³⁵||ئـازادی





"من،من،م،م،من"تالی زمانی تەتەڵە ئەکرد چەقۆکە لەدەستێ کەوتەخوارەوە بەشۆکەوە سەیری ئەوکە سەی دەکرد.








"دوورکەوە نەفرەتی"ئەوە سۆنگ بۆنگ بوو هاواری کرد بەتوڕەی و پاڵی بەشانی تالی دا،تالی کەوتە سەر زەوی سۆنگ بۆنگ بەخێرای لەسەر چۆنک دانیشت و بەزلەی بچوک لەڕووخساری لینی دەدا.





"لـ،لـ،لـ،لـینی چاوەڪانت بڪەوە تڪەیە سەیربڪە من لێرەم تڪایە چاوەڪانت بڪەوە"
سۆنگ بۆنگ بەترسەوە لێی دەڕوان هەستی بە هاتنە دەرەوەی دڵی دەڪرد بەخێرای چاکەتی پۆلیسیەکەی داکەند بەتوندی لەسەر سڪی لینی داینا.








"سەرباززز هەرئێستااا ئەمبووڵاسی زیندان ئامەدەبڪەن خێراا بکەن"سۆنگ بۆنگ هاواری کرد
و لینی هەڵگرت لەشێوەی بووک لەگەڵ هاواری سۆنگ بۆنگ هەموویان کۆبوونەوەو شۆک بوون
بەبینینی لینی بەم شێوەیە وە موهان فرمێسک لە چاوی هاتە خوارەوەو بچپە وتی ڪچم.










دووای ئەوەی بە ئەمبووڵاس لینیان گەیاندە باشترین و ڕاقی ترین نەخۆشخانەی کۆریاکە باشترین دکتۆرە کان لەوێ دەست بەڪارن وە دوای ئەوەی گەشتن هەر زوو لینی برایە ژووری نەشتەرگەری.




وە لەلایەن بنکەوە خێزانی کۆستیڤ ئاگادار کرانەوە لەم ڕووداوە هەر زوو ئەوانیش گەشتنە نەخۆشخانە
لانی بەگریانەوە بەرەو سۆنگ بۆنگ ڕۆیشت.








"کچەکەم کچەکەم چۆنە چۆن وای لێهات ها"
لانی بەگریاوە بەرەو سۆنگ بۆنگ ڕۆیشت یۆنگی
بۆ ئارام کردنەوەی باوشی لێیدا لەکاتێک خۆی هیچ باش نەبوو وە زۆر ترسابوو.









"نازانم ئەو ماوەی 1 و نیوێکە لە ژووری نەشتەر گەریە هیچ هەواڵێکی نیەزیندانیەک بەناوی کڵێس تالی دوو جار چەقۆی لێدا"سۆنگ بۆنگ کە چاوی پڕ ئاو بوو سەیری خوارەوەی دەکرد ئەو دەترسا لینی
شتێکی لێ بێت ئەو لەماوەی ئەم ساڵە لەیەک بینین لینی زۆر بەدڵبوو وە تەواوی ساڵەڪە لینی وەڪ خولیایەک بوو بۆ ئەو دەستی کرد بوو بە خۆش ویستی ئەو.








جۆنگکوک و تایهیۆنگ و نامجون و هانسو بە شێوەیەک ئەیان ویست جیمین بکوژن سەیریان دەکرد جیمین تەنها سەیری کاردانەوەی سۆنگ بۆنگی دەڪرد لانی کەوتە سەرچۆک و فرمێسکی
ئەڕشت لەخۆیە پرسی تاکەی بەرگەی ئەم ئازارە بگرێت تاکەی؟!،یۆنگیش لەسەر چۆک دانیشت و لەنێو باوشی نوقمی ڪرد.







دووای ماوەیەڪی زۆر دکتۆر هاتە دەرەوە هەر زوو لانی هەڵسایەوە بەهەنسکە قورسەکانی نامجون و جیمین و هاسنو و جۆنگکوک چاوەڕێی وشەیەک بوون وە بۆنگیش.








