Part 17



جۆنگکووک دەرگاکەی بە ھێواشی کردەوە و گومانەکەی بوبە ڕاستی وە شتێکی بینی کە نەیئەویست بیبینێت

جین دەموچاوێکی بێزاری ھەبوو
برنجی کوڵاوی گەرمکردبۆیەوە بەڵام تەنھا یەک کەوچکی خوارد
جین / یا جۆنگکووک !! کێ ئەم ژەھرەی دروستکردوە؟
جۆنگکووک / پێویست ناکات بیزانی بیخەرەوە شوێنی خۆی
جین / نێڤادا بوو وایە ؟
جۆنگکووک / ئەگەر برسیتە تەنھا داوای شتێک بکە
جین / ئەم خواردنە تەنھا بێڕێزیکردنە بە خواردن

لە ئێستایا
نێڤادا  بە ھێواشی ئاوڕیدایەوە  کەسێک لەوێ وەستابو کە گوێی لە ھەموو شتەکان بو
ئەو کەسە کێیە؟
ئایرین / نێڤادا  تۆ بریکاری ؟
نێڤادا / تۆ گوێت لە ھیچ شتێک نەبوە
ئایرین / وەکو ئەکتەرەکانی ناو فلیمەکان ؟ کە قاتی ڕەش  ڕەسمیان لەبەرە
نێڤادا / ئەو بەشەت ھەڵەیە کە جلی ڕەشی ڕەسمی لەبەربێت
ئایرین / کەواتە بە ڕاستی وایت؟!
نێڤادا / وتم وایدابنێ گوێت لە ھیچ نەبوە
ئایرین / بەڵام من گوێم لە شتێک بو ، ئایا تۆ بە درێژای ئەو ماوەیە ھەر بریکار بویت؟ بۆچی ھەرگیز پێت نەوتوم
نێڤادا / من ئەمویست پێتبڵێم بەڵام دواتر تۆیان ئەکوشت
ئایرین / کوشتن؟ مافیا؟ بریکار ؟ ئەرک؟ دزی ؟ لێرە چی ڕوئەدات؟
نێڤادا نزیک بۆیەوە لێی و شانی گرت
ننێڤادا / لێرە ھەندێک شت ھەیە پێویست ناکات بیزانی من شاردومەتەوە بریکارم وە ئەم مافیایە دوژمنمە ئەوە ھەموو شتێکە لەبەر ئەوەی تۆ زانیوتە ئەبێ بتکوژم وە گەر تۆ نەمریت ئەوە تۆ من ئەکوژیت
ئایرین / نیگەران مەبە
پێکەنی
ئایرین / ئەگەر من بکوژیت دڵنیابە باشەبیت وە دواتر بەردەوام بە
نێڤادا / تۆ بەڕاستی شتێکی سەیریت
ئایرین / ڕەنگە لەبەر ئەوەبیێ کە ھەموو کاتەکە وەک ھاوڕێی خۆتت سەیرنەکردبم بەڵام من وانەبوم تەنانەت ئێستاش وام بۆت بە ئەگەرێکی زۆرەوە تۆ ئەمریت لە بارودۆخێکی قورسدا
نێڤادا / من ناتوانم ھەر ئێستا بتکوژم کوڕەکان وە ھەموان وائەزانن تۆ باشترین ھاوڕێمیت
ئایرین / من کەسێکی وام بۆ ئەوان
نێڤادا / ھەروەھا تۆ گرینگیت بۆ کارەکەی باوکت
ئایرین / من بەڵێنت پێئەدەم تەواوی ڕۆژەکانی کە ئەژیم وە بیرەکەمەوە تۆ ھەمان ھاوڕێ باشەکەمیت
نێڤادا / ئەوە بپارێزە و دەمت بە داخراوەی بھێڵەوە وە بەردەوام بە

