Part 2

نێڤادا / تۆ کێیت؟
؟؟؟/ من  پارک جیمین م

Park jimin

تەمەنی ٢٢ ساڵە و سەرۆکی مافیایە خێزانی نیە وە کۆنتڕۆڵی ھەموو چالاکیەکانی مافیاکە ئەکات خۆشەویستی زۆری ھەیە ھەر ڕۆژە و لەگەڵ کچێکە ئەگەر توڕەبێت لە ناوت ئەبات بەڵام ئەگەر لەناوی نەبردیت کەواتە زۆر بە شانسیت

  نێڤادا / ئایا تۆ بازرگانی؟
جیمین / بەڵێ ئازیزەکەم ، تاوان ئیشی منە
نێڤادا  سەیری کرد بە دەموچاوێکی نامۆوە جیمین پێئەکەنی خێرا نێڤادا  سەیری شوێنێکی کەی کرد ڕەنگە  ترسابێت
نێڤادا  سەیری نزیک کەمەری جیمینی کرد دەمانچەیەکی بینی کە بۆی دەرکەوت جیمین  سەرۆکی مافیایەکە  ئێستا پێویستە چیبکات؟ ھیچ شتێک
سەیارەکە وەستا و پاسەوانەکان دابەزین دەرگاکەیان کردەوە  تەنانەت ئەوانیش دەمانچە بە کەمەریانەوە بوو
ھەردوکیان بێکەوە دابەزین جیمین کەمەری نێڤادا ی گرت و وە ڕۆشتنە ژورەوە کە خانویەکی زۆر گران دەرەکەوێت
کە نێڤادا ھاتە ژورەوە دوبارە بەس سەیری ئەو ھەموو شتە گرانانەی ئەکرد کە نزیک بۆیەوە لە جێگاکە کەلەپچەیەکی بینی
نێڤادا / کەلەپچە؟
جیمین / من زۆر جار بەکاری ئەھێنم
نێڤادا / وایە تۆ تاوانباریت
نێڤادا کەلەپچەکانی ھەڵگرت لە ناکاو جیمین لە دواوە باوەشی پیاکرد پاشان قژی ھەموی بردە لایەک و سەری نقومی ملی کرد و بۆنی ئەکرد
جیمین / ئەوەت ئەوێ ؟
نێڤادا / بەڵێ، ئەمەوێت
نێڤادا  گوێی لە پێکەنینی ئەو کەسە بو کە دەنگی لە ئەو پارچە بچوکەی گوێچکەیەوە ئەھات  (واتا لە سەماعەکەوە) چاوی گێڕا بێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەک
دەنگی داخستنی کەلەپچەکە ھات چونکە ژورەکە بێدەنگ بوو جیمین سەیری دەستی کرد کە بەستراوە بە مێزی تەنیشت جێگاکەوە
ئەوە مەحاڵە ئێستا لەم ژورە ڕزگاری بێت بە توڕەیەوە سەیری نێڤادا ی کرد
نێڤادا پارچەبچوکەکەی گوێچکەی لێکردەوە و وتی
نێڤادا /  کارەکە تەواو  پرۆسەکە بە ئەنجام گەیەنرا
جیمین / تۆ... کێیت بە تەواوەتی؟

نازنامەی ڕاستەقینە
نێڤادا  بریکار ٠٠٧ تەمەنی ١٩ ساڵە  ئیشەکات بۆ KIA  بکوژ سیخوڕ زۆر شتی تر  خۆشەویستی نیە  کابوسێکی ڕاستەقینەیە وەک ئەوەی خەوێک ببینیت لە بەیانیاندا

