Part 8

نێڤادا / تۆ کێیت؟
نێڤادا ئەیزانی کێن ، لە کاتێدا شوگا قسەی ئەکرد ھۆسۆک تەواوی کاتەکە پێئەکەنی دەستی بە سکیوە گرتبو ئەوەنە پێکەنیوە سکی ئێشێت
تاوەکو کەسی سێیەم ھاتە ناوەڕاستەوە کە کەسێکی نەرم و نیان بوو
؟؟؟/ چۆن ئەتوانن ئەو نەفرەتیە بکەن لە کاتێکا من بە ڕونی لەویا وەستاوم چۆن پشگوێم ئەخەن بەڕاستی بێڕێزن ، سڵاو من ناوم سیۆک جین ە و بە جین ناسراوم
نێڤادا / ھم سڵاو سیۆک جین
جین / تۆ پێویستە سوپاسی من بکەیت من یەکێکم لەوانەی کە دۆزیمیتەوە
نێڤادا / ئەتوانم پرسیارێک بکەم ؟
جین لەکاتی باسکردنی خۆی چاوەکانی داخستبو کەوتبۆیە خەیاڵەوە ون بوبو لە باسکردن و ستایشکردنی خۆی سەیری نێڤادا ی کرد
جین / بمبورە جوان گوێم لێتنەبو
ھۆسۆک دوبارە دەستی کردەوە بە پێکەنین شوگا ھەوڵی وەستاندنی ئەدات
نێڤادا / گوێت لێبوو چیم وت ، ئێوە چیتانە ، تا ئێستا کەس لەدواوە باسی کردویت ؟
ھۆسۆک / بەتەواوەتی نەخێر
نێڤادا / ئەوە بڕواپێنەکراوە ، ئەتوانم بە جین بانگت بکەم ؟ تکایە بۆم ڕونبکەرەوە بۆ من ھاتوم بۆ ئێرە
جین / نێڤادا ھی جۆنگکووک ە ، ... وەک خۆشەویست
نێڤادا / بەتەواوەتی ئێمە ھیچی یەکترنین ، ئەتوانی ژورێکم پیشان بدەت من لە کوێ بخەوم ؟
جین / لەو ڕێگایەوە ، شازادە
جین بە گاڵتەپێکردنەوە وای وت لەبەر ڕەفتارەکانی نێڤادا پاشان نێڤادا برد بۆ بەردەم ژورێک
ھۆسۆک / بەڵام بۆ جلی بوکی لەبەرە ئایا جۆنگکووک شتێکی وای کردوە ؟
بە شپرزەیەوە وای وت
شوگا سەیری کرد بۆ پرسیارە بێماناکەی چونکە زۆر گەمژانەبوو
شوگا / لەبری ئەوەی خۆت لەو جۆرە پرسیارانە ون بکەیت ، ئەتوانین تەنھا بیدۆزینەوە
ھۆسۆک / بیکە ، من ھەندێک کار ھەیە ئەبێ گرینگیان پێبدەم
لەناکاو ھەموو شتە گاڵتەکان بون بەجدی ھۆسۆک چاوەکانی جدی بون و   ھەستا ڕۆشت

