Part 6



دوای سێ ڕۆژ

جۆنگکووک ڕۆشتە ژوری کۆبونەوە لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی سیۆک جین پاشان دانیشتن
جین/ ئەوە چیە؟ گەڕایتەوە
جۆنگکووک / دوو مانگ بۆ تۆ کەمە بەڵام بۆ من بەس بوو
جین / واو پێویستە ئاھەنگی بۆ بگێڕین وانیە ؟
جۆنگکووک / ئاھەنگ لەبیرکە ، ئەمەوێ  بگەڕێیت بە دوای کچێک!

جین  قاچی خستە سەرمێزەکە و جگەرەکەی دەستی داگیرساند  جۆنگکووک  کۆمەڵێک وێنەی خستە سەر مێزەکە
جین / کچێکی جوانە ، تازەیە؟
جۆنگکووک / ئەتوانیت وا بڵێیت
جین/  بەڵام جۆنگکووک ...
قاچی لەسەر مێزەکە لابرد و  سەیری جۆنگکووک ی کرد
جین/ بۆچی ئەگەڕێیت بەدوای ئەو کچە؟
جۆنگکووک / پێویست ناکات بزانی، تەنھا بیدۆزەرەوە
جین / بە مردوی یان زیندوی ؟
جۆنگکووک / دەستی لێنەیەیت، تەنانەت نزیکیشی نەبیتەوە ، تەنھا لە کوێ بو شوێنەکی بە من بڵێ
جین ھەستا بۆ ئەوەی بڕوات بەڵام وادەرەکەوت بیەوێ شتێک بڵێ
جین / برا بەو ھیوایەم جدی نەبیت دەربارەی ئەو کچە
جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی ترسناکی کرد
جۆنگکووک / من جدیم ، ناتوانم وابڵێم من تەنھا ئەو ھەستەم ھەیە کە ئەمەوێت بەردەوام لە لام بێت
جین / پیاوەکانمان بە نزیکەی ٣ کاتژمێری کە ئەیدۆزنەوە

دوای ماوەیەک

نێڤادا بە ڕویەکی جدیەوە لە بەرامبەر ئاوێنەکە دانیشتوە چوار کچ لە دەوروبەرین کە خەریکی مەیکەپکردن و قژ چاکردن و ئامدەکردنین بۆ ھاوسەرگیریەکە نێڤادا زۆر جوانە لە ناو جلە سپیەکان بەڵام بە دڵنیایەوە دڵخۆش نیە لە کۆتایا ئامادەبوو

   نێڤادا / پێم وایە من ئامادەبوم تەواو ئێستاش  ھەموتان بەجێمبێڵن
ھەموو کچەکان ژورەکەیان بەجێھێشت پاشان نێڤادا  ھەستا ئێستا لە خانوە گەورەکەی بەڕێز لیە ئاھەنگەکە لە باخچە گەورەکە ئەکەن
نێڤادا  لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد کە زۆر جوان ڕازێنرابۆیەوە  وە لە ھەموو شوێنێک خزمەتکار و میوانەکان و کەسە بەناوبانگەکانی لێبوو نێڤادا سەیری کرد باوکی بە پێوە وەستابوو وە لە تەنیشتیە ھاوسەرەتازەکەی نێڤادا بو کە لەدواوە لە مۆدێلەکان ئەچوو بەڵام نێڤادا نەیتوانی دەموچاوی ببینێت
ھاوسەرەتازەکەی نێڤادا بانگی خزمەتکارێکی کرد و شتێکی بە ھێواشی پێوت جوان دیاربو دەربارەی نێڤادا یە بۆیە نێڤادا چو لەسەر جێگاکە دانیشت دوای ماوەیەک  لە دەرگا درا
نێڤادا / وەرە
خزمەتکار / خانمەکەم دەستگیرانەکەت ئەیەوێ  بتبینێت  ١٥ خولەکی کە دێت بۆ ئێرە
نێڤادا  پێکەنی کاتێک لە ئاوێنەکەوە سەیری ئەوەی کرد کە ھاتەژورەوە
نێڤادا / ئەم پەلەیەت لە چیە ؟ نەتوانی چاوەڕێکەیت تا بمبینیت کە بە ھۆڵەکەیا دێم
؟؟؟/ دڵنیا نیم دەربارەی ئەوە نێڤادا
نێڤادا / کەواتە لەناو ئەو ھەموو کەسە تۆی نارد ، بریکار ٠٠٩؟ مەبەستم لیسا
لیسا / بیستم پێویستیت بە کەسێکە  یارمەتیت بدات و ڕزگارت کات لێرە وە منیش ئیشم نەبوو کەواتە...
نێڤادا / تۆ پێویستە ئەو کاتانەی ئیشت نیە بخەویت
لیسا / نەمەزانی خێزانەکەت ئاوا سەربەکێشەن
نێڤادا / تەنانەت ھێشتا ئەوان خێزانی ڕاستەقینەی من نین
لیسا / بەتەمای چیت پلانت چیە ؟ پێویستەکات ئەم ئاھەنگە بۆستێنم ؟
نێڤادا / بەڵێ شتێکی ئاوا ، پێویستە بچیتە دەرەوە دڵنیابیت کەس لە کۆشکەکە نیە  پاشان دڵنیابەرەوە لەوەی دەرگاکەی پشتەوە کەسی لێنەبێت
لیسا/ فەرمانتە
نێڤادا / ئا وە کەس نەکوژیت
لیسا / بێ ھیچ توندوتیژیەک وە بێ ھیچ گاڵتەیەک
نێڤادا / بۆستە لەو قسانە جاکی بچوک کەمێکی کە یەت بۆ ئێرە پێویستە پێش ئەو بڕۆم
لیسا / ٥ خولەک دوای من وەرە  و ئێرە جێبێڵە دڵنیابە چارەسەری ئەکەم

