Part 9

شوگا / ئەزانم ئەو بەڕاستی کێیە؟
نێڤادا / من ؟ کەواتە کێم
شوگا / لی نێڤادا ، لەکاتی لەدایکبون دایکی لەدەستدا وە تەمەنی ٥ ساڵ بوباوکی لەدەست دا  لەلایەن خێزانێکەوە بەخێوکرا  لەلایەن لی چا جۆنگ  وە ھەر لەوتەمەنەوە ناردی بۆ خوێندنگا لە وڵاتێکی تر وە  دوای ١٠ ساڵ گەڕایەوە بۆ سیۆل بەڵام بە جیا ئەژیا وە لەتەمەنی ١٨ ساڵی  خوێندنی تەواوکرد وە لە تەمەنی ١٩ ساڵی ڕۆشت بۆ زانکۆ ئێستاش لێرەیە    چونکەباوکی ویستی بەزۆر ھاوسەرگیری  پێبکات  وەئەمیش ڕایکرد  وە ھاوسەرگیریەکەی بە جێھێشت دوێنێ  لەگەڵ  سەرۆک ھات بۆ ئێرە کە لە ڕیستۆرانتەکە کاریانئەکرد بێکەوە  کە ھەندێک شتی سەرنجی ڕاکێشابو ھەر بۆیە یارمەتی داو ھێنای بۆ ئێرە وە سەرۆک گەڕایەوە و بۆ کاری مافیایەکەی و ڕیستۆرانتەکە ی بەجێھێشت

ھەموویان بە شێوەیەکی نامۆ بێدەنگبون
ھۆسۆک ئەوەنە شۆک بو دەمی کرابۆیەوە ئێستا لە ھەموو شتێک تێئەگات جین یش بە ھەمان شێوە شۆکبوبوو چونکە ئەویش ئەوەنەی نەئەزانی دەربارەی نێڤادا
نێڤادا / وامەزانی زیاتر ئەزانی دەربارەی من منیش ھەر ئەوەنە ئەزانم دەربارەی خۆم
نێڤادا بە گاڵتەوە وای وت بەڵام ئەوە ئاسای بوو کە کوڕەکان بگەڕێن بەدوای کەسێکی ئاسای لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا ھەر ئەوەیان دەستەکەوێت ئەوان گەر بیانویستایە ئەیان توانی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئاشکرابکەن
جۆنگکووک / نێڤادا من نیوەی ئەوانەشم نە ئەزانی
نێڤادا / ھەرگیز پرسیاری ڕابوردومت نەکردوە
جۆنگکووک / ئەتوانیت تەنھا ئەوانەت پێوتبام
نێڤادا / خۆتەزانی من کەسێکی کراوە نیم
شوگا / دڵنیاتان ئەکەمەوە کە نێڤادا کەگەڵ ھاوڕێی مناڵیشی کراوە نەبوە
نێڤادا خواردنەکەی لە قوڕگیرا خەریک بوو بخنکێت جۆنگکووک ئاوی پێدا دوا دوای ئەوەی کە شۆکەکە بەریدا سەیری شوگای کرد
نێڤادا / تەنانەت ئەوەش ئەزانیت؟ ئەی ئەزانێ کێ خۆشەویستم بوو لە قوتابخانە ؟
شوگا/ ئایا مامۆستای ئینگلیزیت نەبو ؟ ئەوەی پاڵەوانی یاری باسکەبوو
جۆنگکووک / نێڤادا تۆ شتێکت ھەبوە لەگەڵ ئەو مامۆستایە؟
نێڤادا / نەخێر نا نا ئەو تەنھا سەرسامی ئەوە بوم کە یاری باسکە ئەکات، چی تر ئەزانی لە بارەی منەوە؟ گەورەترین دوژمنم کێیە؟
شوگا / پارک نارا ، کاتێک لە قوتابخەنی ئامادەی بویت
نێڤادا / دڵخوازترین دوکانم ؟
شوگا / شیرینی خانەی تۆکیۆ نزیک شوقەکەی خۆت
نێڤادا / دڵخوازترین خواردنەوە م؟
شوگا / ئەمەریکانۆ (جۆرێکی قاوەیە)
نێڤادا / دڵخوازترین ئەکتەرم؟
شوگا / بڕاد بێت
جین / واو
نێڤادا / باشترین ھاوڕێی ئێستام ؟
شوگا / ھم  نازانم
نێڤادا / لە کۆتایدا ھەندێک شت ھەیە نایزانی
شوگا / من زۆر حەزم لە ژیانت نیە تا بیزانم
نێڤادا / ھێشتا نایزانیت؟ من پەشیمانم کە ھاتوم بۆ ئێرە ئێوە کوڕینە بە گاڵتەم نیە
شوگا / ئێمە مافیای دژە گولەین ، ڕەنگە وادەرنەکەوێت بەڵام لە کاتە پێویستەکان ئێمە شتی وا ئەکەین کە ھەر ناتوانی بیھێنیتە پێش چاوت
جین / یا مەبەستت چیە کە وانین ؟  تۆ ئەو قۆزیەمان نابینیت؟

