Part 1

تیشکی خۆرەکە لە بۆشایەکانی پەردەکە یەتە ژورەکەوە وەنێڤادا  چاوی خوراند و باوێشکی یا ویستی بڵێ بەیانی باش بەس بەداخەوە چونکەھەموو شەوەکە بەخەبەر بوە و تەواوی ھەموو کاتەکە خەریکی کارکردنبوە .
سەیری کاتژمێرەکەی کرد نزیک سەعات ٩ بوو ھەر کە ھەستا زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا ڕۆشت بۆلای مێزەکە

نێڤادا/ سڵاو ئایرین
ئایرین / ھێی تۆ ئەمڕۆ دێیت بۆ زانکۆ؟

Irene
تەمەنی ٢٠ ساڵە و ھیچ ئیشێکی نیە وە دایک و باوکی ھەیە و خوێندکاری زانکۆیە و خۆشەویستی نیە دەوڵەمەندە بەس زۆریش نا

نێڤادا / نا، ئەمڕۆ دەوامی بەیانیانم ھەیە لە ڕیستۆرانتەکە
ئایرین / ئۆ  ھیلاک دیاریت ئەمشەو باش خەوتیت؟
نێڤادا / نەخەوتم  خەریکی کارێک بوم
ئایرین / کار؟ مەبەستت ئەوەیە کە ھەفتەی پێشو پێماندرا؟ واو من ھێشتا دەستم لێ نەیاوە
نێڤادا / ئەتوانی بە ئاسانی بیکەیت تۆ من خۆم کەمێک لاوازم لەم شتانە
ئایرین / باشە دوای یەک ئەبینین ، خواتلەگەڵ ئاگاداری خۆت بە و نانی نیوەڕۆ بخۆ وە ھەوڵبە  بخەو...
نێڤادا / باشە دایکە خواتلەگەڵ ....
تەلەفونەکەی داخستەوە و زەردەخەنەیەکی کرد چونکە ئەزانێ ئایرین بەردەوام خەمی ئەویەتی وە ئایرین ئەزانێ نێڤادا ھێچ کەسێکی نیە وازی لەو بیرکردنەوەیە بێمانایە ھێنا و ڕۆشت ددانی شۆرد و پاشان ڕۆشت بۆ گەرماو دوای ماوەیەک جلێکی ئاسایی لەبەر کرد

خێرا لە شوقەکە ھاتە دەرەوە چونکە دواکەوتبو بەڵام دوای دوو دەقە گەڕایەوە ھەموو قژی تێکچوبو بەھۆی ئەوەی ڕایکرد بۆیە ڕۆشتە بەردەم ئاوێنەکە
نێڤادا / بۆچی بەردەوام ئاوا سادە دەرەکەوم ؟ پێویستە جلێکی کە لەبەر کەم

ھەست بەوە ناکات چەندە جوانە لەناو ئەو جلانە خێرا ڕایکرد جلێکی کەی لە دۆڵابەکە دەرھێنا و خۆی گۆڕی و  ڕۆشت

نێڤادا   چوە ژورەوە بۆ ڕیستۆرانتەکە
بە ناڕەزاییەوە بەردەوام بوو لە ڕۆشتن تاوەکو سەری بەس شتێکی ڕەق کەوت کە سنگی کەسێک بوو لە کاتێکا سەری بەرزکردەوە دەموچاوی ئەوی بینی  ئێستا باشە بەڵام کەمێک شەرمەزارە لە ھەمان کاتا بەڵام توانی بەرگەی بگرێت و بە ھێمنی مامەڵەبکات
نێڤادا / ببورە
کوڕەکە بۆ چەند چرکەیەک خۆی ون کردبوو لە چاوەکانی پاشان زەردەخەنەیەکی کرد کە ئاماژەبو بۆ ئەوەی کە بڵێ ئاساییە
نێڤادا بۆ کۆتاجار سەیری کرد پاشان ڕۆشت بۆ ژوری جلگۆڕین کە جیسوو بە پێکەنینەوە سەیری ئەکرد
جیسوو / بینیم کە چیت کرد
نێڤادا / من شتێکم کردوە؟!
جیسوو / کوڕە تازەکە ، کە خۆتکێشا پیایا وانەبوو؟
چاوێکی لێ داگرت

