Part 19



نێڤادا لەسەر قەنەفەکە دانێشتبو  قاچی خستبۆیە سەر قاچ وە جیمین  سەیری دواوەی ئەکرد وە دەستی کردبۆیە سەر قەنەفەکە  دوای ئەوەی ئایرین  ھاتە ژورەوە جیمین  لەسەر نێڤادا  ھەستا و چونە خوارەوە نێڤادا ی لەسەر قەنەفەکە  دانیشاند  ئایرین  چو پەرداخێک ئاوی سارد بێنێت
جیمین / دوبارە ئێوە کێن؟
ئایرین / ئاھ من لە لایەن مافیاکەتانەوە ڕفێندراوم وە من خەوتبوم  گوێم لە ئێوە بوو
دەموچاوی جیمین  پێکەناوی دەرەکەوت
جیمین / ئۆھ کچە ڕفێندراوەکە ئەتوانێ بە ئازادی لە ماڵی ئەو کەسەی ڕفاندویەتی بخەوێت  ؟! تۆ ئەتوانی بچیتەوە ماڵەکەت بخەویت

ئایرین سەیری نێڤادا ی کرد وە نێڤادا  چاوێکی لێداگرت بە مەبەستی خەمت نەبێ باشەبیت پاشان ئایرین  ڕۆشت بۆ نھۆمی سەرەوە و نێڤادا  و جیمین  بەتەنھا جێھێشت
جیمین / ئەی تۆ کێیت خاتون ؟
نێڤادا / تۆ مەبەستت ئەوەیە من ناناسیت؟
جیمین / تۆ ئەو کەسەبویت کە لە ژورەکەم ئەمایتەوە ؟
نێڤادا / ئاھ بەڵێ
نێڤادا  پرسیاری بۆ دروست بو چونکە  شتێکی وای بەسەر جیمین  ھێنا کە مەحاڵە لەبیری بچێتەوە کەچی جیمین  وا نواندن ئەکات کە یەکەم جاربێت نێڤادا  ببینێت نێڤادا  بەردەوام بو لەو یاریە
جیمین / تەنھا یەک شت ھەیە کە زۆر ڕقم لێیە ئەوەش ....لە کاتێکا کە لەو شوێنە ترسناکەبوم ماوەیەکی درێژ وە لە کۆتایدا ھاتمەوە ماڵ و چومە ژورەکەم وە جلە ئاسودەکانی خۆمم بینی لە دەرەوە بەڵام کە ویستم بیخەمەوە شوێنی خۆی جلی ژێرەوەی کچانەی تیابو