دوای ٥ خولەک
ماوەیەک پێش ئێستا لیسا ڕۆشت نێڤادا لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد جاکی بچوک خەریک بو ئەھاتە ناوخانوەکە نێڤادا ئەزانێ ئەبێ ئێستا جێیبێڵێت ویستی بڕوات بەڵام گەڕایەوە لای ئاوێنەکە سوراوێکی سوری دەرھێنا و لەسەر ئاوێنەکە نوسی (نەفرەتت لێبێت )  ئێستا کاتێکی باشە بۆ ڕۆشتن زەردەخەنەیەکی کردو ڕۆشتە خوارەوە پاشان لە دەرگای دواوە ڕایکرد کەسی لێنەبوو نێڤادا ھاوسەرگیری نەکرد بەم شێوەیە ڕایکرد کاتێک لە دەرگای دواوە ڕۆشتە دەرەوە ھەتا توانی ڕایکرد بۆ سەر شەقامەکە
ئەو کەسەی ئەبوو بە ھاوسەری نێڤادا ھاتە ژورەوە وە دوو پیاو لەدەرەوەی ژورەکە وەستان پاشان لیسا وەک ئەوانەی بوکەکەیان ئامادە کرد ڕۆشتە ژورەوە بۆلای جاک وە جاکی بچوک لە کۆشک بە ھێواشی لە ئاوێنەکە نزیک بۆیەوە کە بە سوراوی سور نوسرابو کاتێک خوێندیەوە دەموچاوی جدی کرد وچەپڵەی لێدا
جاکسۆن /  ھھھھھھھھ بەدڵمە چی ھەرگیز ، حەزم لێیە ھھھھھھ بەجدی ئەم متمانەیەم بەدڵە
لیسا / گ ... گەورەم نازانم کێ ئەمەی نوسیوە بەڵام بە دڵنیایەوە بوکەکە ئەبێ لە ژوری خۆگۆڕین بێت
لیسا ڕۆشتە نزیک شوێنی خۆگۆڕینەکە و لە دەرگاکەی دا کەس جوابی نەیایەوە لیسا دەرگاکەی کردەوە بەس کەسی لێنەبوو
لیسا / ئۆۆۆ ئەو لە ژورەوە نیە بۆ کوێ ڕۆشتوە
لیسا ڕۆشتە دەرەوە تا ئەو ھەواڵە خەمناکە بە ھەموان بڵێت کە بوکەکە دیارنەماوە

