Part 10


دوو ڕۆژ دواتر

نێڤادا لەگەڵ جۆنگکووک لە ناو سەیارەیان نازانێ بۆ کوێ ئەڕۆن
لە ماوەی ئەو دو ڕۆژەیا خۆی لە جۆنگکووک بە دورەگرت وە جۆنگکووک بەردەوام لەماڵ نەبو بەڵام ئەو پێشتر زیاتر ئەھات ڕەنگە بۆ پشکنینی نێڤادا بێت وە نێڤادا ئاوا مامەڵەی ئەکەرد کە توڕبێت لە ئەو ڕوداوانەی چەند ڕۆژێک پش ئێستا
نێڤادا / ئێمە ئەچین بۆ کوێ؟
جۆنگکووک / ئۆو تۆ بڕیارتدا قسەبکەیت؟
نێڤادا / تەنھا ئەمەوێ دڵنیاببمەوە کە من ناچم تاوەکو شارەزایی لە مردنی کەسێکی کە تاقیبکەمەوە
جۆنگکووک / داوای لێبوردن ئەکەم بۆ ئەوەی ھۆسۆک لەبەردەم تۆ کردی
نێڤادا / ئەزانم ھۆسۆک بوو بەڵام من ھەستەکەم تەنانەت تۆ ....
جۆنگکووک / منیش ھەمان شتم ؟ ھەڵەیت ! من لەوە خراپترم
نێڤادا / تۆ بەڕاستیتە؟
جۆنگکووک / نێڤادا ئێمە ئەچین بۆ بوسان
نێڤادا / بوسان ؟ بۆچی؟
جۆنگکووک / بۆ بینینی خێزانەکەم
نێڤادا / تۆ خێزانت ھەیە
جۆنگکووک / خێزانێکی گەورە
جۆنگکووک / ئەوان ھۆکاری ئەوەن کە من ئەم کارە ئەکەم
نێڤادا بێدەنگ مایەوە بەڵام خەریک بوو شێتبێت ئەوەنە دڵخۆشبوچونکە گەر KIA بە خێزانەکەی جۆنگکووک بزانێت ئەوا شتەکان ئاسانتر ئەبێت
لە کۆتاییدا خەریک بوو لەگەڵ ئەرکەکەیدا دەگەیشتە شوێنێک نەک بە درێژایی ڕۆژ لە ماڵەوە بمێنێتەوە. دوای ئەوەی چەند میلێک بەردەوام بون لە لێخوڕین ، ئۆتۆمبێلەکە وەستا  پاشان ڕۆشتنە ناو تەیارەیەکەوە کە تەواو بێدەنگبو جۆنگکووک بەرامبەر نێڤادا دانیشت نێڤادا بەردەوام سەیری دەرەوەی ئەکرد وە جۆنگکووک یش بەردەوام سەیری نێڤادا ی ئەکرد
سەرەتا تەیارەکە نیشتەوە لە باخچەیەکی گەورەی سەوز نێڤادا ھیچ پرسیارێکی لە جۆنگکووک نەکرد پاشان ڕۆشتن تا گەیشتنە شوێنێک
ئەو شوێنە زۆر زۆر گەورەبو وەک باڵەخانەکان وە کۆمەڵێکی زۆە لە ھەرزەکار دانیشتبون لە باخچەکە کە قسەیان ئەکرد تاوەکو جۆنگکووک یان بینی
جۆنگکووک و نێڤادا بە زەردەخەنەوە ڕۆشتن جۆنگکووک بەس سەیری ڕێگاکەی ئەکرد ھەموو کەسێک سڵاوی لێئەکرد ئەمەش سەری لە نێڤادا شێواندبو
نێڤادا / ئێمە بۆ لێرەین؟ ئێرە زانکۆیە؟
جۆنگکووک /نەخێر ئەوە نیە
نێڤادا / بۆچی لێرەین؟
پێش ئەوەی جۆنگکووک وەڵامی پرسیارەکەی نێڤادا بداتەوە کوڕێک ڕایکرد بۆلایان کە تەمەنی لە دەوروبەری ١٥ ساڵەکان بوو
؟؟؟/ من داوای لێبوردن ئەکەم بیستومە کە ئێمە نابێ نزیکتبینەوە لە کاتێکدا تۆ یەیت چونکە تۆ میوانیت بەڵام بەڕاستی ئەمەوێ چاومپێتبکەوێت
جۆنگکووک / ئاساییە ، بەڵام پێم وانیە پێشتر تۆم بینیبێت
کوڕەکە سڵاوی کرد و خۆی پێناساند وە قسەی ئەکرد چەند دڵخۆشە بەھاتنی جۆنگکووک
؟؟؟/ ھیۆنگ سەیری ئەو کەسە بکە وەک خەون وایە من بەڕاستی ئەمەوێت وەک تۆبم
دوای کەمێک قسەکردن تەواو بو و ڕۆشتن بۆ پێشەوە
نێڤادا / تۆ زۆر بەناوبانگیت لێرە ئێرە کوێیە؟
کۆمەڵێک ماناڵی بچوک بەلایانا ڕۆشتن ھەمویان دەستیان بۆ جۆنگکووک بەرزەکرەوە وەک سڵاو 👋🏻
نێڤادا / ئاوارەکان ؟ یان خانەی بێسەرپەرشتان؟
جۆنگکووک / خەڵک وایان پێ ئەڵێت بەڵام بۆ ئەم مناڵانە ماڵەوەیە وە خێزانی منن
نێڤادا / کەواتە بۆچی ئاوایە بۆتۆ؟
لەسەر کورسیەک دانیشتن
جۆنگکووک / ١٦ ساڵ بوم کە دەستم کرد بە کاری مافیا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا باوکم ئەم پەناگەیەی ڕادەستی من کرد. ئەمە بە نهێنییەک مابووەوە کە تەنها گەورەکان دەیانزانی
نێڤادا / یەک خولەک بۆستە ئەمەنا ھەموی ھی ئێوەیە ؟
جۆنگکووک / من تەنها ئەو کارە ئەنجام دەدەم کە باوباپیرانم ساڵانێک بوو دەیانکرد
نێڤادا / بەڵام بۆچی ؟
جۆنگکووک / من لێرە  زۆر بەناوبانگم  کەسە دەوڵەمەندەکان  چێژ لە  شتی گرانبەھا و پارە وەرئەگرن وەک ئەوەی ھیچ شتێک نەبێت وە دواتر ئێمە دیوێکی ترمان هەیە، خەڵک دەمرن چونکە ناتوانن پارەی نەشتەرگەریەکانیان بدەن دایکان و باوکان منداڵەکانیان فڕێ دەدەن چونکە بارگرانین. کەسانێک کە بە هەژاری دەکوژرێن لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی سەرەوە گرنگی پێنادەن، بەردەوامن لە چاندنی پارە لە باخچەکانیاندا. خواردنی هەمووپارەکانیان  وە  ئێمە مافیای دژە گولە بۆ ئێرە پارە لە دەوڵەمەندەکان  ئەدزین و ئەیبەخشینە ھەژارەکان ئێمە بەم شێوەیە ئەم پەناگە بەڕێوە دەبەین. ئەمەش خوێندنی بێبەرامبەر بۆ منداڵەکان دابین دەکات، دڵنیابن لەوەی کە خۆراک و پارەی پێویستیان دەستدەکەوێت لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ماڵێکی تایبەت بە خۆیان و پارەی پێویستیان پێدەدرێت بۆ چەند ساڵی داهاتووی ژیانیان