ساتێک بێدەنگ بون
نێڤادا / ئەوە بە دڵنیاوە ئەبێ زۆر نائاسودە بوبیت
جیمین / ڕێک بەو جۆرە بوو ، تۆش کچێکی کەی ڕفێندراویت؟
نێڤادا / نەخێر  ڕاستیەکەی من بەشداری مافیاکەم کردوە
جیمین / ئایا تۆ جێگرەوەمیت؟
نێڤادا / بەو شێوەیە نیە بەڵام من ئەو کچە تازەیەم کە لە بەشەکەی تۆ کار ئەکەم
جیمین / بۆچی لێرە  ئەژیت؟
پێش ئەوەی نێڤادا  وەڵامی جیمین  بداتەوە دەرگای سەرەکی کرایە وە و جین ھات بۆ لای جیمین  و وەستا جیمین  پێکەنی
جیمین / ماوەیەکی درێژە ھاھ ؟
جین  یش پێکەنی و ھەردوکیان بێکەوە چەپڵەیان لێئەدا  وەک مناڵی سەرەتای دەرەکەون کە دوای ماوەیەکی زۆر قوتابخانە  ئەکرێتەوە و یەک ئەبینن
جین / بێنرخ  چۆن ھاتیتە دەرەوە ؟
جیمین / باشە تۆ و کوڕەکان پلانتان دانابو من بۆ ھەمیشە لەوێ جێبێڵن بۆیە من خۆم خۆمم ڕزگارکرد
جین/  ئێمە پالانمان دانابو دەرتبێنین بەڵام چاوەڕێی کاتێکی گونجاو بوین
جیمین /ئەوەندە سەبرم نییە چاوەڕێی کاتێکی گونجاو بکەم
جین/ ئێستا تۆ ڕزگارت بوە بریکار ٠٠٧ بەم زوانە دەست ئەکاتەوە بە کارەکانی
جیمین / ئۆھ ئەو کچە
جین / قسەبکە دەربارەی ئەو ، چۆن تۆی گرت؟ بینیت؟
نێڤادا  پشتی تێکردن ئێستا لێرە ھەموو شتێک کۆتای دێت
جیمین / ناتوانم بیرم بکەوێتەوە
جین / چۆن ئەتوانی شتێکی ئاوات لەبیربچێتەوە
بەدڵنیایەوە چۆن!!ئەتوانێ
جیمین / ئەوان بەردەوام کارەبایان لێ ئەدام کە شۆکی ئەکردم ، ئەو نەفرەتیە لە مێشکم دەرناچێت ئەگەر زیاتر لەوێ بمابایامەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەو کارەبایە ئەمردم
جین / جیمین  من ناوم جینە  ئێمە بێکەوە لە مافیای دژە گولە ئیشەکەین
جیمین / ھاوڕێ بێسودەکانم و زۆرشتی ترم بیرە بەڵام دەموچاوی بریکار ٠٠٧ بیرنیە پێموابێت ئەو قاوەی ڕشت بەسەر چاکەتە ملیۆن دۆلارەکەم
جین/ چاکەتە ملیۆن دۆلارەکەت؟ ئەو چاکەتە گرانبەھایەت دەستکەوت کە تەنھا یەک دانە ھەیە لە جیھان؟
جیمین / ئەوە زۆر گرانبەھاکەم نەبوو بەڵام دوای ئەوە شتێک ڕویدا و من کەوتمە ژێر دەستی KIA
جین / ئاساییە ئێستا تۆ لەدەرەوەیەت ئەتوانی بڕۆیت پشو بدەیت
جیمین / ئەو کچە بۆ لێرەیە؟
جین / نێڤادا ؟! ئەتوانی بە شازادە بانگی بکەیت
نێڤادا / کیم سیۆک جین  سوێنئەخۆم گەر یەک جاری کە ئاوا بانگم بکەیت ئەوا من .....
جین / تۆ چی؟ تۆ تەنانەت ناتوانی برنجێک لێنێیت
نێڤادا /  ھەر بە جدی ئەوە گرینگە ئەو بابەتەی برنجە تێکەڵاو مەکە
جین / ئێ یان پێویستە قسەبکەم دەربارە....
جیمین / ئەتوانی قسەبکەیت دەربارەی بۆچی ئەو کچە لە ژوری من ئەمێنێتەوە
نێڤادا / قسەبکە بۆچی من لەوێ ئەمێنمەوە؟
جین / لەبەیانیەوە کاتت نابێت بێیتەوە ماڵ بەھۆی کارەوە تەنھا شتەکانت بگوازەرەوە بۆ ژورەکەی جۆنگکووک
جیمین / ژورەکەی جۆنگکووک ؟ ئایا ئەو کچە ژوان ئەبەستێ لەگەڵی؟
نێڤادا / من لە ژورەکەی تۆ ئەمامەوە ئەوە مانای وایە ئێمە ژوان ئەبەستین ؟
جین / نێڤادا  شەڕت کردوە لەگەڵ  جۆنگکووک ؟
نێڤادا / شەڕ؟ ئەوە تاکە شتە کە خەڵک گرینگی پێبدات
جین / تۆ ئازارت ھەیە دەی بۆم باسبکە
نێڤادا / نامەوێت وە توڕەنیم و شەڕیشم نەکردوە

