Part 11

 

جۆنگکووک / پێم وانیە ڕێگەت بەم بڕۆیت
نێڤادا  دڵی بە خێرای لێیئەدا  جۆنگکووک  زیاتر باوەشی کرد بە کەمریا  گەر ھەر کەسێکی کە بوایە ھیچ ھەستێکی نەئەبو
نێڤادا / ج.. جۆنگکووک  چی ئەکەیت؟
جۆنگکووک / من ڕێگەنایەم  بڕۆیت
نێڤادا / تۆ مێشکت لەدەست داوە ؟
جۆنگکووک  کەمێک پێکەنی و پاشان وازی لە نێڤادا  ھێنا ڕۆشت بۆلای مێزەکە  کە بتڵێک مەی و چەند پەرداخێکی لێبوو
جۆنگکووک / وەک ئەوە نییە کە من بتخۆم
نێڤادا /  بەدڵنیایەوە ئەزانم  تۆ لەو جۆرانە نیت
جۆنگکووک /مەبەستم ئەوەیە، لانیکەم بۆ ئێستا، نایکەم
نێڤادا / بەڕێز جۆنگکووک  یش ڕویەکی نەزانراوی ھەیە کە ئێستا ئەیبینم
جۆنگکووک / دوای ھەموو شتێک منیش کوڕم
نێڤادا / ئاھ ڕاستەکەیت من ئەبێ بڕۆم
جۆنگکووک / بەڵام وتم ڕێگەنایەم بڕۆیت
نێڤادا  ڕوی وەرگێڕا بۆ لای جۆنگکووک  پاشان جۆنگکووک  دوو پەرداخ مەی تێکرد و ڕۆشت بۆلای نێڤادا  وە دانەیەکی پێشکەش کرد نێڤادا ش وەری گرت
جۆنگکووک / ئێمە بۆچی قسە نەکەین ؟
ئەیەوێت باسی چیم لەگەڵ  بکات)نێڤادا  لە دڵی خۆی وای وت)
پاشان جۆنگکووک  پەنجە گەورەکەی لەسەر دوگمەیەک دانا کە  دیوارەکە لاچو ئاسمانی شەوێکی جوان دەرکەوت

هاوکات لەگەڵ ئاسمانی شەودا، دەیانتوانی گڵۆپی شارەکەش ببینن. دیمەنی سەر پردەکەی  بیرخستەوە. جونگکوک بە پێ ڕۆیشت بۆ بالکۆنەکە  کە لە ڕاستیدا بەشێک بوو لە ژوورەکە
نێڤادا / ناوازەیە
نێڤادا  ڕۆشت بۆ ئەوشوێنەی جۆنگکووک ی لێبوو شنەبایەکی کەم ھەبوو بەڕاستی ھەوایەکی پاکی ھەبوو بەڵام ھەر ئەو کاتە نێڤادا پرسیارێکی بە مێشکا ھات سەیری جۆنگکووک ی کرد
جۆنگکووک / ھەر وەک تۆ
نێڤادا  پێکەنی  وە  سەرسام بو  چونکە   ژیانی جۆنگکووک ی خوێندۆتەوە کە لەگەڵ  کچ بوە  بەڵام وا دەرەکەوێ ھەرگیز خۆشەویستی نەکردوە  وە ئەو لەگەڵ ئافرەتی زۆر خەوتوە  ئەو ەو جۆرە پیاوانەیە  بەڵام ئەو ئێستا ھیچ شتێکی لە نێڤادا  نەکرد تەنھا وتی ئەیەوێت قسەی لەگەڵ  بکات
نێڤادا / کەواتە ئەتەوێ دەربارەی چی قسەم لەگەڵ  بکەیت ؟
جۆنگکووک / باسی خۆتم بۆ بکە
نێڤادا / ئەتوانی پرسیار لە شوگابکەیت
جۆنگکووک / من باش ئەزانم ھێشتا ھەندێک شت ھەن ئەو نایزانێ
نێڤادا / لەوانەیە
جۆنگکووک / کاتێک سەیری چاوەکانتەکەم  خەمێکی زۆر ئەبینم
بۆ چرکەیەک نێڤادا  بە بێدەنگی مایەوە  بیریئەکردەوە کە چی پێبڵێت دەربارەی ئەوە  بەتەواوی زۆر شت ڕوئەدات

