڕە بۆ کامە ڕۆشت نێڤادا گوێی لە دەنگێک بوو
؟؟؟/ ئەتوانم گوێم لە دەنگی ھەنگاوەکانت ببێت باشبو زانیت و بڕیارتدا بێیت
نێڤادا چاوی بچوک کردەوە و دڵنیایە پێشتر گوێی لەو دەنگە نەبوە پاشان دوای ئەو دەنگە کەوت و لە کۆتاییدا چووە ژوورێکەوە. لە جۆرێک لە ژووری گفتوگۆ دەچوو. ئەم پیاوە نهێنییە زۆر بە ئاسوودەیی لەسەر قەنەفەیەک دانیشتبوو بەشی شەڕکردن دەمانچەیەکیان دابو بە نێڤادا بەردەوام پێیەتی ئێستا وەک مافیا وایە لە ئێستادا بە دەوری ڕانیدا بەستبوویەوە. بەو پێیەی ئەوەی جلێکی کورتی لەبەردا بوو، ئاسان بوو بۆی دەربهێنێت. بۆیە ئەویش وای کرد
نێڤادا / تۆ ئەزانی من کێم ؟
؟؟؟/ چی گەر بڵێم بەڵێ؟
نێڤادا / تۆ کێیت؟
کوڕەکە پێکەنی
؟؟؟/ کەواتە تۆ ئاوا ئەڵێیت تۆ من ناناسیت؟
نێڤادا / باشە تۆ کەسایەتیەکی بێزارکەریت
؟؟؟ دەستی کرد بە پێکەنین و سەرقاڵ دەرەکەوت نێڤادا لێی نزیک بۆیەوە و دەستی خستە سەر شانی ؟؟؟ و بەدەستەکەی تری دەمانچەکەی پێبو کە نزیکی کردەوە لە ڕومەتی ھێشتا ئەو کوڕە زۆر ئاسودە دانیشتبو نێڤادا زیاتر نزیک بۆیەوە بە چاوە جادویەکانی
نێڤادا / تۆ.. کێیت؟
؟؟؟ پێکەنینەکەی شاردەوە ھەرچەنە دەمانچەکە لە نزیک سەری بو بەڵام بەردەوام پێئەکەنێت بۆچی ناترسێت ؟ جوڵەیەکی لە ناکاوی کرد دەمانچەکە ی لە نێڤادا وەرگرت و نێڤادا ی لەسەر ڕانی دانا پاشان دەمانچەکە ی خستە سەر سەری ھەمووی لە ماوەی ٠.٥ چرکە ڕویدا

؟؟؟ بە ھێواشی بە گوێی نێڤادا یا وتی

ئەو کەسێکی ئاسای نیە نێڤادا  ئەیتوانی ئێستا شەڕی لەگەڵ  کات بەڵام لە کۆتایدا  ھیچ وەڵامێکی دەستنەئەکەوت   نێڤادا  بەزۆر   دەستی؟؟؟ کە لەسەر ملی بوو لایبرد  و ھەستا بەم کارەی نێڤادا  ؟؟؟ زۆر سەرسام بوو
نێڤادا /کەواتە قسەیەکی ئاشتیانەت دەوێت، قسەبکە
؟؟؟/ من ناوم جاکسۆن وانگ ە

نێڤادا / ڕاستم بکەرەوە گەر ھەڵەم کرد ، ئێستا تۆ سەرۆکی مافیای پەڕە ڕەشەکانیت ترسناکترین  مافیا لە چین
جاکسۆن / ڕاستە
نێڤادا  ئەیزانی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا   تۆماری مافیکانی  خوێندەوە
نێڤادا / پێم وانیە ھەرگیز تۆم بینیبێت
جاکسۆن / ئەوەش ڕاستە
نێڤادا / کەواتە چ پەیوەندیەکمان ھەیە ؟
جاکسۆن  زەردەخەنەیەکی  بەفیزی کرد

«ئەو کوڕەت لەبیرکردوە کە خەریک بو ھاوسەرگیری لەگەڵ  بکەیت؟»




بەردەوامە ......

Comment