Part 22



جۆنگکووک ڕۆیشت بۆ لای و چاوەکانی هەمووی پیشان دەدا، ئەوەندە تامەزرۆیە . نێڤادا دەیتوانی بزانێت چی دەوێت. دەموچاوی کەمێک لە دەموچاوی ئەو نزیک بووەوە نێڤادا بە بۆینباخەکەی نزیکتری کردوە لە خۆی و لێوەی خستە سەر لێوی ماچی کرد دڵی نێڤادا بە شێوەیەک لێی ئەدا کە کۆنتڕۆڵ نەئەکرا نێڤادا جۆنگکووک ی ئەوێت نەک لەبەر ئەوەی ئەرکەکەی جێبەجێبکات تەنھا ئەیەوێت ، تاوەکو ٥ خولەک بەردەوام بون لە ناکاو گوێیان لەوە بو کەسێک لە دەرگاکەی دا ھەردوکیان بە کەمێک بێزاریەوە بەرەو لای دەرگاکە ڕۆشتن کە جیمین وەستابو پشتی بە دیوارەکەوە دابۆیەوە بە پێکەنینەوە سەیری ئەکرد جۆنگکووک یش
جیمین / تۆ کچێکت دۆزیوەتەوە بەڵام تۆ ھاوڕێکەت لەبیرکردوە
جۆنگکووک / دەربارەی چی قسە ئەکەیت؟
جۆنگکووک وای وت و ڕۆشت بۆلای ھاوڕێکەی و دەستی خستە ملی جیمین
جیمین / گرێوەکەم تۆ بیری منت کردوە
جۆنگکووک /نەخێر بەڵام شتەکان بە دڵنیاییەوە ئارام بوون
جیمین / ئارامبون واتا بێزارکەربون
نێڤادا / بێزارکەر نییە، بەو پێیەی لێرە بووم
جیمین /سەیرە، هەر کە گیرابوم  ئەم کچە لە شوێنێکی نادیارەوە ھاتەدەرەوە
جۆنگکووک / من ھێناومە
جیمین / چ شتێک تایبەتە دەربارەی ئەم کچە؟
نێڤادا / سەیری کە جۆنگکووک  من پێم وایە ئەو کوڕە کەوتۆتە داوای خۆشەویستی تۆوە بۆچی ئەوەنە بەخیلیم پێ ئەبات
جیمین / نەخێر وانیە لەبەرئەوەیە تاکە شت کە زۆر ڕقم لێبێت .. ئەوەیە کاتێک کەسێک ئەو کاتە ئەدزێ کە بڕیاروابو لەگەڵ  ھاوڕێکەم یەکبگرینەوە
جۆنگکووک /دوای ماوەیەک ئێستا یەکترمان بینیەوە دەی با دەنگە دەنگ نەکەین
جیمین / چی ئەڵێیت  دەربارەی یاری شەتڕەنج ؟
جۆنگکووک / منیش بۆ ئەوە ئامادەم
نێڤادا / شتێکتان ئەوێ بۆ خواردنەوە؟
جۆنگکووک / سکۆتچ بێنە (جۆرە خواردنەوەیەکە)
جۆنگکووک ڕۆشت بۆ دەستشۆرەکە تا جلەکانی بگۆڕێت نێڤادا ڕۆشت بۆ چێشتخانەکە تاوەکو خواردنەوەکان بێنێت جیمین پشتی دایەوە بە دەرگاکە دەستی کردە سەر دەستەکەی تری