نێڤادا ڕۆشتە ئەو ژورەی جین پیشانی دا
جین / ئەتوانی لێرە بمێنیتەوە
نێڤادا / سوپاس، ئەتوانم پرسیارێک بکەم ؟ ئەو کوڕانە کێ بون ؟
جین / ئەوان یەکێکن لە ئەندامی مافیای دژەگولە
نێڤادا / بەڵام زۆر ئەندام ھەن وەک ئە و پیاوە جل ڕەشانە بەڵام ئەمان جیاوازبون
جین / جۆنگکووک و من و ئەودوو کوڕەی خوارەوە وە دانەیەکی کەشە ٥ دانەین کە لە خێزانی جیاوازەوە ھاتوین من بەرپرسی کاروباری سیاسیم لە دەرەوە وە پەیوەندیدار بە پارەم لە مافیاکەدا من کیم سیۆکجینم
وە ئەوەی کە بەردەوام پێ ئەکەنی ئەوە بەرپرسی دەمانچە و شەڕکردنە ناوی جەنگ ھۆسۆک ە، وە کوڕەکەی کەش بەرپرسی ھاکردنە ناوی شوگا یە وە ناوی ڕاستی مین یۆنگی ە وە کوڕەکەی کە کە ئێستا لێرە نیە ئەو بەرپرسی گەڕان و پلاندانانە ناوی پارک جیمین ە بەم بۆنەیەوە ئەمە ژوری ئەوە تۆ ئەتوانی لێر ە بمێنیتەوە تاوەکو ئەگەڕێتەوە
نێڤادا / ب.. باشە ... ئەی جۆنگکووک ؟ ئەو چیە ؟
جین / ئەو سەرۆکەکەمانە تاکە کوڕی جیۆنە کە توانی دوای ١٠ ساڵ مافیاکە بگەڕێنێتەوە
نێڤادا / سەرۆک ؟!! بەڵام بۆچی ؟ من مەبەستم ئەوەیە کە ... وەک.. ئەوە
جین / پێشتر وەڵامی پرسیارەکەت وەرگرت ئەگەر تۆ سەیرت تۆماری مافیاکە بکەیت ناتوانیت جۆنگکووک لە ھیچ شوێنێک بدۆزیتەوە
نێڤادا / ئەزانم من پێشتر دەربارەی مافیای دژە گولە گوێم لێبوە چونکە زۆر بەناوبانگن بەڵام بیستومە جیمین سەرۆکە ھەرگیز باسی جۆنگکووک نەکراوە
جین / لەبەر ئەوەیە جۆنگکووک نایەوێت بەناوبانگ بێت بێگومان ھۆکارێک ھەیە پرسیاری کەش مەکە ھەر خۆی زۆر شتم پێوتویت
نێڤادا / من زۆرم لێنەکردویت
جین بە ترسناکیەوە لێی نزیک بۆیەوە و ئەخولایەوە بە دەوریا
جین / ئێستا تۆ ھەموو شتێک ئەزانی ، ئایا تۆ بوێری ئەوەت ھەیە کە ئێمە چی لەو کەسە بێسودانە ئەکەین کە ئەو شتانە ئەزانن ؟ ئەیان کوژین بەلام من ناتوانم ئێستا بتکوژم چونکە میوانیت
نێڤادا سەری بەرزکردەوو و سەیری جینی کرد کە وا ژورەکە بە جێئەھێڵێت بەڵام پێش ئەوەی بڕوات شتێکی وت
جین / وە ھیچ ھەڵەیەک نەکەیت بکەوەیتە خۆشەویستیەوە شازادە
پاشان دەرگاکەی داخست نێڤادا ھەستی بە خراپی کرد کە جین وای پێوت بەڕاستی نێڤادا جێگای بەزەییە ؟ پاشان لەسەر جێگاکە دانیشت
زەردەخەنەیەک ھاتە سەر لێوەکانی
سەماعەکەی لە گیرفانی جلە بوکێنیەکەی درکرد و کردیە گوێچکەی کەسێک ھەوڵی ئەدا پەیوەندی پێوەبکات
نێڤادا / کێیە؟
تایھیۆنگ/ بریکار ٠٠٢
نێڤادا / چیبوە بەڕێوبەر ؟
بە گاڵتەوە وایپێوت
تایھیۆنگ / نامجون منی داناوە بۆ ئەرکەکەی تۆ
نێڤادا / کەواتە ئێستا تۆ ئەزانی کە چیە
تایھیۆنگ / بریکار ٠٠٧ ئەگەر شتەکان زیادلەپێویست بو ئەتوانیت نەیکەیت
نێڤادا / ئایا تۆ پێم ڕائەبوێریت؟!
تایھیۆنگ / نەخێر بەڵام من پێتەڵێم پێویست ناکات ھەموو شتێک قبوڵبکەیت لەبەر ئەرکێک
نێڤادا / بریکار ٠٠٢ ــــــ
تایھیۆنگ / گرتنی مافیایەک شتێکی ئاساییە ، بەڵام تێکەڵبونی ھەندێک شت لەگەڵ ئەو ئەوە شتێکی کەیە، وە مەترسیدارە بەتایبەتی کاتێک ئێمە باسی مافیایەکی زۆر مەترسیدار ئەکەین
نێڤادا / مەبەستت چیە ؟ بە تەواوەتی
بۆ ساتێک نێڤادا بیری لەوکەسە ترسناکانە کردەوە کە کەمێک پێش ئێستا بینی
تایھیۆنگ / مەبەستم ئەوەیە بڵێم، کە لە پرۆسەی بەدەستهێنانی متمانەی جیۆن جونگکوکدا. دەکرێت ئازارت پێ بگات. دەتوانێت بزانێت دەربارەی ناسنامەکەت
نێڤادا / بریکار ٠٠٠٢ خاڵی ژمارە ١ تەواوکراوە
تایھیۆنگ /بەڕاستی !!!
نێڤادا / ئەو بوێریەم ھەیە ببم بە بریکارێکی گرینگ لە ئاژانسەکە تۆ ئەتەوێت شوێنەکەت لە دەستبدەیت ، بەڵام بەڕێوبەر وا دیارە تۆ بە کەم سەیرمەکەیت
تایھیۆنگ / پێموایە بەڵێ، تۆ دڵنیایت ھیچ شتێکی گوماناوی نیە ؟
نێڤادا / جۆنگکووک متمانەی پێمەوە وە ھاوبەشەکانیشی تەنھا دڵنیابەرەوە لەوەی کە پارک جیمین ڕانەکات تاوەکو ئەرکەکەم تەواو ئەکەم
تایھیۆنگ / نیگەران مەبە بڕۆ سەر خاڵی ٢ ببە بە بەشێک لە مافیاکە
نێڤادا / باشە وائەکەم وە پەیوەندی مەکە گەر شتێکی گرینگ ڕویدا خۆم ئەیکەم
تایھیۆنگ / مەمرە . خواتلەگەڵ
نێڤادا سەماعەکەی لابرد لەگەڵ مۆبایلەکەی وە سیمکارتەکەی دەرکرد لەگەڵ میۆریەکەی
پاشان جوان جوان شکانی و پێی لێنا لای دەستە چەپ تەوالێتەکەی بینی پاشان فڕێی دایە ناو تەوالێتە ئینجا ئەگەڕا بە دوای جلێکی گونجاودا نزای ئەکرد جلێکی کچانە بدۆزێتەوە کە ھەموو لەلای جینەوە ئامادەکرابێت نێڤادا جلێکی ئاسودەی دەرکرد لە کۆتایدا جلەکانی گۆڕی لە ئێستایا ئەمە شتێکی باشبو
نێڤادا / لە کۆتایدا ئەتوانم بخەوم

