Part 16



نێڤادا / بەو ھیوایەم شتێکی گرینگت نەبێ بیکەیت
جۆنگکووک / لە ئێستایا تۆ گرینگیت
نێڤادا / من ؟ سوپاس
جۆنگکووک / کارەکەت چۆن ڕۆی ؟
نێڤادا / زۆر باشبوو
نێڤادا زۆر شتی گەورەی بەدەست ھێنا بەس نەیویست سەرنجی جۆنگکووک ی پێڕابکێشێت وە جۆنگکووک ئەیزانی
نێڤادا / ئەچین بۆ کوێ؟
جۆنگکووک / ئەتەوێ بچیت بۆ کوێ؟
نێڤادا / ئایا برسیتە ؟ ئەڵێیت چی بچین نانی ئێوارە بخۆین ؟
جۆنگکووک / تۆ ئەزانی خواردن دروستبکەیت ؟
نێڤادا / من باش نیم بەڵام ئەتوانم ھەوڵبەم

نێڤادا سەیری سەوزە و گۆشت و میوەکانی بەردەمی کرد ئێستا نازانێ چیبکات چەقۆکەی ھەڵگرت و بە بێزەوە گۆشتەکەی ئەبڕی تا ئێستا چەند پارچەیەکی لێکردۆتەوە

نێڤادا  هەر زانیارییەکی پێشووی لەبارەی چێشت لێنان هەیبوو، بیری خۆی هێنایەوە کاتێک بیری هاتەوە باوکی بەڕاستی چێشتلێنەرێکی باش بوو زۆرجار خواردنی بۆ دروست دەکرد نێڤادا کچێکی بچوک بو وە سەرسام بو بە خواردنەکانی بەردەوام پرسیاری ئەوی لە باوکی ئەکرد چۆن دروستی کردوە وە ئەویش پێکھاتەکانی بە نێڤادا وت  ئەوە زۆر لە مێژە  نێڤادا  ھەوڵی ئەدا لەبیری بێتەوە
نێڤادا /  تۆ ئەکێکی مەترسیدار ئەکەی وەک مردن وایە کەواتە ئەمە چیە ھەر زەڵاتەیە بۆم ئەوەنە ئاسانە
نێڤادا  لەسەر مێزی نان خواردنەکە چاوەڕێی جۆنگکووک  بو لە کۆتیدا ھاتە خوارەوە نێڤادا  تەنھا چەند خواردنێکی سادەی کۆری ئامادەکردبوو جگە لەوە ئەوە یەکەم جارە دروستی بکات ھەستی بە دودڵی ئەکرد نێڤادا  خێرا چوە شوێنەکەی خۆی کاتێک گوێی لە کەسێک بو ئەھاتەخوارەوە
جۆنگکووک / تۆ ھەموو ئەمانەت دروست کردوە؟
نێڤادا / بۆ تاقیناکەیتەوە؟
جۆنگکووک / بێگومان ، زۆر تامەزرۆیم
جۆنگکووک کەمێکی خوارد و سەری بەرزکردەوە
جۆنگکووک /من بەڕاستی حەزم لێیەتی
نێڤادا دڵی زۆر خێرالێی ئەدا خەریک بو ئەھاتە دەرەوە ئەوە یەکەم جارە کەسێک تامی خواردنەکەی بکات و ستایشی بکات
جۆنگکووک / ئەوە خواردنەکانی دایکمم بیرئەخاتەوە
نێڤادا / دایکت چ جۆرە کەسێک بوە؟
جۆنگکووک / ئافرەتێکی جوان بوو چەند ساڵێک پێش ئێستا مرد
نێڤادا / ببورە
جۆنگکووک /دایک و باوکم بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بێ ھیچ شتێک عاشق بوون تا دواجار کۆتایی هات دایکم لە خێزانێکی مافیا لە دایک بوە مافیای ئەوان لەگەڵ مافیاکەی باوکم دوژمنی یەک بون ھەردوو خێزانەکە شەڕیان کرد لەسەر من وە جەنگ دەستی پێکرد وە مافیاکەی باوکم بردیەوە من لەگەڵ باوکم ئەژیام وە باوکم ڕێگەی بە دایکم یابو بمبینێت باوکم بە زەحمەت منی کردبوو بە بیانو بۆ ئەوەی دایکم ببینێ
نێڤادا / دایکت چۆن مرد؟
جۆنگکووک / باوکم تەقەی لێکرد وە لە ھەمان کاتدا دایکم تەقەی لە باوکم کرد
نێڤادا / ئەوە .... بەڕاستی خەمناکە
جۆنگکووک / وەک چیرۆکی ڕۆمیۆ و جولێت کۆتای ھات

