⁹||دایڪی ڪچەڪەت

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـانـی
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

----------------------------------------


"چیی ڕوو ئەدات لێرە"
نامجون دووبارە پرسیاری لێیان کردەوە.

"نـ.نـ.نـ.نامجون ئامە تایهیۆنگە هاوڕێی یۆنگی
ئـ.ئـ.ئـەوە تـایـهیۆنگە هاوڕێی یۆنگیە ئەوئەیەوێت پرسیارێکت لێ بکات تکایە وەڵامی دەوە"
لانی دەستی نامجونی گرت و لەبەردەمی
تایهیۆنگ وەستاندی تایهیۆنگ بەشێوەیەک
سەیری ئەکرد وەک ئەوەی بیەوێت بیکوژێت.




"سڵاو تایهیۆنگ من کیم نامجون"
بەبزەیەکی هێمن دەستی ڕاکێشا بۆ تەوقە
ماوەیەک وامانەوە بەڵام تایهیۆنگ وەک خۆی
وەستابوو بەڕقەوە سەیری ئەکرد نامجون
بەهێواشی دەستی دوورخستەوە لەتایهیۆنگ.



"بیری هیسان ئەکەیت"
تایهیۆنگ وەک خۆی وەستابوو
نامجون بزەکەی سەرلێوی کاڵ بۆیەوە.



"ئێ،ئەوە،بێگومان ئەوکوڕمە ئێ
ب،ب،بەڵێ بیری ئەکەم ئەوە چی پرسیارێکە"
نامجون تێک چو بەپرسیارەکە تایهیۆنگ
زەردەخەنەیەکی گاڵتە جاڕانەی کرد.

"ئێوە مرۆڤانی چەند پیسن بیرتە ئەوکاتەی هیسان و لینی تان لەگەڵ ئەوپیاوە نەفرەتیەی برات فڕێدا بیرتە بەهیسانـ'ت، وت تۆ چیتر کوڕی منیت و منت بینی لەهەرشوێنێک نزیکم نەبیتەوە بیرتە پێت وت کوڕی من نیت وهەرگیز کوڕم نابیت بیرتە پێت وت تۆ هەرگیز ناتوانیت ببیت بە ئەندامی خێزانی نەفرەتیەی کۆستیڤ هااا"
یەکەم جار تایهیۆنگ مستێکی بەهێزی لەنامجون
دا کەهەمووانی شۆک کرد وای کرد نامجون هەنگاوێک بچێتەدواوەو لێوە پڕەکەی کەمێک بریادار بێت هەموان شۆک بوون.




"وەڵامی پرسیارەکەم دەوە پیاوی پیس بیرتە هیسانـ'ت،بیرە هاا جوابی پرسیارەکەم دەوە"
بەتوڕەی قەمیسەکەی نامجونی گرت و هاواری کرد
بەسەری هەموان تەواو شۆک بوون.

"ئەوە تۆ ئاگاداری خۆتی کاکە تایهیۆنگ"
لالی بەگریانەوە وتی.

"تۆیش ڕێک وەک باوکە چەپەڵەکەتی
هەمیشە ئیرەیت بە شوێنی لینی ئەبرد"
لالی فرمێسکەکانی زیاتر بوو بەبێ بەوەڕی
سەیری تایهیۆنگی ئەکرد ئەوکات ڕاستە لالی
وابوو بەڵام ئەوکات ئەو تەنها منداڵێک بوو.

"تەواو گیانەکەم"
جۆنکوک باوشی لێیدا و لەباوشی
نوقمی کرد لالی هەنسکی ئەدا.

"ت،ت،تۆباسی چیەکەی هیسان
تۆ ئەزانی هیسان لەکوێیە"
نامجون بەسەرلێشێواوی
سەیری تایهیۆنگی ئەکرد.

"بەنەفرەت بن"
تایهیۆنگ ویستی بڕوا لانی توند دەستی
گرت و بەچاوی پڕ فرمێسک سەیری ئەکر.

"لانی تۆ وەک خوشکی گەورەی من وایت بەڵێن
بێت دواتر قسە ئەکەین ئێستا نا"
تایهیۆنگ ویستی بڕوا لانی لەسەر چۆک
دانیشت و توند قاچی تایهیۆنگی گرت.

