Part 14



سیھیۆن / ھەرئێستا
نێڤادا تێگەیشت، کابرایەک کە ئەوەندە دوور نەبوو سەیری دەکردن بەرەو پێشەوە ڕۆیشت بۆ ئەو شوێنەی کە وەستابوون کە ٢ کونکردن لە لێوەکانی، ٥ کونکردن لە گوێی چەپی. 1 تاتۆی دیار ھەبوو
سیھیۆن / ئەوە مارکە ، یارمەتیت ئەدا لێرە
مارک/ لەم ڕێگایەوە شازادە

نێڤادا دوای مارک کەوت وە کۆمپیتەرەکەی خۆی پیشاندا وە ھەموو ئەو فایلانەی کە پێویستێتی

ئێستا شەوە ھەمویان ھێواش ھێواش ئەڕۆن ئێستا بەس نێڤادا ماوەتەوە ئەو بە بەڵگەنامەکانی ھەمووی خوێندبۆیەوە خەریک بوو بزانێت مافیا ی دژە گولە چ ڕێگایەک بەکاردەهێنێت کە وایان لێدەکات ئەوەندە سەرکەوتوو بن

بەڵام لە هەمووی زیاتر گرنگی بە نەشتەرگەرییەکی دیاریکراو دەدا. بڕیار بوو نزیکەی ١٦ ملیار وۆنی کۆری لە ئەکاونتی کەسێک بدزن، ئەوە زۆرە. ئەمەش تێکڕای نرخێکە کە مافیاکە دەیکاتە ئامانج ئەم کەسە زۆر دەمێکە پارە لە حکومەت دەدزێت. سەری سوڕما ئەمە هەمان ئەو کابرایە بوو کە بڕیار بوو لیسا بیگرێت. بای هیون جەی ئەوە پێکەناوی مافیای دژە گولە و KIA بەدوای ھەمان کەسەوەن بەڵام ئەم مافیایە شتی خراپ و باش ئەکەن بەڵام KIA تەنھا شتی باش ئەکەن
ئەمە تەنها یەک کەس بوو. ژمارەیەکی زۆر تاوانبار هەبوون (کە شێوەی کەسانی دەوڵەمەندی باش دەگێڕن) کە لە لیستی مافیاکەدا بوون.مافیای دژە گولە ئەو تاوانبارانەن کە زیان بە تاوانبارانی تر دەگەیەنن ئایا ئەوە خراپیان دەکات؟ لە سەرووی ئەوەشەوە بڕێکی زۆر لە پارەکانیان بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی ئەو منداڵانە. بەڵام نێڤادا لە ئەو کەسانە نەبوو کە بۆ ئەوە لە ڕێڕەوی خۆی لابدات
کەسێک ھاتە ژورەوە نێڤادا سەیری کرد مارک بوو
مارک / ئایا خەوت نایات یان برسیت نیە ؟
نێڤادا / نەخێر من خۆشی وەرئەگرم لە فێربونی شتی تازە
مارک / تۆ سەیری کەیسی بای ھیون جەی ئەکەیت؟ ناوازەیە
نێڤادا / بۆچی؟
مارک / ئەمە لە ڕاستیدا کەیسێکی قورسە، ئاسایشی بانکەکەی گاڵتە نییە لەگەڵ ئەوەشدا سوودی دیکەی هەیە ھیچ کەسێک ناتوانێ لەناوی بەرێ بێ پلانێکی سەرکەوتو
نێڤادا / چی گەر کەسێک توانی
مارک / گەر تۆ بیکەیت ئەوا ئەتوانیت خۆت بسەلمێنیت زیاتر لە بەڕێوبەری ئێرە
نێڤادا / من ئاوا ئەناسرێم ؟
مارک / وازلەوە بێنە ، ئەتەوێ بچین بۆ شوێنێکی خۆش
نێڤادا / وەک چی
مارک / تەنھا دوامکەوە
نزیکەی ٢ شەوە گڵۆپەکان کوژاونەتەوە ھیچ کەسێکی لێنیە جگە لە پاسەوانی باڵەخانەکە ئەو کوڕە من بۆ کوێ ئەبات
مارک / تەنانەت بەم کاتەش یەک باڵەخانە ھەیەکراوەتەوە
من بەشێکم لەوە
نێڤادا / واتا مەبەستت ئەوەیە ئەتوانی بەشداری زیاتر لە یەک گروپ بکەین
مارک /ئەگەر کەسێک بەتوانا بێت ئەوا بەڵێ
