Part 3


نێڤادا ڕۆشت بۆ ژوری کارکردن کە ھەموو بریکارەکان خەریکی گەڕان و لێکۆڵینەوە بون بۆ ئەرکەکانیان بێجگە لە کچێک کە لە سوچێکی ژورەکە دانیشتبوو وا دەرەکەوت خەریکی کار بێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەی تا سەری بەرزکردەوە و نێڤادا ی بینی  ئەو کچە ناوی لیسا یە  یان ئەتوانین بڵێن بریکار ٠٠٩  پاشان ڕۆشت بۆ لای نێڤادا و کوپێک قاوەی بۆبرد  چونکە ماوەیەک پێش ئێستا نێڤادا  داوای کردبو
نێڤادا  سەری بەرزکردەوە و زەردەخەنیەکی کرد
نێڤادا / سوپاس
لیسا/ بیستومە ئەرکەکەت بە سەرکەوتوی تەواو کرد ، ئەمە شتێکی باشە
نێڤادا / ئەزانم کە باشە بەڵام من پێشتر ئەرکێکی کەم پێدراوە
لیسا/ بەڕاست؟ چیە ؟!
نێڤادا / نھێنیە
لیسا / کەواتە ئەبێ ئەرکێکی زۆر گەورەبێت
نێڤادا / ئەرکە سەربازیەکەی تۆ چۆنە؟
لیسا  ئەرکێکی پێدراوە کە ئەبێ بەشداری بکات لە سەربازی نێڤادا  زۆر ناانێت دەربارە بەڵام ئەوە ئە زانێت کە  کە لیسا ئەبێت ئاگاداری گومانلێکراوێک بێت
لیسا / من ئەبێت جەنەڕالەکەیان بەر چەقۆبەم (جەنەڕاڵ پلەیەکی بەرزە لە سەربازی وەک ئەفسەر وایە ) ئەو پارەیەکی زۆری دزیوە لەحوکمەت
نێڤادا / کەواتە بۆ ھێشتا دەزگیرنەکراوە؟
لیسا/ ھیچ بەڵگەیەکمان نیە ، ھەر بۆشە ڕەوانەی ئەوێ کراوم ئەبێ بە دەستی خۆم بیگرم
نێڤادا / من دڵنیام کە ئەتوانی ئەنجامی بەیت
لیسا / من ئەبێ بڕۆم دواتر ئەتبینمەوە نێڤادا
نێڤادا دەستی بە مانای خواتلەگەڵ ڕاوەشاند لیسا تاکە کەسە کە ناوی ڕاستی نێڤادا ئەزانێ ، نێڤادا لیسای بە دڵە ھەستەکات کە کچێکی بچوکە
----------
جیسوو/ ئەوە چیە؟ لە چاوەکانتەوە ھەست ئەکەم شتێک بێزارتەکات
نێڤادا / باشە، ئەو کوڕەی دوێنێ لە کەسێکی خراپ ناچێت
نێڤادا بە شێوەی پرسیار سەیری جیسووی کرد چونکە زەردەخەنیەکی گەوری کرد جیسوو دەستی نێڤادا ی گرت
جیسوو/ کەواتە ئەوت خۆشەوێت؟
نێڤادا / من تەنھا سەرسامی ئەوم ، ئەو لە کوێیە؟
جیسوو/ لەوانەیە دەوامی شەوی ھەبێت بەڵام بەم زوانە ئەبێ بێت ئایا پێویست ئەکات دەوامەکەت لە گەڵ ئەو ڕێک بخەم ؟
نێڤادا / بۆچی وا ئەکەیت؟
جیسوو/ ئەوە خەونی منە خۆشەویستەکان بە یەک بگەیەنم وە یارمەتی خەڵک بەم لە دۆزینەوە ئەشقی ڕاستەقینە
بە دراماتیکیەوە وای وت
جیسوو/ کەواتە..؟
چاوێکی لە نێڤادا داگرت
ننێڤادا / ئا باشە کەواتە یارمەتیت ئەیەم شارەزایی پەیاکەیت لە خەونەکەت

