Part 26



بەیانی زوو بو جۆنگکووک  ھەستا نێڤادا ی لە باوەشی خۆی دۆزیەوە کە خەوتبو  کە دەستی لە کەمەری جۆنگکووک  ئاڵاندبو سەری خستبۆیە سەر سنگی  جۆنگکووک  ئەیزانی کاری ھەیە ئەبێت بیکات  بە ھێواشی دەستی نێڤادا  لابرد و  سەرینێکی بۆ سەری دانا دڵبیابۆیەوە لەوەی ھەڵنەستاوە  پاشان ماچی کرد و سەیری کرد ئە جوانترین ئافرەتە کە  تا ئێستا بینیبێتی پاشان ھەستا و بەرەولای ئاوێنەکە ڕۆشت کاتێک تیشێرتەکەی لەبەر ئەکرد بەردەوام لە ئاوێنەکەوە  سەیری نێڤادا ی ئەکرد ئەیتوانی بۆ ھەمیشە  ئاوا بمێنێتەوە  بەڵام ئەبوایە بڕۆشتایە بۆیە ڕۆشت

دوای چەند کاتژمێرێک نێڤادا ش ھەستا سەیری کرد جۆنگکووک ی لا نیە چی چۆن ئەوە مەحاڵە ؟!  نێڤادا  بەردەوام ھەست بە ھەموو جوڵەیەک ئەکات  چۆن نەیزانیوە کە جۆنگکووک  ڕۆشتوە تەنھا یەک وەڵام بۆ ئەمە ھەیە  تەنھا ئەگەر نێڤادا  متمانەی بە کەسێکبێت  ئەوا مێشکی ئۆتۆماتیکی بیر لە ھیچ ناکاتەوە و ئارام ئەبێت  نێڤادا  سەری خوراند نایەوێت   بڕوابەوە بکات
نێڤادا  ھەستا و ڕۆشت بۆ گەرماو  بە قاچە ئاوساوەکانی  پاشان دوو جار دەموچاوی شۆرد و سەیری ئاوێنەی کرد «ئەی خوایە » پەڵەی مۆر بە ھەموو ملیەوە بوو  تەنانەت ئەوانە وەک پەڵە دەرناکەون وەک  شینبونەوە دەرەکەوێت
نێڤادا / من ئێستا چیبکەم ؟!
پێویستە بچێت بۆ کار بەڵام ئاوا چۆن ئەتوانێت نێڤادا  دۆڵابەکەی کردەوە  بۆ ئەوەی ھەرشتێک بدۆزێتەوە پێی داپۆشێت وە  ملپێچێکی سوری دۆزیەوە  پاشان تیشێرتێک و کابۆیەکی لەبەر کرد  وە سەیری مێزی تەنیشت جێگاکەی کرد سویچی سەیارەی لێبو جۆنگکووک  بۆی بەجێھێشتوە   ھەڵی گرت و ژوری ھوتێلەکەی جێھێشت

نێڤادا بە ھێواشی لە دەرگاکەی دا بەڵام دەرگا کراوەبو ڕۆشتە ژورەوە کێ دەرگاکەی بە کراوەی جێھێشتوە ئەو کەسەش ھاوڕێی نێڤادا بو کە پێی وایە تەواوی جیھان ناوازەیە
ئایرین بە دەستێک خواردنی دروستەکرد و بە دەستەکەی تری کتێبی ئەخوێندەوە وە کوپێک قاوە لەسەر مێزەکە بو نێڤادا ھەڵیگرت و لەسەر قەنەفەکە دانیشت ئایرین خۆی ون کردبو لەناو کتێبەکە پاشان ویستی کوپە قاوەکە بخواتەوە بەڵام دیارنەمابو پاشان چاوی فراوان بو کە نێڤادا ی بینی لەئێرەیە تەباخەکەی کوژاندەوە و ڕایکرد لە تەنیشت نێڤادا دانیشت
ئایرین / نێڤادا ؟ چۆن زانیت لێرە ئەژیم ؟
نێڤادا / تەنانەت دەزانم پێشتر باپیرانت لە کوێ دەژیان
ئایرین / بەڕاستی؟ ئەتوانی دەربارەی ئەوان شتم پێبڵێیت؟