"منەزانم تۆ شوێنی کچەکەم ئەزانی
نازانم یۆنگی چی کارێکی پیسی کردە
بەڵام سزای من مەدە پێم بڵێ هیسان و کچەکەم
لەکوێت قاچەکانت مەچەکەم تکایە تایهیۆنگ"
لانی بەگریانەوە ئەپاڕایەوە لەتایهیۆنگ هەموان
بەشێوەیەکی خەمناکانە سەیری لانیـ'ان، ئەکرد
تایهیۆنگ لەسەر چۆک دانیشت و بەهێواشی لانی
هەڵساندەوە بەهێمنی فرمێسکەکانی سڕی.

"بڕۆو شتێک بکە بەرت باسەرمات نەبێت"
تایهیۆنگ بزەیەکی هێمنی کرد لانی خەندەیەکی
گەورەی کرد بەخێرای هەڵسایەوەو لەماوەی خولەکێک چاکەتێک و کڵاوێکی کرد چونکە زۆر
سارد بوو دەرەوە بەخێرای برەو تایهیۆنگ ڕۆیشت
دڵی زۆر خێرالێ ئەدات.

جلەکانی لانی:

"ب،بابڕۆین"
لانی بە ئوومێدەوە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد
ویستیان بڕۆن جیمین و جۆنکوک و لالیش
ویستیان بەدوایان بڕۆن بەقسەکەی تایهیۆنگ وەستان یۆنگی ونامجون لەشوێنی خۆیان تاسابوون.

"تاکە کەس لێرە بۆیان هەیە لەگەڵ من بێن
لانی وجۆنکوکـ'ە،هیچ کەسێکی تری ئەم ماڵە
ئەو مافەیان نیە بێن لەگەڵم"
تایهیۆنگ بەسەوتێکی سارد و
قوڵ و بێ هەستانە دەر بڕی.

"ئازیزم مەگری تەواو باشە"
جۆنکوک ماچێکی نێو چاوانی لالی کرد
و بەدوای لانی و تایهیۆنگ ڕۆیشت دوای
لەبەر کردنی چاکەت و مل پێچەکەی.



...




"بەخێر بێیتەوە تایهیۆنگ"
هانسوو بەخەندەوە پێش وازی لە تایهیۆنگ کرد.

"سوپاس هانسو"
تایهیۆنگ بەبزەیەکی کەم وتی
ویستی بچێتە ژوورەوە.

"تای تۆ باشیت!"
هانسو بەپرسیارەوە سەیری ئەکرد.

"میوانمان هەیە"
هانسوو برۆکانی لێک نزیک کردەوەو
سەیری پشتەوەی تایهیۆنگی کرد سەرسام بوو.




لانی و جۆنکوک هاتنە ژوورەوە دوای ئەوەی
هانسوو بەخێر هاتنیانی کرد بۆ ژوورەوە بەڵام
چی ماڵێک ئەوە تەنها ژوورێکی گەورەبوو بەدار
درووست کرابوو کە پێشتر شوێنی مریشک بووە
ئێستا بەکرێی خانویەک ئەم چوار کەسە لێی ئەمێننەوە.




"ئەمە خۆیەتی"
لانی لە تایهیۆنگی پرسی کاتێک لەسەر کورسیەک دانیشت بوون واتا مێزێکی لێ بوو لەگەڵ کورسی بەدەوری.




"نا"
تایهیۆنگ بەکورتی وەڵامی دایەوە
کاتێک لانی مەبەستی هانسوو بوو
هانسوو بەتێنەگەشتوی سەیری تایهیۆنگی کرد.


"وەرە ئێرە هانسو"
تایهیۆنگ مەبەستی تەنیشت خۆی بوو
هانسوو لە کورسی تەیشت تایهیۆنگ دانیشت
کە لانی لەبەردەم تایهیۆنگ بوو جۆنکوکـ'یش لە بەرام بەر هانسوو بوو.



"ئەمە لانیـ'ە،هاوسەری یۆنگی ئەوەیش کوڕەکەیانە جۆنکوک ئەوان بۆیە لێرەن ـــــ"
تایهیۆنگ بەهێمنی پێیانی ناساند لەکۆتایدا
بێدەنگ بوو هانسوویش چاوڕێی بوو دووبارە
دەست بکاتەوە بەقسەکردن تایهیۆنگ بەهێمنی
دەستی درێژ کرد و دەستەکانی هانسووی گرت.


"لانی دایکی کچەکەتە وە
جۆنکوک برای کچەکەتە"
ڕووخساری هانسوو 90°
پلەگۆڕا تەواو تێک چوو.





