Part 12



نێڤادا / ئەتەوێ بزانی چۆن باوکمم کوشت؟
یەخەی کوڕەکە ی گرت
نێڤادا / دڵیم لە سنگی دەرھێنا ئەگەر بتوانم ئەوە لەگەڵ  باوکم بکەم ئەوە تۆ ھەر ھیچ نیت
کوڕ١/ ئێ E-32  ڕەنگە بەھێزبیت  بەڵام ناتوانیت لە ھەموومان بەیت
نێڤادا / کاتی ئەوە ھاتوە باجی ئەوە بدەیت کە خەوەکەت تێکدام
دوای کەمێک چاودێرەکە ھاتە ژورەوە   کە گوێی لە دەنگەدەنگەکە بوو مناڵەکان وەک مردویەک لەسەر زەویەکە کەوتبون کە نزیکەی ١٥ دانە ئەبون لە ناوەڕاستدا ئەو کچەیان بینی بەبێ ئەوەی تەنانەت یەک ترس  لە دەموچاویدا ببینیت ، بە متمانەوە وەستا. تەنها دەستەکانی  کەمێک خوێناوی بوون
؟؟؟/ E-32  سزائەدرێیت چونکە یارمەتی ئەندامێکی کەت داوە
نێڤادا / تەنھا بێزار بوم ،  ئەوە بێزارکەر بوو
بەو پێیەی ڕاھێنانی ھەبوو ڕۆشت بۆ ڕاھێنانەکە
یەکێک لە ڕاھێنەرەکان سەیری ڕاھێنەرەکەی تری کرد
؟؟؟/ ئێمە بەڕاستی دڕندە دروستەکەین

