Part 18



شوگا بە بێ بڕوایەوە سەیری دەرەوەی ئەکرد  ئەو کچە زۆر ئاڵۆزە سەرەڕای ئەوی ڕفێندراوە وک ئەوە ڕەفتارەکات شازادە بێت لە قەڵاکەی
ئایرین  پیاسەی ئەکرد لە باخچەکە  بە دڵخۆشیەوە قسەی لەگەڵ  پاسەوانەکان ئەکرد دەربارەی کەش و ھەوا دواتر بە ڕاکردن چوە لای دەرگاکە و ڕۆشتە ژورەوە  شوگا  لەسەر کورسیەک دانیشت ئایرین   دەموچاوی نیگەران دەرەکەوت
ئایرین / ئەم ژورە بۆنێکی خراپی ھەیە ھیچ لەوە ناچێت باش بێت
ئایرین  نیشانەی بۆ جگەرەکەی بەینی پەنجەکانی  شوگا کرد
شوگا / تەنھا دوربکەوەرەوە
ئایرین / نەخێر پێویستە تۆ ئەوە دوربخەیتەوە
شوگا / بۆ ئەبێ ئەوە دوربخەمەوە لەبەرتۆ ؟
ئایرین / من نەم وتوە لەبەر من
شوگا / کەواتە کێشە چیە ؟
ئایرین / ئەوە زۆر خراپە بۆ تەندروستیت
شوگا بە شێوەی پرسیار سەیری کرد ئایرین چو بۆلای شوگا کە دانیشتبو وە دەستەکانی کردە سەر یەکتر
ئایرین / دەزانم ڕەنگە لە لەدایکبوونتەوە خەریکی خوێندنی هاککردن بوویت بەڵام ئەگەر کتێبێکی زانستی بکەیتەوە یان بگەڕێیت بۆی ئەوە ئەزانیت چەن مەترسی دارە
شوگا / مەترسیدار؟
ئایرین / من ھەر وەک خوێندکارێکی بەشی پزیشکی  ئاگادارم کردیتەوە دیارە تۆ ناتەوێت زۆر بژیت
شوگا / چی گەر نەمەوێت زۆر بژیم ؟
ئایرین / بۆچی؟ ئایا خەمۆکیت ھەیە؟

شوگا بۆ ماوەیەک سەیری نیگا خەمبارانەکەی کرد و دەستی کرد بە پێکەنینێکی کەم، ئایرین هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو بەڵام بە هەر شێوەیەک بێت زەردەخەنەی کرد
ئایرین / ئاھ من بە دڵنیایەوە ھەڵەم
شوگا / زەردەخەنەیەکی جوانت ھەیە
ئایرین  ئامۆژگاریەکەی نێڤادا ی بیرکەوتەوە
ئایرین / جوان ؟! مەبەستت چیە ؟ من زۆر ناشرینم بە تایبەتی کە ئەگریم  ئۆھ بەڕێزەکەم شێتبویت ،  ئایا کاری زۆرت نیە؟ بۆ ناڕۆیت ؟ لەناکاو ھەستەکەم خەوم یەت
ئایرین  زۆر بەخێرای ڕۆشت و چوە ژورەکەی و دەرگاکەی کلیلدا  کە ھی شوگا بوو بەڵام ئایرین  لەوێماوەتەوە شوگا  بە زەحمەت دەرگاکەی کردەوە
شوگا / شتەکان بۆ ماوەیەک چێژبەخشەبن