ئێستا شەوە نێڤادا لەسەر شەقامێک دانیشتەوە لە بەردەم سەیارەیەک ماوەیەک بیری لە ھەموو ئەو شتانە کردەوە چی گەر پلانەکەی سەرکەوت و نەبێت ئەوە زیان بە ژیانی تایبەتیەکەی و ژیانە ساختەکەی کە کچی سیاسمەندارێکە ئەگەیەنێت چونکە لەبەر ئەوەی ئەو جاکە ئەتوانێت بیدۆزێتەوە و وە بەزۆر بیبات بۆ ھاوسەرگیریەکە  بەڵام نێڤادا  ئەزانێ ئەگەر ئەوە جۆنگکووک  بێت  ئەو ناتوانێ ھیچ بکات 
نێڤادا  تەنھا مۆبایلەکەی پێبو کە سێ ڕۆژە دایخستوە  وە کە مۆبایلەکەی ئیشپێکرد  تەلەفون و نامەی زۆری بۆ ھاتبو  ئایرین  وە جیسوو بێگومان وا ئەزانن دیارنەماوە   سەیری ھەمووی کرد بەڵام جۆنگکووک ی تیانەبوو ھەر بەڕاستی پەیوەندی نەکردوە ؟  نێڤادا  نامەکەی جیسوی کردەوە
جیسو/ نێڤادا  لەکوێیت؟ جۆنگکووک یش دوای تۆ دیارنەماوە ؟ ئایا بێکەوە ڕاتان کردوە یان شتێک ؟
نێڤادا  نامەیەکی بۆ ھەموو ھاوڕێکانی نارد کە نوسرابو 
(من گەڕاومەتەوە لای خێزانەکەم وە باشم و لە کۆمپانیاکە کار ئەکەم نیگەرانی من مەبن )
پاشان  نێڤادا  کەمێک نیگەران بو کە بۆچی جۆنگکووک  لە دوای ئەم ونبوە  ؟ ئایا گەڕاوەتەوە بۆ ناو مافیاکە یان  ونبوە ؟ یان بۆچی تەلەفونم بۆ ناکات ؟ نێڤادا  وا بیریئەکردەوە کە بۆ جۆنگکووک  کەسێکی گرینگە  ڕەنگە تەنھا کەمێک وا بوبێت بەڵام  شتێک ھەیە
نێڤادا تەلەفونەکەی ھەڵگرت و تەلەفونی کرد بۆ جۆنگکووک بەڵام ھەڵی نەگرت ڕەقەمەکە داخرابو ئایا ھەر بەڕاستی جۆنگکووک ونبوە ؟ نێڤادا مۆبایلەکەی دانا
نێڤادا خەمبار بو نەیئەزانی چ ھەستێکی ھەیە وە دڵنیابۆیەوە لەوەی پلانەکەی شکستی ھێنا بەڵام لەبەر ئەوە خەمبار نەبوو ئەیویست قسە لەگەڵ جۆنگکووک بکات خۆشی نازانێ بۆ بەڵام پێویستی بە دەنگی ئەوە نێڤادا خۆشی ناتوانێت لەوە تێبگات کە ڕوئەدات ـ
نێڤادا باوەشی کرد بە قاچەکانیا وە جلە سپیەکانی لەسەر زەویەکە پیس بون ئیتر ھەستی بە خەمباری ناکات دوای ماوەیەکی زۆر
تەواوی ئەو کاتە نێڤادا لە پشت ئەو سەیارەیە دانیشبو کە پێیوابو کەسی تیانیە دوای کەمێک زانی کاتێک گوێی لە کرانەوەی دەرگاکەبوو وە دەنگی ھانگاوی پێی کەسێک
دەنگەکە بەرەو لای نێڤادا ئەھات خێرا سەری بەرزکردەوە چونکە ھەرکەسێک بیبینێت ئەزانێ شتێکی ئاسای نیە کە دەموچاوێکی گریاناوی وجلی بوکێنی لەسەر شەقامێکی چۆڵ بیت
؟؟؟/ جلێکی جوان ! وە چاوێکی جوان ! جیھانێک کە پڕە لە مەترسی و درۆ
نێڤادا سەیری ئەو کەسەی کرد کە پێشبینی کردبو ،ئامانجەکەی ،کە ئەوە ھەموو شتێکە بۆی وە ئەو تاکەکەسە کە نایەوێت خەمبار بێت

جۆنگکووک !!



بەردەوامە.......

Comment