گەڕانەوە بۆ ئێستا
نێڤادا / خەم؟ چ جۆرە خەمێک؟
جۆنگکووک / پێویست ناکات ھیچ لە من بشاریتەوە
نێڤادا / دڵم دڵی خۆم نیە  باوکم دڵی خۆی پێیام بۆ ئەوەی بژیم  بەڵام ئەوە زۆر سەختە بۆ ژیان ، ناتوانم بۆستم لە لۆمەکردنی خۆم  چۆن من شتێکی وام کردوە . ئەو خێزانەی منیان ھەڵگرتەوە منیان نارد بۆ خوێندنگەیەکی بێزار کەر  کە ھەرگیز گرینگیان پێنەدام  ئەوە کەمێک خەمبارانەیە وە کەمێک تەنھام ، بەڵام ئاساییە ئێستا من لە ھەموو شتێک ڕاھاتوم
جۆنگکووک  دەستی خستە سەر شانی نێڤادا
جۆنگکووک / نێڤادا  چیتر لە ژیانتا تەنھا نابیت
نێڤادا / ئەزانم ئێستا تۆ لەگەڵمیت
جۆنگکووک / بەڵام لە گەڵ تۆ بم ژیانت ئەکەوێتە مەترسیەوە
نێڤادا / مەترسییەکە وەک ئەزموونێکی خۆش وەرئەگرم و لە تەنیشتت دەمێنمەوە
جۆنگکووک / دڵنیایت دەربارەی ئەوە ؟
نێڤادا / دڵنیام
جۆنگکووک / کەواتە چی دەربارەی ئەم مەترسیە
دەستی بە ھێواشی بردە ژێر جلەکەی نێڤادا  ، نێڤادا ش پێکەنی و دەستی برد بۆ سنگی جۆنگکووک  و کەمێک ڕۆبەکەی کردەوە ھەر خۆی تۆزێکی کرابۆیەوە
نێڤادا / بێگومان ئەمەوی ئەم خۆشیەش تاقیبکەمەوە
جۆنگکووک /  ئەگەر ئەوەت ئەوێ ئێمە ناتوانین لێرە بۆستین
نێڤادا / بەڵام من نایکەم
جۆنگکووک  نێڤادا ی نزیک کردەوە لە خۆی و لە ماوەیەکی کەمدا لێوەکانی لەسەر لێوی نێڤادا  جوڵاند  نێڤادا  چاوەکانی داخست ئەوە تاکە شتبو کە لە ئێستایە لە مێشکیا بو
-------
بەیانی
نێڤادا  ھەستا بەڵام جۆنگکووک  لە تەنیشتیەوە نەبوو بە دڵنیایەوە ئەزانێ جۆنگکووک  زوو ھەڵەستێ ھەر وەک پاسەوان ٧ کاتژمێر ئەخەوێت لە ٢٤ کاتژمێرەکە پاشان نێڤادا  ھەستا ڕۆبەکەی دوێنێ شەوی جۆنگکووک ی لەبەرکرد  وە ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا
نێڤادا / بریکار ٠٠٧ ئێستا تۆ لە ناوەڕاستی ئەرکەکەتیت ھەرچەنە خاڵەکانی ئەرکەکەم ئەوی تیانەبو لەگەڵی بخەوم
دوبارە سەرکەوتوترین بریکار لەگەڵ  خۆی قسەی ئەکرد زانی ھیچ کەسێک لەو دەوروبەرە نەبوو   نێڤادا  خێرا چاوی بچوک کردەوە
نێڤادا / ئەو بەڕاستی باشە وە گەورەشە
بە دەنگی زەنگی مۆبایلەکەی لە خەیاڵەکانی ھاتە دەرەوە  چوە تەنیشت مێزەکە بێگومان ئەوە جۆنگکووکە  چۆن زانی؟ چونکە سیمکارتە کۆنەکەی شکاند وە تەنھا جۆنگکووک  ئەم ژمارە تازەی ئەزانێت
نێڤادا / سڵاو جۆنگکووک 
شوگا/ نا شوگا م
نێڤادا / چۆن ژمارەکەمت دەستکەوت؟
شوگا / بۆ دەستم نەکەوێت من ھاککەرم
نێڤادا / چیە بەڕێز ھاککەر؟
باشە ئەمە زانیاریەکی باشبو بۆ ئەوەی دان بە لێھاتوی شوگا بنێت ، ڕەنگە چاودێری ئەم ژمارەیەش بکات بۆیە ناتوانێت پەیوەندی بە KIA  بکات
شوگا / تۆ لە مەترسیایت
نێڤادا / مەبەستت چیە ؟
شوگا / با بڵێین بەم زووانە یەکێک لە دوژمنەکانت لە کۆشکەکە دەبێت
نێڤادا / لێرە ؟ بۆچی؟
شوگا / دەنگۆیەک  ھەیە لەسەر ئەوەی جۆنگکووک  کەسێکی تایبەتی ھەیە وە ئەوەش تۆیت
نێڤادا / بۆستە ئەو بە جۆنگکووک ئەزانێت ؟ پێم وابو ئەوە شاراوەیە
شوگا / زۆربەی کەسەکانی ژێر زەوی ئەزانن بە جۆنگکووک ، کاتم نیە ڕونی بکەمەوە بەڵام ئەو کەسە ئەیەوێ تۆڵەی برا مردوەکەی بکاتەوە

نێڤادا / مەحاڵە بڕوا بەوە بکەم جۆنگکووک  کەسێکی کوشتوە
شوگا / ئەو شتی زۆر خراپتری کردووە کە باوەڕکردن پێی سەختە. تەنها لایەنی باشی خۆیت پیشان دەدات
نێڤادا / باشە ئێستا من چ نەفرەتیەک بکەم ؟
شوگا / باشە جۆنگکووک  وا لە ڕێگایە بەڵام پیاوەکان زوتر ئەگەن وە لە ئێستایا ڕێژەی ئەوان زۆر زیاترە لە پاسەوانەکان تۆ پێویستە خۆت بشاریتەوە تاوەکو جۆنگکووک  یەت
نێڤادا /لە کوێ؟ لە  ژێرزەمینەکە ؟
شوگا / ژێرزەمینەکە  زۆر شوێنێکی ئاشکرایە و ڕونە داماو
نێڤادا / باشە شوێنکی کە ئەدۆزمەوە کە دیار نەبێت
شوگا / مەمرە،  من سەریان ئەپەڕێنم
نێڤادا  مۆبایلەکەی  لابرد و ڕۆشت بۆ نزیک پەنجەرە گەورەکە
نێڤادا /زۆر گوێی پێمەیە من کەسێک نیم کە بەئاسانی بمرم
نێڤادا  سەیری دەرەوەی کرد سەیارەیەکی زۆری ڕەش  ھاتنە ناو خانوەکەو و دەروازەکەیان ڕوخاند وە ھەموی پیاوی ماسولکە داری گەورەبونھاتنە ژورەوە
دەمانچەکنیان دەرھێنا و شەڕ لەنێوان ئەوان و پیاوەکانی جۆنگکووک  دەستی پێکرد بەڵام دانەیەکیان زۆر دەرەکەوت کە ھەموویان پارێزگاریان لێ ئەکرد  نەیان ئەھێشت کەس نزیکی ببێتەوە  نێڤادا  ناسیەوە ئەویش یەکێکە لە تاوانبارەکانی ئاسیا  وە مافیاکەی لە ژاپۆنە  نێڤادا  یەکێک لە ئەرکەکانی ڕاوکردنی ئەو بو بەڵام بەداخەوە ھەرگیز ئەو ئەرکەی پێنەدرا