جۆنگکووک  و نێڤادا  چونەژورەوە بۆ بەشی نان خواردن تەنھا دوو کورسی بەتاڵ بوو ئەوانی تر ھەموی کەسانێکی لەسەر دانیشتبون کە ترسناک دەرەکەوتن ھەندێکیان ئافرەت و پیاوی تەمەند مامناوەند بو بەڵام ئەوانەی کە کچ و کوڕی گەنج بون نێڤادا  ھەمویانی ئەناسی ھەمویان خێزانی جیۆنن نێڤادا  بە توندی چاکەتەکەی جۆنگکووک ی گرت جۆنگکووک  ڕێگاکەی پیشاندا و پێی وت دانیشێت پاشان ھەردوکیان دانیشتن
جۆنگکووک / ماوەیەکی زۆرە
باپیری جۆنگکووک /بەڕاستی ئەو بووە! کەواتە ئەمە خانمە گەنجەکەیە
نێڤادا / خۆش حاڵم بە ناسینی ھەموتان
باپیری جۆنگکووک / لە خزمەتتداین
سۆمین / با ڕاستەوخۆ بچینە سەر بابەتە سەرەکیەکە چیرۆکی ئەو کچە چیە؟
مامی جۆنگکووک /بەخێوکراوە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دایک و باوکیدا نییە، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی بەجێهێشتووە، لە شەڕکردندا باشە
وۆنھوو/ ئەوە شتێکی باشە بۆ مافیا
جۆنگکووک / من گرینگیم نەیاوە بە کوالێتیەکەی  کاتێک ھەڵم بژارد ئەو کەسێکە کە ئاسودەم ئەکات
مامی ٢ جۆنگکووک /ڕەنگە هەستێک لەم بابەتەدا هەبێت؟
جۆنگکووک / پێم وانیە پێویست بێت ھەموتان نیگەرانی بن
سۆمی/ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی بزانین کە ئەو پەیوەندی بە مافیاکەوە کردووە و یارمەتیدەر بووە
پوری جۆنگکووک / ئەوە ڕاستە ئەو پلانێکی داناوە کە بە پڕۆفیسۆرەکانیش ناکرێت
پیرپیاوێک/پێم وانیە کەس کێشەی ھەبێت ئێمە بە ھاوسەری تۆی دائەنێین کۆتا بڕیارە
ئێستا  نێڤادا  لە ھەموو شتێک تێگەیشت جۆنگکووک  پێویستە ھاوسەرێکی ھەبێت  یان ئافرەتێک کە بێتە جێگای وەک بەڕێوبەر بۆیە پێویستی بە نێڤادا یە پێویستی بە ئافرەتێکە لەگەڵیا بمێنێتەوە وە بە ئەگەری زۆرەوە ناوی ئەچێتە سەر ئەو خێزانە نێڤادا  پێویستە دڵخۆشبێت چونکە نێڤادا  بچێتە ئەو خێزانەوە ئەوە  مانایەکی زۆری بۆ KIA ھەیە لەلایەکیشەوە نیگەران بوو چونکە جۆنگکووک  لەم کاتەیا بەس بیر لە بەرژەوەندی خۆی ئەکاتەوە ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کە نێڤادا  ھیچ شتێکی تایبەت نیە بۆ جۆنگکووک ؟  تەنھا بەردێکە کە لە شوێنەکەی خۆی دایئەنێت و پارێزگاری لە مافیایەکەی ئەکات نێڤادا  ھەست بە ئازار ناکات بەڵام  ئازاری ھەیە
جۆنگکووک / من ئەبێ بڕۆم
وۆنھوو/ یەک شتی تر جۆنگکووک  چی دەربارەی جێگرەوەکەت؟
جۆنگکووک / من ناتوانم لە ئێستادا ھیچ کەسێک بکەم بە جێگرەوەم
جیھوو/  ڕەنگە بە جوانی تێنەگەیشتبیت تۆ ناتوانیت مناڵەکانت بکەیت بە جێگرەوەت بەدڵنیایەوە چونکە نیتە بۆیە یەکێک لە ئامۆزاکانت ئەبێ ھەڵبژێری بۆ جێگرەوەت
مامی٣ جۆنگکووک / یان باشترین مامت
پوری٢/ یان پوری خۆشەویستت
جۆنگکووک / سوپاس بۆ ھەڵبژاردەکانتان من پێویستە بیربکەمەوە دەربارەی ئەوە
وۆنھوو/  پێش ئەوەی بڕۆیت بۆ نانەکەت ناخۆیت؟
جۆنگکووک / کارم ھەیە بیکەم
جۆنگکووک و نێڤادا  ھەستان نێڤادا  کەمێک بێزاری پێوە دیاربو  پاشان ڕۆشت و بە بێدەنگی گەیشتنەوە ماڵ
نێڤادا / گەر من ببم بە ھاسەرت چی ڕوئەدات ئەو کاتە؟
جۆنگکووک / ئێستا تۆ بەشێکی لە خێزانەکەم، پێویستم بە ئافرەتێکە تا شوێنەکەمی پێ بپارێزم چونکە ھەمو ئەندامانی خێزانەکەم ئەیانەوێت
نێڤادا / تەنھا لەبەر ئەوە لەگەڵ  منیت؟
جۆنگکووک بە بێدەنگی مایەوە نێڤادا ئەوەی بە بەڵێ وەرگرت