ڕۆژی دواتر

نێڤادا بەردەوام لە ژورەوە ئەمایەوە وە ھێشتا خەوتبو دوای کەمێک ھەستا بەڕاستی برسی بو خێرا ڕۆشت بۆ گەرماو

دوای ئەو ڕۆژانە نێڤادا ئێستا لە خانوەکەی جۆنگکووکە ھیچ کەسێک نایات بۆ ئێرە نێڤادا بەردەوام تەنھایە کوڕەکانیش بەردەوام خەریکی کاری مافیاکەن بەڵام لە ئێستایا نێڤادا برسیەتی ئەبێ گرینگی بەوە بدات پاشان قاپێکی ھێنا ھەرچی دۆزیەوە کردیە سەری و کەسەر مێزەکە داینا و دەستی کرد بە خواردنی نێڤادا شۆک بو کاتێک جۆنگکووک ھات لەسەت مێزەکە دانیشت وە شوگاش لە تەنیشتی دانیشت ھۆسۆک لەسەر قەنەفەکە دانیشتبو سەیری تەلەفیزیۆنی ئەکرد لەو کاتەیا جین لە دەرگای سەرەکی ھاتە ژورەوە و نێڤادا ھەستا لەسەرمێزەکە و ڕۆشت لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت ھەمویان چاویان چوە سەر ئەوەی کە نێڤادا ڕۆشت بۆلای جۆنگکووک ھەمویان تێبینی ئەوەیان کرد بەڵام شتێک ھەیە دەربارەی شوگا ئێستا لەبەرامبەر نێڤادا یە کە تەنھا بە شێوەیەکی چاولێکردن سەیری نێڤادا ئەکات بەجۆرێک بو کە بڵێیت پارچەیەک پیزای بۆخۆی دانابێت ، نێڤادا سەیری قاپەکەی کرد تەنھا خواردنێکی ئاسای بوو نێڤادا دەستی کرد بە خواردن ھەمویان بێدەنگ بون بەڵام جۆنگکووک سەرنجی ئەوەی دا کە جلەکانی نێڤادا گەورەیە بۆ شانەکانی وە پێویستی بە تەوقەیە بۆ ئەوەی قژی ببەستێ نێڤادا ھەست بە نامۆی ئەکات
نێڤادا / ئێ کوڕینە ئێوە چی ئەکەن ؟ کارتان نیە؟ وەک ئیشی مافیاکە
جین / ئەمڕۆ تاکە ڕۆژە کە پشومان بێت تەواوی ڕۆژەکە بەس دائەنیشین و بیر لە شتە ئاڵۆزەکان ئەکەینەوە
ھۆسۆک / ئاڵۆز؟ بۆنمونە چۆن جۆنگکووک لە دوروبەری تۆیە ؟ ئەوە زۆر ئاڵۆزە من تەنھا مەراقی ئەوەم کردوە تۆ بەڕاستی چۆن ئەوەت کردوە
شوگا / من ھەموو شتێک ئەزانم وە ئەزانم ئەو کچە بەڕاستی کێیە !!!




بەردەوامە .....

Comment