نێڤادا / بۆیە تۆ بە باشی سوود لەو پارەیە وەردەگریت کە دەستت دەکەوێت. ئەی کوشتن، ئەوە وێرانکردنی ژیانی کەسێکە
جۆنگکووک /  ئەمە مەبەستی ئەوەمان نیە کەسێک بڕوخێنین  ئەوە تەنیا بۆ بێنرخەکانە  ئێرە تەنھا لقێکە لە بوسان ئێمە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردو ١٨ لقمان ھەیە لە کۆریا وە ١٥ دانە لە چین و ٢٠ دانەش لە ئاسیا کردۆتەوە
نێڤادا / ئەوە زیاتر  لە ٤٠ دانەیە تەنانەت  لە وڵاتەکانی کەش ؟
جۆنگکووک / مافیاکەی ئێمە گەورەترینە لە ئاسیا  بێگومان لقمان ئەبێت کە وڵاتەکانی تر وە کەسێکی ترم کردووە بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار. بەڵام زۆربەی منداڵانی ئێرە وەک بەخشەرێکی باش دەمناسن ئەوان سەریان بەرز دەکەنەوە بۆ من، هەر وەک ئەو کوڕە کە بینیت. ئەگەر بیانزانیایە من سەرکردەی مافیایەکم  ئایا وا بیرەکەیتەوە کە ھەر وەک ئێستا ئەبون ؟
نێڤادا / کەواتە بۆیە ناسنامەی خۆتەشاریتەوە ؟
جۆنگکووک / بەڵێ
نێڤادا / بۆچی ئەم شتانە بە من ئەڵێیت؟ بۆچی ئەم شتانە پیشانی من ئەدەیت؟
جۆنگکووک / چونکە تۆ تاکە کەس بویت کە پێت وتم ھۆکارێک ھەیە بۆ ئەوەی کە ئەو کارانە ئەکەیت
نێڤادا / من ئەزانم کە تۆ کەسێکی زۆر باشیت ئێستا من  ھەموو شتێک ئەزانم  من بەڕاستی ئەمەوێ لە مافیاکە کاربکەم لەگەڵتان
جۆنگکووک / نێڤادا  من ئەمەوێ شوێنێکی سەلامەتت بدەمێ ، نامەوێ تۆ تێوەبگلێنم لەو شتە نایاسایانە
نێڤادا / نایاسای؟ گرینگ  نیە لام ، ئەوە ھەڵە نیە
جۆنگکووک /  من زۆر کەسم ھەیە یارمەتیم ئەدەن بۆ ئەوە
نێڤادا / بەڵام من ئەمەوێ  لە تەنیشت  تۆ بمێنمەوە  وە  پێتبڵێم ھەر ھەنگاوێکی ئەینێیت ڕاستە
جۆنگکووک  ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و ھەستایەوە
جۆنگکووک / دەی با بڕۆین

