⁴⁰||تڪایەمتمانەم پێبڪەن

لینی بەدەستە لەرزەکەی ئەو گۆزە باریک و بچوکەی کە ڕەنگێکی ئاڵتونی هەبوو هەڵی گرت و دایەسەری
هانبۆنسوک ، بەترسەوە هەموو گیانی دەلەرزی هانبۆنگسو بۆچەند ساتێک دەستی بەسەریەوەگرت لەبەر ئازار پاشان بەرەو لینی ڕۆیشت و چەندین زلەی لێدەو لەقەی لەسکی دەدا لینی بەئازارەوە
دەستی بەسکیەوە گرت کە دەکولایەوە.



لانیش کەلەناو شۆکابوو فرمێسک لەچاوی دەهاتە
خوارەوە هانبۆنسوک لە لینی دوورکەوتەوەو دوبارە
بەرەو لانی ڕۆیشت بەڵام لینی کۆڵی نەداو هەڵسایە
وە سەر پێ بەئازارەوەبەوقڵی هەناسەیە خێرای دەدا
یەوە لینی پڕ بەدەنگی هاواری کرد و بۆ جاری دووەم
بەتوند گۆزەکەی دالەسەری هانبۆنسوک بەڵام جارێک
ناو دووجار نا چەندین جـار ئەم شتە دووبارە بۆیەوە
هانبۆنسوک کەوتە سەرزەوی بەئازەرەوە بەڵام لینی
هێشتا کۆڵی نەداو ڕۆیشت و لەسەر سکی دانیشت
و دووبارەو سێبارە ئەو شتەی دەدا بەڕووخساری
کاتیک فرمێسک لەچاوی دەهاتە خوارەوە.







تا دەنگێک ئەوی وەستاند"تۆچیەکەی!!"دەنگی تایهیۆنگ ئەوی وەستاند لینی سەری بەرز کردەوەو
وەستاو سەیری نامجون و جیمینی کرد کەلە شوێنی خۆیان بەشۆکی وەستا بوون وە جیمین کەلەدوایان
خەریکی مۆبایلەکەی بوو هاتە ژوورەوە بەڵام لەگەڵ
بینینی ئەم شتا هەموان شـۆڪ بوون.




لینی بەخۆشەویستیەوە چاوی ڕۆیشتە سەر یۆنگی
هەڵسایەوەو بۆ ئەوەی باوشێکی توند لەباوکی بداو
داوای لێبووردنی لێ بکا کە بەهۆی ئەوەوە ئەو هەموو ئازارەی چەشتوە بەڵام لەگەڵ نزیک بونەوەی و هەرکە وتی "بـاوڪە بـبـ.." زلەیەکی بەهێزی بەرکەوت لەلایەن یۆنگی کەوای کرد دوو هەنگاو بچێتە دواوە لینی فرمێسکەکانی زیاتر بوو سەیری
تایهیۆنگی کرد بەرەو ڕووی ڕیشت لەبەردەمی وەستا.






"کاکە تایهیۆنگ ببورە من ئەزانم تۆ بێتاوانی ببورە
کاکە تایهیۆنگ سەیرکە من دایکەم ڕزگار کرد لەو پیاوە خراپە"لینی بەگریانەوە دەستی ئەجوڵاند بۆ
تێگەیاندنی تایهیۆنگ بەڵام زلەیەکی بەهێز تری بەر
کەوت لەلایەن تایهیۆنگ بەڕادەیەک هەستی بەسڕ بوونی ڕوومەتی دەکرد جێ پەنجەکانی تایهیۆنگ
لەسەر ڕووخساری لینی دەرکەوت لینی کەکەوتە
سەر زەوی بەگریانەوە دەستی بەشوێنی زلەکەی
گرت سەیری لای ڕاستی کرد کە لالی بەبێ هۆشی سەری زۆر بەخراپی بەرمێزەکە کەوت بوو دواتر
چاوی ڕۆیشتە سەر لانی کە لەشۆکێکی گەورەبوو
ڕاستیەکانی بۆ قبووڵ نەدەڪرا.




لینی هەڵسایەوەو هەربەرەو لانی ڕۆیشت لەسەر چۆک لەبەردەمی دانیشت و بەدەستەخوێناویەکانی
دەستی لانی گرت بەگریانەوە سەیری دەکرد.






"دایڪە ، دایڪە ئەوان متمانەم پێ ناکەن بۆیان
باس بکە هەموو ئازارەکانی خێزانەکەمان بەهۆی
ئەو پیاوەپیسەبوو بەناو مامە دایکە تخوا قسەبکە
شتێک بڵێ بێدەنگ مەبە تخوا دایکە"لینی بەگریانە
وە وەی جیمین بەرە هانبۆنگسوک ڕۆیشت وهەرزوو پەیوەندی بە ئەمبووڵاسەوەڪرد وە تایهیۆنگیش
بەرەو لالی ڕۆیشت و سەری خستە سەرکۆشی لەڕووخساری دەدا بۆ ئەوەبەهۆش بێتەوە بەڵام
بێسود بوو لانیش مێشکی لەنێو شۆکێکی گەورە
بوو یۆنگی بەتوڕەی دەستی لینی گرت و هەڵیساندە
وە بەتوڕەی قسەی کرد و دڵی لینی نازداری پارچە پارچە ڪرد.






