Part 20



نێڤادا / بەم بۆنەیەوە بەیانی لەگەڵ  ئایرین ئەچینە دەرەوە
جین / بۆچی؟ بۆکوێ؟
نێڤادا / تەنھا ئەچین قاوەیەک ئەخۆینەوە یان شتێکی لەو جۆرە ئەو ھەستەکات توشی خەمۆکی ئەبێ بۆ ئەم بارودۆخە
جین / باشە بەڵام بەیانی کارت ھەیە
نێڤادا / زۆرم پێ ناچێت پێش کاتژمێر ٨ لەوێ ئەبم
جین / باشە زۆر ھەوڵبە لە کاتی خۆی ئامادەبیت بەڵام ھەوڵی ھیچ مەدە
نێڤادا / ھەوڵی چی بدەم ؟

ڕۆژی دواتر
نێڤادا ھاتەژورەوە بۆ قاوەخانەکە لەگەڵ ئایرین پاشان ھەردوکیان بەدوای مێزێک ئەگەڕان دانیشتن و دوای شتیان کرد نێڤادا سەیری ئایرین کرد و قسەی کرد
نێڤادا / خاڵی ٢ تەواو دواتر چیە؟
ئایرین / چی؟ کێ !؟
؟؟؟/خاڵی ٣
ئایرین تێبینی کوڕێکی کرد کە لە مێزەکەی دواوەیان دانیشتوە و پشتی کردۆتە نێڤادا و مۆبایلێکی پێیە لە نزیک گوێی ئەویش تایھیۆنگ ە یان بریکار ٠٠٢
تایھیۆنگ / کامێراکان کارناکەن تا دوو کاتژمێری دیکە
نێڤادا / بەڵام ئەوان ھێشتا لێرەن
نێڤادا کەمێک پێکەنی بۆ ئەو پیاوەی لەدەرەوەیە چونکە جین ناردویەتی تا دڵنیابێتەوە ھەوڵی ھیچ نادەن وە ئەوان تەنھا ئەوە ئەبینن نێڤادا لەگەڵ ھاوڕێکەی لە قاوەخانەکە یەک دانیشتون وە خەریکی شتێکی تر نین
تایھیۆنگ /٣...٢..١
شۆک بون کە تایھیۆنگ تەواو بو لە ژماردن و پیاوەکانی دەرەوەی قاوەخانەکە ڕۆشتن و دیارنەمان تایھیۆنگ ھەستا و ڕۆشت لە کورسیەکەی بەرامبەر نێڤادا دانیشت
تایھیۆنگ / خاڵی ٣ ئەبێ پلەت بەرزبکەیتەوە لەناو مافیاکە

نێڤادا / وەک چۆن ؟ لەسەروی ٥ ەوە؟
تایھیۆنگ / لەسەروی٥ ەوە یان ھەر شتێکی تر
نێڤادا / من ئەتوانم پلەی ٥ بەدەست بێنم ئەویش تەنھا بە کوشتنی یەکێک لەکوڕەکان
تایھیۆنگ / کەواتە چیت پێویستە؟
نێڤادا / ئەتوانم پرسیارکەم پارک جیمین چۆن ھەڵھات؟