جونگکوک سەیری چاوەکانی نێڤادا ی  کرد کە چاوەکانی مەستیان  دەکرد.
وەک ئەوەی بتوانێت  ڕێگای ڕاست لە  ئەوەوە ببینێت
جۆنگکووک / بۆچی نان ناخۆیت؟
نێڤادا / من پێشتر خواردومە واتا کەمێک پێش ئێستا
جۆنگکووک / لوتت خوێنی لێدێت
کلێنسێکی یا بە نێڤادا
نێڤادا / ھەندێک کات ئەوە ڕوئەدات ھیچ نیە بیگەران مەبە
جۆنگکووک / تۆ زۆر کارەکەیت وە نانیش ناخۆیت
نێڤادا / پێموایە ئێستا کەمێک ئەخۆم
نێڤادا زوو نانەکەی تەواو کرد جۆنگکووک یش بە مۆبایلەکەی لەگەڵ کەسێک قسەی ئەکرد نێڤادا سەری خستبۆیە سەر مێزەکە و سەیری جۆنگکووک ی ئەکرد دوای کەمێک بە ھێواشی چاوەکانی داخران وە جۆنگکووک  تێبیبی کرد بۆیە بە شێوازی بوک ھەڵی گرت و بردی بۆ ژورەکەی خۆی لەسەر جێگاکەی خۆی داینا
جۆنگکووک / ئەوە بە مەبەست بو ، ئەتوانم بڵێم کە ھەستاویت
نێڤادا  کەمێک پێکەنی و چوای داخستەوە وە پەنجەکانی جۆنگکووک ی گرت و نزیکی کردەوە لە لێوی کە خەریک بوو بەری بکەوێت و دەستی لێبدات
جۆنگکووک  بە ھێواشی چرپاندی بە گوێی نێڤادا یا
جۆنگکووک / ئەوە سەختە کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم
جۆنگکووک  لە تەنیشتی پاڵکەوت چونکە زۆر باشتربو بخەون چونکە ئەزانێ نێڤادا  ماندوە وە خۆشی ھیلاکە
{ئەو شەوە دوای ماوەیەکی زۆر پێم وایە ئەتوانم بخەوم بە ئارامی بەیانی ھیچ ئەرکێکم نیە کە بیکەم لە ئاژانسەکە هەروەها کارێکم  نەبوو کە پلانی بۆ دابنێم لە مافیاکە ئەتوانم بخەوم وە ئەزانم کەسێک لە تەنیشتمەوەیە کەسێک کە ئازارم نادات  کەسێکە کە ئەتوانم متمانەی پێبکەم بەڵام من بۆم دەرکەوتوە کە ئەو کەسێکە کە نابێت ھەرگیز متمانەم پێبکات وە ئەوکەسەش ئەیڕوخێنێت لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەم بیرکردنەوانە لە مێشکمدا وە دەستێکی گەرم دەستمی گرتوە زەردەخەنەم کرد کاتێک ڕوخسارە خەمبارەکەم شاردەوە من خەوم لێکەوت}