"تۆ باسی چیەکەیت ئەم مرۆڤە
پیسانەچی کارێکیان هەیە لێرە ها
چۆن ئەمانە دێنیتە ئێرە لێرە بڕۆین هەر ئێستا"
هانسوو بەتوڕەی وشە ڕقەکانی دەربڕی ویستی
هەڵسێت بەڵام تایهیۆنگ توند تر دەستی گرت.




"ئەوان مرۆڤانی باشن و کچەکەی تۆیان زۆر
خۆشەوێت هەموو ئەمانەی ڕوویان داوە هەڵەی
لانی و جۆنکوکی تیانیە بەهیچ شێوەیەک تەنها
متمانە بەمن بکە «هەموو ڕووداوەکانی بۆ باس کرد» ئەوە هەموو شتێکە ئێستا هێمن بە"
تایهیۆنگ دوای باس کردنی هەموو ڕووداوەکان
هانسوو توڕەیەکەی ون بوو ڕووخسارێکی خەمباری
دەرخست ئەو دڵتەنگ بوو بەو ڕووداوانە.





"باوەڕ ناکەم من ئەو یۆنگیـ'ەم ، بە پیاوێکی
باش زانی کەچی ناپیاو دەرچوو"
هانسوو بە بڕوا پێنەکراوی سەری جوڵاند.





"گەڕاینەوە،گەڕاینەوە"
هۆسۆک دووجار لەسەر یەک دووبارەی
کردەوە کاتێک دەرگاکە کرابۆیەوەوهاتە ژوورەوە.






"دایکە گەڕاینەوە"
ئەوە دەنگی لین بوو دوای هۆسۆک
هات کە هاتنە ژوورەوە.





"بەخێر بێنەوە"
هانسوو هەڵسایەوەو باوشی لێیاندا.




"پوورێ تۆ چی کارێکت هەیە لێرە"
لین بە سەرسامی سەیری کرد.



"تۆ لانی ئەناسی"
تایهیۆنگ بەپرسیارەوەسەیری کرد.




"دوو مانگ پێش ئێستا لە تڕافیک لایتەکە کە
گوڵەکانم ئەفرۆشت ئەوانم بینی ئەو هاوسەری مامە یۆنگیـ'یە،مامە یۆنگی و پوورێ زۆر لێک ئەوەشێنە ئەوان زۆر شیرینن ئەی وانیە"
لین بەخەندەوە بەتایهیۆنگی وت.


"سڵاو لین"
لانی بە هێمنی وتی.


"بامن دووبارە بەیەکتان بناسێنمەوە"
تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.






"ئەمە هۆسۆکە، ئۆتیزمی هەیە"
تایهیۆنگ دەستی بۆ هۆسۆک ڕاکێشت.


"خۆشحاڵ بووم"
لانی بەهێمنی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.


"منیش،هەروەها منیش"
هۆسۆک بەخەندەوە سەری جوڵاند.





"وە ئەوەیش ، ئەویش ــــــــــــ
ڪچـە بـچـوڪەڪەی هـانـسـووە"
لەگەڵ تەواوی کردنی قسەکەی
لانی فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوە
جۆنکوک شۆک بوو لین بەتێنەگەشتوی
سەیریانی ئەکرد سەرسام بوو بەم دۆخەی ئەوان.









-------------------------------------

ئەویش پارتی نوێی هیوادارم بەدڵتان
بووبێت بەڕای من ئێستا شتەکان ڕوونترە
لین کچی یۆنگی و لانیە و جۆنکوکیش برایتی
و لالیش خوشکیەتی ئایا ڕووداوەکان بەلین ئەڵێن؟

ئەگەر بەلینی بڵێن کارداوەی چۆنەبێت؟

واتا یۆنگی لینی فڕێداوەو نامجونیش هیسان
تەبعەن ڕوونە تایهیۆنگ هیسانە چونکە لەسەرەتاوە بەڕوونی وتم کەوا لین و تایهیۆنگ ئامۆزان زۆرشت ڕوون بۆیەوە لەم دووسێ پارتە
بەڵام هێشتا چەند ئاڵۆزیەک ماوە بەپیی کات ڕوونتر ئابێتەوە؟

جاکچینا ڕوونتریش جیمین برای تایهیۆنگە
بۆ ئەوانەی تا ئێستا تێنەگەشتون.

هەر پرسیارێکتان هەیە یان لە هەر شتێک
تێنەگەشتون پێم بڵێن تێتان ئەگەیەنم.

خۆشم ئەوێن.

-------------------------------------

...

Comment