نێڤادا دوای کەوت و چونە ناو بەرزکەرەوەکەوە کە بەرەو خوارەوە ئەڕۆشت پێم وابێت نھۆمی ژێرزەمینیشی تێپەڕاند
ھەر کە دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە نێڤادا کەمێک شۆکبوو ئەو شوێنە ھەر وەک بنکەیەکی ڕاستەقینەی مافیا بو کوڕەکان لە ھەموو شوێنێک بون وە بۆنی کحول و جگەرە تەواوی ئەو ناوەی گرتبۆیەوە
ھەندێک لە پیاوەکان ژنیان لە باوەش بو  بەڵام ژنەکان سەر بە مافیاکە نین کە بە دەگمەن ئەتبینین جلیان لەبەر بێت وە ھەندێکیان مادەیەکی سپی لە دەستیان بو کە مادەی ھۆشبەر بو لەشفرۆشی و مادەی ھۆشبەر لێرەدا تەواو دیاربوو  نێڤادا  بە ناویانا ڕۆشت بەڵام ھەمووی سەیریان ئەکرد
مارک / ھەموو پیاوەکان شەوان لێرە خۆشی وەرگرن  وە بۆ بەیانیەکەی ھەمویان قاتە ڕەشەکانیان لەبەر ئەکەن و ئەچنەوە سەر کارەکانیان تەواو جیاواز دەرەکەون ، ئەمانە لە گروپی شەڕ ئەندامن
پاشان ڕۆشتنە ڕێڕەوێکەوە کە ھەموی دەرگای داخراو بوو وە دەنگی ترسناک ئەھات لە پشت دەرگاکانەوە
مارک / ئێرە ئەو شوێنەیە کە بەدرێژای شەو من کاری تیائەکەم چونکە بە درێژای ڕۆژ لە بەشی پلاندانان کار ئەکەم
نێڤادا / تۆ لێرە ئیشت چیە؟
مارک بە ھەڕەمەکی دەرگایەکی کردوە لاشەیەکی مردوو کە دەس و قاچی جیاببۆیەوە لە لەشی خوێن لە ھەموو شوێنێک بو خێرا دەرگاکەی داخستەوە
مارک / ئێرە شوێنی ئەشکەنجەیە ئەو کەسانەی کە ویستویانە زانیاریەکان دزە پبکەنە دەرەوە یان ئامنجێکی کەیان ھەبوبێت ئێرە شوێنیانە
نێڤادا / تۆ زۆر زۆر دڵ ڕەقیت ، خەمناکە
مارک / بۆچی
نێڤادا / براکەشم وەک تۆ  ناوی مارکە  ، ئەو زۆر زۆر سادەیە
مارک/ ئەبێ بیری ئەو بکەیت، من  جێگای ئەوت بۆ ئەگرمەوە ئەبێ بانگم بکەیت بە ئوپا
نێڤادا / چەند ساڵی؟
مارک / ١٨ ئایا لەمن گەورەتریت؟
نێڤادا/ بەڵێ
مارک / ئۆ کەواتە ئەبێ من بە نونا بانگت بکەم
نێڤادا /ئەوە شتێکی ھەڵەیە ، بەرەوکوێ ئەڕۆین
مارک / ئێمە گەیشتین
لە تەنیشت ئەو شوێنە ڕۆشتنە ھۆڵێکی گەورە کە یاری بۆکسێنی تیا ئەکرا ھەموو پیاوکان تیشێرتیان لەبەر نەبوو
مارک / ئێرە ئەو شوێنەیە کە ڕاھێنانی تیائەکەین
مارک چاکەتەکەی دانا و چوە ناو بازنەکە لەگەڵ پیاوێک کە وەستابو لە ناو بازنەکە نێڤادا پێیوابو ئەوان شەڕەکەن وە پیاوێک نزیکەی نێڤادا بۆیەوە
پیاو / مارک  ، تۆی وەک ژەمێکی کە ھێناوە؟
مارک / ئەو دانەیەیان ژەم نیە
؟؟؟/ پیاوەبەڕێزەکان ڕێگەبەن ئەو کچەتان پێبناسێنم
نێڤادا ئاوڕی یایەوە بۆ ئەو دەنگەی دواوە کە ھۆسۆک بو بەڵام تەواو جیاوازبو تیشێرتێکی بێ قۆڵی ڕەشی لەبەر بو کە ھەموو ماسولکەکانی قۆڵی دەرکەوتبوو تەنانەت دەموچاویشی جیاوازبو  ئەو پێکەنینەی نەبو کە پێشتر نێڤادا  لە ماڵەوە بینیبوی
ھۆسۆک / ئەو ئافرەتە ئەو کەسەیە کە بکوژی لەسەرخۆی گرت وە زۆر شتی تر کە ناتوانن بیکەن