نێڤادا / چی دەربارەی جێگرەوەکەت؟
جۆنگکووک / پێویستە کەسێک بکەم بە جێگرەوە وە ئەگەری ھەیە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بمرم جێگرەوەکەم شوێنەکەی من وەرئەگرێت
نێڤادا / تێئەگەم ئەو خەڵکانە بۆچی ھەموی ئەیانەوێ ببن بە جێگرەوەت
جۆنگکووک / بەڵێ گەر یەکێکیان ھەڵبژێرم پێتوایە چی ڕوئەدات ؟
نێڤادا / ھەوڵی کوشتنت ئەدەن وە ئەوان ئەتوانن شوێنەکەت وەربگرن
جۆنگکووک / تەواوە، ھەموو ئەندامانی خێزانەکەم لە نێوان خۆیانا شەڕ ئەکەن
نێڤادا / خێزانەکەت سیاسەتمەندارن گاڵتەنیە خۆ
جۆنگکووک / بۆیە پێویستم بە کەسێکی متمانەپێکراوە بۆ جێگرەوەکەم
نێڤادا / بۆچی یەکێک لە کوڕەکان ناکەیت بە جێگرەوەت ئەوان بە ڕاستی جێی متمانەن
جۆنگکووک / ئەوان بەشێک نین لە خێزانەکەم تەنھا ئەندامێکی مافیاکەن
نێڤادا / ئاھ ڕاستە
جۆنگکووک / گەیشتینەوە ماڵ تۆ بڕۆ
نێڤادا / تۆ نایەیت ئێستا؟
جۆنگکووک / نەخێر من پێویستە بڕۆم بۆ ھۆنگ کۆنگ وە دوو شاری تریش
نێڤادا / گەشتێکی سەلامەت
نێڤادا  ویستی بڕوات لە ناکاو جۆنگکووک  دەستی گرت  نێڤادا  سەیری جۆنگکووک ی کرد پاشان جۆنگکووک  ماچی دەستی کرد
جۆنگکووک / شەوشاد ئازیزەکەم
نێڤادا  بە پێکەنینەوە دابەزی لە سەیارەکە  ئەوە زۆر خەمناکە نێڤادا لەبەر ئەرکەکەی لەگەڵ  جۆنگکووک ەو جۆنگکووک یش لەبەر شوێنەکەی
ھێشتا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وا مامەڵەیان دەکرد کە ئەوەندە عاشقی یەکتر بن
سەیارەکە  ڕۆشت و نێڤادا  ڕۆشتە ژورەوە ئێستا شەوە ھەمو گڵۆپەکان کوژاونەتەوە کوڕەکان لە ماڵ نین لەبەر کار ڕەنگە ئایرین پێش خەوتن ھەموو ڕوناکیەکانی کوژاندبێتەوە لەبەر ئەوەی کارەبا بە فیڕۆنەدرێت پاسەوانەکان لە دەرەوەن ھەموو شتێک ئەبێ باشبێت نێڤادا  ڕۆشتە ژورەوە بۆ خانوە تاریکەکە وە ھەنگاوی نا بۆ ژورەکەی ئایرین گڵۆپەکەی ھەڵکرد ئایرینی بینی بە ئارامی خەوتوە  وە بەتانیەکەی لاچوبو نێڤادا  پێی دایەوە
نێڤادا / بە ئارامی بخەوە
نێڤادا  گڵۆپەکەی کوژاندەوە و  ژورەکەی جێھێشت ھەستی بە خەواڵوی ئەکرد وە پێویستی بە پشوە کاتێک چوە ژورەکەی  گڵۆپەکان کوژابونەوە بەڵام لە پەردەکەوە ڕوناکیەکەی دەرەوە کەمێک ئەھاتە ژورەوە نێڤادا  تێبینی شتێکی کرد لەسەر جێگاکە  وا دەرەکەوت ئەو شتە دانیشتبێت لەسەر جێگاکە  بەڵام ئەوە گەر تارمای بێت مرۆڤی ئاسای ڕائەکات بەڵام نێڤادا  ئەیزانی ئەوە کەسێکە ئەوە یەکێک نیە لە کوڕەکان وە پێش ئەوەی نێڤادا  گڵۆپەکە ھەڵبکات  ئەو کەسە ھێرشی کردە سەری بەڵام نێڤادا  گرتی پێش ئەوەی ئەو کەسە لێیبات بەڵام  ئەوھەردوو قۆڵی نێڤادا ی گرت و  پێچوانەی کردەوە نێڤادا  زۆر بە خراپی کەوتە سەر زەویەکە ئێستا ئەو کەسە لەسەر نێڤادا یەو ھەردو دەستی بە تونی گرتوە لەسەر زەویەکەن نێڤادا  ئەیتوانی ڕزگاری بێت بەڵام کە ھەستی بە جەستەی کرد بۆ ساتێک بیریکردەوە کە پێشتر چاویپێ کەوتوە نێڤادا  بە سەختی ھەوڵی ئەدا لەو تاریکتەدا ڕوخساری ببینێت  ئەوە ئەوە؟  ئەو  کوڕەی نێڤادا  شەڕی لەگەڵ کرد یان .... باشە
نێڤادا / تۆ کێیت؟
پێش ئەوەی ئەو کەسە شتێک بڵێت نێڤادا  گوێی لە دەنگی پێی ئایرین بو کە ھات  و خێرا گڵۆپەکە ی ھەڵکرد
ئایرین/ چی ڕوئەدات ؟ گوێم لە دەنگە دەنگ بوو
چاوەکانی نێڤادا  فراوان بو ئەو کەسەی خەریکبوو ڕوحی بەرێت جگە لەو کەسی کە نەبوو

پارک جیمین .....


بەردەوامە ......

Comment