تایھیۆنگ ڕۆشتە ژورەوە بۆ ئۆفیسەکەی نامجون بەڵام نامجون خۆی ون کردبو لە خوێندنەوە فایلەکان پاشان ئاماژەی بۆ تایھیۆنگ کرد کە دابنیشێت
نامجون / پێم وایە چاوت بە بریکار ٠٠٧ کەوت
تایھیۆنگ / بەڵێ بینیم
نامجون / پێت نەوت کە کاری دزیەکە بۆستێنێت؟
تایھیۆنگ / لەو بڕوایەدام کە پێم وتوە
نامجون / کەواتە ئەمە ڕونبکەرەوە
کۆمەڵێک ڕۆژنامەی بۆ فڕێدا کە لەسەر یەکەم پەڕەی باسی مافیای دژەگولە ی ئەکرد بە ناونیشانی سەرکەوتن لە دزیەکی تر
تایھیۆنگ / من پێموایە ھۆکارێکی ھەیە بۆیە نەیوەستاندوە
نامجون / ئەو مێشکێکی زیرەکەی ھەیە بۆ ھەموو پلانێک ھەزار ڕێگە ھەبوو بۆ وەستاندنی
تایھیۆنگ / ئەگەر بیرلەوە بکەینەوە  ئەو ئەبێ پلەیەکی بەرز وەربگرێت لە مافیاکە   وە چۆن بتوانێت ئەو پلەیە بەدەستبھێنێت گەر پیلانەکەی سەرکەوتونەبێت  بێجگە لەوە ئەوە نوسراوە دزیان کردوە لە بانکێکی ناوخۆی بەڵام ئەوان دزیان کردوە لە یەک کەس بای ھیۆن جەی ھەمان ئامانجەکەی ئێمە
نامجون / تەنانەت گەر مافیای دژەگولە دزی بکەن لە کەسە پیسەکانیش ھێشتا ھەر ھەڵەن
تایھیۆنگ / من نەم وتوە ئەوان ڕاستن  بەڵام ئەوان بڕێکی زۆریان نەدزیوە
نامجون / ١٦ بلیۆن  وۆن بڕێکی زۆر نیە؟!!!!
تایھیۆنگ /ئەگەر پیاوێکی گەندەڵ بەهۆی ئەمەوە بێ ماڵ و حاڵ بووبێت نابێت زیانێکی گەورە بێت
نامجون / باشە  بڕوابەوە بکە ، بریکار ٠٠٧ ئەرکەکەی چۆن ئەڕوات تا ئێستا؟
تایھیۆنگ / ئەوەنەی من بیزانم باش بەڕێوەئەچێت
نامجون / دڵنیایت لەوەی کەس نازانێ دەربارەی ناسنامەکەی؟
تایھیۆنگ / پارک جیمین  گەورەترین مەترسیە کە ئەزانێ بەڵام لە ئێستادا یادەوەری لەدەستداوە
نامجون / من پێموتی نابێ کەس بیزانێ
تایھیۆنگ / ھیچ کەسێک
نامجون / باشە  تۆ ئەتوانیت بڕۆیت

تایهیۆنگ بۆ یەکەمجار درۆی لەگەڵ نامجون کرد. بەڵێ کەسێک لەبارەی نێڤادا ی ئە زانی، ئەو کچەی کە لەگەڵ خۆی هێنابووی.
بەڵام تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووبو شتێکی دیکە کە هاتە مێشکی تایهیۆنگ ئەوە بوو کە ئەگەر ئەو ئامانجە بێ ماڵ و حاڵ بوو، ئەوا ڕەنگە کچەکەیشی بێ ماڵ و حاڵ بووبێت بە جۆرێک هەستی بە خراپیی دەکرد بۆ ئەو. ئایرین  نەیدەزانی بەهۆی بارودۆخەکەیەوە دەچێتە ناو چییەوە و هەرچی مافیاکە  پێیان دەگوت دەیکرد بۆ ئەوەی نەزانێت زیانی پێدەگەیەنێت