هەر زوو دوای ئەوەی سواری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی جونگکوک بوون، شۆفێرەکە بردنی بۆ کۆشکێکی زۆر دەوڵەمەند و ناڕاستەقینە
نێڤادا / جۆنگکووک  ئەوە خانوی تۆیە؟
جۆنگکووک / بەڵێ
نێڤادا / بەتەواوەتی چەن خانوت ھەیە ؟
جۆنگکووک / واباشترە نەیزانیت بەڵام ئەمە خانوە سەرەکیەکەمە
نێڤادا / بەڕاستی جوانە

نێڤادا  ئاوی بە دەموچاویا کرد و لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد  کە زۆر  شێواو و بێزار دیاربوە   ئەوە چیە کە بێزاری ئەکات
نێڤادا / بۆچی ئەو ڕاستە؟ گرینگ نیە کە چۆن  ئەیبینم

لە بیرکردنەوەکنیدا ونبوبو بەڵام زۆری نەخایەند نیگەران و جدی بو لە کۆتایدا  دەموچاوی شۆرد  سەری بەرزکردەوە لە ئاوێنەکەوە
نێڤادا / بەڵام KIA  ھەمیشە ڕاستە ، بریکار ٠٠٧ تەنھا کارەکەت بکە ئەو ھەستە بێسودانەت لە لایەکەوە دابنێ
بەڵێ نێڤادا  لەگەڵ خۆی قسەی ئەکرد  لەکاتێکا زۆر دودڵە  نێڤادا  ڕۆشتە دەرەوە بۆ ژورەکەی   پاشان ھەنگاوی نا بۆ ژورەکەی بەڵام برسی بو گەڕا بەدوای چێشتخانەکەیا  گرینگی نەئەدا بە ھیچ ھەر دەرگایەکی ببینیایا ئەیکردەوە بەڵام نەیدۆزیەوە  تەنانەت دەرگای ژوری میوانەکان وە ژوری دانیشت ھەموو دەرگایەکی ئەکردەوە تەنھا چێشتخانەک نەبێت پاشان ڕۆشتە نھۆمی یەکەم و یەکەم دەرگای کردەوە وایزانی چێشتخانەکەیە بەس چاوی لە شۆکا کرایەوە جۆنگکووک  کە قژی تەڕبو وا دیاربو تازە لە گەرما وھاتۆتە دەرەوە وە ڕۆبێکی لەبەرە کە نیوەی کراوەتەوە جوان abs  ەکانی ئەبینی وە خۆی ون کردبو لە خەیاڵا تاوەکو ھاتەوە ھۆش خۆی  جۆنگکووک  لەبەردەمی بوو

نێڤادا / ھمم ببورە بەدوای چێشتخانەکەیا ئەگەڕام
جۆنگکووک / سێیەم دەرگای دەستە ڕاست
نێڤادا / ئاھ سوپاس ... من ئەڕۆم
نێڤادا  سوڕایەوە بۆ ئەوەی بڕوات بەڵام نازانێ بۆ ئاوا ھەست بە شڵەژان ئەکات  ئەم ھەستە تازەیە بۆ ئەو  کاتێک ویستی بڕوات ھەستی بە دوو دەست کرد لەسەر کەمەری
جۆنگکووک / پێم وانیە ڕێگەت بەم بڕۆیت



بەردەوامە ........

Comment