نێڤادا / من بریکار ٠٠٧ لە KIA
جیمین / کەواتە تۆ بریکار٠٠٧ یت
نێڤادا / وا دەرەکەوێت ناوی منت بیستبێت باشە من چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بوم تا بە دەستی خۆم بتگرم دوای ھەموو شتێک ماندوبوم لە کوشتنی ئەو پیسانە
جیمین / تۆ باسی پیاوەکانی من ئەکەیت؟
گریانێکی کەم لە دەنگیا ئە بیسترا لە نێڤادا  نزیک بۆیەوە بەڵام نێڤادا  نەئەجوڵا  نێڤادا  زەردەخەنەی کرد و بنی پێڵاوەکانی کردەسەر قاچی جیمین  وای کردبکەوێ
نێڤادا / ئا لە بیرم کرد تۆش یەکێکیت لەو پیسانە ھیچ جیاوازیەکت نیە
نوشتایەوە بۆ ئاستی ئەو
نێڤادا /پێتوایە من جەستەی خۆمت پێ ئەیەم بۆ چاکەتە قێزەونە یەک ملیۆن دۆلاریەکەت ؟
نێڤادا / ئەبوایە بزانیت من پارەی نەفرەتیەک نایەم کە بە دزین لە بانک و  لە ماڵی کەسانی بێتاوان بە دەستت ھێناوە
جیمین خەریک بو بەو دەستەی کە کەلەپچە نەکراوە دەمانچەکەی کەمەری دەربێنێت بەڵام نێڤادا خێرا بینی و دوبارە پاژنەی پێڵاوەکەی کردە سەر دەستی
نێڤادا / ھیچ ھەوڵێک مەیە چونکە ھیچ ھیوایەک نیە ئیمپڕاتۆریەکەت ئەڕوخێت
جیمین  ھەوڵی ئەیات ئازارەکانی لە ناخیا بھێڵێتەوە ھەرچەنە ئازاری پێڵاوەکانی نێڤادا  کەمتر نەبو لە چەقۆ  لە نێوان ھەناسەکانی دەستی کرد بە قسە
جیمین / تۆ ... تۆ پەشیمان ئەبیتەوە لەمە تۆ ھیچ نازانی
نێڤادا / گرینگ نیە گەر بیشی زانم ئەوە گرینگە من ئێستا دڵی مافیاکە لە دەستمایە گەر تۆ بکەویت ئەوانیش ئەکەون
جیمین / تۆ وا ئەزانی ئەوەی ئەتەوێ بە دەستت ھێناوە ؟ نەخێر ... ئاھ ... ھیچت بە دەست نەھێناوە
نێڤادا  لە کۆتایا قاچی لابرد و دەستی جیمین خوێنی لێھات بەڵێ وا دەرەکەوێ ھەندێک کەس ھەڵەبن نێڤادا  گرینگی بە ھیچ نەیا    بە ساردی بەجێیھێشت  ئەوە یاسای ئەوە
دەرگاکە کرایەوە و کۆمەڵێکی زۆر بریکار ھاتنە ژورەوە و جیمین یان بردە دەرەوە بەردەوام ھاواری ئەکرد
جیمین / باجی ئەم کارەت ئەدەیتەوەەەە
دوای ئەوەی ھەمویان ڕۆشتن پیاوێکی کە یەتە ژورەوە و پشتی بە دیوارەکەوە یایەوە
؟؟؟/ بەڵێ ، ئەمەوێت
لاسای ئەکردەوە
نێڤادا ئاوڕی یایەوە و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی ئەزانێ ھاوڕێکانی ئیتر بۆ ماوەیەکی زۆر گاڵتەی پێ ئەکەن پارچە بچوکەکەی گوێچکەی لێکردەوە
نێڤادا / چیتەوێ؟ بڕۆ بۆ ئەولاوە بریکار ٠٠٢
ئەوکەسەناوی ٠٠٢ ھەر وەک نێڤادا کە ٠٠٧ بەڵام لە دەرەوەی کار ناوی کیم تایھیۆنگ ە

Kim taehyung

بریکار ٠٠٢  تەمەنی ٢٢ ساڵە  ئیشەکات لەKIA  خێزانی نیە بکوژ و شەڕکەرە وە خۆشەویستی نیە ئەو یاریەکە ئەزانێت پێش ئەوەی دەستپێبکات


تایھیۆنگ / ئەوە یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ قسە کردن لەگەڵ سەرۆکەکەت