نێڤادا دەیزانی لەبەر ئەوەی دەبوو بە تۆمارەکانی خانووەکانی ئەم ناوچەیەدا تێپەڕێت وەک کاری مافیاکە. بەڵام تووشی ماڵێک بوو لە ژێر...
ناوی ئایرین
نێڤادا / پێویستیت بە پارە ھەیە؟
ئایرین / نەخێر من کارێکم دۆزیوەتەوە پێشبینی بکە لە کوێیە
نێڤادا / پێشبینی ناکەم
ئایرین / ئەو شوێنەی کە تۆ کارت لێئەکرد
نێڤادا کەمێک پێکەنی پێیوایە ئەو ڕیستۆرانتەکە ئەڵێت کە یەکەم جار لەوێ چاوی بە جۆنگکووک کەوت کە نەیئەزانی جۆنگکووک کێیە شتەکان زۆر سادەبون پێشتر
نێڤادا / کەسەکانی ئەوێ چۆنن؟
ئایرین / جیسوو زۆر زۆر بیرتەکات
نێڤادا / ئۆھ ئەو کچە
پێکەنی
ئایرین / جەیبوم باسی تۆ ئەکات پاشان لێم ئەدات
نێڤادا / ئەوکوڕە ھھھھ
ئایرین / ھەروەھا ئەو کچەی شێت بوە بۆ جۆنگکووک
نێڤادا / ئەو کچە
بە بێزاریەوە چاوی سوڕاند

نێڤادا  لە کۆتاییدا ڕووخساری بێزاری ڕۆیشت. لە بیرکردنەوەکانیدا ون بوو زەردەخەنەی کرد. ئایرین  تێبینی کرد کە زەردەخەنەکەی نزیک بوو لە نیگەرانی ، ئەو دەستی گرت دەستی نێڤادا . نێڤادا بە پرسیارەوە سەیری کرد
ئایرین / ئەوە سەختە وایە؟ تەنانەت لە کاتێکدا کەس ئازارەکان نابینێت من ئەیبینم ئەگەر بمتوانیبایە ھەمویم دورەخستەوە
نێڤادا / سوپاس بۆ ئەو گرینگی پێدانە زۆرەی کە بە منی ئەدەیت
ئایرین / ئاساییە بگری
نێڤادا نەیزانی بۆچی لەناکاو ھەستەکانی ناسک بونەوە بەڕاستی نازانێ چۆن ڕویدا بەڵام ئەیەوێت بگری و دڵی دەربھێنێت لەبەر ھەندێک ھۆکار
بەڵام  نێڤادا  تەنھا نێڤادا  نیە بڵکو بریکار ٠٠٧ کەواتە بریکار نابێ بگری دەستی ئایرین ی لابرد پاشان دەستی خۆی خستە سەر دەستەکەی کەی
نێڤادا /  بەڵام من ئازارم نیە دەی بابەتەکە  بگۆڕە
ئایرین / ئھم باشە.....  بیرمکەوتەوە! کیم تایھیۆنگ دوبارە چاوی پێمکەوت
چرکەیەکی پێچو تا بیری ھاتەوە کیم تایھیۆنگ  بریکار ٠٠٢
نێڤادا / ئاھ ئەو ... چاوەڕێبکە ، ئەو!!!!



جیمین /مەبەستم ئەوەیە مانای نییە. بۆچی کارەکەی بەجێدەهێڵێت؟
شوگا/ جیمین ، تۆ بەڕاستی بێ ئیشیت؟
جیمین / بێ ئیش؟ کارەکەی من زۆر قورسترە لە ھی تۆ بەڕێز کە بەس شت ئەنوسیت
شوگا  پەنجەی نا بە  دوگمەیکدا  کە شاشەیەک کرایەوە پڕبو لە فایل
شوگا / سەیرکە ئەو پێشتر پلانی بۆ ھەموو کارەکانی داناوە کە وەری گرتبو کەواتە نیگەرانی  کاری نێڤادا  مەبە
جیمین / گەمژە ، چۆن ئەوانەت ھەمووی دەستکەوت ؟
شوگا / پێشتر گومانم لێ ئەکرد بۆیە ئاگاداری ئەو کارانەم کە دەیکات
جیمین / کەواتە بە دڵنیایەوە ئاگاداری  ئەوەشتیت کە ئەچێت بۆ چ شوێنێک  وایە؟
شوگا / ئەگەر ناونیشانەکەیت پیشان بدەم بە تەنھا جێمەھێڵیت ؟
جیمین / بەڵێنت  پێئەدەم
شوگا  شتێکی نوسی پاشان شاشەیەکی کە دەرکەوت لەسەر کۆپیوتەرەکە دەستی خستە سەر دەست و سەیری جیمین ی کرد
شوگا / ئێستا بڕۆ
شاشەکە خاڵێکی سوری پیشاندا کە بە ئەگەری  زۆرەوە نێڤادا  لەوێیە
جیمین / شوگا دوو خاڵی سور ھەیە
شوگا  ڕوی سوڕاند و سەیری کرد وە شاشە کۆمپیوتەرەکەی داخست
شوگا / دەمتداخە
بە ھێواشی وتی
جیمین / تۆ چاودێری کەسێکی کەش ئەکەیت کچە؟
شوگا / لەسەر بەڵێنەکەت بمێنەرەوە و بڕۆ
جیمین  زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد
جیمین /چاودێری کچێک ئەکەیت کە حەزت لێیە ئەو کچەی حەزت لێیە لەگەڵ نێڤادا  دایە ئەو ھاوڕێیەتی وانیە؟
شوگا  پەنجەکانی ئەژمارد  وە ئامادەبو بۆ مناقەشە
جیمین / من ئەوەم زانیبو
شوگا / دەربارەی خۆت قسەبکە ، حەزەکانت بۆ ژنەکەی جۆنگکووک 