چەپڵە لە هەموو دەوروبەری ژوورەکەوە بەرز بووەوە، لەگەڵ کەسێک کە فیشەکی ئەتەقاند
؟؟؟/ ئەو کچە بچوکە کوشتی؟ ناوازەیە
نێڤادا / من نەبوم جۆنگکووک  کوشتی
؟؟؟٢/ خانمەکەم زۆر ئاسای ناو ی گەورەکەمان ناھێنیت؟
ھۆسۆک / ئەو تەنھا دەستگیری کرد، وە نەتان ھێشت قسەکانم تەواو کەم ئەو لەگەڵ سەرۆکەکەمانە لە ئێستایا
؟؟؟/ ئۆ کەواتە ئەو شازادەیە کەبیستومانە
نێڤادا / ئا ھ تۆ لەبیرت کرد لە کاتی ناساندنەکەم ناوم بڵێیت من ناوم  نێڤادا  یە من لە بەشی پلاندانان کار ئەکم بەڵام ئەمەوێ بێم لێرە ڕاھێنان بکەم بەو ھیوایەم  لەگەڵ  ھەموتان ببم بە ھاوڕێ
؟؟؟٢/ من پێموایە گەورەکم کچە ڕاستەکەی ھەلبژاردوە چەن کەس لەگەڵ ئەو ڕایەدایە؟
لەو کاتەیا ھەمووی بێکەوە وتی وایە ئەوان وەک تاوان بارێک دەرەکەون بەڵام ئەو خراپەش نین لە کۆمپانیا کە
کەسێک کورسیەکی بۆ نێڤادا  ھێنا پاشان لە سەر زەویەکە دانیشت وە ھەمویان دەستیان کرد بە دانیشتن بە شێوەیەکی بازنەی بە دەوری نێڤادا  تەنانەت  ئەو کەسانەی کەش  کە لە بەشەکانی کە بون گوێیان لەو ھەواڵە بو ھات و دانیشتن زۆری نەخایاند هەموو ژوورەکە پڕ بوو لەم پیاوە مەترسیدارانە کە بە هێمنی دانیشتبوون وەک ئەوەی بیانەوێت چیرۆکێکی کاتی خەوتن ببیستن
نێڤادا / ئێوە کوڕینە چی ئەکەن ؟
؟؟؟/ ئێمە ئەمانەوێت گوێمان لە تەواوی چیرۆکەکە بێت کە چۆن چاوت بە گەورەکەمان کەوت ؟
نێڤادا  پێکەنی
نێڤادا / چی ؟ بۆچی ئەوەتان ئەوێ؟
؟؟؟/ لەبەر ئەوەی ئەو بەڕێوبەری ئێمەیە وە ئەمە یەکەم جارە ئەوەنە جدی بێت لە بارەی کچێکەوە
ھۆسۆک / ئاه تەنانەت منیش حەزم لەم چیرۆکە خۆشەویستییە. چەقۆوەشێنەکان! کورسیەک بێنە بۆ سەرکردەکەت
نێڤادا / بەڵێنم پێبەن کە ئەبێت نھێنی بێت و جۆنگکووک نەیزانی !؟
؟؟؟٢/ بەڵێنبێت شازادە
نێڤادا / چ کەسێک ئەو نازناوە نەفرەتیەی لە من ناوە شازادە؟ ئەوە من سترێس ئەکات
؟؟؟/ بەڕێزجین ئەو وشەیە بەکارئەھێنێت شازادە
؟؟؟٢/ شازادە ئایا پێویستە حەبی کەمکردنەوەی سترێس لەگەڵ خۆم بهێنم؟
نێڤادا / نا وازیلێبێنە
ھۆسۆک / ٧٠٠ شناو بۆ ئەوکسەی قسەکانی پێببڕێت ، دەی دەستبکە بە گێڕانەوە چیرۆکەکە
نێڤادا / ھەموو شتێک ئەو کاتە دەستی پێکرد  کە کەسێکی تازە ھات بۆ ئەو ڕیستۆرانتەی کارم تیائەکرد وەک کارمەند
نێڤادا  بەردەوام بو لە باسکردنی ھەمویان نزیک ببونەوە و گوێیان ئەگرت بە وریای وە ھەندێکیان بێزاربوبون باوەڕیان بەوە نە ئەکرد  کە جۆنگکووک  شتی وای کردبێ یان جۆنگکووک  وە کەسێکی دڵخۆش نواندنی کردبێت ـ

نێڤادا دەیتوانی بزانێت هەموویان زۆر دڵسۆز و دڵسۆز بوون بۆ ئەم مافیایە . وەک ماڵی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ ئەم شوێنەدا دەکرد. هۆسۆک کۆتایی ھێنا بە بڕینی چیرۆکەکە چەند جارێک، ناچار بوو زۆریان لێ بکات بەڵام بەردەوام بو لە گوێگرتن چیرۆکەکە ی نێڤادا خەریک بو تەواو ئەبو پیاوەکان بە تەواوی خەویان ئەھات ھۆسۆک کارێکی گرینگی ھاتە پێش بۆیە بەجێیھێشتن وە نێڤادا ماوەیەکی زۆر بو نەخەوتبو بۆیە ھەستا پشتی بە دیوارێکەوە نا و بیری ئەکردەوە ئەم شوێنەش ئەوەنە خراپ نەبوو وەک ئەو شوێنەبوو کە حەزی لێبو
ئەگەر شتەکان بەم جۆرە بڕۆن ئەرکەکەی نێڤادا ئەواکەمێک سەختەبێت



بەردەوامە .......

Comment