سەرەتا بەردەوام چاوەکانی دەجووڵاند بۆ چەپ و ڕاست و دواتر لە کۆتاییدا بە چاوەکانی جیسووی قفڵ کرد. برۆیەکی بەرزکردەوە
نێڤادا / ئەو کیوتە بەڵام بە دڵم نیە
جیسوو / ناوی جیۆن جۆنگکووکە باڵای ١٧٩ و وە ٢١ ساڵە و...
نێڤادا / من وتم بە دڵم نیە!
جیسوو/ دڵنیانیم ، سەیرکە ؟ ئەمڕۆ جلێکی جیاوازت لەبەرکردوە
وە ئەویش بە نزیکەی دوێنێ دەستی کردوە بە کار
نێڤادا / بەڵێ ئەمڕۆ جلێکی جیاوازم لەبەر کردوە و  ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی ئەوە چیتر؟ واتا من ھەرگیز پێشتر جلی وام لەبەر نەکردوە؟ بۆیە شیرینەکەم ئەمە لەبیرکە چونکە منیش تەنھا ھەفتەیەکە دەستم کردوە بە کار
جیسوو/ تۆ زۆر خراپنیت؟ بەڵام تۆ شتێکی باش....
پێش ئەوەی جیسوو قسەکانی تەواو کات نێڤادا بە چاوێکی بکوژانەوە سەیری کرد کە دەمی جیسووی داخست پاشان نێڤادا دەستی کرد بە گیرفانیا و شتێکی کردە دەستی جیسوو کە پارەبوو
جیسوو/ چییی؟ تۆ پارەم ئەیەیتێ بۆ ئەوەی بێدەنگبم !!
نێڤادا / گەمژە ، ئەو ڕۆژە پارەم لێوەرگرتیت بە قەرز لەبیرتکردوە؟
جیسوو/ ئا ئەوە؟ پێویست ناکات ھەر خۆی ئەوەنە زۆر نەبوو
نێڤادا / من ھەرشتێک وەربگرم دوای ئەیگەڕێنمەوە  چونکە ناتوانم شەو بخەوم
پاشان دەستی جیسووی داخست 
کارمەند/ کچینە !! بۆ ئەوەنە زۆرتان پێچوو؟
یەکێک لە کارمەندەکان لە دەرەوە ھاواری کرد پاشان نێڤادا جلەکانی گۆڕی و سەرەتا ڕۆشتە دەرەوە
جیسوو / واو نێڤادا  زۆر جوانە
سەیرێکی پارەکەی دەستی کرد پاشان ھاواری کرد
جیسوو / نێڤادا   !!! تۆ بڕۆ بۆ بەشی پارەدان
نێڤادا گوێی لە ھاواری جیسوو بوو ئەمڕۆ ئەبێ لە بەشی پارەدان بێت پاشان ڕۆشت بۆ بەشی پارەدانەکە پێتوایە کێ ئەمڕۆ یارمەتیدەریتی نێڤادا سەیری تەنیشت خۆی کرد ھەمان کوڕە سنگ ڕەقەکە  دانی پیائەنێت ڕوخسارێکی جوانی ھەیە پاشان کوڕەکە سەیری کرد و قسەی کرد
جۆنگکووک / سڵاو
نێڤادا / سڵاو جۆنگکووک
جۆنگکووک / کەواتە تۆ ناوی من ئەزانیت
نێڤدا / بێگومان ئەیزانم تۆ ھاوپیشەمیت
جۆنگکووک / یەک ڕۆژ زۆر کەمە بۆ ئەوەی  ھاوپیشەکەت بناسیت
بە گاڵتەوە وای وت
نێڤدا / تۆ ئەڵێیت من چاودێری تۆم کردوە؟ ھھھ
ئەویش بە گاڵتەوە وای پێوتەوە
نێڤدا / ھاوپیشە تازەکەم من زۆر گرینگی ئەیەم بە کارەکەم و ئەو کەسانەی کە لێرەن
جۆنگکووک / ئەوە ھەفتەیەکە لێرە کارەکەیت خاتوو... نا  ھاوپیشەکەم