یۆنگی بەتوڕەی وتی"ڕاستیان ڪرد وتیان تۆ شومێکی بۆ خێزانی ڪۆستیڤ من باوەڕم نەکرد
زۆر گەمژە بووم باوەڕم نەکرد چونکە ئێستا زانیم
کە تۆ تاکە بەڵای هۆکاری هەموو ئازار و سەختی و ناخۆشیەکانی ئەم خێزانەی بەنەفرەت بیت هەموو
شتێکم قبووڵە تەنها تکایە دوای ئەوەی لێرە ڕۆیشتی
مەگەڕێوە من تۆم ناوێت نامانەوێت کچێکی شومان
ناوێت بەنەفرەت بیت هەرگیز نەگەڕێیتەوە ئێرە" یۆنگی کەدەستی لینی بەدوای خۆی ڕادەکێشاو ئەو
قسانەی دەکرد هەموان زۆر بەڕوونی گوێیان لەقسە کانی بوو بەڵام ئەوان باوەڕبە ئەوەدەکەن کە بینیانە نەوەک ئەوەی لینی دەڵێت.






هەرکە یۆنگی ئەوی فڕێدا بەتوندی کەوتە سەرزەوی لەبەر ئازاری شوێن برینەکەی بەتوندی ناڵاندی ئەو تەنها 2 مانگە ئەو نەشتەرگەورەیەی تێپەڕاندووە
ئەمانە بۆ برینە قوڵەکانی زۆر بوو لینی بەچاوێکی
پڕ ئازار و پڕ فرمێسک لێی دەڕوانی و دانە دانە فرمێسکەکانی دەکەوتنە خوارەوە یۆنگی بۆکۆتا
جار سەیری ئەو کچە بچکۆلانەی کرد کەچۆن بە
ئازارەوە سەیری دەکات و پاشان یۆنگی بەتوندی
دەرگاکەی داخست کە دەرگاگەورەو پتەوەکە لەریەوە لینی بەتوندی چاوی نوقاند.







"بۆچی خودایە!!"یەکەم شت بوو لەدەمی
لینی هاتە دەرەوەو سەیری ئاسمانی کرڕ.









***



"دکتۆر مامم چۆنە پێم بڵێ باشترە"جیمین بەخەم خۆری وتی دکتۆرەکان هەناسەیەکی قوڵیان هەڵمژی.






"سەری زیانێکی زۆری بەرکەوتوە ئەبێ چاوەڕێی
ئەوە بڪەین تاکو خۆی بەهۆش دێتەوە وە خاتو
لالیش ئێستا باشترە دەتوانن بیبەنەوە وە لەگەڵ دکتۆری خاتو لانی قسەم کرد ئەو تەنها لەنێو شۆکێکی گەورەدایە دەبێت چاوەڕێ بین تاکو ئەو شۆکە تێدەپەڕێنیت"دکتۆرەکە دڵنیای داو ڕۆیشت یۆنگی بەشۆکی دانیشت دەستی بەڕووخساریدا
هێنا تایهیۆنگیش دانیشت دەیوت لینی وانەبوو ژیانی دەوڵەمەندی ئەوی گۆڕی؟!.











***






لینی بە پێیە پەتیەکانی بەسەر شەقامەکە دەڕۆیشت
و فرمێسک لەچاوی داهاتە خوارەوە بەوشەوە تاریکە
بەدەنگ دەگریا و هەنسکی ئەدا هەموو شوێنێک بە تەواوی چۆڵ بوو تەنها دەنگی گریانە بەرزەکانی لینی دەبیسرا کە لەگەڵ هەر هەنگاوێکی فرمێسکەکانی زیاتر و زیاتردەبوو.









دووای ماوەیەک گەیشتە شوێنێکی چۆڵ!!





"ئای خوایە گیان ئەوە لینی بێ ڕەگە"کچێک وتی.
"هاوڕێیان لینی بێڕەگ هات"کوڕێکی تر وتی هەموان لەدەوری خڕبوونەوە.







"سڵاو هاوڕێیان"لینی
بەسەوتێکی نوساو لاواز وتی.





"سڵاو لەتۆیش دادە لینی"هەموان پێکەوە وتیان
زیاتر لە 20 بۆ 25 کەس دەبوون تێکەڵ لەکوڕ و کچ
هەموویان بێ خێزان بوون و منداڵی سەر شەقام بوون وە هەموو منداڵێکی سەر شەقام زۆر بەباشی
بێ ڕەگەکان دەناسن.






"دەتوانم ماوەیەک لێرەبم"لینی سەری هێنایە خوارەوەو وتی ماوەیەک هەموان سەیری یەکیان
کرد ئەیان پرسی ئاخۆ تایهیۆنگ و هانسو و هۆسۆک
کە بۆ خولەکێک لە لینی دوورنەدەکەوتنە کوان.





"بێگومان دادە ئەوەکەی قسەیە"کوڕێک وتی لینی سەری کەمێک بۆیان دانواند و سوپاسیانی کرد.







لەسەر کورسیەکە دانیشت و سەیری ئاسمانی کرد
فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوەوبەهەنسکەوە وتی
"من دەبوو لەمێژە ئەو ڕاستیەم قبوڵ کردایە کە
من بێ ڕەگم کەچی من خوشک و براکانیشم لە دەست دا باوکم ڕاستەکات من تەنها کچێکی شومم"لینی لەگەڵ هەرقسەیکی فرمێسکی
ئەڕشت و سەیری ئاسمانی دەکرد.











********

لەماڵ نیم لەنێو سەیارمەم ئەم پارتەم نوسی
ئێستایش والەسەیتەرەین مردم خوایە لەکۆتای
تەواو بوومم کەی خەتم هاتە بەڵێن بێت یەکەم
شت بیکەم پۆست ڪردنی ئەم پارتەبێت.

Comment