١٥ ساڵ پێش ئێستا

نێڤادا پاڵکەوتوە لەسەر جێگای نەخۆشخانە کە ئامادەکراوە بیبەن بۆ نەشتەرگەری دڵ وە باوکی ڕاستەقینەی لە تەنیشتیەوە وەستاوە نێڤادا سەیری باوکی کرد
نێڤادا / باوکە؟
باوکی نێڤادا / بەڵێ نێڤادا ؟
نێڤادا / ئایا من ئەمرم ؟
باوکی نێڤادا / نا نەخێر
دەستی نێڤادا ی گرت و ماچی کرد
باوکی نێڤادا / تۆ نامریت نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوئەبێت
نێڤادا لەو کاتەوەی لە دایک بوە دکتۆرەکان پێیان وتوە دڵی لاوازە لە تەمەنی ٦ بۆ ٨ ساڵی ئەمرێت ئێستا ٥ ساڵە نێڤادا گەورە و گەورەتر ئەبێت وە دڵیشی لاواز و لاوازتر ئەبێت
باوکی نێڤادا / نێڤادا گوێبگرە کە ھۆشتھاتەوە ھەندێک شت سەختەبێت بۆت بەڵێنم پێبدە کە بە بەھێزی بمێنیتەوە
نێڤادا / بەڵێنبێت
دکتۆرەکە ھات وە باوکی نێڤادا بۆ کۆتا جارباوەشی کرد بە نێڤادا یا کە بە ئاشکرابێتاقەت پێوە دیارە کە خەریک بو ئەگریا پاشان بە نێڤادا ی وت خۆشمەوێیت و خواحافیزی لێکرد نێڤادا خێرا خواحافیزی لێکرد خەریک بو بێھۆش ئەبو بەھۆی ئەو ماسکەی لەسەر دەم و لوتی بوو

یەک ھەفتە دواتر
نزیکەی زیاتر لە ھەفتەیەکە نێڤادا چاوەڕێی ھاتنی باوکی ئەکات بەڵام نایات ھیچ کەسێک نایات ھەر خۆیتەنھا باوکی ھەبوو
پەرستار/ نێڤادا ، ھەندێک کەس ھاتون بۆلات
نێڤادا چاوی گەورەبو ھەستا کاتێک پێئەکەنی وە ڕایکرد بۆلای دەرگاکە بەو ھیوایەی باوکی ببینێت بەڵام ئەوی لێنەبوو
کۆمەڵێک پیاوی لێبوو ھەمویان جلی ڕەشیان لەبەر بوو وە عەینەک و کڵاو نێڤادا کەسیانی نە ئەناسی یەکێک لە پیاوەکان دەستی خستە سەر شانی نێڤادا و پێی وت لەگەڵیان بڕوات
نێڤادا / ئای خوایە من ناتانناسم
؟؟؟/ ئاساییە ئێمە ھاوڕێی باوکتین
نێڤادا کچێکی بچوکی بێتاوان بو کە بە خۆشحاڵیەوە لەگەڵیان ڕۆشت بۆ ئەوەی باوکی ببینێت
نێڤادا کەمێک شت ئەزانێ
نێڤادا یان برد بۆ ژورێکی چۆڵ کەسی لێنەبو کەمێک ئەترسا لەناکاو گوێی لە دەنگی پێ بوو کە لەدەرەوە ئەھات وە دیاربو یەتە ژورەوە وە ئافرەتێکی بینی کە لە ٢٠ ساڵەکان ئەچوو وە پیاوێکی زۆر پیر کە کە بە شێوەیەکی ترسناک ئەخولایەوە
؟؟؟/ کەواتە ئەمە ئەو کچەیە ؟ کچی ئەو
نێڤادا / ئم ئەزانی باوکم لەکوێیە؟
؟؟؟/ کەواتە تۆ نازانی؟
پیاوە پیرەکە قسەی کرد
؟؟؟/ بەڕێز کیم ئەمە تەنھا مناڵێکە زۆری لێ مەکە
بەڕێز کیم / بریکار ١٠١ مەیەرە نێوانمان
نێڤادا زۆر سەرلێشێواو بوبو ئەو تەنا ئەیەوێت باوکی ببینێت نازانێ ئەمانە کێن وە چی ڕوئەدات
پیاوەکە لە کورسی تەنیشت نێڤادا دانیشت
بەڕێز کیم / ئەزانی باوکت مردوە ، ڕاستیەکەی کوژرا ئەزانی کێ کوشتی؟
نێڤادا / چ .. چی؟؟
بەڕێز کیم / تۆ کوشتت، تۆ دڵیت برد

نێڤادا پێویستی بە چاندنی دڵ بوو ئەگەرنا دەمرد.
دڵ دەبێ هەمان جینەکانی ئەوی هەبێت و باوکی تاکە کەس بوو کە ئەو جینانەی هەبوو