جین / دەی با بڕۆینە دەرەوە لە سەرەتاوە بە وردی بۆم ڕونبکەرەوە
نێڤادا / بۆ چی؟
جین ھەستا و نێڤادا ش ھەستا بێکەوە چونە دەرەوەی خانوەکە تا لەسەر شتێکی گرینگ قسەبکەن
جیمین یان بە نەزانی جێھێشت
چۆن ئەتوانێ جین  ھاوڕێکەی بەجێبێڵێت لەبەر کچێکی نەناسراو سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە جیمین نەبینیوە
لەبەر کچێک کە لەو کاتەوە خەریکی مناقەشەن وە جۆنگکووک چۆن ئەو کچەی ئەوێ ئەوەش شۆکێکی ترە
جیمین / بەو کاتە کەمە زۆر شت گۆڕاوە
نێڤادا / تۆ چیتە؟
جین / چی ؟ من ؟
نێڤادا / بۆچی لەناکاو بەو جۆرە گۆڕایت؟
جین / بۆ وا بیرەکەیتەوە کە لای جۆنگکووک گرینگنیت؟
نێڤادا / من سەرەتا پرسیارم لێکردیت
جین / جۆنگکووک تاکە شتە کە نیگەرانی بم نامەوێت هاوڕێکەم بەجێبهێڵیت لەسەر تێنەگەیشتنێک
نێڤادا / پێم وانیە ھاوڕێکەت ئازاری ھەبێ تەنانەت گەر بەجێشیبھێڵم ئەو تەنھا منی بۆ شوێنەکەی ئەویست لە خێزانەکەی
جین / شوێنەکەی ؟ تێناگەم ڕونی بکەرەوە!
نێڤادا / بەڵێ من پێت بڵێم و تۆش بڕۆیت و بە جۆنگکووک بڵێیت
جین / گوێبگرە، ئێمەی پیاو وەک ئافرەتەکان نین ئێمە ناڕۆین و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین ئێمە پێویستامان بەوە نیە
نێڤادا / جۆنگکووک  پێویستی بە ئافرەتێکە بۆ پارێزگاری لە شوێنەکەی  و بمێنێتەوە وەک بەڕێوبەری خێزانەکەی  وە ئەویش پەیایکرد ئەوە ھەموو شتێکە
جین / واھ   تۆ شێتیت جۆنگکووک  ئەتوانی ھەر ئافرەتێکی حەزلێبێت  ئەوە بەدەستیبھێنێت بەڵام بێگومان تۆ نازانیت پێش ئەوەی تۆ بێیت جۆنگکووک  ھەرگیز نەئەھات بۆ ئێرە تەنانەت ڕۆژە پشوەکانیش  ئەو لە دەرەوەئەبو لەگەڵ  ئافرەتە جیاوازەکان ئەگەر بیویستایە وە یەک چەپڵەی لێبدایە ھەمویان لێرە ڕیزئەبون  بەڵام  ئەو تۆی ھەڵبژارد
نێڤادا / ڕاستە ، دەی با دەربارەی ئەوە قسەنەکەین ، ئایا بە نیازنیت بەوانەی کە بڵێیت دەربارەی گەڕانەوەی جیمین ؟
جین/ ھۆسۆک و شوگا کەمێکی کە یەنەوە وە پلانم داناوە دوو ڕۆژی کە بە جۆنگکووک  بڵێم
نێڤادا / بۆچی ئێستا نا؟
جین / چونکە ھەموو چاوپێکەوتنەکانی ڕەتەکاتەوە و تەیارەکەی ئەگەڕێنێتەوە ئێرە
نێڤادا / تەنھا بۆ بینینی جیمین ؟
جین / پەیوەندیئێمە زۆر قوڵە تەنانەت لە برا زیاترە

نێڤادا  سەری بە مانای تێگەیشتم جوڵاند، دەیزانی دەبێت بە جۆرێک لە جۆرەکان لە جیمین ڕزگاری بێت. خۆشبەختانە بەشێک لە یادەوەرییەکەی لەدەستدا بەڵام لە هەر کاتێکدا دەتوانێت بگەڕێتەوە شتەکان تەنها بەردەوام بوون لە ئاڵۆزبوون

بەردەوامە ...

Comment