دەستیان بە مشتومڕ کردبوو، وەک هاوڕێی ئاسایی. نێڤادا  دەیتوانی  بڵێت شوگا کەسێکی مەترسیدارە. ئەگەر لە مناڵیەوە  هاوسەنگی لە ناسنامەی ساختەی خۆیدا نەکردایە، ئێستا مردبوو
نێڤادا  بە دودڵیەوە سەیری  جۆنگکووک ی کرد
نێڤادا / بەڕاستی من لەگەڵ  ئەمان ئەژیم ؟
جۆنگکووک / نێڤادا  ئەوان وەک برام وان من هەرگیز بەرگەی هیچ شتێک ناگرم دژی ئەوان
نێڤادا / ببور بەڕاستی من ھیچ مەبەستێکی خراپم نەبوو
جۆنگکووک / کێشە نیە
نێڤادا / کەواتە ئێوە ھەمووتان مافیان  لەبەر خێزانەکانتان وایە؟
ھۆسۆک / وایە ، خێزانەکەی جۆنگکووک پێشتر سەرۆکبون
وە لە کاتێکا مافیاکە دروست بو  ئێمە یارمەتیمان دان
نێڤادا / ھەرگیز پێتان وابوە  شتێکی ھەڵە یە؟

شوگا / ئەمە شتێکە کە ئێمە حەزمان لێیە بیکەین، ئەگەر نەیکەین. هەست ئەکەین مردوین و ناژین
نێڤادا  وای پیشان ئەدا کە تێئەگات لێیان وە ھەناسەیکی قوڵی ھەڵمژی
نێڤادا /  تەواوی ئەو کاتەی کە لە دوێنەوە  ھاتوم    پێم وایە زۆر  شت ئەزانم ،ئەتوانن  فێری شتی مافیایم بکەن ؟