نێڤادا ڕقی لەو ڕاستییەیە کە تایھیۆنگ ئەبێت بە سەرۆک چونکە نێڤادا ٠٠٧لە تەواوی ئاژانسی KIA کە نزیکەی١٠٠٠ بریکاری ھەیە وە تایھیۆنگ ٠٠٢ کە زۆر نزیکە لە بون بە سەرۆک بە نزیکەی ژمارە ٠٠٢ باڵاترینە بۆ ئەوەی ببێتبە سەرۆک جگە لە ٠٠١ کە زۆر بە دەگمەن ئەبینرێت بەردەوام خەریکی ئەرکە گرینگەکانە
نێڤادا / ئایا نابێت لە جیاتی ئەوەی شانازی بە پۆستەکتەوە بکەیت پیرۆزبایم لێبکەیت؟
تایھیۆنگ / ئاھ باشە! پیرۆزەەەە تۆ دوای ماوەیەکی زۆر ئەرکەکەت بەجێگەیاند وە تۆ سەرۆکی گەورەترین مافیات گرت لە تەواوی ئاسیایا
تایھیۆنگ  چەپڵەی لێئەیا و پێئەکەنی بەڵام ھەموو کەسێک ئەزانێ کە ئەوە ساختەیە وە تایھیۆنگ ناچار بو کە وا بڵێت .
نێڤادا  لە ژوری ھوتێلەکە ھاتە دەرەوە و ڕۆشت
نێڤادا و تایھیۆنگ چونە ناو سەیارەکەی تایھیۆنگەوە وە دەستی کرد بە لێخوڕین نێڤادا بە قوڵی بیری لە قسەکانی جیمین ئەکردەوە کە بەردەوام ھاتوچۆیان ئەکرد لە مێشکیا
تایھیۆنگ / تۆ ھیچت بە دەست نەھێنا
نێڤادا  بەردەوام بوو لە بیرکردنەوە ئاگای لە خۆی نەبوو تاوەکو تایھۆنگ سەیارەکەی وەستاند و چەقەنەیەکی لێدا نێڤادا سەیری کرد وە تایھیۆنگ بە شەیتانی پێئەکەنی  چونکە بە ئەنقەست وای کرد
تایھیۆنگ / تۆ چۆن بیرەکەیتەوە؟
نێڤادا / وەک شتێکی داخراو دەرەکەوێت بۆنمونە سەرۆکی گەورەترین مافیا لە ئاسیا بەو شێوەیە ئەگیرێت ئەوەنە ئاسان !! تەنانەت ئەو نازانێ شەڕ کات وە ھەموو کەسێک ئەتوانێ کەلەپچەکە بکاتەوە ئەگەر یەک تۆز شارەزای ھەبێت
تایھیۆنگ / لەوانەیە ئەو شارەزای نەبێت
نێڤادا / لەوانەیە بە تەواوی ئەو ویستبێتی ئێمە بیگریت؟ من نازانم
تایھیۆنگ / پلانەکەت پێشبینی نەکراوە وە تۆ تاکە کەسبویت ئەتزانی
نێڤادا / ڕاستەکەیت پێویستە زیاتر بیری لێکەمەوە