ئەو بە "بکوژی نەرم" ناسرابوو بە پیاوەکانی گوت کە لە خوارەوە ئاگاداری شتەکان بن. ئەو دەیتوانی  بدۆزێتەوە بە تەنھا چونکە فێری زمانی کۆری بووبوو. تاکە کەس بوو کە چووە ناو کۆشکەکەوە
نێڤادا / لە کۆتایدا  پێویستە کەمێک خۆم پیشانبەم

جۆنگکووک  لەگەڵ  پیاوە زۆرەکانی گەڕایەوە  کە تەنھا پاشماوەی  پاسەونەکانی بینی پاشان ڕۆشتە ژورەوە  توڕەی لە دەموچاوی ئەبینرا پیاوکانی دابەشبون بە سەر خانوەکەیا
جۆنگکووک / بیدۆزنەوە
کاتێک ویستی بڕوات سەیری پێڵاوەکەی کرد  کە خوێنی پێوە بو خوێنێکی زۆر  وەک ئەوەی کەسێک  ئەو خوێنەی لەویا ڕشتبێت  وە  دڵۆپ دڵۆپ  ئەیبردیت بۆ ژورێکی تر  جۆنگکووک  دوای دڵۆپە خوێنەکان کەوت و لەبەردەم ژوێک وەستا وە دوو پیاو لە تەنیشتی بو یەکێکیان ھەوڵی کردنەوەی دەرگاکەی دا
پیاو١/  ئەوە داخراوە
جۆنگکووک  بە دەموچاوێکی جدی سەیری کرد وە یەک شەقی لە دەرگاکە یا  تەنھا بە یەک شەق کرایەوە  کە ڕێک ھەستی کرد چەند سانتیمەترێک دەمانچەکە دورە لە سەریەوە ئەوەش کەس نەبو جگە لە نێڤادا
ھەموو پیاوەکانی  جۆنگکووک  دەمانچەکەیان ڕوکردە نێڤادا  جۆنگکووک  برۆیەکی بەرز کردەوە  و نێڤادا  دەمانچەکەی دانا و گەڕایەوە دواوە  و ھەناسەیەکی  قوڵی ھەڵمژی
نێڤادا / ئەوە تۆیت
جۆنگکووک / نێڤادا  تۆ باشی؟
نێڤادا / وا دەرەکەوم ئازارم ھەبێت؟
جۆنگکووک  ڕۆشتە پێشەوە و نزیک بۆیەوە لە نێڤادا  پاشان ڕایکێشایە باوەشیەوە  پاشان زۆر بە تونی باوەشی پیاکرد نێڤادا  دڵی زۆر بەخێرای لێیئەدا زۆر دڵنیابو لەوەی جۆنگکووک ھەست بە لێیانەکانی دڵی ئەکات
جۆنگکووک / من نیگەران بوم
پاسەوانەکان   سەیری ئەوەیان ئەکرد کە جۆنگکووک  چەن گرینگی ئەیات بە ئەو کچە  وە نێڤادا  ھەستێکی زۆر نامۆ و سەیری ھەبوو ئەوە زۆر ئاڵۆز بوو وە جیاواز  ھێشتا زۆر باشە


........ ‎بەردەوامە

Comment