لەو کاتەیا ھەموویان بێدەنگ بون  وە سەیری نێڤادا یان ئەکرد پاشان  تەقینەوە لە پێکەنینا تەنانەت جۆنگکووک یش کەمێک پێکەنی
جۆنگکووک / نێڤادا  ھێشتا کچێکی بچوکیت نازانیت جیھانەکەی ئێمە چەند مەترسیدارە
شوگا / بێجگە لەوە  چ ھۆکارێکت ھەیە کە ئەتەوێ فێربیت؟
نێڤادا /  من ئەو خێزانەی ھەڵیانگرتبومەوە بەجێم ھێشت وە ئەو شوێنەی لێ ئەژیام  من ھیچ کەسێکم نیە  وە من ھیچ پەیوەندیەکەم لەگەڵ  ھاوڕێکانم نەماوە تا بیان پارێزم لە مەترسی ھیچ شوێنێک نیە بچم بۆی ھیچ کارێکم نیە زانکۆش چیتر نەما ئێرە تاکە شوێنە کە پارێزراوم وە پێم وایە لە ناو مافیاکەش پارێزراو ئەبم وە ئەمەوێت یارمەتی جۆنگکووک بەم نەک تەنھا بارگرانی بم بەسەر شانیەوە
کاتێک نێڤادا قسەی ئەکرد کوڕەکان سەیری یەکتریان ئەکرد ئەمەش نێڤادا ی  دودڵ کرد کە ئایا شتێکیان زانیبوو؟
جۆنگکووک / نێڤادا تۆ بارگرانی نیت بۆ من
جین / ئەتەوێت چی بڵێیت؟ تۆ ناتوانیت ئەوە بکەیت، تۆ ھیچ لێھاتویەکت نیە
نێڤادا / باشە پێم وایە گەر بێمە ناو مافیایەوەکە ھیچ شتێکی خراپ نابێت وە من پشتێنی ڕەشم ھەیە لە کاراتیە کاتێک ١٦ ساڵ بوم
جین / ئۆو شازادە تۆ ئەتوانی شەڕ بکەیت؟ بڕواناکەم
شوگا / ئەوە ڕاستە ئەو زۆر باشە لە کاراتیا
جین / بەڵام ھێشتا پێویستە زیرەک بیت و ....
نێڤادا / ناسنامەی من ١٤٦
دوبارە ھەمویان بێدەنگ بون
ھۆسۆک/ پێتان وانیە پێویستە بیخەینە تاقیکردنەوە ؟
جۆنگکووک / مەحاڵە ، ڕازینابم
نێڤادا / بەڵام  جۆنگکووک ..
جۆنگکووک / وتم ڕازینابم
توڕەی لە دەنگیا دیاربو نێڤادا  سەیری زەویەکی کرد جۆنگکووک  تەلەفونەکەی ھەڵگرت
جۆنگکووک / بیھێنە ژورەوە  ، با کەمێک لە ئەو ئیشەی ئیکەین پیشانت بەم
دەرگاکە کرایەوە دوو پیاوی جل ڕەش  پیاوێکیان ھێنایە ژورەوە  نێڤادا  ئەیزانی کە ئەو پیاوە پۆلیسە  نێڤادا  شۆک بو  چونکە ئەو پیاوە نێڤادا  ئەناسێت چونکە یارمەتی ئەیات لە ئەرکەکانی   گەر پێویستی بە یارمەتی پۆلیس بێت
پیاوەکەش سەیری نێڤادا ی کرد و چاوی بچوک کردەوە  بیری ئەکردەوە کە بۆ ئەم کچە لێرەیە ؟ ئێستا نێڤادا  لە کێشەدایە پێویستە شتێک بکات
جۆنگکووک  دەمانچەکەی دەرھێنا لەبەردەم نێڤادا 
جۆنگکووک / دەی بیکوژە
نێڤادا /چی؟!!! بۆچی
جۆنگکووک / ئەوە گرینگ نیە  تۆ ئەبێ ئەوە بکەیت کە من پێت ئەڵێم
نێڤادا  دەمانچەکەی وەرگرت و ھەستا  ڕۆشت بۆ ئەو شوێنەی پیاوەکە وەستابو ئەبێ شتێک بکات ڕزگاری بێت لەو پیاوە چونکە ئەزانێ کە نێڤادا  کێیە
؟؟؟/ چاوڕێکە ، تۆ....
نێڤادا / بمبورە ئەبێ ئەوە بکەم
نێڤادا  نیشانەی گرت پاشان میلی ھنایەوە دەستی ئەلەرزی بەڵام  ھێشتا تەقەی نەکردوە
شوگا / تەنھا دەستی پیابنێ و بیتەقێنە
نێڤادا  دەمانچەکەی نزم کردەوە  لەناکاو ئەو پیاوە چوە بەردەمی ھەوڵی ئەوەی ئەدا دەمانچەکەی  ببات نێڤادا  ئەیتوانی تەقەی لێبکات بەڵام ھێشتا نەیکرد لەبری ئەوە نێڤادا  خۆی دورخستەوە و بە دەمانچەکە  کێشای بە سەریا کە بێھۆشی کرد  تا دەنگی چەپڵەیەک بیسترا ئەویش جین  بوو
جین / ئەوە نەبوو کە ئەمان ویست  بەڵام ھێشتا باشە
نێڤادا / بمبورە من ناتوانم کەسێک بکوژم بەتایبەت ئەگەر بێتاوان بێت
جۆنگکووک / کەواتە تۆ وائەڵێیت؟! کەواتە تۆ کەسێک ئەکوژیت کە تاوانباربێت
نێڤادا / دڵنیا نیم
ھۆسۆک /ئەم کابرایە پێشتر سەگی ئێمە بووە. بەڵام دەرکەوت زانیارییەکانی ئێمەی دزەپێکردووە بۆ KIA. (دەمانچەکەی برد) خیانەتکار بوو (تەقەی لە کابرا بێهۆشەکە کرد)

نێڤادا  بە ناڕازی دەرکەوت. بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت ڕۆیشتەوە سەرەوە. بێگومان دەبوو بەم شێوەیە دەرکەوێت یەکەمجار بوو کەسێکی بینی کە دەمرێت
شوگا/ توانای ھەیە بەس ناتوانێ بژی تەنھا زبڵێكە
ھۆسۆک/ من دەڵێم پێویستە بیخەینە ناو تیمی پلاندانانەوە چونکە وەک خۆی وتی دانیشتن لێرە بە درێژایی ڕۆژ ڕەنگە بەفیڕۆدانی کات بێت
جگە لەوەش پێویستمان بە کەسێکە متمانەپێکراو بۆ ڕاپۆرتکردن لەکاتێکدا
جیمین نەماوە. ئەوە ئاسانکاری مان بۆ دەکات
شوگا  / ئەگەر ئەو متمانەپێکراو بێت




........ ‎بەردەوامە

Comment