پێش ئەوەی قسەکەی تەواو کات دەرگاکە کرایەوە کە ھەمو کڕیارەکان بە تایبەت کچەکان سەیریان ئەکرد ئەو کەسەش جیۆن جۆنگکووک بوو
جۆنگکووک ڕۆشت بۆ مێزی پارەدانەکە و نێڤادا زەردەخەنیەکی کەمی بۆ کرد بەس ھیچ کاردانەوەیەکی نەبوو جیسوو بێدەنگیەکەی شکاند
جیسوو / ئەمشەو ھەموومان ئەچینە دەرەوە ، جۆنگکووک تۆش یەیت؟
جۆنگکووک / ئەو یەت؟
کەمێک بە جدی وتی
جیسوو / نێڤادا ؟  بەڵێ ... بۆچی؟
جۆنگکووک / ئێ کەواتە بەدڵنیایەوە منیش یەم
چاوێکی داگرت و ڕۆشت بۆ ژوری خۆگۆڕین جیسوو ئاوڕی یایەوە بۆ نێڤادا کە چاوی کرابۆیەوە چونکە شۆک بوبو
جیسوو / ئەی خوایە!!!! خۆم ئەمزانی ئەمە خۆشەویستیە
نێڤادا / خۆشەویستی؟ کەرەکەم ئەوە مێبازیە
----------

نێڤادا وەستاوە لەبەردەم خانویەکی گەورە کە لەلایەن پاسەوانێکی زۆرەوە پاسەوانی ئەکرا بە دڵنیایەوە کەس ناتوانێ نێڤادا بوەستێنێت بۆیە بەردەوام بو لە ڕۆشتنە ژورەوە دوای کەمێک گەیشتە بەردەم دەرگاکە بەڵام بۆخۆی کرایەوە کەسێک لە ناوەوە کردیەوە نێڤادا کەمێک دەموچاوی گەشایەوە
؟/ نونا !!! تۆ لێرەیت
نێڤادا / من لێرەم مارک

Lee Mark

تەمەنی ١٨ ساڵە و   وەک برای نێڤادا یە واتا زڕ برایەتی   تاکە ھۆکارە کە نێڤادا  لەبەر ئەو یەتەوە بۆ ئەو خانوە  وە نازانێ نێڤادا  بریکارە

مارک/ ئای من شێوەی تۆم لەبیرچبۆیەوە
نێڤادا / وانیە لەبیرت کرد لە ئاھەنگی لە دایکبونەکەت ھاتم
مارک / ئەوە ماوەیەک پێش ئێستا بو دەی وەرە ژورەوە
مارک / لەگەڵ زانکۆ چۆنی؟
نێڤادا / زۆر باشم ئەی تۆ ڕۆژەکانت چۆن بەڕێ ئەکەیت؟
مارک / من لەگەڵ باوکم فێری بازرگانی بوم وە باوکم بەتەمایە بە زوترین کات لە جێگای ئەو ئیشکەم
نێڤادا / ئھم

سەیری خوارەوەی ئەکرد کە وای وت
مارک / ھەر ئەوە ئەڵێیت؟ ئەتەوێت بێیت لێرە بیت؟
نێڤادا / من ھاتم بۆ ئێرە تا چاوم بە بەڕێز لی بکەوێت

Mr.Lee

زۆر پیر نیە مامناوەندە زڕ باوکی نێڤادا یە وە نێڤادا ی بە کچی خۆی قبوڵ نەکرد وە نازانێ نێڤادا بریکارە وە سیاستمەندارێکی زۆر بەھێزە

ڕابردوو

نێڤادا کە تەنھا تەمەنی ٥ ساڵ بوو پشتی بە دەرگاکەوە ناوە و بەردەوام دەگریا چونکە لەودیو دەرگاکە گوێی لە مشتومڕ بوو
؟؟؟/ ئەوە بڕیاری منە!!! نێڤادا بەخێوئەکەم
بەڕێز لی/ ئەگەر ئەو کچە بێ سوودە ببێتە کچەکەت، ئەوە دەبێتە کچی منیش!
؟؟؟/ کەواتە چی؟ من داوام لە تۆ نەکردوە ببیت بە باوکی
بەڕێز لی/ ئەوە پەیوەندی بە ناوبانگمەوە ھەیە دواتر خەڵک چۆن بیرم لێ ئەکەنەوە
؟؟؟/ کەواتە بەڕێز لی کچێکی بەخێوکرد کە خێزانی نیە ئەوە شتێکی باش نیە بۆ ناوبانگەکەت؟!
دەقەیەک ھەمویان بێدەنگ بون نێڤادا ش بە بێدەنگی ئەگریا دواتر پیاوەکە دەستی کردەوە بە قسە
بەڕێز لی/ بەڕاستی ھەندێک جار جێگای گومانیت بۆ ئەتەوێت ئەم کچە کە  لە شوێنێکی نادیارەوە ھێناوتە بەخێوبکەیت ؟
؟؟؟/ من لەگەڵ  دایکی ھاوڕێبوم
بەڕێز لی/ ئەگەر ھەر شتێکی خراپ بێت تۆ باشتر ئەزانی چی ڕوئەدات