بە واتایەکی تر ژیانی خۆی لە پێناویدا بەخشی، ئەوە بەو مانایە نەبوو کە ئەو کچە کوشتوویەتی. بەڵام ئەم کەسە بڕیار بوو مێشکی بشوات. نێڤادا
دەستی کردبوو بە گریان
بەڕێز کیم / دڵت بێسود بوو، بۆیە تۆ خەوتوویت و دڵی ڕاست لە سنگی باوکت دەرهێنا بۆیە ئێستا تۆ ئەژیت و باوکت مردوە
نێڤادا / من ئەوم نەکوشتوە من من نەمکردوە
بەڕێز کیم / مرۆڤەکان بۆ مانەوە ژیانی کەسانی تر دەبەن. جیهان بەم شێوەیە کاردەکات. جیهانەکەی تۆش بەم شێوەیە کاردەکات ئاھ لەبیرم کرد ئەوە ھەموو شتێک نیە خاتونی بچوک تۆ دایکیشت نیە وایە؟ ئەوەش تۆ بویت ئەو کاتەی یەکەم ھەنگاوت نا دایکت مرد
نێڤادا / ت تۆ ھەڵەیت
بەڕێز کیم / نەخێر من تەنھا ڕاستیەکە ئەڵێم ، تا ئێستا ھەوڵی زانینی ئەوەت داوە بۆچی باوکت لە ڕۆژی لەدایکبونەکەت ئەگری یان بۆچی بێتاقەت بو لەبەر ئەوە بو تۆ دایکتکوشت لەوڕۆژەی لەدایکبویت لە کاتێکا ئەو ژیانی پێدایت
نێڤادا تەنھا ٥ ساڵ بو دەست کرد بە بڕواپێکردن بە ھەرشتێک کە ئەو پیاوە ئەیڵێ
بەڕێز کیم / کچێکی وەک تۆ ھەرگیز نابێ بژی خێزانەکەت کەسانێکی باشبون ئەوان دوو بریکاری باش بون یارمەتی کەسی کەیان ئەدابەڵام ئێستا نەمان لەبەر تۆ تەنھا ئەتوانی یەک شت بکەیت تاوەکو ھەموو کەس دڵخۆش کەیت ئەویش ئەوەیە وەرە لای ئێـمە گوێبگرە لە ھەرچی ئێمە ئەیڵێین ڕاھێنانبکە و ببە بە بریکار
ئارا بریکار (١٠١)| پێم وایە ئەوەنە بەسە بۆ ئەو
بەڕێز کیم / بریکار ١٠١ من ڕێگەم پێدایت یان ناوی کوڕەکەت چیە مارک ڕاستە؟ ئەتەوێ ھەمان چاوپێکەوتنەکەی ئێستام لەگەڵ ئەویش بکەم
پاشان بەڕێز کیم ھەستایەوە و شەقی لە کورسیەکەدا و ڕۆشتە دەرەوە نێڤادا دەستی کرد بە گریانێکی زۆر
ئارا/ نێڤادا گوێبگرە من تۆ ئەبەمەوە ماڵەکەی خۆم تەنھا لەبەردەم مێردەکەم بێدەنگ بە دوای ئەوە ھەندێک کەس تۆئەبەن بۆ شارێکی تر تۆ لەوێ ڕاھێنان ئەکەیت من بەسەختی ھەوڵت بۆ ئەیەم بەس تۆش بە بەھێزی بمێنەوە من دڵنیام باوکیشت ئەوەی ئەوێ
نێڤادا / کەی ئەوە تەواو ئەبێ؟
ئارا / ببورە بەڵام ھەرگیز تەواو نابێ

٧ ساڵ دواتر
نێڤادا  بەتانیەکەی لابرد و لەسەر جێگاکە ھەستا ئێستا ١٢ ساڵە
نێڤادا / ناتوانم بخەوم لەبەر ئەو دەنگە دەنگە نەفرەتیە
کچ١/ ئەندامی E_32  بڕۆ ڕاھێنانت ھەیە
نێڤادا  لە بنکەی KIA  ئەژی وە مناڵ پێش ئەوەی ببێت بە بریکار  پێیان ئەوترێت ئەندام 
نێڤادا  سەیری ئەو مناڵانەی کرد  کە ھەمویان لەگەڵ ھاوڕێکانیانن  .ئەندامی M-15  یان لیسا  ، لیسا  بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕێگەی پێنەدراوە شەڕبکات وە ھەمویان ھەوڵی ئەوەیان ئەدا لیسا قسەیەک بکات و شەڕبکەن
نێڤادا / ھەمووتان بڕۆنە دەرەوە
لیسا / نێڤادا  وامەکە ھەر خۆی چەند کاتژمێرێکی ماوە تەواو بێت
کوڕ١/ نێڤادا ؟ چەن بێمانایا ،  ئەو ناوی تۆ بەکارئەھێنێت
کچ ٢/ پێتوایە ئەوە ئاساییە؟ تۆ ھەرگیز نابیت بە بریکار
نێڤادا / کەمێک پێش ئێستا وتم بڕۆنەدەرەوە
کوڕ ٢/  ئەتەوێ  چیبکەیت؟ ئۆۆۆۆ ڕاستە گوێم لە دڕندەی تۆ بوە
کچ ٢/ منیش گوێم لێبوە تەنانەت تۆ باوکی خۆتت کوشتوە
کوڕ ١/ چەن پێکەناویە ئێمە ھەمومان لێرەین چونکە  خێزانەکانمان بریکارن  بەڵام  ئەو لێرەیە چونکە بریکاری کوشتوە
نێڤادا  بێزار دەرەکەوت دەستی کردە گیرفانی و لە کوڕە گەورەکە نزیک بۆیەوە کە پلەیەکی بەرزی ھەیە پاشان پێکەنی
نێڤادا / ئەتەوێ بزانی چۆن باوکمم کوشت؟



بەردەوامە........

Comment