نێڤادا ھەستا و سەیری تەنیشت خۆی کرد کە ھێشتا جۆنگکووک ی لێبو کە خەریکی شتێک بو بە لاپتۆپەکەی وەک ھەمیشە کار ، جۆنگکووک تێبینی نێڤادا ی کرد
جۆنگکووک / بەیانی باش
نێڤادا / بەیانی تۆش باش
جۆنگکووک / پێم وانیە ئەم بەیانیە بۆ تۆ باش بێت
نێڤادا / بۆ وا ئەڵێیت؟
جۆنگکووک / پلانەکەی تۆ ئەوەیە ڕفاندنی کچەکە بکەینە ئامانج
نێڤادا / بەڵی، ئەوە مەحاڵە؟
جۆنگکووک / ئێمە ڕفاندومانە
نێڤادا / کەواتە کێشەکە چیە ؟
جۆنگکووک / تۆ ئەزانی کچەکەی کێیە؟
نێڤادا / نا سەیری زانیاریەکانیم نەکرد
جۆنگکووک / لەم کەیسەیا نابێ پەشیمانبیتەوە دواتر
جۆنگکووک فایلەکانی دا بە نێڤادا وە ھەستا و سەیری کرد بەڵام چاوی کرایەوە
نێڤادا / نەخێر ئیتر
جۆنگکووک / ئێستا لە بەشی ئەشکەنجەدان ە
نێڤادا خێرا ھەستا و پێڵاوەکانی لەپێ کرد وفڵچەی دان شۆرد نەکەی ھێنا جانتاکەی ھێنا و بەپەلە چوە دەرەوەی ژورەکە وە بە قادرمەکان ھاتە خوارەوە کە ھێشتا ددانی ئەشوات کاتێک لەناکاو بەر کەسێک کەوت، ئەوە شوگا بوو، شوگا بە بێباوەڕی سەیری کرد
شوگا /فڵچەکەت تەڕ ناکەیت؟
نێڤادا /ببورە بەڵام من پەلەمە
شوگا / دەربارەی گرەوەکە.....
نێڤادا / دواتر لەگەڵت ڕێکئەکەوم
بە ھێواشی شوگا ی لەسەر ڕێگاکەی لابرد و ڕۆشتە دەرەوەکە جینی بینی بە پەبجەی سویچی سەیارەکەی ئەخولاندەوە و یاری پێئەکرد
نێڤادا / دواتر بۆت ئەگەڕێنمەوە
نێڤادا کلیکی سەیارەکەی برد
جین/ ھێییییی تۆۆۆۆۆۆ
پێش ئەوەی ھاوارەکەی تەواو کات نێڤادا ڕۆشت و جێیھێشت
جین / ئەو کچە ....
نێڤادا گەیشتە ڕێڕەوی ئەشکەنجەدانە لە خۆیەوە دەرگای ئەکردەوە و دای ئەخستەوە ئەگەڕا بەدوای ئەو کەسەی ئەیەوێت لە ئێستایا ھەموو شتێک پشتگوێ ئەخات
لە کۆتایدا کۆتا دەرگای کردەوە کچەکەی بینی وە ھۆسۆک لەسەر کورسیەک دانیشتبو وە کچەکەش لەسەر کورسیەکی کە دانیشتبو کە دوو پیاو وەستابون لە تەنیشتی
نێڤادا ڕۆشتە ژورەوە
نێڤادا / کوڕینە بەسە من داواتان لێ ئەکەم بەجێیبێڵن
ھەردوو پیاوەکە سەیری ھۆسۆک یان کرد وە ھۆسۆک پێی وتن بڕۆن وە ڕۆشتن
؟؟؟/ نێڤادا تۆ چی ئەکەی ....
نێڤادا / ھەموو شتێک باشەبێت ئایرین من لێرەم
ئایرین / نێڤادا تۆ باشی ؟
نێڤادا / ئەبێ من ئەو پرسیارەت لێبکەم ؟
ئایرین / تۆ وادەرەکەوێت ناسراوبیت لای ئەمکەسانە و ئەم شوێنە چونکە ئێرە شوێنێکی تەندروست نیە بۆیە من ئەو پرسیارەم کرد تۆ باشی ؟

نێڤادا / من باشم تۆ پێم بڵێ دەربارەی خۆت تۆ ڕفێندراویت لە لایەن مافیاکەمەوە
ئایرین / ئا وایە ئەو کەسە پێی وتم بۆچی
نێڤادا  سەیری دواوەی کرد کە ھۆسۆکی لێبوە   پێئەکەنی
ھۆسۆک / ئەو ئەناسیت؟
نێڤادا / بەڵێ ، ئەتوانم لێرە بیبەمە دەرەوە ؟
ھۆسۆک / ناتوانیت تا ئەو کاتەی پەیوەندی بە ئامانجەکەمانەوە ئەکات و چیمان ویست ئەیڵێت وەک پلانەکە
نێڤادا  / ھەرچیەک بێت بڕۆ
نێڤادا  ئایرینی ھەستاند
ھۆسۆک / ئەیبەیت بۆ کوێ ؟
نێڤادا / ئەیگەڕێمەوە ماڵ  ئەوە تاکە شوێنە کە ترسناک نیە
ھۆسۆک / دڵنیایت؟ کوڕەکان ئەمڕۆ لەماڵن ؟
نێڤادا / کەواتە چی بکەم ؟
ھۆسۆک / دواتر بێکەوە ئەڕۆین