زەردەخەنە خراپەکەی جیمین نەما. جەوی  بۆ بێزارکردنی شوگا نەمابوو، ڕوی سوڕاند  و خەریک بوو بڕوات
جیمین / یەکسەر مەڕۆ بۆ سەر ئەنجامەکە


نێڤادا / کەواتە بریکار ٠٠٢ ئەزانێ نەخۆشی لەبیرچونەوەت نیە ؟ ھێشتا ڕێگەی پێدایت بڕۆیت
ئایرین سەیری کرد
نێڤادا / بۆچی ئەو وای کرد ، ئایا ھەستی ھەیە بۆ تۆ ؟
ئایرین / نەخێر چونکە ئەو ھەستی بۆ تۆھەیە
نێڤادا  جدیەکەی کەمێک پێش ئێستا گۆڕا بۆ پێکەنین
نێڤادا / ئەوە لە کوێوە ھات ؟
ئایرین / من بە جدیمە ڕوخساری ھەموو شتێکی پیشانئەدا
نێڤادا / تۆ بەھەڵە بیرتکردۆتەوە ، بریکار ٠٠٢ بەردەوام ......
ویستی بڵێ وەک ھاوڕێمە بەڵام نیتوانی وابڵێت چونکە ھەرگیز ڕێگەیان پێنادرێت  ھاوڕێیان ھەبێت  یان متمانەیان بە کەسێک ھەبێ
نێڤادا / ئێمە ژێردەستەیەکی باشین
ئایرین / ڕەنگە تەنھا تۆ ژێردەستەیەک بیت لە ناوچەی ئەو

نێڤادا هێشتا پێدەکەنی بە بیرکردنەوە لە خۆی و بریکاری ٠٠٢ بۆ ئەو لە هەمان کاتدا گاڵتەجاڕانە و پێکەنیناوی بوو. کاتێک شتێکی لەبیر بوو
نێڤادا / ئاھ ڕاستە من لەبیرمکرد
ئایرین / چی؟
نێڤادا /تەنها یەک جار هەبوو پەیوەندییەکەمان زیاتر لە پەیوەندی ژێردەستەیەک بوو
ئایرین / من زۆر بەپەرۆشم
نێڤادا /کاتێک کچێنی منی برد
ئایرین / چی!!!!!
نێڤادا /بەڵام متمانەم پێ بکە هیچ هەستێک لەم بابەتەدا نەبوو
تەمەنم ١٦ ساڵ بوو و زۆر گەمژە بوم
ئایرین /گوێچکەکانم ئەو جۆرە زانیاریانەیان بیستووەKIAدەستگیرم بکەن
نێڤادا /گەمژە ، ئەوە تەنها شتێک بوو کە تۆ پێی دەڵێیت چی؟ یەک شەو وەستان یان شتێک لەو بابەتە، بەم بۆنەیەوە چۆن ئەم خانوەت دەستکەوت ؟
ئایرین / ئا شوگا یارمەتی دام من شۆک بوم
نێڤادا / چی؟!!!!
ئایرین / وابیرەکەمەوە ئەو بەڕاستی  نەرم و نیان و  میھرەبانە
نێڤادا / شوگا کەسێکی میھرەبان و نەرم و نیان نیە
ئایرین / بڕیاری لەسەر مەدە
نێڤادا  ھەستا کاتێک سەیری کاتژمێری دیوارەکەی کرد
نێڤادا / ئاگادارم بکەرەوە کەی دەتەوێت لەم گێژاوەی شوگا  دەربچیت
ئایرین / لە ئێستاوە ئەڕۆیت؟
نێڤادا / ئەبێ بڕۆم ئێستا گوێ لە  جیمینە لوتبەرز بگرم
ئایرین / باشە، ئاگاداری خۆتبە