"دکتۆرە کچەکەم چۆنە باشە شتێکی لێ هاتوە شتێکم پێ بڵێ چی بووە"یۆنگی بەشڵەژاوی وتی.









"ئارام بنەوە برینەکەی قوڵ بوو بەڵام سەرەنجاو ئەو باشە ئێستا دوای نەشتەرگەریەکی قورس و خوێن لەدەستدانێکی زۆر"دکتۆرەکە دڵنیای تەندرو ستی لینی داوو هانسو و لانی هەناسەیەکی قوڵی پڕ ئاسودەیان دایەوە یۆنگی دەستی بەڕووخساریدا هێنا و نامجون دەستی لەسەر شانی جۆنگکوک و تایهیۆنگ دانا ئەوانیش باوشیان بەیەک کرد وە دڵنەوایەکی دڵخۆشیکەر.












"ئێستا دەیبەینە ژووری چاو دێری چڕ تا ئەوکاتەی خاتوو لینی بەئاگادێت پاشان ئەیبەینە ژووری ئاسای بەڵام ماوەیەڪ دەبێ میوانی ئێمە بن"
دکتۆرە ڕووخۆشەکە وتی و نامجون و سوپاسی کرد پاشان ڕۆیشت جیمین تەواوی کاتەکە بێدەنگ بوو بۆنگی بەدڵخۆشی فرمێسکی چاوی سڕی سەری بەرز کردەوە هەرکە سەری بەرز کردەوە جیمین چاوی لەسەری لادا بەشێوەیەکی سارد سەیری زەویەکەی دەکرد دەستی لەنێو گیرفانی بوو.









"بەو پۆلیسانە بڵێ کە ئێرە جێبهێڵن چونکە لینی بەفەرمانی یاسای و فەرمانی دادگا بەیانی ئازاد دەکرێت وە خۆتیش لێرە بڕۆ سوپاس"یۆنگی بەشێوەیەکی توڕە بە سۆنگ بۆنگی وت وە جیمین ئەوەی زۆر بەڵبوو بەشێوەیەکی پڕ کەیف سەیری بۆنگی کرد سۆنگ بۆنگی چاوی ڕۆیشتە سەر جیمین وەک ئەوەی بەچاو لەیەکترتێ بگەن بەشێوەیەک لە یەکتریان ئەڕوانی وەک ئەوەی بیانەوێ یەکتر بکوژن وە جیمین و نامجون هەر زوو تێگەشتن نەک بەس ئەو دوانە هەموان تێگەشتن و سەیری ئەو دوانەیان دەکرد جیمین هەنگاوێک نزیک بۆیەوەو وە بۆنگیش
لەبەردەمی یەکتری وەستان.










"کەواتە چیتر کارت لێرە نەماوە ئێستایش ئێرە جێ بهێڵەو بڕۆ"جیمین بۆتۆنێکی پڕ کەیف و ڕووخسارێکی سارد لێی ئەڕواند.







"هەھ،تۆکێ تا بەمن بڵێی چی بکەم و چی نەکەم ئەتوانم ئێستا بتخەمە زیندان بۆیە بزانە لەچ ئاسـ"
قسە توڕەو جدیەکانی بۆنگی بڕدرالەلایەن جیمین.










"سەیری من بکە کوڕی بچوک یەک باسی ئاست مەکە چونکە ئێمە لەیەک ئاست نین من پاڕڪ جیمین کۆستیڤم تۆیش تەنها ئەفسەرێکی وە بەڵێ تۆ ئێستا لە ناو نەخۆشخانەی جۆڵدرێڪ وەستاوی کە مووڵکی خێزانی کۆستیڤە وەتۆ ناتوانی من دەزگیر بڪەی بۆیەیش لێرە بڕۆ خۆت هەڵمەواسە بە لینی وە تێگەشتی لەمەبەستم جەنابی ئەفسەر"
جیمین بەگاڵتەجاڕی لەکۆتای قسەکانی باجی پۆلیسی سەرشانی سۆنگ بۆنگی چاک کرد سۆنگ بۆنگ بەتوڕەی شانی لە شانی جیمین داو ڕۆیشت وە پۆلیسەکانیش بەدوایدا جیمین زمانی بەناوەوەی دەمی هێناو بەگاڵتەجاڕی دەستی خستەگیرفانی.