شوگا / تۆ شێتبویت؟!! ئەو کچەت ھێناوە بۆ ئێرە !!!!
شوگا ھەر ھاتوچۆی ئەکرد دودڵ دەرەکەوت وە ھۆسۆک دوبارە سەیری تەلەفیزیۆنی ئەکرد وە  جۆنگکووک  خۆی پیشان نەدا
لەو کاتەیا ئایرین لە ژورەکەی نێڤادا بوو ھاواری کرد جین ھەستا
جین / خوایە گیان من برسیمە پێویستم بە خواردنە
جین  ڕۆشت بۆ چێشتخانە
شوگا/ کەواتە ھیچ کەسێک بە جدی وەری ناگرێت؟
نێڤادا / شوگا من گرەوەکەم بردەوە  تۆ وتت کە گوێ لە من ئەگریت
شوگا / لەبەر  ئەوەی تۆ براوەیت ئەو کچە لەبری ئەوە هیچ ناکات ئێستا ٢ کاتژمێرە دەگری
ھۆسۆک /کچە داماوەکە تازە زانیویەتی باوکی خۆی دزی ئەکات وە باوکی تەواو ساختەیە
نێڤادا / من ئەزانم ئەو زۆر باشە وە زۆریش دڵنیام ھیچ شتێکمان لێ تێکنایات
ھۆسۆک / ئەو ھیچ ھەڵبژاردەیەکی نیە گەر پێویستیش کات زۆری لێئەکەین
نێڤادا / ھیچ پێویست بەوە ناکات  من ئەچمە سەرەوە قسەی لەگەڵ ئەکەم

نێڤادا گەیشتە سەرەوە، بەڵام لەبری ئەوەی بچێتە لای ئایرین هەنگاوی نا بۆ ژووری جونگکوک. سەیری دەوروبەری کرد  ئەویش لەوێ نەبوو
بە ھێواشی دەرگاکەی داخست شانسی ھەبو شوگاش لە خوارەوە  نیگەرانی  ئەم بارودۆخەیە ئێستا کاتێکی باشە پەیوەندی  بکەم بە KIA
بێگومان تەلەفونەکەی تۆمار ئەکرێت بەڵام نێڤادا  کەمێک فێری ھاک کردن بوە  نێڤادا  خێرا  مۆبایلەکەی ھەڵگرت و ژمارەکەی نوسی پاشان چاوەڕێبو ھەڵیبگرن
؟؟؟/ کێیە؟
نێڤادا / لە بریکار ٠٠٧ بۆ بریکار٠٠٢
تایھیۆنگ/ وا پلانمان دانابوو تیمێک بنێرین و ئەرکەکەت وازلێبێنیت و لەبیری بکەیت
نێڤادا / ئەو قسانە بێسودانە بۆستێنە تەنھا ٣٠ چرکەم ھەیە دواتر پەیوەندیەکم تۆمار ئەکرێت
تایھیۆنگ/ بەردەوام بە
نێڤادا / خاڵی دوەمیشم ئەنجام دا
تایھیۆنگ / باشەبەڵام پرسیارێکم ھەیە ؟
نێڤادا / ٢ ڕۆژی کە لە شوێنێکی قەرەباڵغ با یەکببینین
لەو کاتەیا جۆنگکووک  بەرەوە دەگاکە ئەھات خەریکبوو بیکاتەوە بەڵام نەیکردەوە
تایھیۆنگ / ھەرگیز لەبیری نەکەیت کە کێیت!
نێڤادا /بریکار ٠٠٢ ئەزانم کێم  وە نیگەران مەبە من باش ئەزانم چی ئەکم بۆ ئەرکەکەم  وە چۆن ئەوە بەدەست ئەھێنم
جۆنگکووک  دەرگاکەی کردەوە گومانەکەی بوو بە ڕاست.
ئەوەی نەیدەویست بیبینێت بینی لەو کاتەیا نێڤادا  تەلەفونەکەی  داخستەوە  گوێی لە دەنگی کرانەوەی دەرگاکە بو نەخێر ئەوە زۆر خراپە

تۆ بریکاری؟!!!



بەردەوامە .....

Comment