لانی کەم بڕیارە بەو شێوەیە بێت

نێڤادا  دوو پەرداخ خواردنەوەی بۆ ھێنان کە دانیشتبون یاری شەتڕەنجیان ئەکرد جۆنگکووک  دانەیەکی لێوەرگرت وە جیمین یش دانەکەی تری لێوەرگرت  نێڤادا  لێی وەرگرتەوە جیمین  بە بکوژانەوە سەیری کرد نێڤادا  لە تەنیشت جۆنگکووک  دانیشت و زەردەخەنەی کرد بۆ ئەم بارودۆخە
جۆنگکووک / ئەو دوانەتان درێژەی پێمەیەن
نێڤادا / ئەو یەکەم کەس بو کە دەستی کرد بە ھەمووشتێک
جیمین /پێم سەیرە کێ لە ئێستادا پەرداخەکەی بردم
نێڤادا / چی؟ چێشتخانەکە لەویایە ناتوانیت بڕۆیت؟
جیمین / تۆ لەبیرتکرد من بەڕێوبەرتم
نێڤادا / ئێمە لە باڵەخانەکە نین
جیمین / چاوەڕێبکە تا ئەچین بۆ باڵەخانەکە ئەبێ ٥٠ کارت بەمێ پلانی بۆ دابنێیت
جۆنگکووک / جیمین
جیمین / گوێبگرە جۆنگکووک تاکە شت کە زۆر ڕقم لێیە ئەوەش.. کە تۆ ئەو کچە نزمە ھەڵبژێریت لەسەروی ھاوڕێی مناڵیت
جۆنگکووک / تۆ یاریەکەت دۆڕاند
دەموچاوی جیمین لە بێزاریەوە گۆڕا بۆ ترسانک دەم و چاوی لە شۆکا  فراوونبوبو
جیمین / چۆن !!!
جۆنگکووک / بۆچی شۆک بویت؟  من ھەموو یاریەک بردومەتەوە
نێڤادا / کەواتە ھەرگیز نەدۆڕاویت؟
جۆنگکووک / ھەرگیز
نێڤادا / جیمین  سەربازەکە بجوڵێنە بۆ لای ڕاست
نێڤادا  ھەستا لای جۆنگکووک  و ڕۆشت بۆلای ئەو شوێنەی کە جیمین  دانیشتبو  وە بەردەوام بو لەوەی بە جیمین  بڵێت چ جوڵەیەک بکات جیمین وای ئەکرد ڕەنگە لەبەر ئەوەی دەیزانی بە هەر دوو ڕێگاکەدا دۆڕاوە، کەواتە بۆچی ڕێگە نەدات ئەم کچە یارمەتی بدات. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، خەندەکەی جونگکوک نەما
یاریەکە تەواو بو نێڤادا  و جیمین  بردیانەوە و جۆنگکووک  دۆڕا جیمین  کۆتا جوڵەی کرد و پاشاکەی جۆنگکووک ی خست
جیمین / تەداا شاژنەکەت ئێستا ھی منە
نێڤادا  پێکەنی بەڵام کەمانای  ڕستەکەی لێکدایەوە  پێکەنینی نەما ھەرچیەک بێت جۆنگکووک   شێواو دەرەکەوێت جارێ شۆکە
جۆنگکووک /ڕەنگە لەبەر ئەوەبێت تەواو نەخەوتوم  بۆیە بردتەوە
نێڤادا / ڕاستگۆبم جۆنگکووک  تۆ ڕکابەرێکی سەخت نیت ئەوە جیمینە کە بەردەوام  گەمژە بوە
نێڤادا  ھەستا ڕۆشت جیمین بە بێباوەڕیەوە سەیری ئەکرد   جیمین 
بەردەوام شتێک ئەڵێت بەڵام ئەم جارە
جۆنگکووک / کش و مات
لەو کاتەیا نێڤادا  شۆک بو چۆن ئەوەی کرد  نێڤادا  ئەتوانێ بڵێت جۆنگکووک  زۆر تیژە
جۆنگکووک / من چیم وت ؟ ھەموو یاریەک ئەیبەمەوە
وای وت و سەیری نێڤادا کرد ھەمیشە  قسەکانی مانایەکی تریان ھەیە بۆ نێڤادا 
نێڤادا / پێموانیە براوەبیت لە ھەموو یاریەک
نێڤادا  لە دڵی خۆیدا وتی (نەفرەت بۆچی وام وت)
جیمین / ئاھ ئەوە لەبەر ئەوە بو کچێکی گەمژەی وەک تۆ یارمەتیتدام تکایە ئێمە پێویستە بڕۆین بۆ ئیش بەتەواوەتی ! نێڤادا  پێم وانیە تەواوی ڕۆژەکەم بۆ کردبیت بە پشو
نێڤادا  چاوی بە بێزاری سوڕاند بەڵام بەھۆی شانازیکردنەوە  دۆخە ئاساییەکە ڕۆشت و شتێک لە تەلەفیزیۆنەکە سەرنجی ڕاکێشان
؟؟؟/ مافیای دژەگولە  ئەم بەیانیە سەرکەوتنێکی تریان لە دزی تۆمارکرد  لەو کاتەدا زیاتر لە ١٠ بلیۆن وۆن یان دزی لە بانکی ناوخۆی لە شاری سیۆل ی کۆریای باشور  بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی دەستمان کەوتوە پارک جیمین زۆر بە زیرەکانە ھەڵھاتوە لە زیندانی ئاژانسەکە وە خەڵکەکان ناڕەزای دەرئەبڕن و خۆپیشاندان ئەکەن دژی KIA کە چۆن ڕێگەی داوە ئەو ھەڵەیە ڕوبدات جگە لەوەش لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخست کە جگە لە پارک جیمین و٣ کەسەکەی تر ، کەسی پێنجەم هەیە ئەو، کە دەسەڵاتی زیاتری هەیە لەوانی تر. دەنگۆی ئەوە هەیە کە وەک 'دەمانچەی زێڕین' وایە 

شاشەکە ڕەسمێکی ڕەشی پیشان دا کە ئەم ھێمایەی لەسەر بو (؟ )جیمین شاشەکەی کوژاندەوە
جیمین / ئەوانە ڕویاندا
جۆنگکووک / ھیچ شتێک بۆ ھەمیشە بە شاراوەی نامێنێتەوە
نێڤادا / دەمانچەی زێڕین تۆیت، لەوانەیە ناسنامەکەت ئاشکرا بێت
جۆنگکووک / من ڕێگەم پێداوە بەم شێوەیە بڕوات
جیمین / لە کۆتایدا من پشو ئەدەم  دوای ھەموو شتێک بریکار ٠٠٧ بەردەوامە لەوەی من بکات بە ئامانج
جۆنگکووک /گومانم هەیە کە ئەو بێ ئاگا بێت لە من
جیمین / کەواتە بۆ تا ئێستا تۆی نەکردوە بە ئامانج؟

ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت من لەتەنیشتیم  و ئەو ئامانجی ڕاستیم بێت
نێڤادا  لە دڵی خۆیدا وتی
جۆنگکووک / تۆ چی ئەڵێیت لەم بارەیەوە نێڤادا ؟

بەردەوامە......

Comment