ئەو کاتە ئایرین  پێکەنی ،نێڤادا ڕقی لەوە بوو ئەو پێی وت کە ئەتوانێ بیکوژێ کەچی ھێشتا ئایرین  ھەر وەک خۆی مامەڵەی ئەکرد
نێڤادا / با بڕۆینە خوارەوە  تۆ ڕازیت قسە لەگەڵ باوکت بکەیت
ئایرین / پێویستە چی بڵێم ؟
نێڤادا / دەربارەی ڕفاندن شت بڵێ وە پێی بڵێ ٥٠ھەزار وۆن بنێرێت ئەگەر نا ئێمە ئەتکوژین
ئایرین / ئەوە ھەموو ئەو شتەیە کە کوڕەکان ئەیانەوێت؟ دڵنیایت
نێڤادا / باشە ئێمە دواتر  بەڕێگایەک لەوە زیاتر ئەدزین بەڵام لە ئێستایا تەنھا ئەوە بکە کە وتم
ئایرین / باشە
نێڤادا / وە ... زۆر پێمەکەنە
ئایرین / بۆچی
نێڤادا / چونکە زۆر جوانە ، نامەوێت ھیچ یەکێک لە مافیاکان بکەونە خۆشەویستیتەوە
ئایرین /ھھھھھھ لەبەر ئەوەی ئەوان مەترسیدارن ؟ من ئەکەومە مەترسیەوە؟  نیگەرانی؟
نێڤادا / ئەچینە خوارەوە  خەمبار خۆت پیشان بە
ئایرین / دەی با بڕۆین
نێڤادا  لەگەڵ ئایرین  ھاتنە خوارەوە ھۆسۆک  ھێشتا سەیری تەلەفیزیۆن ئەکات و شوگاش نیگەران دیارە  وە زۆر سترێس دەرەکەوێت گوێی لەوە بو کە کچەکان ھاتنە خوارەوە
نێڤادا / ئەو ڕازییە
ئایرین / بەڵێ ئەیکەم ...لە کام بەشە وە دەستپێبکەم ؟
نێڤادا / تەلەفونەکە ، ئایا جگە لەوە ھیچ بەشێکی کە ھەیە ؟
ئایرین / من گەمژەم
شوگا/ ھاوڕێکەت لە تۆ گێژترە
ئایرین / ھم ئەزانم بەڵام من بەتەواوی گەمژەم بەڵام ئەو وانیە تکایە ھەوڵبە کەمێک زیاتر خۆبەزلزانبیت بۆ ئەو  دوای ھەموو شتێک ئەو کچە
شوگا/ خۆبەزلزان ؟ ... بیرت چۆتەوە من کێم ؟
ئایرین / پێم وایە ناوت خوێ بو؟
ھۆسۆک / ناوێکی خۆشە ھاوڕێکەمان ناوی شوگا یە
پێئەکەنی ھۆسۆک
ئایرین /داوای لێبوردن ئەکەم ئەمزانی ناوەکەت پەیوندی بە خواردنەوەیە بۆچی وتم خوێ
جین / کەسێک وتی خوێ ؟!!! نێڤادا ئێمە پێویستە قسەبکەین
نێڤادا / چیبوە جین ؟
جین / ئایا ٤ کوپ خوێت کردۆتە ناو برنجەکە ؟
نێڤادا / ئێ ئەوە نازانم چەنم تێکردوە ؟
جین / کەواتە کە نازانی چۆن خواردن دروستکەیت ھەموو کاتێک دروستی مەکە
ھۆسۆک / ئۆۆۆ تۆ خواردنت دروست کردوە ؟ بۆ بەڕێوبەرەکەمان ؟ ھھھھھھ
ئایرین / بەڕێوبەر؟ نێڤادا تۆ لە ژواندایت لەگەڵ بەڕێوبەرەکەیان ؟
شوگا / ئۆ باشترین ھاوڕێکەت پێی نەوتویت؟
ئایرین / بەڵام چی دەربارەی کوڕە کیوتەکەی ئەو ڕۆژە
جۆنگکووک / تۆ باسی من ئەکەیت؟
ئایرین / تۆۆ؟ ئا بەڵێ تۆ
جۆنگکووک / کەواتە ئێمەدوبارە یەکمان بینی  ئایرین وایە؟
ئایرین / وایە وە تۆش جۆنگکووک
ھۆسۆک / وە ئەو بەڕێوبەرمانە
ئایرین / مافیای دژەگولە؟ واو ئەوە  بەھەشتێکی زۆر باشە