تایھیۆنگ / زۆر بە زیرەکانە ھاتۆتە دەرەوە وە  سیخوڕ یان ھەیە لە KIA
نێڤادا / سیخوڕەکە کێیە؟ ھێشتا نەتکوشتوە؟
تایھیۆنگ / کردمان بەڵام ڕەنگە زۆر سیخوڕی کەیان لە ناو ئاژانسەکە ھەبێ هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە تەنها یەک سیخوڕ هەبووە با قسە لەسەر ئەوە بکەین چۆنە ھێشتا نەیانکوشتویت و ئەژیت؟
نێڤادا / سوپاس بۆ ئەو کارەبایەی لە جیمین ت داوە  یادەوەری لەدەستیاوە
تایھیۆنگ / ھەموو شتێک؟
نێڤادا / نەخێر تەنھا کەمێک وە ڕوخساری بریکار ٠٠٧ بیرنیە
تایھیۆنگ / کەواتە بەبەختیت  بەم بۆنەیەوە کەی پێویستە ئەو کچە بکوژم؟
ھەردوکیان  سەیری ئایرینیان کرد وە ئایرین سەرسام بو بە ژن و پیاوێکی پیر کە دور لەوان دانیشتبون پاشان تێبینی کرد نێڤادا  و کوڕە نەناسراوەکە سەیری ئەکەن
ئایرین / من ئەتوانم یارمەتی ھەردوکتان بەم ؟
تایھیۆنگ / ئێمە ڕێگە نادەین بە کەسێک بژی کە گوێی لە نھێنیە تایبەتیەکانمان بوبێت ئەوە مەحاڵە
ئایرین / نھێنی تایبەت؟ ببورە ئاگام لێی نەبوو ئەتوانن گفتوگۆکە دوبارەبکەنەوە؟
نێڤادا / ئۆھ ئەو کچە پارێزراوە ھەموو شتێک لەبیرئەکات
ئایرین / من ؟ بەڕاستی؟
تایھیۆنگ / ئەوە زۆر خراپە ئەو جوانکیلەیە منی لەبیربچێتەوە
نێڤادا / بریکار٠٠٧ بەلایەنی کەمەوە لێرەنیە من ئەوم ھێنا چونکە پێویستم بە ھۆکارێک بو تابێم بۆ ئێرە یان گەر وام نەکردایە بەدڵنیایەوە گومانیان لێ ئەکردم
تایھیۆنگ / کەواتە بەو جۆرەیە
نێڤادا / بەم بۆنەیەوە بەڕێزان بەم زووانە دزییەک لە بانکی نیشتمانی ڕوودەدات. من پلانم بۆ داناوە *پێکەنین*
تایھیۆنگ / بریکار ٠٠٧ ڕێکەوتوە لەگەڵ  مافیای دژەگولە بۆ کاری دزی
نێڤادا / بۆت نیە تۆ وا بە من بڵێیت
تایھیۆنگ / باشە پارک جیمین  ھەڵھات کەواتە دوبارە ئەبێ بریکار ٠٠٧ دەستبکاتەوە بە چالاکیەکانی
نێڤادا / ئەیکەم  من لەگەڵ  ھەموو شتێک ڕێئەکەوم
تایھیۆنگ / بەڵێ تەنھا دزیەکە بۆستێنە دەبێت ئاسان بێت بەو پێیەی بە هەر شێوەیەک بێت پلانت بۆ داناوە ، باشە کەواتە من جێتانئەھێڵم
تایھیۆنگ ھەستا عەینەکەکەی لە چاو کرد و دوکانەکەی جێھێشت نێڤادا سەیری ئایرین ی کرد کە خەیاڵی ڕۆشتبووبۆیە بە ھێواشی بە مێزەکەی کێشا
ئایرین / نێڤادا ئەو کوڕە زۆر قۆزبو پێم وایە من ئاشقبوم
نێڤادا / کێ؟ بریکار ٠٠٢؟ ڕائەبوێریت؟
ئایرین / ئەویش بریکارە؟ ناوی نیە؟
نێڤادا / کەسە نزیکەکانی بە کیم تایھیۆنگ بانگی ئەکەن
ئایرین / ناوێکی  شازە
نێڤادا / سەیرکە گەر ئەتەوێت ئاژانسەکە نەتکوژێت تەنھا بە نەزانی ونھێنی پارێز بمێنەرەوە باشە !؟
ئایرین / گوێم لێتبوو

نێڤادا دوای ئەوەی ئایرین بردەوە بۆ ماڵ ڕاستەوخۆ ڕۆشت بۆ مافیاکە چو بۆ بەشی پلاندانان و لەسەر کورسیەکەی دانیشت کاغەزەکانی بەردەمی ھەڵگرت
پاشان  نێڤادا  تێبینی کرد کارمەندەکانی کە ھەمویان ھەستان وە چاوەکانی نێڤادا  چوە سەر جیمین بەڵێ  ئێستا جیمین  سەرۆکی ئەم بەشەیە  جیمین  بە شێوەیەکی بکوژانە سەیری نێڤادا ی کرد نێڤادا   ھەستایە سەر پێ
جیمین /ناوت  نێڤادا  بوو وایە؟ تۆ دواکەوتی
نێڤادا / کاتژمێر ٨ ە من ڕێک لە کاتی خۆیدا لێرەم
جیمین / نەخێر تۆ ٤٦ چرکە دواکەوتویت
نێڤادا  کەمێک پێکەنی
نێڤادا / بەیارمەتیت ؟ من وا بیرناکەمەوە ئەوەزۆر درەنگبێت
جیمین /گریمان ئەرکە نوێیەکەت لە هەفتەیەکدا تەواو بێت تۆ تەواوی کە لە ٣ ڕۆژدا
کۆمەڵێک فایلی فڕێدایە سەر مێزەکەی
نێڤادا / ٣ ڕۆژەکە لەبیرکە من بەیانی تەواوی ئەکەم
جیمین / تەنھا یەک  شت ھەیە کە زۆر ڕقم لێبێت  دواکەوتنە لە کار و درەنگ گەشتن
نێڤادا / ئەوە دوو شتە