------------
؟/ ئەو گیرا؟
پیاوێک بە تەلەفون قسە ئەکات لە کاتێکا  ئەڕوات بە سەر قەرەباڵخترین ڕێگا لە سیۆل
؟؟/ بەڵێ وادەرەکەوێ ، ھەروەھا ھەموو پیاوەکانی لەگەڵی بون ئەوانیش بە ھەمان شێوە  گیراون ئەوان چون بۆ ژورێک لە ھۆتێل  لەگەڵ  کچێێک کە لە قاوەخانەیک چاویپێکەتبو وە ئێمە سەیری کامێراکانمان کرد  ھی قاوەخانەکە و  ھوتێلەکە  بەڵام دەموچاوی کچەکە دەرناکەوێ بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو کچە یەکێکە لە بریکارەکانی KIA دەتەوێت ئێمە بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە بکەین ؟ یان ڕزگاری کەین
؟/نەخێر، لەلایەن KIA گیراوە با ماوەیەک لەوێ پشوو بدات.
سەبارەت بەو بابەتە پێویست ناکات بزانین چۆن گیراوە ئەتوانین بڵێین کە ھەڵخەڵەتێنراوە
؟؟/ کەواتە ئێمە ھیچ شتێک نەکین؟
؟/ نەخێر تەنھا گریگی بە بە ئەرکی دواتر
-------------
تایھیۆنگ  و نێڤادا  ڕۆشتن بۆ ئاژانسی KIA   (وەک بنکە وایە )
پاشان چون بۆ ڕاڕەوەکە و لەبەردەم دەرگاکە وەستان  لە پشت دەرگاکەوە بەڕێوبەر ی لقەکەی لێیە  کە ناوی کیم نامجون ە کە ئەوئەرکەکان ئەیات بە بریکارەکان ئەو ھیچ شەڕێک نازانێت تەنھا بە مێشک شەڕەکات واتا زۆر زیرەکە  وە ڕاپۆڕتەکانی ئاژانسەکە ئەیاتبە سەرۆکی ئاژانسەکە
بەڵام بێگومان ئەو  ھیچ پلانێکی ئەرکەکان بە کەس ناڵێت نھێنیە تەنھا بە سەرۆک و بیرکارەکە خۆی نەبێت
ھەردوکیان چونە ژورەوە سەیری ئەو کورسیەیان ئەکرد کە ھێواش ھێواش ئە سوڕایەوە کە بەڕێوبەر نامجون لە سەری دانیشتبو  خەریکی ناردنی نامە بوو
نامجون / ئۆۆ بریکار ٠٠٢ وە بریکار ١٤٧ !
نێڤادا ئیشارەتێکی بۆ تایھیۆنگ کردو وە سەرنجێکی یا پێی وە تایھیۆنگ ھەوڵی ئەیا پێکەنینەکەی خۆی بگرێت بەڵام شکستی ھێنا چونکە نامجون سەیری کرد
نامجون / چی؟! من ھیچی پێکەناویم وتوە ؟
نێڤادا / گەورەم من بریکار ٠٠٧ نەک ١٤٧
نامجون / بەڵا... ئا ڕاستەکەی ساڵێک پێش ئێستا لە بریکار ١٤٧ ەوە بویت بە ٠٠٧  ئەوە گەورەترین دەستکەوتە
نێڤادا / گەورەم ئەوە ساڵێک پێش ئێستا بوو
تایھیۆنگ  دەستی کرد بە پێکەنین
نامجون / ٠٠٢ بڕۆ دەرەوە  پێویستەباسی ڕۆژێکی گرینگ بکەم
نێڤادا  سەیری تایھیۆنگ ی کرد کە چوە دەرەوە وە  وە نامجون ئەیەوێ باسی ئەرکێکی نوێبکات بەڵام پێشتر زانیبوی
نێڤادا / ئایا بەڕاستی ناچار بوویت بەو شێوەیە گاڵتەم پێ بکەیت؟
نامجون / ببورە  بێگومان ئەوە لە بیر ناکەم تۆ یەکێکیت لەباشترین بریکارەکان بەڵام ھێشتا ئەوەش ئەزانم کچێکی بچوکیت کاتێک بەشداری ئاژانسەکەت کرد ١٥ ساڵ بویت وە ١٠ ساڵ ڕاھێنانت کرد و بویت بە ١٤٧ کە تەمەنت ١٧ ساڵ بوو ئێستاش ٠٠٧ یت
نێڤادا / ھیچ ئەرکێکی تازە ھەیە ؟
نامجون / بەڵێ ، پێویستە سەرۆکی مافیای دژەگولە بگریت
نێڤادا / من ئەوم گرت
چاوی بچوک کردەوە و وتی
نێڤادا / نەکا من ؟
نامجون / ئەزانم تۆ زۆر زیرەکیت بۆ ئەوەی بڵێیت کە ئەو کوڕە ئەو نیە
نێڤادا / ئەگەر پارک جیمین سەرۆکی مافیاکە نیە کەواتە کێیە؟
نامجون / ئەزانی بۆ پێم وتیت ئیشبکەیت لە ڕیستۆرانتی مریشکەکە؟
نێڤادا / بۆ ئەوەی ھاوسەنگی بکەم لە نێوان ناسنامە ساختەکەم و زانکۆ نەڵێیت کەوا...؟
نامجون / سەرۆکی ڕاستەقینەی مافیاکە ئەو کوڕەیە کە تازە دەستی کردوە بە ئیش لە ڕیستۆرانتەکە

ناسنامەی ڕاستەقینەی  جیۆن جۆنگکووک

تەمەنی ٢١ ساڵە و سەرۆکی مافیای دژەگولە یە و خێزانی نە زانراوە و وە کەس ناسنامەی ڕاستەقینەی  نازانێ  کۆنتڕۆڵی شارەکە و پۆلیس و مافیاکانی کردوە وە ھەموو شتێک  ھەموو کەسێک لە ژێر دەستی ئەمایە









بەردەوامە .....

Comment