پاشان ڕۆشت ژنەکەی بەڕێز لی دەرگاکەی کردەوە چو بۆلای نێڤادا 
؟؟؟/ تۆ سەلامەتی؟

ئێستا
مارک / ھێی!! تۆ باشی؟
نێڤادا / بەڵێ باشم
مارک / بۆچی باوکم ئەیەوێ بتبینێ؟
بەڕێز لی / پێم وایە ھەندێک شت ھەیە پێویستە بیزانێت

بەڕێز لی ھاتەژورەوە مارک خێرا سڵاوی لێکرد نێڤادا ش کەمێک نوشتایەوە
بەڕێز لی/ مارک بڕیار وابوو  بەشداری کۆبونەوەیەک بکەیت
مارک / بەڵام نونا لێرەیە ، من ئەمەو...
بەڕێز لی/ بەجێمانبھێڵە ھەر ئێستا
مارک سەیری نێڤادا ی کرد نێڤاداش بە سۆزەوە سەیری کردو بە چرپە وتی
نێڤادا / بڕۆ
پاشان مارک ڕۆشت و بەڕێز لی ڕۆشت بۆ ژوری دانیشتن و نێڤادا ش دوای کەوت ھەردوکیان  لە بەرامبەر یەک دانیشتن بۆ ماوەیەک بەڕێز  لی سەیری نێڤادا ی کرد لە کۆتایا نێڤادا  بێدەنگیەکەی شکاند
نێڤادا / ئەتەوێ دەربارەی چی قسەم لەگەڵ  کەیت؟
بەڕێز  لی/ باشە ئێستا تەواو گەورەبویت خانمێکی پێگەیشتویت کۆتا جار کەیبوو یەکمان بینی ؟
نێڤادا / ٧ ساڵ بوم ، بڕۆ سەر بابەتەکە  
بەڕێز لی/  بەو شێوەیە قسە لەگەڵ  باوکت ئەکەیت
نێڤادا / ھەرگیز لە ژیانما بیرم لەوە نەکردۆتەوە باوکم بیت
بەڕێز لی/ بەڵام بە یاسا باوکتم
نێڤادا /ئێستا تەمەنم لە ١٨ ساڵ تێپەڕیوە. تەنها کۆمەڵێک کاغەز واژۆ بکە، ئێمە ھیچی یەک نابین ، کەی دەبێ بۆت بنێرم؟
بەڕێز لی/ ئەوە ئەو بابەتە نیە کە ئەمەوێ قسەی لەسەر بکەم لەگەڵ تۆ
لەگەڵ  ھاوبەشی کۆمپانیاکەم ڕێکەوتنێکمان کردوە ئەبێ شو بکەیت بە کوڕەکەی
نێڤادا  بە بێدەنگی مایە وە بە بێ بڕوایەوە سەیری کرد  ئاخێر ئەوە چی ئەڵێ ئەو باوکی ڕاستەقینەی نیە وە کۆتاجار کە بینی ١٣ ساڵ پێش ئێستا بوو
١٣ ساڵی تەواو گرینگی پێ نەیا و بۆ یەک جاریش بێت ھەواڵی نە پرسی ئێستا ھاتوە ئەیەوێت بیات بە شو بە مەبەستی ئیشی کۆمپانیاکەی
نێڤادا / من ئەڕۆم
ھەستا
بەڕێز لی / من ناوی خۆم یاوە بە تۆ تۆش ئەبێ ھەرچیم وت ئاوا بکەیت
نێڤادا / من ھەرگیز داوام لێ نەکردویت ناوی خۆتم بەیتێ
بەڕێز لی/ نێڤادا ... تۆ ئەزانی ئەتوانم چیبکەم
نێڤادا  بە ڕقەوە دەستی نوشتانەوە و ژورەکەی جێھێشت لە ڕاستیا خانوەکەی جێھێشت کە چوە دەرەوە  سەیارەیەک لە بەردەمیا وەستا ئافرەتێک دابەزی و ھات بۆلای
؟؟؟/ پێویستە قسەبکەین



بەردەوامە ......

Comment