هەردووکیان بە هەمان ڕووخساری تووڕەی ڕویان بە لایەکی تردا وەرگەڕان. جیمین ڕۆشت
مارک/ واو لەو بوێریە
نێڤادا / ھەر بەڕاستی ٤٦ چرکەی ژمارد؟ ئەو شێتە
مارک/ئای سێهون تەنها داوای کار کردنی دەکرد. پارک جیمین لەگەڵیدا داوای گەورەبون و تێگەیشتن  دەکات
نێڤادا / ھەر بەڕاستی ئەگەڕێتەوە؟
مارک /بەم شتە ڕادێیت
نێڤادا  چاوی بچوک کردەوە  جیمین  کێشەیەکی گەورەیە بۆی یەکەم تەنھا یادەوەریە بێسودەکانی لەبیرە دوەمیش زۆر بێزارکەرە تەنھا  یەک شت ڕونە نێڤادا  پێویستە یەکێک لە کوڕەکان (ھۆسۆک  ، جین ، شوگا، جیمین  )لە شوێنەکەی  بھێنێتە خوارەوە تاوەکو خۆی پلەی بەرزبێتەوە
ئەگەر بەڕاستی پێویستکات یەکێکیان بکوژێت بە دڵنیایەوە ئەو کەسە جیمین ئەبێت
کاتژمێر ٢ شەوە ھیچ کەسێکی لێ نەماوە نێڤادا خەریکی ڕێک خستنی فایلەکانی دەستێتی وە بە ھێمنی لەسەر مێزەکە داینا پاشان دانیشت لەسەر کورسیەکە سەیری کاتژمێر ی کرد و سەری لەسەر مێزەکە دانا چاوەکانی بە ھێواشی دا ئەخران دوای ماوەیەک خەوی لێکەوت
دوای چەند کاتژمێرێک کەسێک دەرگاکە ی کردەوەئەویش پارک جیمین بوو ڕۆشت بۆلای ئەو مێزەی نێڤادا خەوی لێکەوتبو لەسەری

ن هەمیشە لە پاسەوانیدایە، بەئاگا بوو. بەڵام وەک ئەوەی خەوتبێت مامەڵەی دەکرد. جیمین فایلەکەی لە تەنیشتەوە هەڵگرت
جیمین / کەواتە تۆ بەڕاستی کردوتە؟
جیمین  باسی ئەو کارەی ئەکرد کە نێڤادا  تەواوی کردوە بەڵام بۆچی ئەو ھەموو ڕێگایەی بڕیوە و ھاتوە بۆ ئێرە تەنھا لەبەر ئەوە؟ تەنانەت ھێشتا بەیانیش نەھاتوە
جیمین  فایلەکانی  دانایەوە ، تاڵێک لە قژی نێڤادا هەڵگرت و بە دەوری پەنجەیدا سوڕاندیەوە ، ئەمەش نێڤادا کەمێک نیگەران کرد  بۆیە چاوەکانی کردەوە
نێڤادا / چی ئەکەیت؟
ھەستایە وە و سەیری جیمینی ئەکرد
جیمین / ئایا من شازادەم خەبەر کردەوە؟
نێڤادا / بەو جۆرە بانگم مەکە
جیمین / تەنھا یەک شت ھەیە کە زۆر ڕقم لێیە ئەوەش ...کەسێکی ئەوەندە نزم پێم بڵێ من چیبکەم
نێڤادا / بە دڵنیایەوە تۆ ڕقت لە زۆر شتە
جیمین  پێکەنی و نزیک بۆیەوە لە نێڤادا

جیمین / تۆ ئەزانی ، من و جۆنگکووک  ....
دەستی لە گیرفانی دەرھێنا و لەسەر مێزەکەی دانا ئەمەش وای کرد نێڤادا  زیندانی کات لەناو دەستەکانیا
جیمین / ئێمە پێشتر ژنەکانمان ھاوبەشی پێئەکرد !!


بەردەوامە ......

Comment