جۆنگکووک  لە تەنیشت نێڤادا  دانیشت و  دەستی بە سەری نێڤادا یا ئەھێنا  نێڤادا  سەیری کرد
نێڤادا / بەڵام تۆ وتت خواردنەکەی من دایکتت بیرئەھێنێتەوە
جۆنگکووک / ئەزیزەکەم دایکم نەیئەزانی خواردن دروستبکات
جین / جۆنگکووک  پێم وایە شتێکی گرینگ ھەیە ڕونیبکەینەوە
جۆنگکووک  سەیری جین ی کرد دوای ئەوەی بابەتی برنجەکە ی نێڤادا  چارەسەر کرد
جین / چەنێکی کە بڕیار ئەدەیت بۆ ئەوەی جیمین ڕزگار بکەیت؟
جۆنگکووک /  کەمێک چاوەڕوانی تر
نێڤادا / جیمین لە کوێیە؟
ھۆسۆک / لە ژێر چاودێری KIAیە
نێڤادا / KIA؟ ئەوە چیە؟
ھۆسۆک / دەزگای ھەواڵگیری وڵاتەکەمان کە لە تاوانبارێک کەمتر نین
ھۆسۆک / چۆن جیمین  گیرا لە لایەن KIA؟
جین / من زۆر دڵنیام بریکار ٠٠٧ کردویەتی
نێڤادا / ئەوە کێیە؟
جین / ئەو  بریکارەیە کە زۆربەی کارەکانمان و دزیەکانمان  ئەوەستێنێت
نێڤادا / بەم دوایانە ھیچ چالاکیەک نیە وایە؟
جین / بەڵێ چونکە پێیوایە سەرۆکی مافیاکە ی گرتوە کە جیمینە
نێڤادا / فێڵباز دەرەکەوێت
جۆنگکووک / بەڵێ ئەو کچە وایە
کە جۆنگکووک وای وت نێڤادا سەیری جۆنگکووک ی کرد وە چاوی پەیوەندیەکی ترسناکی بەست لەگەڵ چاوەکانی خێرا چاوی لابرد و سەیری ئایرین کرد کە ئایرین چاک ئەیزانی چی ڕویداوە
نێڤادا / ھەتا ئێستا ئەو کچەتان بینیوە؟
ھۆسۆک / نەخێر لە ھیچ شوێنێک دەرناکەوێت بەردەوام ماسکی کردوە
شوگا/دڵنیام زۆر بە زوویی ناسنامەکەی دەدۆزینەوە
جۆنگکووک / کەی کارەکەی باوکی ئایرین تەواو بو ئەو کاتە جیمین ئەھێنینە دەرەوە
نێڤادا / کەواتەیە بۆیە جارێ جیمین ناھێنیتە دەرەوە تا بریکار ٠٠٧ بە بێدەنگی بمێنێتەوە
جین/ وە دزیەکەمان تێکنەدات
شوگا / ھەر کە جیمین  ھاتە دەرەوە کۆتای بە بریکار ٠٠٧ ئەھێنین
جۆنگکووک / ئێمە وا ئەکەین
نێڤادا  زۆر زانیاری دەستکەوت  کە زۆر یارمەتی دەرن بۆی بەڵام سەیری زەویەکەی گرت چونکە ئەزانێت ئەو کەسەی ئەوان باسی ئەکەن کێیە

ڕۆژی دواتر

نێڤادا / بۆ کوێ ئەڕۆین
جۆنگکووک / بۆ بینینی خێزانی ڕاستەقینەم
نێڤادا / تۆ وتت خێزانت نیە
جۆنگکووک / بەڵام من زۆر پەیوەندیم ھەیە
نێڤادا / ئەی بۆچی من لەگەڵ  خۆت ئەبەیت؟ شتێکی گرینگ ھەیە؟
جۆنگکووک / نیگەران مەبە بەم زوانە ئەزانیت
نێڤادا / ڕاستیەکەی من نیگەرانم لە بارەی ھاوڕێکەم  ئەو بەتەنھا لەماڵەوە وە ھاوڕێکانت کەسێکی باش نین
جۆنگکووک / ئەمڕۆ ڕۆژی کارکردنیانە کەسیان لە ماڵ نابن  تەنانەت  ئەگەر واشنەبێ ئەوان ھەوڵی ھیچ نادەن
نێڤادا / متمانەم بە قسەکانتە



بەردەوامە .....

Comment