نێڤادا ڕۆیشت و ئایرین پشتی بە قەنەفەکە دایەوە یەک دوو خولەک تەنها تێپەڕیبوو کاتێک دەرگاکە کرایەوە، جارێکی تر نێڤادا وا دەرکەوت کە ڕایکردبێت و هەناسەی قورسی دەدا
نێڤادا / ئایرین  پێویستم بە شتێکە
ئایرین / چ چی ؟!
نێڤادا / کۆنسیلەر
ئایرین / بەدڵنیایەوە ھەمە بەڵام بۆچیتە؟
نێڤادا / پێویستناکات بزانی
ملپێچەکەی چاککرد
ئایرین / باشە یەک چرکە چاوەڕێبکە
نێڤادا  گەڕایەوە ناو سەیارەکە کاتێک ویستی دەستبکات بە لێخوڕین بۆ باڵەخانەکە  تەلەفونی بۆ ھات  کە جۆنگکووک بوو  نێڤادا  تەلەفونەکەی ھەڵگرت
نێڤادا / سڵاو پێموانەبو پەیوەندیم پێوەبکەیت
جۆنگکووک / من ئەتوانم پەیوەندیت پێوەبکەم ھەر کاتێک بمەوێت
نێڤادا / بەڵێ بە دڵنیایەوە
جۆنگکووک / باش خەوتیت ؟
نێڤادا / بەڵی زۆر خەوتم
جۆنگکووک / باشە من ئەمەوێت ھەر ئێستا بتبینم
نێڤادا / دوبارە ؟ ئایا سەرقاڵنیت؟
جۆنگکووک / پرسیار مەکە  ئێستا ناونیشانەکە ئەنێرم وەرە بۆ ئەوێ
جۆنگکووک  تەلەفونەکەی داخستەوە شتێک ھەیە لێرە  نێڤادا   دەستی لە دەمانچەکەی کەمەری دا تا دڵنیابێتەوە پێیەتی پاشان بەرەو ئەو ناونیشانە ڕۆشت کە جۆنگکووک بۆی ناردبو
ئەوە ھیچ لەوە ناچێت ژوانێکی ڕۆمانسی بێت  شتێکی زیاترە لەوە نزیکەی ٢٠ خولەکی پێچو تا گەیشتە ناونیشانەکە نێڤادا سەیارەکەی وەستاند لەبەردەم بینایەکی بەرز
نێڤادا دابەزی لەسەیارەکە و کاتێک ویستی بچێتە ناو بیناکە پاسەوانەکان وەستاندیان
پاسەوان / ببورە شازادە بەڵام ئەبێ دەمانچەکەتمان بدەیتێ
نێڤادا ھیچ  پرسیارێکی نەکرد دەمانچەکەی دا بە پاسەوانەکان و ڕۆشتە ژورەوە بۆ بینا بەرزەکە لەسەر ئەوەش پێی گوترا بچێتە ژوورێکەوە کە خەڵکی دیکە دەچنە ناوی نێڤادا ش وایکرد   چوە ژوری کۆبونەوەیەک کە جۆنگکووک لە کورسی ناوەڕاست دانیشتبو کورسیەکانی تریش ئەندامەکانی تری خێزانی جیۆنی لەسەر دانیشتبون تەنھا یەک شوێن بەتاڵ بو تەنیشت سۆمی  نێڤادا بە بێدەنگی چو بۆ ئەوێ بیری ئەکردەوە جۆنگکووک  بۆ بانگێشتی کردوە بۆ ئێرە  پێیوابو لەبەر خۆیەتی
؟؟؟/ ئێستا ھەموو کەسێک لێرەیە ، دەستپێبکە
جۆنگکووک / من بڕیارێکم داوە کە زۆربەتان چاوەڕێی بون
جۆنگکووک / من نێڤادا  ئەکەم  کە دەستگیرانەکەمە

«بە جێگرەوەم »


بەردەوامە .....

Comment