نێڤادا/ تۆ ئەزانی؟ مەبەستم ئەوەیە تۆ چاودێری من ئەکەیت؟
بە پێکەنینەوە ئەوەی وت پاشان خەریکی ڕێکخستنی مینیۆکانی دەستی بو کاتێک چاوەڕێی وەڵام بوو جۆنگکووک چاوی لێداگرت
جۆنگکووک / پێت چۆنە سەرەتا یەکتر بناسین ؟ من جیۆن جۆنگکووک خەڵکی شاری بوسانم
نێڤادا/ منیش ناوم نێڤادا  یە خەڵکی ئێرەم سیۆل
پێش ئەوەی قسەکانی تەواو کات  ئیتر کڕیارەکان دەستیان کرد بە پارەیان بۆ خواردنەکانیان بەم شێوەیە ڕۆژەکە دەستی پێکرد.
دوای تەواو بونی کار نێڤادا  ڕۆشت بۆ قاوەخانەکەی تەنیش ڕیستۆرانتەکە
نانی بەیانی نەخواردبوو بەھەمان شێوە نانی ئێوارەشی نەخواردوە پاشان داوای ئەو قاوەیەی کرد کە حەزی لێیەتی پارەکەی دا و چاوەڕوان بو تا ئامادەبێت دوای ماوەیەک ئامادەبوو ئەوە وای لێکرد دەست بکات بە بیرکردنەوە لە ھاوپیشەکەی
نێڤادا / من ئەوم بە دڵە ؟ نا وانیە
بە ھێواشی قاچی ئەکێشا بە کورسیەکەیا قاوەکەی دەستی ڕژا بە شانی پیاوەکەی کە لەسەر کورسیەکی تەنیشتی دانیشتبو خێرا نێڤادا کورسیەکی ڕێک کردەوە پێش ئەوەی خۆی بکەوێت
کابراکە ڕوی سوڕاند بۆ دواوە  نێڤادا  نەی ئەتوانی سەیری چاوی کات دوبارە پیاوێکی قۆز  ئەی خوایە ئەوە چی ڕوئەدات خێرا وازی لەو بیرکردنەوە بێمانایانا ھێنا تاکە شت کە بە مێشکیا ئەھات بیکات تەنھا داوای لێبوردنە
نێڤادا / داوای لێبوردن ئەکەم پارەی چاکەتەکەت ئەدەمەوە
پیاوەکە بە ھاوارەوە وتی
؟؟؟/ ئەگەر ئەم دوکانەش بفرۆشیت ناتوانیت پارەکەی بەیت!!!
نێڤادا کاتێک گوێی لەو قسانە بوو ھەندێک پارەی دەرکرد لە جزدانەکەی بە شپرزەیەوە سەیری پیاوەکەی ئەکرد
نێڤادا / بۆچی؟  نرخی چەندە؟
؟؟؟/یەک ملیۆن دۆلار ئەتوانی ئێستا بمدەیتێ؟
نێڤادا  شۆک بو وایزانی پێی ڕائەبوێرێت سەیرێکی چاکەتەکەی کرد گرانبەھا دیارە وە عەینەکەکەی پێڵاوەکانی وە مستیلەکەشی پاشان سەیریکر ٥٠$ پێیە بۆیە کردیەوە ناو جانتاکەی چونکە سودی نابێت ئەوە بڕێکی زۆرە بۆ ئەو  بەردەوام ئەو ھەر شتێک قەرز بات ئەیگەڕێنێتەوە چونکە نە خەوی لێ ئەکەوێ نە خواردنی بۆ ئەخورێت ئەگەر بڕێکی کەمی پارە بێت ئینجا بڕێکی ئاوا زۆر لە کەسێک وەربگرێت
نێڤادا  / داوای لێبوردن ئەکەم ئەتوانم شتێکی کە بکەم بۆ ئەوەی پارەی چاکەتەکەت بەمەوە ؟
دوای ئەوەی نێڤادا وای وت پیاوەکە زۆر بە سەیری سیری ھەموو گیانی نێڤادا ی ئەکرد لە کۆتایا سەیری چاوی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد
؟؟؟/ ئۆو تۆ ھەموو شتێک ئەکەیت بۆ ئەوەی قەرەبوم بکەیتەوە؟
نێڤادا / بەڵێ
؟؟؟ شانی گرت پاشان لەنزیک گوێی وتی
؟؟؟/ کەواتە وەرە لەگەڵم
نێڤادا ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و سەیری ئەو خەلکانەی ئەکرد کە سەیری ئەوانیان ئەکرد پاشان سەیری چاوی پیاوە نە ناسراوەکەی کرد
نێڤادا / باشە
؟؟؟/ تۆ تێگەیشتیت کە چیم وت وایە؟
نێڤادا / من ئاگاداری ئەوەم
؟؟؟/ باشە دوامکەوە باشتر وایە لەم قەرەباڵخیە دوربکەوینەوە
ھەردوکیان سەر سەیارەکە کەوتن سەیارەکەی گرانبەھادیارە نێڤادا لە تەنیش ئەو پیاوە وە دانیشت پاشان سەیری دەرەوەی کرد کە پاسەوانەکانی ھەمووی جلی ڕەشیان لەبەرە لە خۆی پرسی باشە ئەم پیاوە کێیە
دواتر بە خۆی وت
نێڤادا / تۆ کێیت؟

بەردەوامە .....

Comment