"وە تۆیش خۆت مەکە خاوەنی لینی"
لەگەڵ قسەکەی هانسو زەردەخەنەی پڕ کەیفی جیمین کاڵ بۆیەوەو بەشێوەیەکی سارد سەیری هانسوی کرد.












***






لینی بەهێواشی چاوە سەوزەکانی کردەوە چەند جارێک چاوی ترووکاند تا ئەو تەڵخیەی چاوی نەما
پاشان یەکەم شت بینی ڕووخسارە پڕ خەم و دڵخۆشیەکەی لانی بوو.





"قژ لولەکەم چاوەجوانەکانت لەکۆتایدا کردەوە
ئازارت هەیە دەتەوێ بانگی دکتۆر بکەم"بەخۆشە ویستیەوە لە لینی ئەپرسی لینیش لەبەر ئازار تەنها سەری لەقاند یۆنگی هەرزوو ڕۆیشت بۆ بانگ کردنی دکتۆر هانسو لەلایەکەی تری لینی دانیشت.







"بچکۆلەکەم زۆرت ترساندین"هانسو بەخۆشەویستیەوە ماچی نێو چاوانی کرد.








وەدواتر تایهیۆنگ ماچی نێو چاوانی کرد و پاشان ماچێکی دەست لەلایەن جۆنگکوک و هیوای سەلامە تیەک لەلایەن مامە خۆشەویستەکەی نامجون وە چاوە سەوزەکانی لینی ڕۆیشتە سەردووچاوی ڕەش.









ئەو دارستانە سەوزەو و ئۆقیانوسە ڕەشە تێکەڵی یەک بوون و بەقوڵی سەیری یەکیان ئەکرد لینی سینگی بەرز و نزمی ئەکرد جیمینیش بەبێدەنگی لێی دەڕوانی ئەوان نوقمی ڕووخساری یەک ببون.











بەڵام جیمین بەدەنگە سارد و گڕەکەی هیوای سەلامەتی بۆخوارد و چاوی لادا لەسەری.







لینیش تەنها لێی دەڕواند تاوانی ئەو نیە کە هێشتا
خۆشی دەوێت دوای ئەو هەموو ئازارە دوای ئەو هەموو ئەوەی کەی بیستی دوای هەموو ئەوشتانەی کە ڕویدا ئەو هێشتا خۆشی دەوێت زۆری خۆشەوێ
خۆشەویستیەڪی ڕاستەقینە.









دووای ئەوەی دکتۆر لە تەندرووستی لینی دڵنیایانی
کردەوە کە ئێستا ئەو باشەو تەنها پێویستی بە پشو دانا وە دوای ڕۆیشتی دکتۆرەکە یۆنگی بەخۆشەو یستیەوە وتی ڪەوا ناڕۆیتەوە ئەو شوێنەپیسەو
هەر گیزیش نایەڵم بڕۆیتەوە.








وە لەکۆتایدا نامجون بەهێمنی لە لینی نزیک بۆیەوەو ماچی نێو چاوانی ڪرد و وتی.







"دەزانم،باش دەزانم ئازارت هەیەو کاتی ئەوەنیە
بەڵام تکایە لینی باسی ئەو شەوەمان بۆ بکە چی ڕوویدا هەمووشتێک باس بڪە تکایە"
نامجون بەنەرمی پێی وت لینی بۆساتێک بێدەنگ بوو پاشان بەقوڕگە نوساوەکەی بەهێواشی دەستی
ڪرد بەقسەڪردن.








"ئــەو شــەوە........










------------------------------------
کچینا ئەویش پارتی نوێ ئەکتیڤ بن ئێێ
ڤۆت و کۆمێنت بکەن و بیخەنە لیستی ڕیدینگ.

...

Comment